گومان له وه دا نیه كه زه كه ریا عبدلا̌ له سه ره تای ده ركه وتنی دا وه ك ده نگێكی تازه له مۊسیقاو هونەری گۊرانی گوتندا وه رچه رخانێك بو بۊ هونەری كوردی و توانی بەدەنگه زوولا̌ڵەكەی و ئاوازه نایابەكانی خەڵكێكی زۊر له دەوری خۊی كۊبكاتەوەو سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێنا!!
وتار
زەكەریا عەبدولا̌ وه ك سەربازیكی تورك رۊڵی بینی....
- خۊشەوی هیرانی
لە چاوەڕوانیی ھاتنەوەی "باخان"دا
- Woshyar Ahmed Aswed
وشیار ئەحمەد ئەسوەد : ماوەیەک پێش ئێستە ئاماژەکانی دوورکەوتنەوە بوون لە گۆرانیگوتن، ئەگەر ڕاستەوخۆش بڕیاری دوورکەوتنەوەی ڕانەگەیاندبێ، بەڵام ئەو بۆنەمان لە ھەناسەی کرد. لەم ماوەیەی دواییشدا ئاماژەکان پێچەوانە بوونەوە و دڵخۆشی کردین بەوەی بیرۆکەی تێھەڵچوونەوەی ھەیە، ئەوەیان بەخشینی گەشبینییە بە ئێمە، لێرەشەوە لە چاوەڕوانیی باخانداین و دەمانەوێ بزانین چیی تری پێیە ھاوشێوەی ئەوانەی پێشتر پێی بەخشیوین؟ لەو پێودانگەوە دەمەوێ وەک ھەوادارێکی ئەو دەنگ و ستایلە کارکردنە ھونەرییەی باخان ئێمەی پێ ڕاھێناوە، قسەیەکی کورتی لەبارەوە بکەم.
بەھاری ئیسلامی و "عادل ئیمام"ەکانی کوردستان
- Woshyar Ahmed Aswed
وشیار ئەحمەد ئەسوەد : سەیرە ناویان لێ ناوە "بەھاری عەرەبی"، پێم وانییە کەس لە ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەڵاحەدین ئەھادین وریاتر بووبێ لەوەی ناوی "بەھاری ئیسلامی"ی لێ ناوە، چونکە بەڕاست ئەو ھەلڵایەی لە وڵاتانی عەرەبیدا دروست بووە و دنیا و قیامەتیان تێکەڵ بەیەکتر کردووە، شتێک نییە جیا لە "بەھاری ئیسلامی"، بۆیە جێی خۆیەتی سەرۆکی ئەو حزبە ئیسلامییە کوردییەش دڵخۆشیی خۆی پێ بداتەوە و چاوەڕێی ئەو ڕۆژە و ئەو دەسەڵاتەش بکا.
"خۆشه‌ویستی ئێرەی چۆڵکردووە، به‌نیئاده‌مینه..! ئیتر ڤەلەنتاین بە ڕۆحمان چی ..؟"
- Sara Omar
سارا عومه‌ر : پێش ئه‌وه‌ی کون و قوژبنی شار‌و شارۆچکه‌و لادێ بێنازه‌کانمان بپشکنین، بۆ لافیته و تراکتی هه‌ڵواسراو سه‌باره‌ت به بانگه‌واز بۆ خۆشه‌ویستی، بۆ ڕێز لێنان له مێژوویه‌ک، که قه‌شه‌یه‌ک له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕدا نه‌خشاندی، من پێم وایه ده‌بێت بپرسین .. ئه‌وه چ دنیایه‌که ده‌بێت خۆشه‌ویستی به جاڕنامه بسه‌پێنرێت؟ ئه‌وه چ ژیانێکه .. که خۆشه‌ویستی بکرێته بۆنه‌و ساڵی جارێک به ڕه‌سمی یادی بکه‌ینه‌وه؟
ئه‌ی ٣٦٥ ڕۆژه‌که‌ی تری ساڵی پڕ به‌چی ئاوبده‌ین؟ بوغز و فێڵ و خیانەت و درۆ ..؟
ئیسلامییەکان باجی ئیرھاب و کەباب لە عادل ئیمام دەسێننەوە
- Zana D Dizeyi
راپۆرتی: زانا دڵشاد دزەیی: ھەفتەی رابردوو ئەکتەری ناوداری میسری عادل ئیمام بەتۆمەتی سوکایەتیکردنی بەپارت و لایەنە ئیسلامییەکان لەفیلمە سینەمایەکانیدا، حوکمی سێ مانگ زیندانی و غەرامەی ھەزار جونەی بەسەردا سەپێندرا، ئەو بڕیارە تەواوی ھونەرمەندانی عەرەبی و غەیرە عەرەبی نیگەران کرد.
ساڵی پار دادوەر "عسران منێور" پارێزەری بریکاری لایەنە ئیسلامییەکان سکاڵایەکی لەدژی عادل ئیمام بەرزکردەوە، لەسەر رۆڵ بینینی لەچەند فیلمێکی سینەمایی کە تێیاندا عادل ئیمام گاڵتە و سوکاییەتی بەپارت و لایەنە ئیسلامییەکان دەکات، فیلمەکانیش بریتین لە "مورجان ئەحمەد مورجان" و "حسن مرقێ" و "الارھابی". ھەفتەی رابردوو دادگای (جنح الھرم) لەدۆسیەکەی کۆڵیەوە و حوکمی لەدژی عادل ئیمام دەکرد، کە حوکمەکەش سێ مانگ زیندانی و غەرامەکردنیەتی بە (١٠٠٠) ھەزار جونەی میسری، کە لەلایەن راوێژکار "محەمەد عەبدوالعاگی" لەدادگا دەرچوو، ئەو بڕیارەی دادگا لەدژی عادل ئیمام ھونەرمەندانی عەرەبی نیگەرانی کردووە و زۆرێکیان ھەڵوێستیان لەدژی بڕیارەکە دەربڕیووە.
پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز .. هه‌فتا ساڵ کورد په‌رستی
- Tablo Hassan
تابلۆ حه‌سه‌ن : هه‌ندێ مرۆڤ هه‌ن پێویسته هه‌ر به‌زیندوویی له شوێنێکی گرنگدا په‌یکه‌ری شیاویان بۆ بتاشڕی ، ناوی به شه‌قام و قوتابخانه و داموده‌زگاکان ببه‌خشرێت ، وێنه‌ی زیندووی ئه‌و جۆره مرۆڤه زاتێکی وه‌ک بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌زه ، جاده و مه‌یدانه‌کانی کوردستان به په‌یکه‌ری جۆره‌ها که‌سایه‌تی نه‌خشێنراوه ، نه‌به‌ز نه ک له که‌سیان که‌متر نیه به‌ڵکو له پێشی پێشه‌وه‌ی زۆربه‌یانه .
خالقی ده‌توانێ خاك بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زێڕینی خۆی؟
- ئا: ئاسۆ سه‌راوی
ئا: ئاسۆ سه‌راوی : هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی ده‌كرێته سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆنی خاك، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بڕیارێكی د.به‌رهه‌م بودجه‌ی حكومه‌تی لێبڕا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه داخرا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به په‌خشی ئه‌زموونی كردۆته‌وه، خالقی به‌و كاره‌ی گه‌شبینه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "به‌نیازین دوور له‌سیاسه‌ت له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا كار بكه‌ین".
سۆراخی پێشمه‌رگه‌یه‌ک
- Dilshad Taqane
وا مه‌زانن من بێ کارم ده‌نکه ته‌زبیح ده‌ژمێرم
یا حسابی سه‌رمایه و قه‌رز له‌یه‌کتری بهاوێرم
من پێشمه‌رگه‌ی دوێنێ ی گه‌لم بۆ بژێوی ئه‌مڕۆ
ته‌زبیح فرۆشی سه‌ربه‌رزم پیشه‌وه‌ری ده‌سگێڕم
چەند لایەنێکی زمانەوانی لە رۆژنامەی_ئاڵای ئازادی_دا
- سەدیق سەعید رواندزی
ا) سەدیق سەعید رواندزی : یەکێک لە کێشە سەرەکیءبنەرەتیەکانی ئەمرۆی دنیای نووسینءرۆشنبیری کوردی,نەبوونی زمانێکی ستانداری یەکگرتوە, بۆ نووسینء بڵاوکردنەوە.بێگومان ئەمە وایکردوە کە ھەر بلاوکراوەو کەناڵێکی راگەیاندن,شَوازێک لە نووسینءدارشتنی رستەو مانای وشەکان پەیرەو بکەن.بە رادەیەک کە زۆر جار چەمکێک یاخود وشەیەک بە چەندین بۆ چوونءلێکدانەوەی جیاجیادەنووسرێت.لە کاتێکدا بۆ خۆی تەنھا یەک شێوازی دارشتن و مانا دەگەیە نێت.دیارە نەبوونی ئەو زمانە یەکێکە لە گرفتە دیارەکانی کۆمەڵگای کوردی لە ھەڵومەرجی ئەمرۆماندا,بە تایبەتیش لەو بە شەی کوردستاندا.
ئۆروپا و ئەوانەی دیکە
- Yousuf Izzadin
نووسینی: فریدریک جەیمسۆن
لەتورکییەوە: یوسف عیزەدین : بێگومان خۆدان لەمەسەلەی ئۆروپا و باسکردنی، پانتاییەکی بەرفراوان داگیر دەکات.. چونکە ھەر لەناکاو دەیان بیرۆکە بەمێشکی ئینساندا گوزەر دەکات، بەڵام من ھەوڵدەدەم لەباسەکەمدا زۆر پەل نەھاوم و لەسنوورێکدا بیھێڵمەوە.
هەڵوەشانەوەو سوریالییەت.. لاى شەوقى ئەبى شەقرا و محەمەد ماغوت
- Zimnako Burhan Qani
زمناكۆ بورهان قانع : هەریەك لە شەوقى ئەبى شەقرا و محەمەد ماغوت بە دوان لە نوسەرو شاعیرە گەورەكانى نێو كایەى ئەدەبى عەرەبى هەژمار دەكرێن. یەكەمیان ساڵێك لە دوەمیان بچوكترەو هەتاكو ئێستا لە ژیاندا ماوە، دوەمیشیان ساڵى 2006 بەهۆى نەخۆشییەوەو لە ساتەوەختى پەیوەندییەكى تەلەفۆنی لەگەڵ كەسێكى ناسراوى خۆیدا دڵى لە لێدان دەكەوێت. ئەبی شەقرا زیاتر كارى لەسەر سوریالییەت كردوەو ماغوت-یش بە پێشەواى پەخشانە شیعر دادەنرێت. ئەم وتارە سەرەڕاى ئەوەى ئیشكردنە لەسەر لایەنێكى بچوكى ژیانى ئەو دو نوسەرو شاعیرە لە هەمان كاتیش‌دا هەوڵدەدات لەسەر دوالیزمەى هەڵوەشانەو سوریالییەت لاى ئەو دو نوسەرە بوەستێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى هەردوكیان روكنێكى دیارى گۆڤارى (شیعر) بون كە بێجگە لەوان هەریەك لە (ئەدۆنیس، یوسف ئەلخال، و ئونسى ئەلحاج)یش قوتبێكى گەورەى ناو ئەدەبیاتى عەرەبى و ئەو گۆڤارە بون.
بابەتی زیاتر...
- مافی بڵاوکردنەوە (بەشی یەکەم)
- لە دیانا باس لە پێکەوە ژیانی ئاینی کرا
- گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران.. لێیده ، لهبووکهکهی ده ..
- گێڕانەوەی یادەوەری دەنگێکی شیرین بە قاوەی تاڵی عەرەبی
- لە دیـــداری شانۆی کوردی دا دەرکەوت شـــانۆکاران گەندەڵن و سیستەمی کارکردنی وەزارەتی رۆشنبیریش وێـــرانە
- زەکەریا لەنێوان ناوبانگ و قسەی بێ بنەمادا





سەردانی چاتی چرا بکە بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بابەتەکان و ڤیدیۆکانی چاوی ئازاد