دیــدار نانـــــــەکەلی : مێژووی کوردستان ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە, کە ئەو ووڵاتە لە چەند سەردەمێک و بەچەند قۆناغێک ڕووبەڕووی سیاسەت و شاڵاوی تەعریب و بەعەرب کردنی کوردی کوردستانی ئێراق و سوریا بۆتەوە. کە بەھێزترین و دیارترینیان لە شاڵاوەکانی ئەنفال و ڕاگواستنی بە کۆمەڵ و تاکە تاکەی کوردستانیان لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەسەردەستی ڕژێمی بەعس بوو لە ھەرێمی کوردستانی ئێراق.کە ئێمە ھەموو کات لە ووڵاتی خۆمان وەکو کوردێک لە ڕکابەری و ململانێدابووینە لەگەڵ ئەو سیاسەتە دوژمنکاریەی ڕژێمەکانی ناوچەکە.بە جۆرێک گەیشتوینەتە ئەو ڕایەی کەھەموو ھەوڵێکمان بخەینە گەڕ بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو کردەوە بەرنامە بۆ داڕێژراوانەی کە بەچەندین قۆناغ و بە چەندین ساڵ جێ بەجێ کراون.