CHRA.TV

joomla templates

هونەری ئەدەبی ڕۆشنبیری گشتی یە


دیمانه‌

لۆکە : ھەندێ کاری نوێم لەبەردەستدایە لەپێش مندا کاری وا نەکراوە

شانازی بە بوێریەکەم دەکەم

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی

کچە گۆرانیبێژ لۆکە زاھیر دوای بڵاوبوونەوەی دوو ئەلبوومەکەی نوێکەی، کە یەکێکیان بادینی و ئەویتریان سۆرانی بوو (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و لەگەڵ دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بازرانی وەک سەرۆکی حکومەتی کوردستان لۆکە داوایەکی ئاستەکرد و دەڵێ "داوا لەکاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم ھەوڵی ئاشتبوونەوەی لایەنەکان بدات کە پێم وایە بەڕێزیان دەتوانێ ئەم دەورە ببینێ، گرنگی بەبواری ھونەری بداتەوە کە لە کابینەری رابردوودا کەمتر گرنکی بەبواری ھونەری درا".

سڤیل: ئامانجت لەوەدا چی بوو لەیەک کات دوو ئەلبووم بڵاوبکەیتەوە، بادینییەک و سۆرانییەک، تەنیا ویستت وەک یەکەمین ھونەرمەندی ئافرەتی کورد وابکەی، یاخود مەبەستێکی ترت ھەبووە؟

شیلان عوسمان: من بە قەڵەوی خۆم ئیزعاج نیم خەڵک حەقی چییە !؟

*  زۆر بەئاشکرا جانتاکەیان لێ دزیم، داوا لە دزەکە دەکەم بەس مەڵەتی شوفێرییەکم بۆ بگەڕێنێتەوە سوپاسی دەکەم
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
خاتوونی ھونەرمەند شیلان عوسمان دوای ساڵانێک لەگۆرانی گوتن، لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی لەساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەیەک لەکاری ھونەری دوورکەوتەوە، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات دەیەوێ زۆر بەجدی دەست بەکاری ھونەری بکاتەوە، لەکاتی بەشداریکرنی لەکۆنسێرتی "ئاشتی و پێکەوە ژیان" کە تایبەت بوو بەگەنجان و لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا (سڤیل) ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ شیلان عوسمان ئەنجامدا.
سڤیل: بۆچی ئەو دەنگدانەوەی ساڵانی پێشووت نەماوە، چەند ساڵێکە بەرھەمی نوێت نییە؟

ھونەرمەند سالار مەحموود: کاروان عوسمان کچێکی دیکەی خۆشدەویست نەک کەژاڵ ئەحمەد

چەند مانگێکی تر خۆم یەکلایی دەکەمەوە بە یەکجاری دەگەڕێمەوە سلێمانی یان نا
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
ھونەرمەند سالار مەحموود، کە خاوەن جەماوەرێکی تایبەتە لەسلێمانی، بە ھاوڕێیەکەی کەمال محەمەد و کاروان عوسمان دەناسرێنەوە، ساڵانیچکی زۆرە کوردستانی جێھێشتووە لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، دوای چەندین ساڵ دابڕان لەگۆرانیگوتن بڕیاردا دەست پێ بکاتەوە و دوو مانگە بە مەبەستی چەند پڕۆژەیەکی ھونەری گەڕاوەتەوە کوردستان ئەلبوومە تازەکەی بڵاوبکاتەوە، (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و رایگەیاند "لەچەند مانگی داھاتوودا بڕیار دەدەم بە یەکجاری دەگەڕێمەوە کوردستان یاخود نا".

(بەڕێز حاجی) کابانە و مەرجەکانیشی بۆ ھاوسەرگیری سادەیە

بێژەری تەنیا میکیاژ و دانیشتن i خۆڕازاندنەوە یا دەرکەوتن نییە"
دیمانەی:کارۆخ مەلائەسعەد:ئەوەی بینەری کوردستان تیڤی بێت، بێگومان بێژەری ھەواڵی سیاسی ئەو کەناڵە (بەڕێز حاجی) دەناسێت، لە دیمانەیەکی “ھەولێر”ـدا، باس لە کاری بێژەری خۆی دەکات و تیشکیش دەخاتە سەر چۆنییەتی بێژەری سەرکەوتوو و ئەو پاڵنەرانەیش کە کاریگەریی لەسەر سەرخستنی بێژەر دەبێت.

نەبەز بازیانی : پەیامنێر دەبێت باکگراوندێکی ڕۆشنبیری و سیاسی هەبیت

ماوەی نزیکەی ٧ساڵە  لە راگەیاندن کار دەکات، لە تەلەفزیۆنی کەناڵی ئاسمانی  زاگرۆس و چەندین ئێزگە و رادیۆ و رۆژنامە کاری پەیامنێری دەکات  ، ئەمەش بۆ لێھاتوویی و توانای خۆی لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە، بۆیە لای جەماوەر تا راددەیەکی زۆر ناسراوە، لە بەسەرکردنەوەیەکی کورتدا بەمشێوەیە بۆمان ھاتە ئاخافتن و باسی لە ئەزموونی خۆی کرد.

(باخان): لە نێوان گۆرانیگوتن و وازھێنانیدا"

کارۆخ مەلائەسعەد: ئەگەرچی گۆرانیبێژ (باخان) ماوەیەکی زۆرە خۆی لە کاری ھونەریی دابڕاندووە و ماوەیەکی زۆریشە لە میدیا و ڕۆژنامەکان دوورکەوتووەتەوە، لە بەرانبەر ھەموو پرسێکدا بێدەنگی ھەڵبژاردووە. بەڵام ڕۆژنامەی "ھەولێر" ئەو بێدەنگییەی پێشکاند و ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ئەنجامدا.

ھاڤین: ئەگەر وا بڕوات دەبمە بووکی ھەولێریان

چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی : ھاڤین بەدوو کلیپ لەکوردستانی باشوور خۆی ناساند، پێشتریش بە بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی پێشبڕکێ لە کەناڵی (ATV)ـی تورکی ناسراوە، لەشاری شتوتگارد لەولاتی ئەڵمانیا لەدایکبووە و خوێندنی لەوێ تەواوکردووە، ساڵی پار بەیەکجاری گەڕاونەتەوە تورکیا، بۆ بەشداریکردنی لەپرۆگرامێکی کەناڵی زاگرۆس بۆ سەری ساڵ بەسەردانێک ھاتە ھەولێر و (سڤیل) ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ ئەنجامدا.

(نارین): " بێزار بووم ئەوەندەی لە خانووی کرێدا ژیان بگوزەرێنم."

کارۆخ مەلائەسعەد:(نارینا کوردی) چەند ساڵێکە لە باشووری کوردستان نیشتەجێبووە، ھاوکات چەندین کاری ھونەریی بەرھەمھێناوە، بەڵام ئەو لەم دیمانەیەی "ھەولێر"ـدا دەڵێت: "بێزار بووم ئەوەندەی لە خانووی کرێدا ژیان بگوزەرێنم." لە لایەکی دیکەوە زۆر حەز دەکات دووبارە دوێت لەگەڵ (عەزیز وەیسی)ـدا بکاتەوە.

(دیدە) گۆرانی دەچڕێت و میووزیکیش زیاتر زاڵ دەکات بەسەر گۆرانیەکەدا "

کارۆخ مەلائەسعەد: خانمە میووزیکژەن (دیدە فەرەیدون) لە دیمانەیکی "ھەولێر"ـدا باس لە ھەندێک لەو کۆمپانیا ھونەرییانەی کوردستان دەکات کە چەندین جار سپۆنسەریکردنیانی ڕەتکردووەتەوە، ھۆکارەکەیشی بۆ نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیریان بەرامبەر ھونەرمەندانی ئافرەت دەگەڕێنتەوە، ھەروەھا لەداھاتوویەکی نزیکیشدا گۆرانی دەچڕێت و  میووزیکیش زیاتر زاڵ دەکات بەسەر گۆرانیەکەدا:"
* تاچەند تموحی  ناوبانگی پەیدا کردن ھەیە؟

شەھێن تاڵەبانی: کاتی ئەوە ھاتووە منداڵەکانم سەربەخۆ بژین و منیش بگەڕێمەوە کوردستان

چاوپێکەوتن: زانا دزەیی- باوان رزگار : خانمە ھونەرمەند شەھێن تاڵەبانی بەسەردانێک گەڕاوەتەوە کوردستان و لەماوەی سێ ھەفتەدا دوو کلیپی ئەنجامداوە و بڕیارە سەری ساڵ دوو کلیپەکەی پەخش بکات و کلیپێکی دیکە بۆ گۆرانییە تازەکانی ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە کوردستان، لەسەردانێکی بۆ ھەولێر (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و رایگەیاند "کاتی ئەوە ھاتووە منداڵەکانم سەربەخۆ بژین و خۆشم بگەڕێمەوە کوردستان".

یوسف عیزەدین لە دیمانەیەکی تایبەتدا

ديمانە کارزان ڕه‌حمان : له‌دوای 2000ه‌وه‌، کۆمه‌ڵێک کتێبی شیعری بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قیش له‌گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، که‌نووسه‌ره‌کانیان به‌ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌شاعیره‌ باشه‌کانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ بڵێین باش و به‌خراپه‌کانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش به‌لێکدانه‌وه‌و دوور له‌ناوچێتی و هاوڕێتی و هه‌ر پێوه‌ندی و رقبه‌رایه‌تییه‌کی تری ناپێویست؟