مەسعودی مەلا ھەمزە : نوێنەری عێراق و سەندیکای ھونەرمەندان.
بە ئامادەبوونی شانۆکارانی سەرجەم کوردستان و نوێنەری پەیمانگای جیھانی شانۆ و سەرۆکی لقی عێراقی ئەو پەیمانگایە لە شاری ھەولێر کۆنفڕانسی دامەزراندنی سەنتەری کوردستانی پەیمانگای جیھانی شانۆ ITI بەڕێوەچوو.
Artist
ھیوا سوعاد بووە سەرۆکی پەیمانگای جیھانی شانۆ لە کوردستان
- Masoudi Mela Hemze
چنار بە یەکجاری گەڕایەوە کوردستان
- Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیی :کچە گۆرانیبێژ چنار کە لەساڵی ١٩٩٨ەوە لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، بە یەکجاری گەڕاوەتەوە کوردستان و لەزانکۆ درێژە بەخوێندن دەدات. کەسێکی نزیک لەخانمە ھونەرمەند چنار بە(سڤیل)ـی راگەیاند، ئێستا چنار لەکوردستانە و حەزی نەکردووە راگەیاندنەکان بەھاتنەوەی ئەو بزانن و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە وڵاتی سوید و لێرە لەقۆناخی زانکۆ درێژە بەخوێندنی بدات، گوتیشی "زیاتر لەبەر ھۆکاری ھونەری بڕیاری گەڕانەوەی داوە، چونکە لەدەرەوەی وڵات کاری ھونەری زۆر زەحمەتە، بەڵام لەکوردستان ستۆدیۆی باش و مۆسیقاژەن و شاعیر و ئاوازدانەری باش ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ھۆکاری دیکەش ھەبووە وایکرد چنار بڕیاری گەڕانەوە بدات".
لۆکە : ھەندێ کاری نوێم لەبەردەستدایە لەپێش مندا کاری وا نەکراوە
- Civil
شانازی بە بوێریەکەم دەکەم
چاوپێکەوتن: زانا دڵشاد دزەیی
کچە گۆرانیبێژ لۆکە زاھیر دوای بڵاوبوونەوەی دوو ئەلبوومەکەی نوێکەی، کە یەکێکیان بادینی و ئەویتریان سۆرانی بوو (سڤیل) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدا و لەگەڵ دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بازرانی وەک سەرۆکی حکومەتی کوردستان لۆکە داوایەکی ئاستەکرد و دەڵێ "داوا لەکاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم ھەوڵی ئاشتبوونەوەی لایەنەکان بدات کە پێم وایە بەڕێزیان دەتوانێ ئەم دەورە ببینێ، گرنگی بەبواری ھونەری بداتەوە کە لە کابینەری رابردوودا کەمتر گرنکی بەبواری ھونەری درا".
سڤیل: ئامانجت لەوەدا چی بوو لەیەک کات دوو ئەلبووم بڵاوبکەیتەوە، بادینییەک و سۆرانییەک، تەنیا ویستت وەک یەکەمین ھونەرمەندی ئافرەتی کورد وابکەی، یاخود مەبەستێکی ترت ھەبووە؟
سێیهمین پێشانگای ساڵانهی پهروهردهی رواندزبهڕێوهچوو
- Yasin Braym Ruwanduzi
بهمهبهستی زیاتر گرنگی دان به بواری هونهری و دهرخستنی تواناو بههرهی قوتابیان ، سێیهمین پێشانگای ساڵانهی پهروهردهی رواندزبهڕێوهچوو. كاتژمێر10ی سهرلهبهیانی رۆژی 13_2_2012 له هۆلی قوتابخانهی پاشای گهوره له رواندزبه ئامادهبوونی( سیروان سیرینی) قایمقامی رواندزو ماموستا(مزهفهر مهلا عومهر) بهڕیوهبهری پهروردهی رواندزوژمارهیهك له مامۆستایان و قوتابیانی شارهكه ، سێیهمین پێشانگای ساڵانهی سنووری پهروهردهی رواندزبهڕێوهچوو، كه تیدا ژمارهیهك قوتابخانهی بنهڕهتی سهنتهری شار و دهوروبهری بهشداریان تیدا كردبوو بهتابلو و وێنه و كاری دهستی و هونهرو بههرهو توانای قوتابیان له م پێشانگایهدا خرابوونه روو.
کۆلێکسیۆن... عیشقێکی مەزنی مرۆڤە ڕۆژئاوایەکان
- Sherko Jalal
کۆلێکسیۆن... عیشقێکی مەزنی مرۆڤە ڕۆژئاوایەکان بەرانبەربەبەرهەمی هـــــــــونهری شێوەکــاری و ڕێزگرتنێك لههــــــــونهرمهندانی پلاستیك ...
نووسینی : لۆغ موغه
وهرگێڕانووئامادهکـــــــردنی لهزمانی فرنسی بـــۆزاراوهی سۆرانی کوردی : شێرکۆجهلال
سنوری شکاو بەشداری لە سێ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەکات
- CHRA TV
کورتە فیلمی سنوری شکاو لە دەرھێنانی ھونەرمەندی کورد کیوان کریمی ھاوکات بەشداری لە سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەکات
سنوری شکاو یەکێک لە فیلم ھەڵبژی َردراوەکانی چواردەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتی تسالونیکا لە وڵاتی یۆنانە، ئەو فێستیڤاڵە یەکێک لە کۆنترین و بە ناوبانگترین فێستیڤاڵەکانی ئەو وڵاتەیە کە ئەمساڵ پەنجاو دوھەمین خولی ئاسایی خۆی و چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی دیکۆمێنتاری بەرێوە دەبات.
حەمە شوان شەریف لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا گیانی لەدەستدا
- CHRA TV
ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی داویی لە ناکاوی کاک حەمە شوان شەریف مان پێگەیشت .کاک حەمەشوان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی چوونیدا بۆ سەر کارەکەی ،سەیارەکەی لەگەڵ پاسێکدا بەیەکدادەدەن و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران راگەیەنرا
- Twana Taha
توانا تەھا : رۆژی ٢٧-١١-٢٠١١ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران راگەیەنراو عەبدولواحید گوانی، قائیمقامی چۆمان و سەرۆکی بۆردی ناشناڵ پارکیش رایدەگەیەنێت کە وەک ھەنگاوی یەکەم لە باڵەکایەتییەوە دەست پێدەکات و دواتر وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەخرێتە بەرنامەی کاری حکومەت بۆ ئەوەی ھەموو کوردستان بگرێتەوە.
وونبوونی هونەری کوردی لە نەگەشتن بە کاڵایەکی نمایشکاری
- ئێسپرێسۆ
ئێسپرێسۆ: ئەوەی بەچاوی هەموومان دەیبینین لە ئێستادا ئەو بە نمایشکاریەیە کە باڵی کێشاوە بەسەر هونەری گۆرانیدا. ئەستەمە گۆرانییەک ببێتە بابەتێکی بەناوبانگ و جیهانی هەتا کلیپێکی پڕۆفشناڵ و سەرکەوتو پڕ تازەگەی تێدا نەبێت. ئەگەر ڕوونتر بۆچونەکە بخەینە ڕوو پێمان وایە دەنگ ئەو یاریە گەورەیەی جاران ناکات لە گۆرانیدا، هەرچەندە بۆ سەلماندنی ئەمە پێویست بە نمونە ناکات بەڵام لە گۆرانیە ڕاپەکاندا بەباشی ئەم بابەتە سەلماوە. لێرەدا پرسیارەکە ئەمەیە ئایا هونەری کوردی لە کوێی ئەم چەمکەدایە لەم قۆناغەدا؟ ئایا وەکو لە پەیامە ڕۆحییەکان بە یەکجاری دابڕا، بوە بە سیمبۆلێک لەم ستایلە نوێیە جیهانییەدا؟





سەردانی چاتی چرا بکە بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بابەتەکان و ڤیدیۆکانی چاوی ئازاد 



