ن/جەلال قادر : هەر لە مندالییەوە عاشقی تۆپی پێ بووم . ئیرەییم بە یاریزانە لێهاتوو زیرەکەکان دەبرد. دەمگوت بۆ منش ناتوانم وەک ئەوان ئهو كارامهييه و تهكتيكه ناوازهيه پيشانبدهم؟!.
ن/جەلال قادر : هەر لە مندالییەوە عاشقی تۆپی پێ بووم . ئیرەییم بە یاریزانە لێهاتوو زیرەکەکان دەبرد. دەمگوت بۆ منش ناتوانم وەک ئەوان ئهو كارامهييه و تهكتيكه ناوازهيه پيشانبدهم؟!.
ئەنتۆن چیخۆف
لە فارسیەوە/ ئازاد نەجم : کوڕیژگەیەکی تەمەن نۆ ساڵەیان بەنێوی (ڤانکا ژۆکۆف) ، لەسێ مانگ لەوەوبەرەوە بە شاگردی ناردبوە لای (ئەلیاخین) ی سەڕاف. لەشەوی سەری ساڵی لەدایک بونی مەسیحدا خەوی لێ نەدەکەوت. چاوەڕوانبو تا وەستاکەی لەگەڵ ژن و منداڵ و کرێکارەکانیدا ، بۆ نزای شەوی جەژن لەماڵێ وەدەرکەوتن و چونە کلیسا. دوای ڕۆیشتنی ئەوان شوشەیەک مەرەکەب و قەڵەم و سەر قەڵەمێکی ژەنگگرتوی وەستاکەی دەرھێنا و کاغەزێکی نوشتاوەی لێک کردەوە و بەرلەوەی دەست بەنوسین بکات ، بەحاڵەتێکی تێکەڵ بەترسەوە سەرنجێکی دایە دەرگاو پەنجەرەکان و چەندجارێک لەو شەمایلەی - کە لە نێوان دو تاقچەی پڕ لەقاڵبی پێڵاو - بەدیوارەکەوە ھەڵواسرابو، ورد بۆوە و ئاھێکی قوڵی پڕ لەخەمی ھەڵکێشا و لەسەر ئەو پارچە کاغەزەی کە لەسەر نیمکێتەکە پانی کردبۆوە و خۆشی لەسەر زەویەکە چۆکی دادابون و بەسەریدا نوشتابۆە ، دەستیکرد بەنوسین: (باپیرەی خۆشەویستم کۆنستانتین ماکاریچ! ئەم نامەیە بۆ تۆ دەنوسم ، جەژنی لەدایک بونی مەسیحت پیرۆز بێت ، خودا ھەمو ھیوا و ئارەزوەکانت بەدیبێنێ ، خۆ من نەباوکم ھەیە نەدایک! تۆ ھەمو کەسێکی منیت! ).
ڕفێنراو
ئەلبێرتۆ مۆرافیا
لە فارسیەوە: ئازاد نەجم
لەناکاو لەخەو ڕادەپەڕم ، واھەست دەکەم ئەو تاریکیەی دەوروبەرم لەلام نامۆ و نائاشنایە و جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەو تاریکیەی ڕۆژانی تر کە دوای لەخەو ھەستان لەگەڵیدا بەرەوڕو دەبومەوە. نازانم جیاوازیەکە لەچیدایە؟ بەڵام دڵنیام کەجیاوازیی ھەیە.
ن/ جەلال قادر : لە شەوی فالانتاینس لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن زەنگیان بۆ لێدام گوتیان : نەخۆشێک لێرەیە داوای تۆ دەکات و دەبێت بەزووترین کات بێیت بۆ دیداری ! بێگومان یەکسەر زانیم ئەوە دەنکەکەمە لە ڕۆژی خۆشەویستی بەتەنیا بووە زەختی دابەزیوە . هەرچەندە دودل بووم لە چوونم بۆ نەخۆشخانە ، لێ سەگێکی بە وەفا بووم ناچار بە ڕێکەوتم .
شێرکۆجهلال: بهره بهیانی رۆژێکی ســـــاردی زستان بوولهگونـدهجوانووسیحراویهکهمان کهکهوتبووهبناری چیای ههڵگوردبهگوندی( ڕندکان) ناوی دهرکــــــــردبووئهوهی دهماودهم لهباوك و باپیرانمان گـــــــۆمان لێ دهبووگونــــــدی( ڕندکان) بهجـــــوانی کچهکــــانی ناوبانگی دابۆوهلهتهواوی ئهم دهڤـــــهرهی بناری هــــهڵگوردکهزیاتـــــرلــــه بیست گوندی تێــــــدا هـــــهڵکهوتبوو.
ن/جهلال قادر : مۆمی ژوورهکه سێبهری گۆنای یاری له دیوار نهخشاندبوو. چهند تاڵه موویهک به لێوار گۆنایهوه شۆڕبووبوونهوه لهبهر جوانی جووته مهمکی ، وهک ههنگ شیلهی گوڵ بمژێ نوسام به سێبهری دیوارهکهوه و پێیا ههلگژام مهمکی وهک بالی پهپووڵه له ناو لهپی دهستم ههلدهوهری. به پێنووسێ سکێچی لهشی یارم کێشا.
ن/جەلال قادر : لەو ڕۆژەوەی (نەرمین )م ناسی بووم بە شاعر و شیعرم لێدەباری . هەرچی برادەروگەنجی گەڕەک هەبوو لێم کۆدەبوونەوە کۆپلە شیعرەکانمیان دەنووسیەوە دەیان بەخشی بەسەر دەزگیرانەکەیان .
یاسین برایم _ رواندز
_ تەواو دەبێ !
_ تەواو نابێ !
خۆشەویستەکەم ئەو رۆژەی یەکمان ناسی بریارماندا بۆ یەک بین، لە بیرت دێ لە باغی میر جێژوانمان بوو، ئای ئای ئای هەر چاورەرێم، وێنەیەکی خۆتت دامێ وتت با بۆنی هەناسەو بگرێت من ئەمزانی ئەو رۆژە دێ کە یەک نابینینەوە، تەنها وێنەکەت ئەمێنێتەوە، هەر چاوەرێم،
خۆیشم یەکێک بووم لەو گەنجە کوردانە بەو ھیوا و ئارەزووەوە پەنام بۆ ئەورووپا برد
ئا.کارۆخ مەلائەسعەد:زۆرینەی گەنجانی کورد، وا دەزانن لەگەڵ گەییشتنیان بە یۆنان، دەرگەی ھەموو وڵاتێکیان بۆ واڵا دەبێت و، بە ئارەزووی خۆیان کام وڵاتیان مەبەست بێت، دەتوانن پێی بگەن. ھاوکات وا ھەست دەکەن لەوێ ھەموو ھیوا و ئاواتێکیان دێتە دی، بەڵام بە پێچەوانەوە، بە گەییشتنیان بۆ یۆنان و پاش ماوەیەکی کورت لەو وڵاتە، ھەموو ئەو شتانەی کە پێشبینییان دەکرد پێچەوانە دەبنەوە و، دەبنە بڵقی سەر ئاو و، لەو خەوە بە ئاگا دێن.