سامان فەرەج / لە یۆنانی یەوە : ئەو تەمەنی داوانزە ساڵان بوو،کە لەقەرەبووی قەرزەکانی باوکی‌دا، بەنابەدڵی وبەزۆرەملی درایە پیرەپیاوێکی دڵڕەقی تالیبان، ئەوکچە دۆزەخ چارەنووسە ناوی . ئایشە موحمەدزاییە، خەڵکی گوندێکە لە ئەفغانستان. وەک
هەمەڕەنگ
ئەو کچەی جارێکی تر کەوتەوە خەندە و بزە
- سامان فەرەج
بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە پرۆژەیەکی خێر خوازی بۆ منداڵەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن
- Rekawt Salam
لای ھەموان ئاشکرایە ھونەردۆستی گەلی کورد (عیرفان زەنگەنە) یەکێک بووە لە سەرمایەدارانەی کە تاوەکو بەر لە کۆچ کردنی خزمەتێکی باشی بە ھونەری رەسەنی کوردی کردووە، بە بۆنەی یاد کردنەوەی ٢ ساڵ بەسەر کۆچی دوای ھونەردۆستی کورد و خاوەنی ھوتێل چوار چرا عیرفان زەنگەنە بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە، پرۆژەیەکی خێر خوازی بۆ منداڵە ھەژارەکانی کوردستان ئەنجام دەدەن،
گروپی ( ژێ) و ئێواره کۆنسێرتێک لە لەندەن
- CHRA TV
له درێژه‌ی چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی له له‌نده‌ن ، هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی ئێواره کۆنسێرتێک بۆ گروپی ژێ.
بۆ ساتێک ئارام بونه‌وه ،بۆ دورکه‌وتنه‌وه له سترێس و له ماندوبون و سه‌رقاڵیه‌کانی ڕۆژ.
به‌ره‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان
- Ashti Germyani
ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر: ده‌مێکه له‌نزیك ودووره‌وه چاو له کار‌و هه‌ڵس وکه‌وتی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ده‌گرم که خۆم یه‌کێکم له‌ئه‌ندامانی کارای ئه‌و سه‌ندیکایه وه‌له‌ساڵی 1984 وه پاش خۆ ڕاهێنانم وه خوێندنه‌وه‌م وه تێ گه‌یشتنم له ژیانی ڕۆژنامونوسی وه جیهانی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌گه‌ر چی وه‌کو قوتابی یه‌کی په‌یامنێری ده‌ستم به‌کار کرد به‌ڵام به‌دێژای 16 ساڵ که‌له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه وگۆڤارو سایته ئه‌له‌کترۆنی یه‌کاندا کارم کردووه ئه‌و تێڕوانینه‌م لا دروست بووه که ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی په‌یامێکی سیاسی و ئه‌زموونی و مرۆڤایه‌تی یه له‌کاتێکدا قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بیوێرانه‌و پاك و خزمه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ت بکات وه هیچ کاتیش له‌خزمه‌تی دوژمنی گه‌له‌که‌مدا نه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژای ئه‌م مێژووه چه‌ندین که‌ڵه نوسه‌ری کورد که ئێستاش ده‌سه‌ڵاتن قه‌ڵه‌می ئوملعارك و سه‌یفی ده‌وڵه‌ت بوون ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو بن وه گه‌نده‌ڵچی یه‌کانیش پاڵ پشتی ئه‌و جۆره قه‌ڵه‌مانه‌ن له‌به‌ره‌یه‌کی ناو ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕۆڵ و زمان لوسیان هه‌یه وه خاوه‌ن بڕیار‌و فیتنه گێڕین به‌تایبه‌ت له دژی پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتدان.
چوار جۆر گۆڵدروستكار.. كلاسیكى, گۆڵزان, جێگیر, كارامه
- Ahmed Sengawi
ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى : به‌وپێیه‌ى گۆڵدروستكار له هه‌ستیارترین جێگاى یاریگادا یارى ده‌كات, پێویسته هه‌ڵگرى چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى بێت, بۆ ئه‌وه‌ى له‌توانایدا هه‌بێت كۆمه‌كى وپاڵپشتى تیپه‌كه‌ى بكات تاوه‌كو بتوانێت رێژه‌ى مه‌ترسى زێده‌تربكات له‌سه‌ر تیپى به‌رابه‌ر, له ڕێگاى یارمه‌تیداتى هێرشبه‌رانه‌وه. پێویسته گۆڵدروستكار به‌ژدارییه‌كى به‌رچاوى هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى بیناكردن و سه‌ر رێگاخستنى هێرشه‌كان, له هه‌مانكاتدا, پێویسته ده‌ستێكى باڵاى هه‌بێت له دووباره رێكخستنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌دا به‌تایبه‌تى له‌وساتانه‌دا كه فشارێكى زۆر بۆ سه‌ر گۆڵه‌كه‌یان چێ ده‌بێت. له وه‌ها دۆخێك‌دا پێویستیه‌كى له‌حه‌د به‌ده‌ره گۆڵ چێكه‌ر خۆى له‌به‌رگریكاران نزیكبكاته‌وه به‌ئامانجى وه‌رگرتنى تۆپ له به‌رگریكاران و یاریزانانى چه‌ق, چونكه گۆڵساز شاره‌زاییه‌كى ئه‌ندازه‌یى هه‌یه له چۆنیه‌تى پاشه‌كشه‌پێكردن به تیپى نه‌یار. له وه‌هادا دۆخێك‌دا ئیمكانیه‌تى هه‌یه تائه‌وكاته‌ى یاریزانانى هاوڕێى ده‌چنه‌وه جێگاكانى خۆیان تۆپ له‌لاى خۆى گلبداته‌وه, تاوه‌كو سه‌رله‌نوێ تیمه‌كه شكڵى ئاسایى خۆى وه‌ربگرێته‌وه, ئاخر به‌هۆى شاڵا و گوشارى زۆرى به‌رابه‌ره‌وه‌یه یاریزانان شوێن به‌خۆیان ناگرن و جێ له‌ق ده‌بن به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێزیك ده‌ریڤه‌كه‌یان, ته‌نها یاریزانێك له‌توانایداهه‌بێت و بتوانێت راده‌ى شپرزه‌یى, به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه (گۆڵساز)ه. هه‌ڵبه‌ته ئاشكرایه چه‌ندین شێوازى گۆڵدروستكار به‌هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى ته‌كتیكى تۆپى تپێوه هاتوونه‌ته ئاراوه چونكه یه‌كجۆر گۆڵ چێكه‌ر نیه له ته‌كتیكى تۆپى پێدا, چه‌ندین فۆڕمى جوداجودا په‌یدابووه, كه له رووى جه‌وهه‌رى و بوونیادیه‌وه جیاوازییه‌كى بنچینه‌یى له ئه‌ركه‌كانیاندا هه‌یه…
ئەمن پێچەوانەی ڤۆلتێر؛ تا مردن دژی مافی گۆتنی رای بەرانبەرەکەمم کە دڵنیام دەمچەوسێنتەوە
- دارا ئەحمەد
دارا ئەحمەد: کەس گومانی لەوە نییە دەستە بەڕێوەبەرییەکانی رۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێستای کوردستان هەرهەموویان بە حیزبیی و بە بەناو ناحیزبییەکانیانەوە خەریکی کاسبیی خۆیانن و نەک فڕیان وەسەر خزمەتکردنی میللەتەوە نییە بەڵکە دژایەتیی ئامانجە رەوایە مرۆییەکانیشی دەکەن، بە بێ ئەوەی میللەت داوایان لێ‌بکا هەر لە خۆیانەوە دەبێژن ''ئێمە دەمانەوێ زانیاریی بە میللەت بگەیەنین''! هەر لەو گۆڕەی و بە تۆبزیی خۆیان بەسەر شانی میللەت دابڕییە و لەسەر قووتی ئەوان دەژین، زانیارییەکانیشیان لە هێندەک ژەهری کۆمەڵایەتیی و دەنگوباسی بەرپرس و دەسەڵاتدارە گەندەڵ و سیاسەتبازەکان پتر بترازێ هیچی دیکە نین، لە راستییشدا وەک ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە کاتەک لە نێو میللەت پێناسەی قسەیەکی پووچ و نابەجێ دەکرێ دەگۆترێ ''ئەوە وەک قسەی میدیاکارانە کە هەر خەریکی تەلەکەبازیی و درۆهەڵبەستنن''! زۆربەی هەر زۆری رۆژنامە و گۆڤارەکانیش بە بێ ئەوەی بخوێندرێنەوە دەکرێنە سفرەی نانخواردن یان کەلوپەلی جوارجۆریان پێ دەسڕدرێتەوە.
سەبارەت بە خۆ ئامادەکردنی خویندکاران بۆ تاقیکردنەوەکانی خوێندنیان
- Abdulla Tofiq
چەند ڕێنماییەك لە ماڵپەڕی وەرزشی دەروونیەوە
کاتی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکان خوێندکاران زۆر سترێس ئەبن، خودا پشتیوانتان بێت و کارتان بۆ ئاسان بکات.
لە پارکی شانەدەر شانۆگەری شاعیر نمایش دەکرێ
- Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە : لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر و تیپی شانۆی تیشک بڕیارە لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ١٠و١١/٥/٢٠١٢ لە گەلەری شانەدەری شاری ھەولێر شانۆگەری شاعیر نمایش بکرێ.
روونکردنەوەیەک لە لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی کوردستان
- CHRA TV
بەریزان... رۆژنامەنووسانی وەرزشی و راکەیاندنکارانی ئازیز... لای بەریزتان ئاشکرایە کە لە ماوەیەی داھاتوو پاڵەوانیەتی (ڤیڤا) لە کوردستان بەرێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستە یەکیەتیی تۆپی پێی کوردستان ئامادە باشی کردووە بۆ پێشوازی کردنی لەپاڵەوانیەتیەکەدا کەجێی دڵخۆشی ھەموو لایەکە!! بەلام ئەوەی تایبەت




