CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

په‌نجه‌ره‌یه‌ک له‌ڕابردووی میلله‌تێکی ڕۆژهه‌ڵاتی

به‌ندی عه‌لی

بیره‌وه‌ری .. ڕه‌شه‌بایه‌و

 

لاپه‌ڕه‌کانی ته‌مه‌ن هه‌ڵئه‌داته‌وه‌

 

بیره‌وه‌ری ، گریه‌یه‌کی بێ نه‌وایه‌و

 

زامه‌ چڵکنه‌کانی ڕوح ئه‌شواته‌وه

 

وه‌لێ نابێ په‌پووله‌ی دڵ

 

عیشقی گڕی هه‌مان شه‌م بێ

 

که‌ڕابردوو هه‌ر سته‌م و

 

وه‌ئایینده‌ش هه‌ر سته‌م بێ

 

ئێوه‌ ئه‌ی ناوداره‌کانی

 

نێو ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری

 

به‌گومانم له‌ناڵه‌تان

 

له‌پوشی زه‌ردی به‌باچووی

 

چه‌ند ساڵه‌تان

 

لافی ژیانتان لێ ئه‌دا و

 

هه‌ر دڕکی مه‌رگیشتان ڕوان

 

که‌مه‌رگ و ژین دژ به‌یه‌کن

 

خه‌نجه‌رو هه‌توانی برین دژ به‌یه‌کن

 

له‌ڕۆژانی ئه‌زه‌له‌وه‌

 

به‌فرماڵی ده‌له‌سه‌تان دایه‌ ده‌ستمان

 

به‌فر ته‌نیا سه‌رابێ بوو

 

له‌ بازاڕی سیاسه‌تدا

 

به‌هه‌شتێکتان پێ فرۆشتین

 

به‌نرخی گیان

 

بۆ ئێمه‌ هه‌ر خه‌رابێ بوو

 

زۆرتان ڕنی و

 

هیچ به‌رهه‌مێکیشتان نه‌بوو

 

جه‌سته‌مان بوو به‌ده‌شتی زام

 

هیچ مه‌رهه‌مێکیشتان نه‌بوو

 

درۆتان کرد به‌نه‌ریت و

 

ژووری سه‌رمان ، عه‌مباره‌ پۆی

 

چۆڵی سه‌رده‌می گرانی

 

دڵ ده‌سته‌مۆ به‌ترس و سڵ

 

وه‌خه‌نجه‌ریش به‌چاودێری حوکمڕانی

 

له‌وه‌ته‌ی هه‌ن ، هه‌ر ئازارن

 

خه‌یاڵێکی پێ دابڕاون له‌زه‌وی

 

گۆچانێکن بۆ کاره‌سات

 

تاشه‌به‌ردی به‌ر ڕووبارن

 

که‌ناتوانن زیاتر بن

 

له‌خه‌نجه‌ری سه‌ر زامی هه‌رده‌م کولاوه‌

 

که‌ناتوانن زیاتر بن له‌گه‌رده‌لوول

 

له‌مه‌رگه‌سات ، له‌ئاژاوه‌

 

سه‌رمان له‌گه‌ڵ کێوه‌ به‌فرا سپی کردو

 

عه‌یامێکه‌ سرودی (مان) ئه‌ڵێینه‌وه‌

 

به‌فر له‌کوره‌ی میراتی به‌شکردنا توایه‌وه‌و

 

!!.. ئێمه‌ش هه‌ر (هه‌ین) ناتوێینه‌وه‌

 

زۆری ترتان له‌م خه‌یاڵه‌ پێ فرۆشتین

 

به‌نرخی خوێن

 

به‌ئه‌ندازه‌ی مله‌که‌وه‌

 

چه‌رخی زه‌مه‌ن ژه‌نگی گرتوو

 

ئاسکه‌کێویله‌ی فرسه‌تیش شاخی ده‌رکرد

 

نه‌هاته‌دی ، ئه‌م سه‌رخه‌وه‌

 

دامه‌نی گوڵ پڕ جه‌خاره‌

 

کلکی ته‌وریش هه‌ر له‌داره‌

 

هه‌ر ئێوه‌ بوون

 

به‌سه‌ر زامی جه‌سته‌مانا په‌ڕینه‌وه‌

 

له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه‌ به‌ره‌و کۆڕه‌و

 

هه‌ر ئێوه‌شن هه‌توانی زام ئه‌وروژێنن

 

له‌کێ بڕکێی خوێناویا

 

بۆ ماڵی کردنی ئه‌سپی حوکمڕانی و

 

به‌ته‌نیا گرتنی جڵه‌و

 

مشتی ئێوه‌ له‌مێژه‌وه‌

 

عه‌شقی مشته‌ی خه‌نجه‌ر بووه‌

 

ئێمه‌ش له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستمان

 

سێوی دڵمان هه‌ڵگرتووه‌

 

هه‌ر چه‌نده‌ یه‌ک ڕه‌نگمان هه‌یه‌

 

له‌ده‌نگیشا هاوسه‌فه‌رین

 

دوو دنیای جیاوازین له‌یه‌ک

 

دوو نیگای دژ به‌رامبه‌رین

 

یه‌ک جیهان و جووتێ سه‌نگه‌ر

 

سته‌م دیده‌و سته‌م چێنه‌ر

 

له‌یه‌ک ناچن

 

گڕی مۆم و ئاگری خه‌رمانی سوتاو

 

له‌یه‌ک ناچن .. شه‌وو سێبه‌ر