CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 26 میوان

ده‌ریای دل

باوکی دوین

 

ده‌ریای دڵم هه‌مان یاده‌

هه‌تا ئیستا

دوای ووشکانی

چه‌نده‌ها سالی ته‌مه‌ن

گۆمی ئاوی جۆگه‌له‌کان

ده‌پاڕێزێت

چه‌می ماسی ڕزگار

 

هه‌تا ئیستا باڵنده‌ سیپیه‌کانی

سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌ی دڵ

دێن و ده‌ڕۆن

ئاره‌زووه‌کانی ده‌ورم ڕێگایه‌که‌

پیان ناگه‌م

جگه‌ له‌ بیر چوونه‌وه‌ی

خه‌ونی خه‌وم

دوای ده‌می زستانی سه‌خت

به‌هارێک دیت

شنه‌ی با

چرۆی گوڵ ده‌کاته‌وه

خه‌رمانیک له‌ زاری هه‌ست

دیاری ده‌کات

پیش ئه‌وه‌ی ئالوده‌ی دڵ بێت

یه‌کسه‌ر ده‌ڕوات

ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نم سرودێکه‌‌

له‌ ئاوازه‌ خه‌مباره‌کان

کیژی قژ زه‌ردی ده‌ریای خه‌م

له‌ یه‌که‌م تیشکی به‌یاندا

قژی خاوی شانه‌ ده‌کات

ره‌شه‌بای سه‌ختی رۆژهه‌ڵات

خه‌نه‌ی ده‌سی بوکێنی دل

کال ده‌کاته‌وه‌

بۆکیکه‌ له‌ بوکێنی یاخی ده‌بێت

خۆشه‌ویستی ده‌به‌نگه‌

له‌ ئاست دڵدا

سۆزی شیعر ئاوازێکه‌

به‌بی ئه‌وه‌ی

له‌ ئازاری دڵ بزانێت

به‌بێ ئه‌وه‌ی

له‌و وشه‌ی تۆ تێ بگات