CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

ناخی.....خه‌م

باوکی دوین

1

قوتابخانه‌

قوتابییه‌ک

له‌ وانه‌یه‌کی خوێندندا

داوا  له‌ مامۆستا ده‌کات

 

له‌ سه‌رته‌خته‌ ڕه‌شه‌که‌ی

 

به‌ ته‌باشیرێکی  بی ڕه‌نگ

چۆن بنوسێت

ووشه‌ی ئازاد

له‌ کوردستانێکی ته‌مدا

2

مووچه‌خۆر

مووچه‌ خۆرێک

قوورسی  پاره‌ی موچه‌که‌ی

له‌ ملدا بوو

له‌ سه‌ر سه‌ره‌وه‌

نوسرابوو

نرخی ملێک

300 هه‌ زار

3

هه‌ژار

هه‌ژارێک

پاره‌ی یارمه‌تیه‌که‌ی

له‌ زه‌مانی مه‌رحوومه‌وه‌

35 هه‌زار بوو

له‌ ناکاودا

ئه‌مری فرموو

سه‌ر له‌ نوێ گۆڕان ده‌کرێت

ئه‌و  35 هه‌زاره

که‌وته‌ مه‌زاده‌وه‌

ده‌نگ به‌رز بوو

بۆ  75

بۆ  150 هه‌زار

له‌ دواییدا ده‌نگ وه‌ستا  و

نرخ دابه‌زی

هه‌ تا بوو به‌

30 هه‌زار

4

دار به‌ڕوو

له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌م

دار به‌ڕوویه‌ک هه‌ بوو

ته‌مه‌نی به‌ ده‌یان سال

ته‌مه‌ن .....ئه‌ڕۆیشت

ئه‌و هه‌ر له‌ جێگای خۆی بوو

نه‌ ئه‌ جوڵا

‌گه‌نجه‌کانی دوو ڕه‌گه‌ز

به‌و نیازه‌ی

بۆیه‌کتر بن

په‌ ڕۆیان پێوه‌ ده‌به‌ست

منیش به‌ نهێنی

په‌ڕۆیه‌کم پێوه‌ کرد و

به‌و نیازه‌ی

کیژێکی قژ زه‌ردی دێکه‌مان

بۆ من بێت و

بوین به‌ هاوسه‌ر

دار به‌ڕووی به‌ر ماڵه‌که‌مان

له‌ گه‌ڵ خه‌لکی گونده‌که‌مه‌

ئه‌نفال کران

کیژه‌ قژ زه‌رده‌که‌ی

نێو دڵم

که‌وته‌ کۆشی

یه‌کێکی تر