CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان

گڕی یادت نیشتمان

باوکی دوین

 

چۆن شوانێک

له‌ناکاوە

له‌ ده‌شتێکی بیاباندا

شا ژنێک ببینێت

له‌ گۆمێک دا

مه‌له‌ بکات

منێش وەها ده‌تبێنم

هه‌ر چه‌ند ده‌نگم

ناگاتە لات

هه‌ر سەردەمێک

به‌ره‌و وەرزی خەزان دەڕوا

دیمه‌نته‌ چاو و قژو ده‌م و باڵا

هه‌موو یان ئه‌زه‌ل نه‌ بوون

ته‌نها له‌ دڵی مندا

زوڵفی خاوت گه‌ شه‌ ده‌کات

ده‌مه‌وێت له‌ یاده‌کانت یاخیی بم

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لای ژووره‌که‌م

دائەنیشم

به‌رامبه‌ر وێنەی هه‌واڵ

 

دێڕی خۆنچەی زامەکانت

ده‌که‌مه‌ شیله‌ی ده‌نگ و باس

له‌ تریفه‌ی ڕێی شەوانی

مانگه‌ شه‌ودا

له‌ هێمنی تیشکی   چاوی خۆره‌تاودا

ده‌تبینم و

دەستەکانت  دەخەمە سەر

چرکەی دڵم

پەنجەی دێڕی  زامەکانم

باوشت بۆ دەکاتەوە

ماڵ ئاوایت لێ ده‌کات

بۆ دووا جار

ده‌ڕوانمه

وێنه‌کانی   نێو ژوره‌که‌م

وێنه‌یه‌ک

له‌ خه‌یاڵی  پڕ عەشقدا

بۆ ژوانت

دروست ده‌که‌م

په‌نجه‌ره‌که‌م کراوه‌یه

لە چوار وەرزەی یادتە

به‌ تیشکه‌ لاوازه‌کانت

چرای یادم نیشان بدە

ئه‌مشه‌و لە گەڵ  شەوە تەنیام

مۆمی دڵی ژوانتە

له‌یادته‌ ئه‌توێمه‌وه

لە یادتە ئەمشەو تەنیام‌

ده‌گه‌ڕێم و بۆ کۆتایی و

دواوشەی تارای وەڵام