چاوان
- زياتر
-
11 تەمموز 2013
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 11 تەمموز 2013 13:38
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 11 تەمموز 2013 13:38
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
چاوانی تۆ میوانخوازه میوانداری چاوانمهبهمیوانی هه‌ردوکی بم خه‌نده‌ی میوانانمه
له‌میوانگه‌ی شکۆداریت سه‌رتۆپی میوانانم
له‌م ده‌روازه میوانبازه هه‌ستێکی میوانمه
ئه‌وهه‌سته نه‌سته مه‌سته ئه‌ڤینی گیانمه
خه‌ڵوه‌تی په‌رستنه عه‌شقی ڕوون ڕه‌وانمه
لهڕووگهتا ده‌ڕوانم تامه‌زرۆی ههستهوانم
مه‌زه و پێکی مه‌ستانه‌ی ئێشکی شه‌وانمه
ئێشکگری هۆنه‌رانه وێنه‌ی شیعری دوانمه
تۆپکی سهرنوسه چاوان خۆشگۆی دیوانمه
دره‌نگه شه‌وێ له‌خه‌وی منیش ئێشکهوانم
ڕه‌وانه وێژه بێژیم حونه‌ری تۆی جوانمه
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.