غوربه‌ت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
دێوه‌زمه‌ی ده‌روونه
شێلگیرانه
بهربێنی گرتووم
تا نهمگریێنێ
به‌رم نادا
...
ئه‌و غوربه‌ته
جگه‌رگۆشه‌ی غه‌ریبی یه
له‌م هه‌نده‌رانه
وه‌کو ماشقه
عاشقم بووه
...
هه‌نده‌ران
کراسێکی ڕه‌نگاری ده‌ره‌وه‌مه
له‌ناوه‌وه‌ش
ڕه‌ش و سپی
هه‌ندێ جار
ته‌واو بێ ڕه‌نگه
وه‌ک غه‌ریبی
...
غه‌ریبی
کهفگوڵی پێکێکه
کهدهینۆشم
تا بڵێ ی بگره
...
خۆم و غه‌ریبی
دوو هاوڕێ ی
گیانی به‌گیانین
ئه‌و له‌مندا
منیش له‌ودا
هه‌ر غه‌ریب
...
غه‌ریبی
تامی تاڵ و
ڕه‌نگی کاڵ و
بۆی ناخۆش
به‌ڵام به‌رهه‌می
پڕه له‌شه‌کره شیعری
ڕه‌نگاری جوانوسی
خۆش
...
له‌گه‌ڵ غوربه‌تی غه‌ریبی
گرێبه‌ستی هاوژینیمان
واژووکردووه
تا ته‌واوم نه‌کا
ئه‌و ته‌واونابێ
...
له‌م نێوه‌ندی هه‌نده‌رانه
نازانم بچمه‌وه کوێ !
ماڵی ئێره ؟
یان ئه‌وێ ؟
له‌هه‌ردووکیان
ههرغهریبم
...
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.