کۆچی ئیجه
- زياتر
-
17 شوبات 2016
- دواین نوێکردنەوە چوار شەممە, 17 شوبات 2016 19:45
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 17 شوبات 2016 19:45
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
کێ ده‌زانێ ڕێگای من بۆ به‌ره‌و هه‌نده‌رانه
هه‌رچی هه‌مه ده‌یبه‌خشم بهمرۆڤاتی ژیانه
کوردستان گه‌نده‌ڵخانه و هه‌رده‌م قاتوقڕیه
کۆچی کوردان هه‌روایه ده‌ربازکردنی گیانه
سه‌ری خۆم هه‌ڵگرتووه ئازادبم له‌م زیندانه
به‌هاوسه‌ر و منداڵم ڕۆحمان له‌سه‌ر ده‌ستانه
گه‌ر ده‌پرسی له‌به‌رچی ؟ وڵاتت جێ ده‌هێڵی
له‌تاو تۆڕی گه‌نده‌ڵی سه‌رکرده‌ی بێ ویژدانه
به‌ناو ده‌ریای ئیجهشدا دوور سنور ده‌به‌زێنم
به‌سه‌ر مین و شه‌پۆلان ڕۆح له‌مه‌رگ ده‌ستێنم
کاتێ تۆفان هه‌ڵ بکا گه‌می به‌ختم وه‌رگه‌ڕێ
بهدهرخواردهی لاشه‌که‌م ماسیه‌کان ده‌لاوێنم
دڵشاد تاقانه