CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 58 میوان

زه‌ریا بیابانی سه‌رابه‌

Sunday, 02 July 2006 زه‌ریا بیابانی سه‌رابه‌
ئێمه‌ سه‌راب په‌رستین

زه‌ریابیابانی سه‌رابه‌..ئێمه‌بیابانی مردنین
زه‌ریا پڕه‌ له‌ ماسی خه‌ون..ئێمه‌پڕین له‌ خه‌ونی مردوو
زه‌ریا پڕه‌ له‌ شه‌پۆلی خه‌یاڵ.. ئێمه‌ پڕین له‌ خه‌یاڵی ترس زه‌ریا پڕه‌ له‌ مرواری عه‌شق.. ئێمه‌پڕین له‌یادگاری عه‌شق
زه‌ریا ڕۆمانێکه‌..که‌س نووسه‌ره‌که‌ی نا ناسێ
زه‌ریا ئاگرێکه‌ که‌س نازانێ کێ هه‌ڵیگیرساندووه‌
زه‌ریا به‌فرێکه..که‌س نازانێ که‌ی باریووه‌
زه‌ریا باڵنده‌یه‌که‌..که‌س نازانێ له‌کوێوه‌ هاتووه‌
زه‌ریا پڕه‌ له‌ جوانی.. پڕه‌ له‌ عه‌شق
پڕه‌ له‌ خه‌یاڵ. . پڕه‌ له‌په‌پووله‌
پڕه‌ له‌ڕاستی. .له‌ڕووناکی.. له‌ده‌نگ.. له‌گه‌رمی
له‌ڕه‌نگ..له‌نه‌رمی..له‌ئازادی..له‌هیوا..له‌فڕین..له‌خه‌ون
له‌ساده‌یی
له‌پێکه‌وه‌بوون..له‌پێکه‌نین..له‌باخچه‌
له‌کۆتر..له‌ئاوێنه‌..له‌ژیان؟
زه‌ریا ئاخ زه‌ریا
زه‌ریا پڕه‌ له‌ جه‌‌للاد..پڕه ‌له‌ته‌رم له‌ته‌نیایی
پڕه‌ له‌سه‌رگه‌ردانی. پڕه‌ له‌گریان.. له‌دڕنده‌
له‌تاریکی..له‌به‌رد..له‌ده‌ر.. له‌بێده‌نگی
له‌قه‌فه‌س. . له‌درۆ.. له‌زیندان
له‌گۆڕ. . له‌مردن.. له‌نائومێدی

زه‌ریا..ئه‌ی په‌پووله‌ ‌ترین منداڵ
ئه‌ی پاکترین عاشق
ئه‌ی بێوه‌فاترین سۆزانی
ئه‌ی دڕنده‌ترین جه‌للاد
ئه‌ی زه‌ریا..زه‌ریا
سه‌رم پڕه‌ له‌فڕینی ته‌یره‌کانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ برینی عاشقانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ وه‌رینی باخچه‌کانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌گڤه‌ی باو..زریانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ پێکه‌نین و..گریانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ ساردی کلووه‌ به‌فره‌کانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ گه‌رمی تیشکه‌کانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ دڵی ته‌ڕی دڵۆپه‌ بارانه‌کانی تۆ
له‌ تریفه‌ی پڕ له‌ ته‌نیایی مانگی تۆ
له‌ورشه‌ی پڕ شه‌یدایی ئه‌ستێره‌کانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ خه‌مناکی بیابانی تۆ
سه‌رم پڕه‌ له‌ عه‌زابی جه‌للاده‌کانی تۆ
له‌ ناڵه‌ ناڵی کوشتنی جوانی تۆ
ئه‌ی زه‌ریا..کتێبه‌کان پڕن له‌ نائومێدی بۆ ڕازی کردنی من
ئه‌ی زه‌ریا.. کتێبه‌کان پڕن له‌ نیگه‌رانی بۆ وه‌سفی خواوه‌ند
ئه‌ی زه‌ریا..کتێبه‌کان پڕن له‌ سه‌راب
ئێمه‌ سه‌راب په‌رستین و..ئیمانمان به‌ سه‌راب هێناوه‌
ئه‌ی زه‌ریا..من میهره‌بانی خواوه‌ندێک له‌ خوێنمدا قوڵپ ئه‌دا
ئه‌ی زه‌ریا..کوا ئه‌و خواوه‌نده‌ی تۆی ڕه‌نگڕێژکردو....
ئێمه‌ی به‌ پێکی ژیان و.. مردن گێژ کرد
خۆی کوشت.. یان سه‌رگه‌رمی ئاگری دۆڵه‌کانی دۆزه‌خه‌
خۆی کوشت..
یان گوناهه‌کانی ئێمه ‌ده‌نووسێته‌وه
زه‌ریا..
ئه‌مه‌وێ خوا وه‌ند ببینم.. بۆشایی ڕوحم پڕ بکاته‌وه‌
چاوم پرسیاری لێ ده‌ڕژێ
ته‌مه‌نم ئه‌که‌مه‌ دیاری وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم بداته‌وه‌
ئه‌ڵێم ئه‌ی خواوه‌ند تۆ به‌ به‌تاڵی منت فڕێ داوه‌ته‌
ئه‌م بیابانی سه‌رابه‌وه‌‌
کوا چاوێک بۆ بینینی قوڵایی شته‌کان
کوا هه‌ستێک بۆ هه‌ستکردنی قوڵایی شته‌کان
من کوێرم.. ناتوانم خه‌یاڵی گوڵێک ببینم پێش وه‌رین
بیرکردنه‌وه‌ی کۆترێک ببینم پێش فڕین
چرپه‌ی سه‌وزبوونی دره‌خته‌کان ببینم..کڵپه‌ی دڵی به‌فر ببینم
بیابانی ناو دڵۆپێ باران ببینم.. ئه‌ی خواوه‌ند بۆ ناتوانم
له‌ رینه‌وه‌ی سێوێک ببینم له‌ کاتی سوور بوونا
ناڵه‌ی ده‌نکێ لم ببیستم له‌کاتی ونبوونا
له‌ جریوه‌ی چۆله‌که‌کان تێبگه‌م له‌ کاتی فڕینا
نزای گه‌ڵاکان ببیستم له‌کاتی وه‌رینا
ناڵه‌ی هه‌وره‌کان شه‌رحکه‌م له‌ کاتی بارینا
ئه‌ی خواوه‌ند..فێرم که‌ ئه‌و یادگاریانه‌ بخوێنمه‌وه‌ که‌ شه‌پۆله‌کان
له‌سه‌ر لمی که‌نار زه‌ریا به‌جێی ده‌هێڵن
للللل

ئه‌ی خواوه‌ند..بۆ شوێن پێی ڕیشۆله‌کان له‌ سه‌ر به‌فر
له‌ تابلۆی شێوه‌کارێکی نائومێد ئه‌چن
ئه‌ی خواوه‌ند..پێم بڵێ .. ئاگر ئه‌سووتێ،با.. با ده‌یبا
ئاو تینووی ده‌بێ.. شه‌و هیچ ئه‌بینێ
ڕۆژ هیچ ون ئه‌کات.. به‌فر ڕه‌ق ده‌بێته‌وه‌
په‌پووله‌ هیچ ئه‌کوژێ.. ئه‌ی خواوه‌ند
پێم بڵێ تاریکی که‌ی به‌ ئاگا دێته‌وه‌
ڕوناکی بۆ هه‌ر پێده‌که‌نێ
ئاسکه‌ بۆهێنده‌ خێرایه‌و..کیسه‌ڵ پڕه‌ له‌خاوی

بۆ هه‌موو ڕێگاکان ئه‌چنه‌وه‌ سه‌ر بانه‌ی مردن
ئه‌ی خواوه‌ند که‌خۆت نامری بۆ ئێمه‌ به‌مردن هه‌راسان ده‌که‌ی
بۆ ئێمه‌ به‌مردن وێران ده‌که‌ی.. ئه‌ی خواوه‌ند
ئه‌م مردنه‌ چییه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو په‌نجه‌ره‌یه‌کدا
له‌به‌رده‌م هه‌موو په‌پووله‌و گوڵێکدا.. له‌به‌رده‌م ئه‌ستێره‌و کۆترێکدا
له‌به‌رده‌م هه‌موو ژووان و خه‌یاڵ و.. پێکه‌نینێکدا
له‌به‌رده‌م هه‌موو فڕین و... نیشتنه‌وه‌یه‌کدا
ئه‌م مردن چییه‌؟؟چی؟
ئه‌و دره‌خته‌ مردن نه‌یهێشت گوڵ بگرێ
ئه‌و ژنه‌ مردن نه‌یهێشت گۆرانی بڵێ
ئه‌و منداڵه‌ مردن نه‌یهێشت گه‌وره‌بێ
ئه‌و کۆتره‌ مردن نه‌یهێشت له‌لاپه‌ڕه‌کانی ئاسماندا
یادگاره‌کانی بنوسێته‌وه‌
ئه‌و نامه‌یه‌ مردن نه‌یهێشت بخوێندرێته‌وه‌
ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ مردن نه‌یهێشت که‌س ببینێ
ئه‌و سێوه‌ مردن نه‌یهێشت باڵده‌رکات
ئه‌ی.. خواوه‌ند.. تۆ که‌خۆت نامری ئه‌م هه‌موو بارانی مردنه‌بۆ؟
ئه‌م هه‌موو زریانی مردنه‌ بۆ ،ئه‌م هه‌موو به‌فری مردنه‌ بۆ
ئه‌ی خواوه‌ند.. ئه‌و هه‌موو باخچه‌ی ژیانه‌ مردن وێرانی کرد
ئه‌و هه‌موو به‌فری ژیانه ‌مردن ئاگری تێ به‌رداو..
مردن ڕه‌شیکرده‌وه‌
ئه‌و هه‌موو فرمێسک و تاریکی و بێده‌نگی و ته‌نیای و
هاوارو شێتییه.. مردن وای کرد مر‌دن
ئه‌ی خواوه‌ند تۆ که‌خۆت نامری بۆ خۆشیت به‌ مردنی ئێمه‌دێ
ئه‌ی خواوه‌ند.. تۆ که‌به‌سۆزترین به‌سۆزتری.. ناسکترین.. ناسکتری
پاکترین.. پاکتری هه‌قترین هه‌قتری.. میهره‌بانترین میهره‌بانتری
جوانترین جوانتری.. عاشقترین عاشقتری
ئه‌ی خواوه‌ند به‌تاڵم که‌ له‌گومان
گه‌ر تۆ ئه‌م بیابانی سه‌رابه‌ت خوڵقاندووه‌
به‌نه‌خش و نیگار.. به‌‌عه‌شق و.. جوانی
چۆن دڵت دێ وه‌ک گورگێ مردن به‌رده‌یته‌گیانی
تۆ خواوه‌ندی سۆزو گوڵه‌کان و عه‌شقی
یان خواوه‌ندی وێرانکردن و.. مردن و.. سه‌رگه‌ردانی