CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 26 میوان

تۆ له‌ناو مندا

له‌ تۆدا

له‌ تیله‌ زوڵفێکی به‌ لێو ماچکراوی

په‌رچه‌می تۆدا

فێر  بووم

فاڵێکی له‌پی ده‌ست و

جادوویه‌کی

 

ڕژانی ئه‌شک

 

بنوسمه‌وه‌

فێر بووم

له‌ ته‌ک غه‌مێکی بێده‌نگ و

له‌ نزیک خوڕه‌ی میزی جۆگه‌له‌دا

سه‌ر بنێمه‌وه‌

له‌ تۆدا

فێر بووم

بۆنی شه‌و و

تامی ڕۆژ  و

تاڵی به‌یانی و

حه‌سره‌تی چاوه‌ڕوانی

به‌‌ په‌یامێکی  لماوی  بۆ ده‌ریا بنێرم

له‌ تۆدا فێر بووم

ناڵه‌ی سوتانی ڕۆح و

هاواری گریانی گوڵ و

ئازاری دڵێکی شکاو

به‌ نامه‌یه‌کی ته‌له‌فۆن

به‌ مردن بسپێرم

له‌ تۆدا فێر بووم

خۆم له‌ قه‌ره‌ی وه‌رینی گه‌ڵا و

له‌ فه‌وتانی زه‌رده‌ی ئێواره‌ بده‌م

له‌ تۆدا فێر بووم

من نه‌بم تۆ بم

له‌ پێش تۆوه‌ مردنم بۆ خۆم له‌ جاڕ بده‌م

......

 

هاوڕێ ڕه‌ش

7.7.2011