ڤالانتاینی من ..
- زياتر
-
13 شوبات 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 13 شوبات 2012 17:02
- نوسراوە لە لایەن هاوڕێ ڕەش
لە چواردەی دوو
لە وێستگەیەکی میترۆ
لە نزیک سینەمای
(بابیلۆن)
خۆم و
چەپکێک گوڵی سپی
لەگەڵ
بۆنی بەرسیلەیەک و
لیباسیک لە پەڕەی ڕۆح و
مێزێک بە قاوەیەکی تۆخەوە
چاوەڕوانی هاتنی تۆین...
دێیت ...؟؟
ئەی یار دێیت
لە سەربانی پەپولەکان
لەسەر سنگی ئەستێرەکانی ئاسمان
شاییەک بۆ ئەشق دابەستین ..؟؟
هاوڕێ ڕەش
(بابیلۆن) :ناونیشانی سینەمایەکە لە ئەڵمانیا...