CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 95 میوان

نامه‌ی کچه‌ ڤالانتاینێك

 

چی بڵێم که‌ دڵ

له‌ گه‌ڵای ده‌مه‌و به‌یانی به‌هار

ته‌ڕ تر،ناسك نمه‌ی،پاراو تر بێ

که‌ نه‌توانم تنۆکێ له‌ ڕۆح،حه‌زی گیانم بکه‌م

لاشه‌یه‌کم له‌ نووری مانگ به‌ نوور ترم

له‌ ڕۆشنایی گه‌لاوێژی

ئه‌ستیره‌که‌ی پێش سپیده‌ ڕه‌ونه‌ق ترم

هه‌موو ئازام

له جریوه‌ی ته‌نکتره

 

له‌ هاوینی ی ئه‌و هاوینترم

به‌ڵام هه‌ی داد

به‌ده‌ن شه‌که‌ت گیرۆده‌یه‌

بۆ نازی حه‌ز بێهوده‌یه‌

له‌م هاواره‌م ئه‌شێ بلێم

ئه‌ی خودایه‌

تۆ ترساندمت بت په‌رستم

له‌ نێو هه‌موو په‌رستنی ترساندنا

خۆم لێوونه‌،

نیازه‌کان داوا ئه‌که‌ن

هه‌ست ده‌بێته‌ تۆپه‌ڵێك هه‌وور

ئه‌شك بارانه‌

له‌به‌رده‌م سووجده‌و هه‌م قورئانا

ڕێژنه‌ ئه‌کا

که‌ شمسێری ده‌ستی زاڵم،تیغی هه‌سان

له‌بان زولف وگه‌ردن پاسه‌وانه‌ ،نه‌با

ده‌ستی کوڕه‌لاوێکی به‌ر که‌وێ

 

به‌چی ئه‌چێ به‌ کێ بڵیم

له‌ باوه‌شی ئه‌م کپ بوونه‌

که‌ واگیانێک

سه‌راپای نغرۆی سه‌هۆڵ بوونه‌

باوه‌شێکی گه‌رمی نه‌دیبێ

نه‌ هه‌ڵاوی هه‌ناسه‌یه‌ك

که‌مێك به‌سته‌لۆکی گۆی مه‌مکانم بتوینێته‌وه‌

نه‌سۆزی خوای ئاخ شك ئه‌به‌م

نه‌ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئۆف

نه‌کوره‌ مه‌لایکه‌تیك

له‌ڕه‌حمه‌تی نییازه‌وه‌،ماچێکم لی وه‌رگرێ

یان،ماچێکم پێ ببه‌خشێ

هه‌ست و نه‌ستی چه‌ندین ساڵه‌م

ببزێنێ

هۆ دایه‌گیان له‌بیرت دێ

ئه‌و ڕۆژانه‌ی نازی جوانیت چۆن ئه‌کووشتم

بێ به‌زه‌یی دایکایه‌تی

 

له‌سه‌ر شه‌خته‌ی هه‌یوانێکی

چین به‌چینی به‌رده‌ڵانی

 

هۆدایه‌ هۆ

ڕۆژی نه‌بوو

ئه‌م ناسکۆله‌ به‌ده‌ن پر نازوو حه‌زه‌م

نه‌خنکابێو به‌ پرچی خۆم

ڕات ئه‌کیشام

من ئه‌زانم له‌ گشت وه‌رزی عاده‌بوونما

به‌ به‌رتاقای  هه‌یوانی ماڵ

لاپه‌ڕه‌ی نووێژی به‌یانیت

شه‌رمه‌زاریت

تا له‌ شه‌رمه‌زاریتا

هه‌موو وزه‌ی ناو هه‌ناووم

وشك بکه‌ی

تازه‌ مه‌گری

ئه‌شکێ بۆ ژین که‌ جێ نه‌گرێ

له‌ وه‌رزی جوانی خوونچه‌یا

گه‌ڵای به‌ژنم لێ هه‌ڵوه‌رین

وه‌ك ساڤانی وه‌رزی پایز

نه‌با  کوڕه‌لاوێك له‌نه‌کاوا

به‌لاما تیپه‌ڕێتوو

بۆنێکی سه‌رو سیمام بکات

ئه‌ی ئاسمانه‌ خه‌یالیه‌که‌ی جاوه‌ڕوانیم

نییازی ئاره‌زوه‌کان

هه‌تا،هه‌تای دوور له‌ چاوی باوکایه‌تی

بۆت ئه‌هێنم

ببوره‌لێم که‌ به‌م زووه‌ دێمه‌وه‌ لات

شیرینی ڕاز له‌به‌ر قاپی تووڕه‌بوونا

فڕێئه‌ده‌م

 

له‌ تارمای هه‌نگاوه‌کان چه‌ند ئه‌ترسام

با.بێن

تا،هه‌نگاوی باوکم

به‌لاما تێبپه‌ڕێ و به‌ بیریا بێت

تفی سه‌ختی نێو چه‌وانی ئاشقان

چه‌ند جوانه‌

چه‌ند ناسکه‌

چه‌ند ته‌نکه‌

چه‌ند به‌ ئارم، ئازاری زام

چه‌قۆ،خه‌نجه‌ر،گوێزان، ده‌رزی

گوله‌ئاژن به‌خێو ئه‌کات

ئه‌شێ جارێ

ناله‌باری،باوکه‌ سالارییه‌که‌ت

له‌ دیده‌ما ڕێکه‌وت بکات

له‌ تارمایی ڕۆحمه‌وانێ بڵێم بابه‌

منیش وه‌ك تۆ ئاسا

نیاز،هه‌ستم هه‌بوو

گیان،ڕۆحم هه‌بوو

ئای ئه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند سته‌م بوون

فێرت کردم

گیانم له‌ نێو قۆزاخه‌یا ده‌رنه‌هێنم

حه‌شاریان به‌م

له‌ژێر عه‌بایه‌کی ڕه‌شا

له‌ گه‌نجینه‌ی پشت ژووره‌که‌م

دایان پۆشم

 

بڵێ دایه‌ من که‌ ئێستا

ڕۆحم هه‌بێت یاخووت نه‌بێ

خه‌تم بۆ کام ڕۆحم بکه‌م

ئیتر بۆچی

شه‌وی ته‌هلیله‌ی بۆ بگرم

که‌ تا ئه‌مڕۆ

بۆنی لاملی که‌ڕه‌تینوویه‌کم نه‌کردبێ

له‌زه‌تێکم  له‌به‌ژنما بۆ نه‌دیبێ

که‌ وا ویستم، ته‌نها جارێ

له‌ باخه‌ڵی پڕ حه‌سره‌تا نه‌خه‌وتبێ

هاتووم بڵێم

له‌م هه‌واره‌ نه‌فره‌ت

نه‌فره‌ت، په‌رستنه‌کان

له‌ تۆ دایه‌

له‌و به‌یانیانه‌ی،هه‌نگاوه‌کان

به‌سه‌ر یادگاره‌ جه‌لادیه‌که‌ی پێی بابه‌یا ته‌واو ئه‌که‌ن

ئیتر نه‌فره‌ت جاراێکی تر له‌ ئێوه‌

له‌ گۆڕ

له‌ ئاسمان

هه‌مووی نه‌فره‌ت

 

زه‌مینی سه‌وزم خۆش ئه‌ویست

ته‌نها جارێك

له‌ ئامێزیا بمخه‌وێنێت

نه‌ی ئه‌وێرا

له‌تاو ترسی خوا په‌رستیو په‌رستگاکان

ڕووی ده‌ریاشم چه‌ند خۆش ئه‌ویست

هه‌ر بۆ جارێك

له‌ نسرمی شه‌پۆلێکا

باڵی ئه‌شقمان ڕاگرن

شه‌پۆله‌کان نه‌یان وێرا

نه‌با ده‌ریا تووڕه‌بێت و

شه‌پۆله‌کان به‌ نهێنی بمرێنی

ئاگری مۆمم خۆشئه‌ویست

له‌به‌رزه‌وه‌

به‌ تنۆکێ له‌ گڕی خۆی

به‌سه‌ر گیانما بتوێته‌وه‌

سه‌هۆڵ به‌ندی  گۆی مه‌مکانم

هێدی، هێدی بکاته‌وه‌

ئه‌ویش هه‌ر نه‌یوێرا

نه‌با خاوه‌ن ماڵ   تووڕه‌ بێت و له‌ توێی فویه‌کا

بیکووژێنێته‌وه‌

زه‌رده‌خه‌نه‌ی پڕ له‌ ژانم هێناو هاتم

له‌ ترۆپی به‌رزترین شاخێکه‌وه‌

خۆم بۆ مانگی  ناسکی چوارده‌

ڕووت کرده‌وه‌

ئه‌ویش هه‌روا نه‌یوێرا ماچێکی نیوه‌شم بکا

نه‌با هه‌وور سالاریه‌کان پێ بزانن

هه‌وور شاری ئاسمانی که‌ن

نه‌فره‌ت

نه‌فره‌ت له‌ جه‌سه‌ته‌ی که‌ تینوو بێت

تینووی ئاهێکی حه‌سره‌ت بێ

له‌م ڕێگایه‌ بۆ نه‌فره‌تێکی تر ئه‌چم

نه‌فره‌ته‌کان

ئێوه‌ش هه‌ر له‌م نه‌فره‌ته‌یا بمێننه‌وه‌

 

 

له‌تیف ئۆمه‌ر 04/02/2010 هۆڵندا