CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان

منداڵیم بۆ گه‌وره بوون و گه‌وره بوونم بۆ منداڵی

که‌هاتمه دنیاوه،،به‌م دنیا گه‌وره‌یه نامۆ بووم،،وام ده‌زانی جگه له گه‌وره‌ی سکی دایکم هیچ دنیایه‌کی تر ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره نیه،،،له سکی دایکم دا نه‌م ئه‌زانی غه‌م،، ئازار،، درۆ،، فێڵ،،تاوان،،،،، هتر چیه،،،؟؟

کاتێ له لای ئه‌و بووم دڵخۆش بووم،، گوێم له هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌کان بوو،،به هه‌ر دوو ره‌گه‌زه‌وه،،به گه‌نج و به پیره‌وه به منداڵ و به گه‌وره‌وه‌وه،،نه‌م ده‌زانی دژایه‌تی چیه له نێوانی مرۆڤه‌کاندا،،،له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که سیانم نه ده‌بینی ته‌نها ئاشنایم په‌یدا کردبوو له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کاندا،،،هه‌موو به‌یانیه‌ک پێش ئه‌وه‌ی دایکم هه‌ڵستێ له خه‌و گوێم لێ بوو سه‌مون فرۆش هاواری ئه‌کرد،، گه‌رموو نه‌رمه سه‌موون،،،نه‌م ده‌زانی ئه‌م هاواره بۆ ده‌کات،،، گوێم لێ ده‌بوو دراوسێکه‌مان له‌گه‌ڵ دایکمدا غه‌یبه‌تیان ده‌کرد،، ئه‌و کاته نه‌م ده‌زانی غه‌یبه‌ت چیه،،،منداڵه هه‌ژاره‌کان عه‌لاگه‌یان ده‌فرۆشت،،ته‌له‌فزوێنه‌که‌ی ماڵه‌وه‌مان جگه له درۆ هیچ هه‌واڵیکی تری پێ نه‌بوو بیکا بۆ ماڵه‌وه،،
باوکم جار جار توره ئه‌بوو له خوشک و براکانم نه‌م ئه‌زانی ئه‌م توڕه بوونه له سه‌ر چیه،،کامیان حه‌قن،،، باوکم یان ئه‌وان،،کچێک باسی خۆی و خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کرد بۆ دایکم،،، من له دایکم زیاتر به په‌رۆشه‌وه گوێم لێ ده‌گرت،، چونکه دنیای من دنیایه‌کی بوو جگه له خۆشه‌ویستی هیچ شتێکی تری تیدا نه بوو،،،،زۆر به‌که‌ساسیه‌وه باسی رێگره‌کانی ده‌کرد که له سه‌ر ڕێگای هه‌ردووکیان دا هه‌بوون،،، دایکیشم ئه‌وه‌نده میهره‌بان بوو رێگاکانی بۆ ئاسان ده‌کرد تا بگات به‌دڵی خۆشه‌ویته‌که‌ی،،،
هه‌میشه گوێم له ده‌نگی ئه‌و کچه ده بوو به دایکمی ده‌وت،،شیلان خان خوای گه‌وره بت حه‌سێنێته‌وه له ژیان تۆ ئێمه‌ت به‌یه‌کتری گه‌یاند،،،هه‌ندێك جار ده‌نگێکی هێجگار ناخۆش ئه‌هاته ناو گوێچکه‌کانم،،، له زمانی دایکمه‌وه تێ ده‌گه‌یشتم که ئه‌مه شه‌ڕه،،،شه‌ره فیشه‌ک،، شه‌ره هاوه‌ن،،نه‌م ئه‌زانی ئه‌م هه‌موو شه‌رانه له‌سه‌ر چیه،،،کامیان حه‌قن،، ئه‌ویان کێیه‌و ئه‌میان کێیه،،،یان جار به جار گوێم له شه‌ڕه په‌رۆ ده‌بوو زه‌ردو سه‌وز نه‌م ده‌زانی ئه‌م ره‌نگانه چیه،،،و له سه‌ر چی شه‌ڕ ئه‌که‌ن خۆ ئه‌مه په‌ڕۆیه،، په‌ڕۆ،،هه‌ندێک جار گوێم له باوکم ده‌گرت ،،، نور خۆی ئه‌به‌خشی به چرای ماڵه که‌مان،،،باوکم له گه‌ڵ دایکم دا پیاسه‌یان ده‌کرد،،،باوکم منداڵێکی بینی نوری تیدا ئه‌هێناو ئه‌برد،، گوێم لێ بوو باوکم پێی ووت،،وریابه با نوره‌که‌ت نه کوژێنێته‌وه،،،دایکم وتی ئۆی کوژایه‌وه،،،باوکم قسه‌که‌ی ته‌واو نه‌کرد،،،چراپڕ له نووره‌که کوژایه‌وه،،،منداڵه‌که به باوکمی ووت توخوا مامۆستا پێم ناڵێیت بۆ کوێ رۆی،،،،،بۆ کوژایه‌وه،،،؟؟رۆژ به رۆژ کێشه‌کانی خه‌ڵکی رووی له زیاد بوون ئه‌کرد و منیش له سکی دایکم دا گه‌وره‌ تر ئه‌بووم،،،زۆر به‌ی کات خه‌ڵکی ئه‌هاتن بۆ لای باوکم تا کێشه‌کانیان بۆ چاره‌ سه‌ر بکات،،،باوکێشم به حوکمی ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بوو رێزێکی یه‌کجار زۆری هه‌بوو له ناو خه‌ڵکی دا،، گوێم لێ بوو هه‌میشه باوکم ئه‌ی ووت،،،هه‌ر چیه له ده‌سه‌ڵاتی مندا بێ وخودا هاوکاریم بکات بۆتان ده‌که‌م،،،زۆر به دڵ سۆزیه‌وه کاره کانی بۆ خه‌ڵکی جێ به جێ ده‌کرد،،،خۆ ئه‌گه‌ر شه‌وێک له که‌ناڵێک له که‌ناڵه‌کان فلیمی باوکم بوایه،، ئه‌و شه‌وه خه‌ڵکی له خۆشیا نه‌یان ده‌زانی چی بکه‌ن،،،ئڵاڵا ئه‌م شه‌و فلیمی شێخ آسماعیل به‌رزنجی یه یان بابڵیم ئازاده‌فه‌نیه
زۆر جار دراوسێکانمان ئه هاتنه ماڵی ئێمه ته‌ماشایان ئه‌کرد،، که چی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها سانیه‌یه‌ک ده‌رناکه‌وێ و کامێرا روی تێناکا،،، ئه‌زانن بۆ،،،،؟؟؟
چونکه سه‌ر به حیزب نیه خۆی نا به‌ستێت به حیزبه‌وه،،،،،، له‌م رۆژگاره‌شدا گه‌ر سه‌ر به حیزب و لایه‌ن نه‌بووی وه‌ک باوکم ماف خوراو ئه‌بیت له ژیاندا،،،
کات و ساتی ئه‌وه‌م ته‌واو بوو که چیتر له سکی دایکم دا نه‌مێنمه‌وه،،، حه‌زم ئه‌کرد خۆم گه‌وره ببم و به چاو و به کرده‌وه شته‌کان ده‌رك بکه‌م،،، کاتێک هاتمه دنیا من ئه‌گریام و ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ریشم هه‌موی پێ ده‌که‌نین،،، ئه‌وان تێ نه ده‌گه‌یشتن گریانی من بۆ چیه،،، ئێستا گه‌وره بووم،،،، ئه‌ڵێم خۆزگه،،، خۆزگه،،، هه‌ر له سکی دایکم دا بوومایه تا ئه‌م هه‌موو ئازارو مه‌ینه‌تیه‌م نه‌دیبایه،،،،،،،،،،،،،

ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ژیت بۆ راستی و بۆ هیوا ده‌روات
یارسان به‌رزنجی