CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 66 میوان

لێت نابورم

لێت نابورم

چونکه‌ من بوم

بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا

هه‌وار نه‌ما نه‌یگرمه‌ به‌ر

جێیه‌ک نه‌ما ،

پێیه‌کانم به‌دوای تۆدا

 

هه‌نگاو هه‌نگاو نه‌یبڕیبێ ..

بن دار نه‌ما و شه‌قام نه‌ما

چاوه‌کانم و لێوه‌کانم

ئاوێزانی تۆ نه‌بوبێت

له‌ ناخمه‌وه‌ خۆشم ئه‌ویستی

ئه‌و کاتانه‌ی که‌ بۆ

ساتێک دور ئه‌بوی لێم

له‌ سۆنگه‌ی چاوه‌کانته‌وه‌

ڕێگه‌م به‌ په‌پوله‌کان ئه‌گرت و

هه‌واڵی تۆم لێ ئه‌پرسین ..

ده‌ستم له‌ ملی وێنه‌که‌ت ده‌ ئاڵاندو

له‌گه‌ڵ گوڵه‌کانی عه‌‌شقدا

به‌ یه‌خه‌مدا هه‌ڵمه‌واسین ..

به‌ڵام ئاخخخخخخخخ ..

من نه‌مزانی تۆ ئه‌و ده‌مه‌

چاوت کردبوه‌‌ ڕوبارێکی پڕ له‌ سیحرو

دڵت ته‌خته‌ی شانۆیه‌کی بێویژدانی

ئه‌وه‌ی کردت سیناریۆ بو

گریانه‌کانت بێهوده‌و

وته‌کانت فریوێک بون

نه‌مئه‌زانی..

له‌و ساته‌شدا ،، بۆ عه‌شقی تۆ

من مه‌رد بوم و

تۆش په‌‌یکه‌رێک له‌ شێوه‌ی به‌رد ..

به‌بێ هوده‌ ئه‌مپه‌رستی و

به‌ کاڵ فامی

کڕنوشم بۆ درۆت ئه‌برد ..

بۆیه‌ هه‌رگیز لێت نابورم

دڵنیابه‌ ،، گه‌ر فرمێسکی په‌شیمانیت

دڵۆپ ،، دڵۆپ

ببنه‌ ده‌ریای چاوه‌کانت

من ئه‌و کاته‌

چاوه‌کانی خۆم ده‌ردێنم ..

دڵنیابه‌

گه‌ر بته‌وێت هه‌تاوی رووت

جارێکی تر

به‌ په‌نجه‌ره‌ی ژوری دڵما گوزه‌ر بکات

ئه‌وسا منیش

ده‌رگای دلم داده‌خه‌م و

واز له‌ تیشکی خۆریش دێنم

دڵنیابه‌ لێت نابورم ..

چونکه‌ بێهۆ

هه‌وری ڕه‌شت کرد به‌ گژی

ئاسمانی دڵی مناو

ئه‌ستێره‌ی به‌ختت  شاردمه‌وه‌ ‌..

له‌خۆڕا بوو

له‌وه‌رزی به‌هاری دڵما

ڕه‌شه‌بای ڕقت هه‌ڵکردو

گوڵه‌کانمت لێکردمه‌وه‌ ..

لێتنابورم

چونکه‌ شێوه‌ت

ده‌مامکی خیانه‌تی له‌ سه‌ردابوو ..

گورگ بویت و له‌ پێستی

مه‌ڕدا خۆت نوان

تۆ دڕکێکی بێزراو بویت و

خۆت کرده‌ گووڵ

په‌پوله‌کانی عه‌شقمت

بۆهه‌تایه‌ هه‌تایه‌ تۆراند ..

بۆیه‌ منیش

لێت نابورم ،، لێت نابورم

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ڕێبه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یی