گه‌وره‌م زاده
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Sara Rashid Afandy
کرنوشی زاده‌ی رووتم قوربان
ئه‌ما له دوو ئه‌ستێره‌ی چاوی سیات
له‌دوو ئه‌برۆی هیلالی یه‌ک شه‌وه‌ت
به‌رچنه‌ی شه‌وقی حهزهگهلی زوموردم
یاخالهقی داهێنه‌ر قوربانی ده‌ست و نهخشتم
له‌په‌یڤی خۆشت له‌ناخی پرجوانت
ڕێحانه‌ی پر گولاوی لاملی گولاوت
یه‌ک تنۆک عتر ئارای
حهزهبێ کۆتای سه‌رو ریشتم
له‌دار چناری بالات کۆساری رێم
له‌ده‌ست وئه‌نگوستی پڕ هێزو توانات
یه‌ک پارچه خشل و زێری قوربان
ناگا به‌که‌س هه‌ستی جوانت
داخه‌که‌م لارێیه شانس و به‌ختم
خۆ نام بینی له‌رۆژی رووتا قوربان
له گوێی پر ئاوازی پر خاوه‌ن شکۆتا
لهشکۆفهی زاری نهخمهی سافتا
له کاتی تونه‌ی ده‌نگی بولبولتا
گرفتاری بهختمم ئه‌ما زاده
هێوره ئێستا خه‌می شێتم
جونکه به دوو لێوی راستیت
به دووچاوی میهروو خۆشیت
گۆشت کردم قوربان راستیت فیرکردم
خانه خراپم نه‌که‌ی ئه‌ما خانه‌دان
لهخانهقاو ته‌کیه‌ی گۆشه‌ی دروێشتا
برۆی چادر هه‌لده‌ی له‌و دنیا
زاده. به‌واتای نه‌جیب زاده یا خانه‌دان
میهیر.میهره‌بان.به‌هره‌ماند
گۆش.به‌خێوکردن.دالدهدان
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی
10/2009
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.