هەر یادێک بە سەد خەیال ئەچێت
- زياتر
-
27 تەمموز 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 27 تەمموز 2012 21:59
- نوسراوە لە لایەن Sara Rashid Afandy
لێوەتینوەکانی دەمی شەرمەزاری
لە کەنار زەریایەکی سوێر جۆش داما
ئاخۆ ئەو لیوانە هەر واتینو مابێ
خۆ ناکری جامێ بەفراوی سەر پیرەمەگرون بنۆشێ
کێ نالێ وەک کچێکی بالا بەرز
پێیەکانی لەدەریایی یادەکاندا ناخشێنێ
لەگەل وردە زیخی ناو ئەو دەریایە
ناچێ بە دلی زەویدا
ئەی پەروەرێنم تۆ بلێی ئەونە دەست رۆشتووبم!
لەگەل قاقایەکی پێکەنیندا هەورەکان
لەترسا بگرمێنن، فرمێسکە باران ببارێنن
یاخود بەدووچاوی ناز، بروسکە لە ئاسمان بێنن
دە وەرە با تنۆکی لەشەرابی مەست بون بەمێ
تاوێ لە ناو رەزی ترێ
بۆڵ بۆڵ ئارەقی گول بوتەنێ
ئەو پاپۆرەی کە دەمێکە لەنگەری گرتوە
ئیستا بە تروسکەیەک چارۆکەکەی
با هەلی دەگرێ!
لاتان سەیر نەبێ
ئەمە راستیە لەژێر دەریای جەستەدا
هەر یادێک بە سەد خەیال ئەچێ
سارا رەشید ئەفەندی
٢٠١١