ڕووت ببۆوە
- زياتر
-
22 ئایار 2011
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 22 ئایار 2011 21:50
- نوسراوە لە لایەن Sherko Jalal
شێرکۆجەلال
ڕووت ببۆوە
وای دەزانی نهێنیەو
کەس نایبینی
ڕووت ڕووت بینیم
لەپەنجەرەی نێو گەڵاکان
دڵمی دیل کرد بە جوانی خۆی
شۆردەبۆوە گوڵی دەچنی
نەرمە نەرمە سەمای دەکرد
مەم کەکانی
نیگای دەکردگۆیەکانی
لەدیدەنی لەشی جوانی
دارنەمابوودانەگیرسێ
هەروەکومۆم
گۆل نەمابووتەڕ نەبێتن
بۆژوانی
ئەم لاوئەولای خۆی دەڕوانی
وای دەزانی کەس نایبینی
کەمنی بینی سەری سوڕماو
چاوی داخست
لێی نەزیك بووم بەلەرزۆکی
تاڤگەی قژیم هەڵدایەوە
بەنەرمی لێوم خستە سەرلێوی
سەری باداو شەرمن شەرمن
وەك پەپولە لەوێ فڕی
هێندەجوان بوو
هەڵاتن وخۆبادانی
دڵی کردمە فرمێسك و
دڵۆپ دڵۆپ
ڕژایە سەر
پەڕەی گوڵی... فرەنساـ لیل ٢٠١١