خەون
- زياتر
-
14 ک یەکەم 2011
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 14 کانونی یەکەم 2011 18:02
- نوسراوە لە لایەن Sherko Jalal
خەون بە کیژەکوردێ دەبینم
نەبینیوومەونەدەیناسم
بەس دەزانم خۆشمی دەوێ و
دڵمی خستۆتە لەرزاندن
هەمووجارێ هەرخۆیەتی
دێتە خەونم خۆی ناگۆڕێ
نایەوێ جێ ژوانی خەوم تێك بدا
هەرەس بەڕێژنەی حەزم بهێنێ
چەندەسەیرە سیحری ئەم خەونە
لەبۆ ئەو من دڵێکی تەنهام
لەدەرەوەی ئاکارمدا
ناوناخی دڵم دەبینێ
سۆزەکانم دەخوێنتەوە
لەهۆدەی ڕازوونیازم تێدەگا
هەر وەرزەی پێستی بەڕەنگێ دەبینم
جارێ ئەسمەرجارێك سپی
جارێکیان سوور
هەرجارەی قژی بەتەحرێ دەردەخا
جارێك خاوەوەجارێك بووکلە و
جارێکیان لوول
کە لەخەون ڕادەپەڕم
ئەوساتەی کە چاوم هەڵدێنم
لەیاد دەکەم دەنگی کپ و
لێوبارانی ماچەکانی
خەونی ڕووتی
سەبرەسەبرەی ناوباوەشوو
ڕامووسینی
کەچی نەلەخەونی ماندوودەبم
نەتێر دەسووتێم
لەناوئەوینی
تێی دەگەم
چی لەمن گەرەکە ئەم شۆخە
دڵنیام لەنیگاشپرزەکانی
عاشقێکە لەوەرزی عیشقم سووتاوە
هەزار هێندەش گەشتی عیشقی
لەناوناخم عاشقێکی کوشندەیە...