وه‌رزی دۆزه‌خ
- زياتر
-
20 ئایار 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 20 ئایار 2012 10:26
- نوسراوە لە لایەن Sherko Jalal
ژووره‌که‌م هه‌مووی سێبه‌ره
سێبه‌ری خۆموو وشهوڕهنگ
ژووره‌که‌م بهرانبهردهریای دڵێکه
ووردهشهپۆڵی ده‌بینم
گوێی له قیژه‌ی نه‌رمی منه
ده‌زانێ هێندهخهمبارم
وه‌ک زارۆکێ بۆی ده‌گریه‌م
هێند بێ ڕه‌حمه نێوچه‌وانی گرژنابێ
وه‌رزی عیشقی به‌فرمێسکی چاوه‌کانم
سه‌وزنابێ
ژووره‌که‌م هه‌مووی سێبه‌ره
زووخهودهخاته گۆمی چاوی من
هێندهقوڕسهلهسهردڵم
خه‌ونی کابووسم بۆدێنێ
ئه‌م شهودیسان ئهوشۆخههاتهخهونی من
ڕه‌هێڵه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌ڵی کرد
په‌رده‌ی سووری ژووره‌که‌می
ههڵدایهوهوبهتیژی دهیهێناودهیبرد
لهدوورهوهپهڕهسێلکهی سهرتهلی
عه‌مووده‌کان باڵیان لێک دا‌و
پۆل پۆل هاتن په‌رده‌ی ژووره‌که‌میان
داپچڕاندولهسهرتهختی سینگم نیشتن
هێنده‌یان ده‌نووک له‌سه‌ردڵم دا
له‌خه‌ونی کابووس ڕاپه‌ڕیم
لهخهوههڵساڕۆژی نوێم
قژی تێک چووچاوخهواڵو
وردهخهونی خوێناوی
له‌پێش چاوی دێن و دوچوون
لهناوسێبهرخهستیی ژووره‌که‌م
هاتوومووچووم
هاکاخهریک بوو وون ده‌بووم
لهناکاولهپێم ئاڵاجلێکی سپی بووکێنی
به‌بینینی تێکهڵاوبووگریانووپێکهنینم
خواردیانهوهلێووزارم وه‌رزی دۆزه‌خه‌ی
ئه‌م عه‌شقه
هه‌ژاندی په‌رده‌ی گوێچکه‌ی من
گۆرانی ئه‌م خۆشه‌ویسته
شێرکۆجه‌لال