تۆ بڵێی
- زياتر
-
21 حوزەیران 2012
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 21 حوزەیران 2012 22:42
- نوسراوە لە لایەن Tablo Hassan
تۆبڵێی
تابلۆ حەسەن
بلێی هەموو مرۆڤەکان
دڕندە بن
یا من هەڵە تێگەیشتووم
لە مرۆڤ بوون
بڵێی هەموو شمشێرەکان
بڕندە بن
یا من هەڵە تێگەیشتووم
لە ئیسلام بوون
لەو کاتەوە خواوەندەکان
مێینەیان
دوورخستەوە
نامۆیی بوو، بەتەوقێکی
عەزازیل و
ئازادیمی توند بەستەوە
هەر کە میترای خواوندی خۆر
لەناو ریزی خواوەندەکان
سڕرایەوە
مۆمی منیش خاموشکراو
ئەو ترووسکە رووناکییەی
منی ژنیش کوژایەوە
ئازادی من
لە دۆزەخی نێرسالاری
وردە وردە توایەوە
توایەوە
تاگەیشتە ئەم چاخەی من
هیچی وای لێ
نەمایەوە
نەمایەوە