CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 61 میوان

هەوارگەی دڵ

لە دامێنی چاوێکی مەست  دڵم تێکەڵی خۆر ببوو

بە نیگایەک لێم دەڕوانی سەرتاپە جەستە سڕدەبوو

تازە شەرمم جێ هێشتبوو کە ماچم کرد ئەم  زەمینە

ئەوە خەونی مناڵیم بوو تێر بۆنی کەم ئەم گەردوونە

هەور هاتوو لێم  تێپەڕی خۆزگەم  وابوو نەیبینمەوە

وەک ئاوی مەنگ ڕابوەستم لەناو خۆما  بخولێمەوە

دڵۆپە بارانی کام وەرزە گۆمی حەزم  دە شڵە قێنێ

ئەم هەوارم لێ وون دەکا وخاكی بەرپێم دەلەرزێنێ

کەو تومەتە  جەنگێکەوە عەشق خوێنم دەخواتەوە

بە هەناسەش بۆم دەرنابڕێت بەڵێن تازە  بکەمەوە

وەکو نەفرەت سەیری دەکەم پڕ دەفتەری یادگاری

وام پێ دەڵێت چارەنوسم دەستە مۆ نابێت دڵدای

خالید قەڵادزێی

21 januari 2011    ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.