CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 105 میوان

خۆپیشاندانەکانی ٢٧/٩ وێنەیەکی جوان

بورھان شێخ ڕەئوف
خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٦ لە بەشێکی گرنگ و زیندووی ھەرێمی کوردستان کە لە مێژوویشدا زۆر جار دەستپێک و پێشەنگی زۆربەی بزوتنەوە و چالاکی شۆڕش و بەرخۆدان و سەرھەڵدانەکان بووە تا ئێستە ئەوەی من لە سەرلە بەیانی ئەمڕۆەوە چاودێری دەکەم بە شێوەیەکی زۆر ھێمنانەو شارستانیانە بەڕێوە چوو, جگە لە چەند تایەیەک کە لە قەڵادزێ بینیم ئاگری تێبەردرابوو ئەوەش خاڵێکی ھێندە گرنگ نیە شایانی باسکردن بێت .
ئەوەی مەبەستمە لەم نووسینە کورتەدا بیڵێم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستانە نەوەک قەیرانەکان چونکە لە ماوەی ڕابردوودا کەم و زۆر قسەمان لەسەرکردووەوە پێویستی بە پێناسەو وەبیرھێنانەوە نیە و بووەتە مۆتەکەو ھاوبەشی ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە .
ئەمڕۆ مامۆستایانی سەربەرزو زۆرێک لە چین وتوێژە جیاوازەکانی گەل بە شێوەیەکی شارستانیانەو یاساییانە و بە مۆڵەت ڕژانە سەرشەقامەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و کۆیەش لە پارێزگتی ھەولێر و لە کاتی یاسایی خۆیدا کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان ھێناو داواکارییەکانیان دا بە کاربەدەستانی ئیداری ناوچەکان و لە ھەمووی جوانتر لە دوای خۆپیشاندانەکانیش ھەندێک لە چالاکوانەکان گۆڕپان و شوێنی گردبوونەوەکانیان پاک کردەوە .
وەلێ تائێرە بەرەی خەڵک بە شێوەیەکی جوان و یاسایی مەسجی خۆیان گەیاند ئەوەی ماوەتەوە جیاوازی ئەمجارەی خوپیشاندانەکان بوو لەوانەی پێشووتر کە ڕێڕەوەی خۆپیشاندانەکان ڕوو لە ھیچ حزب و لایەنێک نەبوو ڕوو لە دامودەزگاکامی حکومەت بوو ئەگەر جاران خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەر بە دەسیسەی و پیلانی فڵان و فیسار لایەن ناوزەد دەکرا و گوێ لە داواکارییەکان نەدەگیرا ئەوا ئەمجارە ھیچ بیانوو و پاساوێک نیە بۆ وەڵام نەدانەوەی داوا ڕەواو بەرھەقەکانی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان .