ئامادەبووانى ئێستا 115 میوان

بچنەوە هەولێر " نەکا بکشێنەوە لە حکومەت"

فەرەیدون کونجرینی
ئەگەر بریار" لای رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نیە " با جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە بڕیارو پرسی ئەنجومەندا بچێتەوە تا بەهەڵەی خۆیاندا نەکەون و گۆڕان هەرەس پێ نەهێنن"
بڕیاری زۆرینەی ئەنجومەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و دەرچون لە حکومەت و کشانەوەی لە دەسەڵات "گۆڕان بە هەڵەی خۆیدا دەکەوێت" یەکێک دەبێت لەو هەڵانەی هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی نەداوە" کە دەبێتە شکستێکی هێندە ڕوخاو هەستانەوەی گۆڕان مەحاڵە و دەشبێت ناوی بزوتنەوەکە بگۆڕێت جیاواز لەو گۆڕانەی لە پڕۆژەو پڕۆگرامیدایە . بەهەرڕێگا چارەیەكبێت سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە تەلاری پەرلەمان و وەزیرەکان بچنەوە سەر ئەرکەکانیان چونەوە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایەو بزوتنەوەکەش لەلوتکەی متمانەبوندا دەهێڵێتەوە، خۆ ئەگەر مەبەستان گەڕانەوە بۆ ڕێگاچارەی ئۆپۆسیزیۆن یبێت هەدەفی خۆی نابێکێت" بەوەی خودی هاوڵاتیان لە شەقامو مێدیاکانەوە ناڕەزای دەردەبڕن و بونەتە ئۆپۆسیزیۆن بەهۆی هەموو ئەو ناعەدالەتیەیی بونی هەیە لە هەرێمی کوردستان و بەئاگان لەوەی دەسەڵاتی زۆرینە حیزبە و حکومەت ئەکتیڤــ نیە.
پارتی و حیزبکەی بارزانی لە چاوەڕوانی ئەوەدایە بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری دەرچون لە دەسەڵات بدات و دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و کشانەوەی وەزیرەکان بۆ یەکجاری بدات و بزوتنەوەی گۆڕان وەك ئۆپۆسیزیۆن بمێنێتەوە، ئەوەی پارتی مەبەستیەتی خۆسازدان و ئامادە کاریە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێمی کوردستان، تا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ رای گشتی بسەلمێنێت گۆڕان بۆ ماوەیەکی کورت بەشداربو لە حکومەتداو بوە هۆکاری قەیرانێکی گەورەو خۆیان دورخستەوە و دەرچون لە حکومەت! هەڵبەت ئەم سیاسەتەی پارتی بۆ مانەوەی حیزبەکەیانە لە دەسەڵاتدا تا خەڵکی دەنگدەر بگەوجێنێت.

دەنگدەر لە ئاستی ئەو متمانەیەدا دەمێنەوە کە لەڕابوردوی هەڵبژاردنەکاندا دابویانە بزوتنەوەی گۆڕان " وە بەمانەوەی گۆڕان لە دەسەڵتدا زۆرینەی دەنگدەری هەڵبژاردنەکان هەڵدەکشێت و ئەوەی بتمانەی بە بزوتنەوەکە نەبوە هاوراو هاومەبەستی پڕۆژەو کاری بزوتنەوەی گۆڕان و هاوادەرانی دەبن بەوەی لایەنێکی خۆڕاگرەو لەبەرژەوەندی حیزبیدا کاری نەکردوە" بەڵکو ئامانجی هاوڵاتیانەو لەسەر ئاستێکی گشتی تێدەکۆشێ تا پەرلەمانێکی تەندروست و حکومەتێکی یاسایی دابمەزرێت.

تائەم ساتەوەختە بزوتنەوەی گۆڕان هیچ هەڵەیەکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی ئەنجام نەداوە، هەمیشە راستگۆیانە لەبەرەی گەلدا هەنگاوی ناوەو هاوڕاو هاودەنگی خەڵکی مەدەنی بوە، تاك لایەنە پشتیوانی لەتەواوی فەرمان بەران و مامۆستایان و خەڵکی هەژار کردوە.

ئاشکرایە گۆڕان جێگەی متمانەیە، لە سەرەتای کاری سیاسی و بەشداری کردنی لە حکومەتدا هیچ گەندەڵیەکی لەسەر تۆمار نەکراوەو خەڵکیش ناڕەزایی دەرنەبریوە دژ بەم بزوتنەوەیە، بەڵکو ئەوە پارتیە زۆرینەی هاونیشتمانیان و نوسەرو لایەنەکان رەخنەی لێ دەگرن و خۆپیشاندان ئەنجام ئەدەن.

ئەوەی ئاشکرایە سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی هەرێم د.یوسف، لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابوردوەوە لەلایەن دەسەڵاتی سەربەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بەنایاسایی رێگیری لێکرا.

سەرۆکی پەرلەمان ژیرانە گەڕایەوە شاری سلێمانی و هەمان رۆژ بە فەرمانی سەرکردایەتی و نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆکی هەمیشەیی حکومەتی هەرێم! وەزیرەکانی گۆڕانی ناردەوە ماڵەوە. ئەمەی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەنجامیدا هەڵەیەکی ستراتیژی بو لەمێژوی نەك هەرێمی کوردستاندا، بەڵکو لە جیهاندا لە ئایندەشدا دەبێت باجەکەی بدات.

ئەم دولایەنەی حکومەتیان قۆرخکردوە شکستێکی گەورەیان هێناوە، بەهۆی ئەم ئارامیەی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان ئەنجامی ئەدەن لەوەرزێکی ئەوها قەیراناویدا کارێکی باشەو کۆمەڵگە توشی نەهامەتی دوبارە بونەوەی جەنگی ناوخۆ نەبونەوە " خۆ ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لایەنێکی توندڕوو لەپێناو دەسەلاتیاو لەبەرژەوەندی حیزبەکەیدا کاری بکردایە ! جەنگی ناوخۆ دوپات دەبوەوەو هەڵەکان دوپات دەبونەوە کە ساڵەهای ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێیانەوە دەناڵێنیت و بوە هۆکاری دواکەوتنی ئاستی شارستانی دەیان ساڵە .
هۆکاری سەرەکی کێشەکان کە پارتی ئەنجامی داوەو بۆتەکێشە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە کە لەدەستی دو پارتی خۆسەپێنەردایەو دەسەڵاتی حیزب لەبڕیارو یاساکانی حکومەت خاوەنی هەربڕیارێکەو جڵەوی خۆیان بەئاشکراو تاکڕەوی ئەنجام ئەدەن لەهەمان کاتدا هاوڵاتیان بەئاگان ئەمەش دەبێتە لە دەستدانی دەسەڵات و خەڵك خاوەنی بڕیاری هەر هەڵبژاردنێکە، لای زۆرینە ئاشکرایە ئەم نەخشە هەڵەی پارتی روخانی کۆتایی دەبێت و حوکمی دیکتاتۆری شکستدێنێت و لەگەشەی سیاسی دەکەوێت بەوەی بزوتنەوەی گۆڕان راستیەکانی بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا کردوە کە لەماوەی ٢٤ ساڵی رابوردودا چەندیان دزیوەو چەندیان بەخشیوەو زیاتریان بەتاڵان فرۆشتوە لە سامانی سروشتی هەرێمی کوردستان بەگومرکە سنوری و ناوخۆیەکانەوە.

پلان و کودەتای پارتی نەخشەڕێگایەکی تۆکمە سیاسی داڕشتبو لە ١٢ی ئۆکتۆبەرو ڕۆژانی دوایی' بەم پلانە توانی خەڵکی بێزارکات و ناڕەزاییەکان بەرزتر لە رابوردو دەرببڕن و بارەگاکانی خۆی کردە قوربانی و رەوشی خۆی بۆ خەڵك شلکرد تا بسوتێندرێن و تەقینەوەکان بە ئاراستەیەکی جیاوازدا فراوانبن، بێگومان ئەوەی پارتی دیموکرات مەبەستی بو بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان لەکەدار بکات و لەنێو خەڵکدا بچوکی بکاتەوە و بەوجۆرە پلانەی دایڕشتوە تا لەنەخشەی بەرێت و دەسەڵاتی سیاسی لێ بستێندرێتەوە.

پارتی هێشتا کاتی بەدستەوەیە لەم گەمە سیاسیەی ئەنجامی ئەدا کەلەپلانەکەیدا بەردەوامەو ویستیەتی بۆ ئەو مەبەستەی لە گۆڕەپانی سیاسیدا بمێنێت " بەهۆی هەمو ئەوتاوانانەیئەنجامیداوە دەستبەرداری دەسەڵانابێت یان جەنگێکی ناوخۆیی بەرپادەکات لەپێناو کورسی و دەسەڵات.

هەوڵەکانی پارتی و " وەبیرخسنەوەی ١٢ی ئۆکتۆبەر ؛
1- رۆژی رێگیری سەرۆکی پەرلەمان لەپردێ بقۆزێتەوە بەوەی چاودێرو پاسەوانەکانی سەرۆکی پەرلەمان توڕە بکات و سوربن لەسەر چونیان بۆ هەولێر تا لەوێوە جەنگی ناوخۆ دامەزرێنن.
2- موچەی فەرمانبەرانیان زیاتر لە پێنج مانگ تێپەڕاندو توڕەیی مامۆستایانیان گەیاندە ئەوەی خەڵکی مەدەنی بڕژێنە سەر شەقام، ئەوەبو خۆپیشاندان ئەنجامدراو توڕەیەکان گەیشتنە ئەو ئاستەی ناوچەی قەڵادزێ و ناوچەکانی شارەزوری گرتەوە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هۆشیارانە کاری سیاسی خۆی بەڕێ کرد.
3- پارتی هەمو هەوڵێکیداو خەڵکی بێزارکرد تا بزوتنەوەی گۆڕان توڕەبکات و پشتیوانی هاوڵاتیانبێت و خۆپیشاندانەکان بگوازرێتەوە هاوشێوەی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوای بەردەوامبێت تاهەمان هێزبردن بۆ گردی زەرگەتە لە٢٠١١دا دوپات بێتەوە و بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان داماڵێت لە دەسەڵات و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان .

بچنەوەنەوە هەولیرو خاوەنی نێت و بڕیاری خۆتانبن تا متمانەتان لای هاولاتیان بمێنێت وەبەچونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و گەرانەوەی وەزیرەکان گۆڕان لوتکەی دەسەلات دەپێکێت و دەبێتە هێزی سەرەکی سیاسی ناوجەکە.

لەگەرانەوەتان بۆ هەولیر و مەبەستان
١/ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتابکرێت و پەرلەمان ئەرکەکانی راپەڕێنێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەم پرسە هۆکاری سەرەکی کێشەکانەو دەبێت یەکلابکرێتەوە، هەروەکو رۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەی چوار پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد دەبێت لەوێوە ئەم بابەتە زیندوبکرێتەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کاربکات بۆ هەموارکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێتەوە، بەو یاسایە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم نەبێ کە ئێستا کاری پێ دەکرێت.

2- گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی رەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەتایبەت داهاتی کۆمپانیاکانی حکومەتی ناوەند کە دوای هێرش و پاش چۆڵکردنی داعش لەوناوچانە کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی پارتی کە بەمەبەستی گەندەڵی هەژماردەکرێ لەکاتێکدا داهاتەکەی نەگەرێندرێتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی دارای .

٣/ وەزیرەکانی گۆڕان بە هەمان بەردەوامی داکۆکی لەسەر سامانی گشتی و بنەبڕکردنی گەندەڵی بکەن و بوێرانە تاخۆیان لە دڵەڕاوکێی خەڵك یەکلابکەنەوەو هاوشێوەی رۆژانی بەر لە ١٢ی ئۆکتۆبەر تێبکۆشن، و لێپرسینەوەی تەواو بکرێت بەتایبەت خەرج کردنی پارە لە غیابیاندا.

٤/ دوابەدوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، ئامادە سازی بکرێت و لەلایەن پەرلەمانەوە بەزۆرینەی دەنگ دادگایەکی نیشتیمانی دابمەزرێت بۆ لێپرسینەوەی تاوانی گشتی و گەندەڵی و ئەکتیڤ کردنەوەی سەرجەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم پرۆسەیە، لەناو پەرلەماندا هەڵبژاردن بکرێت دادوەری راستەقینە هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی دادگای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا .

٥/ وەزیری دارایی هەرێم راستەوخۆ سەردانی ئیبراهیم خەلیل بکات و تەواوی داهاتی ئەو دەروازەیە لەژێر چاودێری لیژنەی دارایدا بێت و لەدەستی حیزبدا نەبێت کە بڕی داهاتی رۆژانەی پتر لە یەك ملیۆن دۆلارە.

٦/ خۆسازدان و ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٧ نەخشەڕێگای بۆ بکرێت و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.