CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 107 میوان

نە هیچم بینیوە، نە هیچم بیستووە دەربارەی (ئەستێرە کەریم)

بەداخەوە نازانم ئەم بڵاوکردنەوەو تەشهیرە ، چ پیاوێک بەرهەمی هیناوە و بڵاوی کردۆتەوە . بەڵام بۆ ئاگاداری گشتی سەرنج و بۆچونم رادەگەیەنم . یەکەم ئەم بەریزەی خاوەنی ئەم ڤیدیویەیە ، دەبوو ناوی خۆی و پلەی نزیکی لەو خانمە بڵاو بکاتەوە ، بەهەمان شیوەی شایەتی بۆ دادگا ، بۆ ئەوەی بروابکرێت بە شایەتیەکەی . ئیستا ئێمە لەبەردەم حالەتی شایەتی دانی ( خێو ، جنۆکە ) ئادەمیەکی نەزانراوداین ، هیچ دادگایەک ئەو شایەتیە قبوڵ ناکات . ئەم بەریزە خێوە ویستویەتی خۆی بە راستگۆ و خاوەن وێژدان پیشان بدات ، بەڵام وادیارە ئاگاداری دادوەری شارستانی ئەم سەردەمە نیە و من نازانم ئەم راو بۆچونانەی منی پێ دەگات یان نا .
ئەوەندەی من زانیاریم هەبێت لەسەر سیستەمی یاسای سوید ، ئەم ڤیدیویە باشترین پاساوە بۆئەوەی ئەستیرەخانم مافی پەنابەری سوید وەرگرێت ئەگەر لە ئیفادەکانی پیشویدا بەلگەکان تەواو نەبن . چونکە بەم ڤیدیویە ، خوێنی ئەوخانمە حەلال کراوە ، لەلایەن خەلکان و گەنجانی توند رەو . جگەلەوەش خاوەنی ئەم ڤیدیویەش ئەگەر لە سوید بێی سزای یاسایی دەدرێت . هاووڵاتیان بۆیان هەیە رەخنەو سەرزەنشت و گالتە پێکردن بکەن ، بە کەسانی دەسەڵستڤو پۆستە گشتیەکان ، هەر لە خیزانی پاشاوە تا دەگاتە پەرلەمانتارو وەزیرەکان وسەرکردەکانی حیزبەکان و بە ئاین و ((حەزەر دەکرێت لە ئاینی ئیسلام چونکە دەڵین ئەوانە ئاستی هوشیاریان نزمە و وەک شیر هەلدەچن و پیاو دەستیان لێ نەدا باشترە ، دیالۆگ نازانن و پەلاماری خەلکانیش دەدەن کە ئاگاداری کیشەو گرفتەکەش نین . بەداخەوە ئەوەش شتێکی خراپە کە مرۆڤ لێت بترسن )) .
بەڵام هەر تەشهیر و ناوهێنانی هاووڵاتی ، سزای لەسەرە .
زۆر شتێکی سەیرە وەک ئەوەی کۆمەلگەی کوردی هیچ گرفتێکی نەبێت ئەستیرەخانم نەبێت . ئەو رەفتارەی ئەستیرە خانم ، لەباری ئەخلاقیەوە بەرامبەر ئەخلاقی پیاوانی کۆمەلگە دڵۆپیکە بەرامبەر بەحرێک سەرپێچی ئەخلاقی پیاوان . برۆن سەیری رشتەی مرواری بکەن و ببینن چۆن زیاتر لە 90 لەسەدی کوران و پیاوانی لادی ، جنسیان لەگەل ماکەردا کردوە ، رێژەیەکی زۆری پیاوانی کەشتیار بۆ وڵاتانی دەرەوە بە شانازیەوە باسی رابواردن جنسی حەرامیان کردوە و ئێستا ناو هەرێمیش خۆی پررە و لە ئەوروپا زیاتر بڵاوە ، رنگە هەندێک بڵێن ئەوەش تاوانی ئافرەتی خراپ و لەشفرۆشە . بەڵام وەک چۆن دوکاندارو چیشتخانەیەک ، سەدان و هەزان کریاری هەیە ، بەرامبەر هەر ئافرەتێکی خراپ ، دەبێ سەدان کریار و پیاوی خراپ و بێئەخلاق هەبێت ، کەواتە لەباسی بێ ئەخلاقیشدا ، رێژەی پیاوان سەد ئەوەندەی ژنانە .
ئەوخانمە هاووڵاتیەکەو بەرپرس نیە لە دزینی بوجە وسامانی میللەت ، بەرپرس نیە لە نیشتیمانفرۆشی و هێنانی لەشکری دوژمن ، بەرپرس نیە لە هەژارکردنی کۆمەلگە ، لە پەکخستنی پەرلەمان وپەکخستنی پرۆژەی چاکسازی . خەلکانی زۆر هەن نیشتیمانفرۆشن ، خۆزگە لەباتی ئەوە لەشفرۆش بونایە .
ئەم بەریزەی ئەو ڤیدیویەی بڵاوکردۆتەوە ، جگەلەوەی ترسنۆکە و ناوی خۆی ئاشکرا نەکردوە . زۆر بێ ویژدان و تاوان بارە بەرامبەر بە کەسوکاری و منداڵی ئەوخانمە و چۆن ئەو ڤیدیویەی هاندانە بۆ کوشتنی ئەو خانمە . ئەوخانمە هەر دەستدرێژەکی بکریتەسەر ، ئەو لێی بەرپرسیارە . من دەتوانم زۆر زیاتر خۆی بەخۆی بناسێنم و بۆی دەرخەم کە چەند هەلەیە . تاوانێکی تری ئەو کەسە ، بە چەواشەی نەتەوایەتیش ، شەرواڵی کردوە بە ئاڵای کوردستان و مەلامستەفاو مامجەلال قازی محەممەد و دنیاو قیامەتی تێکەل کردوە و تەکفیری شەرواڵیشی بۆ دروست کردوین ، خۆ منیش شەرواڵم هەبوەو ئیستاش رانکوچۆغەم هەیە . سەرزەنشت و جنێو بە شەرواڵ لەپی زیاتر وەک نارەازیی و سەرزەنشتێکی مەجازیەو من هیچ نایبەمە سەرخۆم . وشەکان لە رەوتی رستەو باسدا ، مانای جیاواز لەخۆ دەگرن . کە بەیەکێک دەوترێ پارەپەرست مانای ئەوە نیە ، دەفتەرێک دۆلاری داناوەو دەلێ ئەوە خودایەو نویژی بەرامبەر دەکات .
دوای ئەوەش نمایشی ڤیدیوی سێکسی هەلەبێت یان نا ، لە دنیای ئێستادا ، و لە وڵاتە نائیسلامیەکان ، زۆر ئاساییەو رەفتارێکی شەخسیە ، تۆش و منیش دەتوانین سەیری نەکەین ، یەک خانم وابکات یان نا چی لەو واقیعە دەگۆرێت ، ئینتەرنێت پرە لە ملیونەها ، رەنگە سەدان هەزار عەربی موسولمان هەبن وابکەن . ژنە کوردێک وابکات یان نا ، زەمین و ئاسمان دەروخێت ؟
یان ئەو ژنە ، هاورەگەزباز بێت یان نا ، ئەوە ، لەزۆربەی وڵاتانی ئازادی دنیا ، ئاشکرا و یاساییە و کەنیسەش قبوڵی کردوە . کەس ئیجبار نەکراوە وابێت ، بەڵام وەک ئیختیاری مرۆڤ بەشێکە لە ئازادیە گشتیەکان . رەخنەو جنیویش بە ئەخلاقی کۆمەلگە ، بە هەمان شیوە بەشێکە لە ئازادیە گشتیەکان ، ئەگەر کەس بەزۆر هەوڵی سەپاندنی نەدات .
هیوادارم خویندەواران بەو رەشەبا ، بێ ویژدانی و بێ مانایە فریو نەخۆن . کۆمەلگەی کوتدستانی هەرێم قەیران و گرفت و مەترسی کوشەندەی رووبەروو بۆتەوە . دوژمنی تورکی فاشستی میللەتەکەمانی وەک قۆندەرە لە پێ کردوە و کۆیلەی کردوە . ئەخلاق ناوگەڵ و ناو دەرپێ نیە ، ئەخلاق تێکۆشانە لە پێناوی ئازادیدا . هەر تەنیا ئەوەیە مەردایەتی . هەر وەک شیعرە بەنرخەکەی مامۆستای کوردایەتی . مامۆستا برایم ئەحمەد ( یادی بەخێر ) . کە ووتویەتی :
گوڵی سەربەستی ، گوڵی سەربەستی
مەردە ئەو گەلەی بگاتە دەستی .
*****************
لەگەل رێزی براتان : بەکرحسەین .