CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 102 میوان

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لە تیرۆیستان تیرۆریستترن!

دارا خونچە:تیرۆریستان ئەو کەس و رێکخراو و سیستەمە سیاسییە دەسەڵاتدارانەن کە لە رێی توندوتیژیی و تۆقاندن و کوشتن و کاولکاریی پێچەوانەی ئەو یاسا و رێسا و نەریتانە دەوەستنەوە کە مرۆڤەکان لە هەر قۆناغەک لەسەریان رێکدەکەون و ژیان و گوزارەنی گشتیی خۆیانی پێ رێکدەخەن.

تیرۆریستی سەربەخۆ وەک کەس ئەوەیە کە هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی لە کن نەمایە و سەر بە هیچ رەوت و رێبازەکی فەلسەفیی و هزریی و رامیاریی نییە و وەک کەسەکی نەخۆش چێژ لە کوشتن و ئاژاوەنانەوە و تێکدانی هەر سیستەمەکی ژیان وەردەگری و لە پێناو خۆدەرخستن و هێندک سوودی مادیی ئامادەیە بێزەوەرترین و دڕندانەترین کار ئەنجام بدا ئەگەر سەریشی تێدابچێ!

تیرۆیستی رێکخراو لەو سەردەمانەی دواییدا گەللەک زۆرن، با تەنێ نموونەی (قاعیدە و داعش) وەربگرین، ئەو دوو رێکخراوە لە رووە فەلسەفیی و ئایدیالۆژیاییەکە سەر وە هزر و رامانی ئایدیالیزمن و لە هەناوی دینی ئیسلام گەرایان دانایە و لە لایەن خولیای چاوچنۆکیی و قازانجپەرستیی مادییانەی سیستەمی سەرمایەداریی و وە فیتی دەسەڵاتدارە دڕندەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی رۆژاوا رێکخرانە و وە هاوکاریی وڵاتە ئیسلامیی و ستەمگەرەکانی رۆژەڵات خراونەتەگەڕ، ئامانج لە دامەزارانی ئەو دوو رێکخراوە ئەوە بوو کە لە رێی گەڕاندنەوەی فەرهەنگی پڕ لە توندوتیژیی سەرەتایەکانی بڵاوبووبوونەوەی دینی ئیسلام شەڕ و ئاژاوەی گەورە گەورە لەو وڵاتانە هەڵبگیرسێنن کە زۆرینەی دانیشتوانیان موسلمانن تا خەڵکی ناوچەکە لە پاشدامایی رابگرن و نەهێڵن گەشە بکەن و ببووژێنەوە، بەوەش دوو ئامانجی گەورەتر بپێکێن: یەکەم ئەوەیە کە بازاڕی فرۆشتنی کاڵا و بەتایبەتییش چەکی وڵاتە سەرمادارە رۆژاواییەکانی پێ دروست بکەن و وە ئاسانییش نەفت و کانزایەکانی دیکەی وڵاتە هەژار و پاشدامایەکان وە تاڵان یان وە هەرزان ببەن.. دووەمیش ئەوەیە کە قەیرانە سەرمایەدارییەکانی پێ بشارنەوە و ناڕەزاییەکانی خەڵکانی پێشڤەڕۆی وڵاتە دەوڵەمەند و باڵادەستە رۆژاواییەکان وەلارێدا ببەن.

تیرۆریستی سیستەمی حوکم؛ دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لەوەدا لە پێشەوەی هەر دەسەڵاتەکی دیکەی جیهانن.. مێژوو شەرم لە کەس ناکا، دەسەڵاتی ئەمەریکا وەک کەڵگایەکی جیهانیی لە لایەن کۆمەڵە کەسەکی فرە کەمی نێو دەزگەی ئاگایی و سووسەکردن و خاوەن کۆمپانیایە زەبەڵاحەکانی ئەمەریکا و جیهان وەڕێوەدەچی، بێجگە لەوەی هەردەم خەریکی داگیرکاریی و هەڵگیرساندنی شەڕ و ئاژاوەنانەوە بوونە.. هیچ رێکخراوەکی تیرۆریست نییە لە جیهان دەستی ئەوانی تێدا نەبووبی وە تایبەتییش (قاعیدە و داعش) کە راستەوخۆ ئەوان دایانمەزراندن - خۆیان چەندین جار دانیان پێدا نایە -، هەنووکەش کە خەریکی لەنێوبردنی ئەو دوو رێکخراوەن یەکەم ئەوەیە کە ئامانجەکانی خۆیان پێکایە و دووەمیش ئەوەیە کە لەنێوبردنی ئەوان درێژە وە ئامانجەکانیان دەدا و سێیەمیش ئەوەیە ئەو جۆرە تیرۆریستە سەردەمی وەسەرچووە و لە کۆششی ئەوە دان جۆرەکی تازە لە تیرۆریستان پەیدۆز بکەن!

کەواتە ئەوە قسەی من نییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لە تیرۆریستان تیرۆریستترن، بەڵکە ئەوە لۆژیکە پێمان دەبێژی ئەو کەسەی کە توانستی ئەوەی هەیە تیرۆریست دروست بکا و دەیکا.. هیچ گومانی تێدا نییە و هەر دەبی خۆی لە تیرۆریستان تیرۆریستتر بی، لێ ئەوەی فرە عەنتیکەیە لێرەدا ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا پێناسەی تێرۆریست وەسەر هەر کەس و لایەنەک دەبەخشنەوە کە دەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەوان نین! ئەوەتە بەو هەموو دڕندەیی و کارە تیرۆریستییانەی خۆیانەوە دەبێژن پەکەکە تیرۆریستە!!!

ئەمن پەکەکە نیم، هەرچەندە زۆر رەخنە و گلەییم لێیان هەیە و ئەوانیش هەر حیزبن و لە قاوغی تەسکبینیی حیزبایەتی دەرنەچوونە.. لێ لە هەردوو رووی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی لە هەر حیزب و لایەنەکی دیکەی کوردستان پتر گوزارشت لە خەڵکی کوردستان دەکەن وە تایبەتییش لە باکوور، ئێستا ئەگەر هەر وە پێی هەڵبژاردنەکان بەراوردەک لە نێوان پابەندبوونی خەڵکی باکوور وە پەکەکەوە لە بەرانبەر پابەندبوونی خەڵکی ئەمەریکا وە حیزبەکانی ئەمەریکاوە بکەین؛ ئەوە بێ گومان دەبینین رێژەی دەنگەکانی پەکەکە زۆر زۆر پترە لە رێژەی دەنگەکانی هەر حیزبەکی ئەمەریکا!

لەمێژە کاتی ئەوە داهاتیە کە هەر کوردەک ئەگەر یەک تۆز هەستی نیشتمانیی یان هەستی مرۆیی و پێشکەوتنخوازیی هەبی پێویستە ببێژی ''ئەمەریکا لە جێی خۆی بوەستە، خۆت کە لە تیرۆریستان تیرۆریستتری پێویست ناکا ئەو شەکرە بشکێنی و یەک میللەت کە لە پێناو مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خۆی رابووە وە تیرۆریست دابنێی''!

٢١\٤\٢٠١٧ - لەندەن
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.