CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 146 میوان

ڕێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب و پەیڤێک

سەدیق سەعید ڕواندزی : بە ئامانجی گەشەدان بە بواری خوێندنەوەو بە کلتووریکردنی خوێندنەوە لە نێو چینءتوێژەکاندا،ھەروەھا گرنگیدان بە نەریتی کتێبء خوێنەوەی کتێب،بەتایبەتی کە کۆمەلگای کوردی لە ڕووی ھوشیاری کۆمەڵایەتیء سیاسیء کایەکانی دیکەی ژیاندا، جیا لەھەر نەتەوەو کۆمەلگایەکی تر پێویستی بە خوێندنەوەیە،

ھەفت ساڵ لەمەو بەرء لە یانزەی تشرینی دووەمدا، لە سەر دەستی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیرانء نووسەرانء خوێنەران، جیا لەھەر رٍێکخراوێکی دیکە لە ڕووی شوناسء میتۆدی کارکردن، لە قەزای ڕواندز ڕێکخراوێک بە ناوی ڕێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب، دامەزرا.کە سەرەتا ناوی کۆمەڵەی دۆستانی کتێب بوو.ئەم ڕێکخراوە ناحکومییە، ئەگەرچی لە شاری ڕواندز دامەزراوە، وەلێ بە فەرمی ڕێکخراوێکی تایبەت بە کتێبء بە کلتووریکردنی خوێندنەوەیەو چاڵاکییەکانی لە سەر ئاستی شارءشارۆچکەکانی کوردستان بە گشتی ئەنجام دەدات.بۆیە لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا، ستافی ئەو ڕێکخراوە، خۆبەخشانەو لێبراوانە، بەردەوام بوونە لە ئەنجامدانی چاڵاکییەکانی تایبەت بە ناساندنی کتێبءخوێنەوەی کتێب.لە ڕێگەی جۆراو جۆرەوە. یەکێک لە کارە ھەرە گرنگءپڕ بایەخەکانی ئەو ڕێکخراوە، کە لە ڕووی مەعریفیء ڕۆشنبیرییەوە،گرنگی خۆی ھەیە، کردنەوەی چەندین کتێبخانەی جۆراو جۆرە، لە شوێنە گشتیء تایبەتییەکانء ناوەندەکانی خوێندنءگوندو دێھاتەکانی سنووری یەکەی کارگێڕی قەزای ڕواندز.لەو سۆنگەیەشەوە ژمارەیەک کتێبخانەیان لە چەندین قوتابخانەی سنووری پەروەردەی ڕواندز کردۆتەوە کەدەوڵەمەندن بە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە کە ئاسانکاری بۆ قوتابیان لە نێوەندەکانی خوێندن دەکات.تاکو بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە سەرچاوە ڕۆشنبیریءزانستییەکان بگاتءلەکاروانی ژیانی قوتابییەتی خۆیاندا،سوودلەو سەرچاوانە ببینن.بەتایبەتی کردنەوەی ئەو جۆرە کتێبخانانە،دەبێ وەک پرۆژەیەکی ستراتیژیءدوورمەودا لە نێوەندەکانی خوێندن سەیریان بکرێت،کەئامانج تیایدا ئاشناکردنی قوتابیءخوێندکارانە بە خوێنەوەوکتێبءدەوڵەمەندکردنی باکگراوەندی ھزریءڕۆشنبیری خۆیان.بەومانایەی گرنگی ئەو کتێبخانانە،ھەرتەنھا پەیوەست نییە بەکاتءساتی کردنەوەی کتێبخانەکانءتوێژێکی دیاریکراو لە قوتابیان،بەڵکوسەرچاوەیەکی مەعریفی دوورمەودایە کەنەوە لەدوای نەوە پێیەوە ئاشنا دەبنءسوودی لێدەبینن.لێرەوەش ئەمەھەنگاوێکی سەرەتاییءگرنگەبەئامانجی بەکلتووریکردنی خوێنەوە لەنێو کۆمەلگە بەگشتیء لەنێو قوتابیءخوێندکارانءنێوەندەکانی خوێندنیش بەتایبەتی.ھەر ئەمەشە جیاوازی کاری ئەو ڕێکخراوە،لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تر.بەو مانایەی پرۆژەی ڕێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب،پرۆژەیەکی ستراتیژییەو بۆکاتء زەمەنێکی دیاریکراونییە.لەراستیدا ڕێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب،دوورلەتیشکە خستنە سەر چاوی کامێراکانءزوومی کامێراکان،بەبێدەنگیءبەھوشیاریەوە کاری خۆیان دەکەنءئەوەیان بەلاوە گرنگ نییە،کە چەنێ ڕاگەیاندنەکان،بایەخ بەکارەکانیان دەدەن.چونکە ئەو ھاوڕێیانەکەھەموویان کەسانی ڕۆشنبیرءخوێنەوارن،دەزانن کەکاری ئەوان بەردەم مایکءزوومی کامێراکان نییە،وەک ئەوەی بەشێکی زۆری ڕێکخراوەکان خولیای ئەو جۆرە کارانەن.بە پێچەوانەوە بەڵکو ئەوان ھەڵگری پەیامێکی ڕۆشنبیریءمەعریفی گرنگن کەخۆی لە بەکلتووریکردنی خوێنەوەوئاشناکردنی تاکەکانی کۆمەڵ بەکتێب دەبینێتەوە.بۆیە ئەوەندەی بەلایانەوە گرنگە کتێب ببەخشنەوە،ئەوەندە جێی بایەخیان نییە، ڕاگەیاندن چۆن تیشکیان دەخاتە سەر کەبەداخەوە،ناوزۆرتردەبینن لەناوەڕۆک.ئەگەرچی قەیرانی دارایی وەک چۆن کاریکردۆتە سەرکاری ڕێکخراوەکانءھەموو کایەکانی دیکەی ژیان،بەھەمان شێوە کاریگەریەتیشی ھەبوە،بۆ سەرچاڵاکییەکانی کاری ئەم ڕێکخراوە،لەکردنەوەی کتێبءکتێبخانە لە شوێنە جیاوازەکانی شارونێوەندەکانی خوێندن.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا،ڕێکخراوێکی ئەکتیڤن لەبواری کاری خۆیانداو ئیشەکانیان مایەی دەستخۆشیء بەسەر کردنەوەن.ھیوای سەرکەوتن بۆ ھاوڕێیانم لە ستافی کاری ڕێکخراوەکە دەخوازم...