CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 119 میوان

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران: عه‌ره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه‌..

عه‌ره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه‌...

جمه‌ی ده‌هات ناو بازاڕی گه‌وره‌، شان شانی ده‌سمی ڕێ به‌به‌ر ڕێداری نه‌ده‌که‌وت، ده‌تگۆت خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ هه‌مووی له‌بازاڕیه‌ و چ کاری دیکه‌یان نیه‌ به‌وه‌ دیاره‌ وڵاته‌که‌ به‌کارهێنه‌ به‌رهه‌مهێن نیه‌! عه‌گال و جه‌مه‌دانی تێکه‌ڵ ببوو له‌به‌ر هه‌ردوکانێک شێوه‌ زمانێک قسه‌ی پێده‌کرا له‌هه‌مووی خۆشتر کابرای سیریلانکی بوو به‌کوردی به‌ژنه‌کی کڕیاری ده‌گۆت: ده‌سانی ئه‌تو برد‌ له‌مالێ، ئه‌تو هینا لێرانه‌، ئه‌تو کارتۆن ئه‌ (گوایه‌ سه‌ری کارتۆنه‌که‌ی کردیته‌وه‌) خوسکم نابی نابی نابی. ژنه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی هه‌رپێده‌که‌نین. له‌ولاتر کابرای کوتاڵفرۆش له‌سه‌ر عاره‌بانه‌که‌ی ڕای ده‌کێشا هاواری ده‌کرد: قوماشی لاکیشمیبای، وه‌رن وه‌رن کراسی لاکیشمیبای؟ ژنه‌ک ده‌نگی دا: ئه‌رێ کاکه‌ هه‌موو شه‌وێ ڕێزه‌ فلیمه‌ هیندیه‌که‌ی لاکیشمیبای ده‌بینم کا ڕه‌نگی کراسه‌که‌ی وایه‌؟ کوتارفرۆش: ئه‌رێ خوشکم که‌س هیچم لێناکڕی ئه‌منیش ناوم له‌قوماشه‌که‌ی نا لاکشمیبای. هه‌نده‌ی پێنه‌چوو مه‌تره‌ک له‌دوو ‌تۆپه‌ قوماشه‌که‌ی نه‌ماوه‌ هه‌ربابابوو قوماشی لێده‌کڕی هاهاهها ده‌تگۆت به‌ره‌به‌ری جێژنه‌ی عه‌ره‌بانه‌! ئێستا به‌ده‌رکه‌وت لۆ هه‌موو قوماشه‌کان جارانیش ناویان هه‌بوو ده‌فرۆشان ڕوحی ئه‌فه‌ندی و په‌ڕی مێشێ، گورباتمان و ڕێی تارانێ، ڕیشی مام جه‌لالی...... له‌و ناوه‌ منداڵه‌ ده‌رۆزه‌که‌ره‌که‌ که‌تیره‌یی به‌کچی پوریه‌وه‌ نوسابوو هه‌رده‌کڕوزاوه‌ خێرم پێبکه‌ توخوا توخوا... ئه‌ویش جانتاکه‌ی شانی کرده‌وه‌ هه‌زاریه‌کی دایه‌ له‌کۆڵ خۆی کاته‌وه‌ که‌چی به‌کچه‌ کوردستانیه‌ هه‌نده‌رانیه‌که‌وه‌ش نوسا دوێنێ گه‌یشتبۆوه‌ کوردستان، داوای له‌ویش ده‌کرد! کچه‌ پور توڕه‌بوو: ده‌بڕۆ ده‌ی له‌کۆرمان به‌وه‌ عاره‌بانه‌که‌ت ڕاکێشه‌. کچه‌ هه‌نده‌رانیه‌که‌ش به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ پرسی: کا خۆ عاره‌بانه‌ی پێ نیه‌؟


دڵشاد تاقانه‌