CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 149 میوان

ڕەوەندی کوردی نوێنەری نیە ! ؟

فەرەیدون کونجرینی

پەیامێك بۆ پەنابەران و ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی ئەڵمانیا..
ئێوە لە وڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی سەروەرین لەژێر چنگ و چەپۆکی ژێردەستەیی و چەوسانەوە هەڵهاتون و وڵاتی خۆتان جێهێشتوە تا لە چنگی دڕندەی هاوشێوەکانی بەعس ڕزگارتانبێت کە ساڵەهای ساڵە هەرێمی کوردستانیان کۆنترۆڵی حیزب و بەرپرس کردوە ، لەبێدەسەلاتی هاولاتی بونتاندا ئەو پەیڕەوە ناتەندروستە بونی هەیە لە هەرێمی کوردستان و ڕوتان کردۆتە ئەوروپا تا ڕزگارتان بێت و ژیانێکی ئاسودەتان هەبێت لە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا . ئێوەو هەموو ئەو هاوڵاتیانەی ساڵەهای ساڵە لێرەن کەس خاوەنیان نیەو ناشکرێ تاکە کەسێك لە ڕاگەیاندنەکانەوە خۆی بە خاوەنتان بزانێت و بازرگانیتان پێوەبکات.

ئازیزان و پەنابەرانی کورد ئێمەو هەموو ئەوانەی لە ڕابوردی هەشتاکانەوە لە وڵاتی ئەڵمانیاین کەس خۆی بە خاوەنمان نەزانیوەو خۆی نەکردوە بە نوێنەرمان بەڵی لە کوردستان سیستەمێکی کۆیلایەتی پەیڕەو دەکرێ بەڵام لێرە لە ئەڵمانیا سەدان ساڵە بنەبڕکراوە. کە کوردێك دەیهەوێ هەمان کلتوری حیزبی باشوری کوردستان گەشە پێبکا لە هەندەران، وەك ڕاوێژکاری پەنابەر خۆی دەرخات و خۆی بنوێنێ لە مێدیاکانەوە, ئەوخودە ناتوانێ خۆی بەناوی پەنابەرو ڕاوێژکاری کوردانی تاراوگە بزانێ بێ ئەوەی مۆڵەتی درابێتێ لە لایەن ڕێکخراوێکی باوەڕپێکرای کوردی . کەس ناتوانێ بازرگانیتان پێوەبکات لەمێدیای ئێن ئاڕتی و کەی ئێن ئێن بەناوی نوێنەری ئێوە قسەبکات لەکاتێکدا ڕێگەی پێنەدراوەو بۆی نیە بەو نەریتە هەستێ کە خەڵکی پێ گەوچ کردوە بە وشەی ڕاوێژکاری پەنابەرانی هەموو ئەڵمانیا.

ماوەیەکە لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە هەیە کە ڕەوەندی کوردی بەتایبەت پەنابەرانی ئەڵمانیا نوێنەریان هەیەو مێدیاکانی کوردستان کەسەکەیان دەسنیشان کردوەو چەندین جار چاوپێکەوتنی لەگەڵداکراوە کە لەزاری خودی کەسەکەوە دەبیسترێ هەروەك لە کرتەڤیدیۆکانداهاتوە نوێنەری پەنابەران و ڕەوەندی کوردیە لە ئەڵمانیا. سەرەتا دەبێت ئەوەبزانین نوێنەرایەتی دەزگاو ڕێکخراوی دەوێت ئەویش لە بانگراوەندی هەڵبژاردندا کەسێك دیاری دەکرێ " وە خودی کەسەکە دەبێت بزاندرێت کێیەو ڕابوردوی چیەو چەندین پرسیاری تر ! ؟

هاوڵاتیانی کورد و پەنابەرانی ئازیز لە هەمو کەمپێکدا وەرگێڕێك یان زیاتر بونی هەیە " جۆرێکیان بە هیمەت و توانای خۆی بڕوا نامەی تایبەتی بەپیشەکەی وەرگرتوەو لە لوتکەی واژو کردنی کوردی بۆ ئەڵمانی یان زیاتر ، جۆرێکی دی مۆڵەتی وەرگرتوە لە خودی باوەڕ پێکراوی یەکەم بەنرخێکی کەمتر کاردەکات و جۆرێکی دی مۆڵەتی نیەو ئاسایی وەك هەرهاوڵاتیەك پیشەی وەرگێڕی دەکات" هەڵبەت ئەم وەرگێڕانە کاتێك کار بۆ ئێوەی پەنابەر دەکەن لەبەرامبەردا کاردەکەن بۆ هەر کاتژمێرێ بڕێ پارەی کاتی خۆی وەردەگرێ و خۆ بەخشنین و ناکرێ ئەوەی لێوەربگرین بەخۆبەخش ناوببرێت " چونکە خۆبەخش ئەو کەسەیە کە خۆنەویستەو ڕۆحی هاوکاری تێدایە.

ئەمانەی لای سەرەوە ئاماژەم پێکرد مەبەستێکی تایبەتی هەیەو جێگەی پرسیاری ئەو کەسانەیە کە بەناوی ئێوەوە یان بەناوی ڕەوەندی کوردیەوە ناوی نوێنەری کوردی تاراوگەیان لەخۆیان ناوە و دەچنەوە بۆ کوردستان خۆیانتان پێ هەڵدەچنن بێ ئەوەی سودی هەبێت بۆ هاوڵاتیانی کورد لە هەندەران تەنها بەرژەوەندی خودەو بەس .

ئازیزیزان من وەك خۆم لە بوارە جیاجیاکانی ڕێکخراو حیزب و چەندین پڕۆژەدا کارمکردوەو شارەزایمان هەیە لەوەی کەلە وڵاتی ئەڵمانیا ڕێکخراوی گشتی ڕەوەندی کوردی بونی نیە تا نوێنەری بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان و بەناوی ڕاوێژکاری پەنابەرانی هەمو ئەڵمانیاوە بدوێ و بڵێ من نوێنەرتانم لەکاتێکدا خودی کەسەکە چاوپێکەوتنێکی نیوکاتژمێری نیە بە ئەڵمانیەکی گونجاو و بێ هەڵە.

بەهۆی ململانێی حیزبی کورد سەرپای خۆی نەکەوتوە هێشتا پارچەیە لەنێوخۆیداو یەکڕیزنین تا بتوانێ لە ڕێگەی رێکخراوێکی کوردی ئەوروپی کە توانیبێتی لە هەر وڵاتێك بنکەیەکی تایبەتی هەبێت و لە هەر شارێ نوێنەرێکی هەبێت " واتە ئەم ئەرکە بەڕێکخراوی لەسەر ئاستی ئەوروپا پێویستی بە دەیان هاوڵاتی بەتواناو بەهەڵوێست و ڕابوردو پوخت هەیە تا هەر ئەرکێکی پێ بسپێردرێ بەئاستێکی ڕاستەقینەو ڕۆحیەوە ئەنجام بدرێ نەکا بۆ بەرژەوەندی خۆی.

هەمولایەکتان دەزانن کە نوێنەر لەبناغەیەکی تایبەتەوە دەنێردرێت ئەویش دەزگای وڵات حکومی بێت یان ڕێکخراوی ناحکومی کە لەوڵاتی ئەڵمانیا هەر جەند کەسێك دەتوانن ڕێکخراوێک دروست بکەن و نوێنەرایەتی گروپێك بکات . بەڵام ئەم جۆرە کەسانەی لە مێدیاکانەوە دەر دەکەون دەکرێ بەبنچینەو شوێنی ڕابوردویاندا بچینەوە یان ئەو ناوچەیەیی لێی نیشتەجێیە ئایە لەناو خەڵکدا خاوەنی ئەوەیە کە باسی لێوەدەکات! هەموو شتێك سەر چاوەیەکی هەیە ئەویش پێك هاتوە لە دوبڕگە باش+ خراپ .

بۆ ئەم مەبەستە دەبێت وەڵامدانەوەهەبێت لەلایەن هەر تاکێکی کورد کە خودی کەسێك نەبۆی هەیە نەدەتوانێ بەناوی گەلــێکەوە خۆی دەرخات هەروەك چۆن ڕاوێژکاری سەرۆکی ناوچەکەی خۆی نیە بەڵام لە مێدیاکانەوە بە جەواشەکاری خۆی دەڵێت من راوێژکاری سەرۆکی ناوجەکەم هەروەك لە کرتەڤیدیۆکاندا دەیبینن ، جا خۆ سەرۆکی شارەوانی ئێرە بزانێ لەمێدیاکانی باشور بەوجۆرە درۆدەکا سزای خۆی دەدرێ " جا ئەم بابەتە پێویستی بە گەیاندنی پەیامێکە بۆ مێدیاکانی ئەڵمانیاو دەبێت راستی ناڕاستان واژوبکرێ.

فەرەیدون کونجرینی 29 / 05 / 2017