CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 119 میوان

من بووم بە گەوادو ژنەکەم بو بە قەحبەی حیزب زۆری پێ چوو!

نوسین/حسێن علی شریف
باوکم لە ناوەراستی حەفاتاکانا بو بە قوربانی ئەو فەوزایەی کە ناویان لێ نابو شۆڕشی مەزنی گەلەکەمان. لە بەر ئەوەی دایکم یەکیک بو لە ژنە جوانەکانی ئەو دەڤەرە .هەمیشە باوکم لە ڕیزی پێشەوەی ئەو جەنگانە بو کە سەرپەلەکانی شۆڕش لە ماڵ ئیمەوە (لە غیابی باوکما ) بروسکەی پیرۆزبایی سەرکەوتنیان بۆ باوکی سەرکردەی شۆڕش ئەنارد!.

ئەو کاتەی سوپاکەی دوژمن تەنگیان بە گوندەکەی ئێمە هەڵچنی سەرپەلەکانی شۆڕش بە حەماسەتەوە بە باوکمیان گوت کە مردن لە پێناوی شۆڕشو خاکدا نەمریە . باوکیشم لە گەڵ دو کوڕە هەژاری گوندەکەدا مقاوەمەیان کرد هەتا سەرکردەکانی شۆڕش بتوانن بە سەلامەتی پاشەکشە بکەن.بۆ ئەوەی دایکیشم زیانی بەر نەکەوێت لە گەڵ خۆیانا بردیانو ئاودیوی سنور بون. !. بەڵام باوکم دوای شەهید بونی هەردو هاوڕیکەی مقاوەمەی کرد هەتا ئەو کاتەی دەبابەکانی دوژمن لە گەڵ کەلاوەکەی باپیرما تەختی زەویان کرد. دواتر منو باقی ئەهلی گوندەکەیان خستە ناو ئیڤایەکی عەسکەریو نیشتەجێی یەکێک لە ئۆردوگا زۆرە ملێکانیان کردین. .

من بە دریژیایی حەڤدە ساڵ بە هەتیوی لە ماڵ مامدا بە چلورەو گوڵە بەرۆژە فرۆشتن ژیاموخەونم بە گەڕانەوەی دایکمو شۆڕش گێڕەکاانەوە ئەبینی. . ئەو رۆژەی کە ڕاپەڕین کرا منیش لە گەڵ تەواوی خەڵکی ئۆردوگادا هەمو دامو دەزگاو سەربازگەو تەنانەت ماڵەکانی رژێممان پاک کردەوە هەمو سەیارەو تفەنگو کەرەستەکانی ئەوان هەیانبو دامان نا بۆ پیاوەکانی شۆڕش کە هێشتا باوەڕیان بە گەرانەوە نەبو. . ئێمە بۆ ئەوەی ترسی پیاوەکانی شۆڕش بشکێنین لە گەرانەوە بە بەردو بلۆک سەری سەدان پیاومان پان کردەوەو وینەمان گرتن. پیاوەکانی شۆڕش کە هاتنەوە دایکی منیان لە گەڵا نەبو زیاتر لە چوار ساڵێشیان پێ چو تا پەرژانە سەر منو ئاوڕیان لێ دامەوە. ئەڵبەتە ئەو کات گەرمەی شەڕی برا کوژی بو لە سەر سامانو سەرۆکایەتی کوردتستان. ئەوان هاتنو جاریکی تر بە هوتافی شۆڕشگێڕانەی کوردایەتیو بە حەماسەتی شیعاراتی کوڕە شەهید بون تفەنگیکیان دایە دەستی منو پێشی هەمان ئەو دەبابانەیان خستم کە کاتی خۆی باوکمی لە گەڵ خانوەکانی گوندەکەمانا شێلا. . لە بەرەی ئەوبەریش ئامۆزاکەم لە حیزبێکی ترو بە ڕەنگێکی ترەوە بەرەو ڕوی من ئەهاتو هەمو چیرۆکی پێکەوە ژیانی خۆشەویستی منو ئەو بو بە ڕقو دوژمنایەتیو کەوتینە جەنگی یەکتر. چوار ساڵ منو ئامۆزاکەم ئەو لەو بەرەو من لەم بەرە جەنگی یەکترمان کردو لە یەکمان دا.. کەشەڕ تەواو بو من بە دەستێکی بڕاوو ئامۆزاکەم بە قاچێکی قرتاوەوە لە شەڕ هاتینە دەر. . ئەو دوسەرکردەش کە ئێمە وامان لە یەکتری کرد بۆیان بە یەک وشەی (ENOUGH ) ژنە پیرەکە لە ئەمەریکا بە خەندەو دەست لە ملانێی یەکەوە کۆتاییان بە شەڕ هێنا. ئیستیحماری کوردایەتی بەردەوام بو من لەم لاو ئامۆزاکەم لەولا رۆژ نەبو نەیەینە سەر جادەو هوتاف نەکێشین من ئەم گوت پێشڕەوی کورد حیزبی منە. ئەو ئەیگوت.حیزبی ئازادی خوازی من ئاواتی هەژارانە من ئەمگوتو ئەو ئەیگووت ئەو ئەیگوتو من ئەمگوتەوە ئەوەندە رقیان چاندبو لە مێشکمانا بە خوێنی سەری یەکتری تینو بوین. رۆژانە دەستمان ئەدایە یەخەی یەکترو جنێوی ناشیرینمان بە گۆڕی باوکی یەکتر کە( ئەوان برا بون) ئەدا. . ئەو رۆژەی ژنم هێنا تاکە رۆژیک بو کە سەرکردەکانی حیز......................ب بە گەرمیەوە پیرۆز باییان لێ کردمو دیاری جوانیشیان بۆ ژنە جوانەکەم کڕی.. دواتر داوایان لی کردم کە ژنەکەشم هاوکاری بکا بۆ ڕێبازی کوردایەتیو بۆ خەباتی حیزبی. منیش بە دڵێکی سافی پڕ لە تلیاکی کوردایەتیەوە ئەوەم کرد ، ژنە جوانەکەم ئەوەندەی لە مقەڕی حیزب بو ئەوەندە لە ماڵەوە نەبو هەتا ئەو کاتەی کە تێ گەشتم (من بوم بە گەوادو ژنەکەم بوە بە قەحبەی حیزب زۆری پێ چو!) نەم توانی ژنەکەم بکوژم چونکە ئەمزانی ئەویش کوژراوی دەستی حیز..........بە..

ناجار سەری خۆم هەڵگرتو ئەو نیشتیمانەم جی هێشت کە شۆڕش گێڕەکانی جگە لە کۆمەڵێک بکەرو بدەر هیچی تر نەبون. ئەو وڵاتەم جی هێشت کە سەرکردەکانی فەوزاو گێرە شێوێنی بۆ وڵاتی بێگانەیان بە شۆڕش پێ ئەفرۆشتینو سوتانی شۆفڵو ڕومانە هەڵدان بۆ ناو مەکتەبی کچانو ماڵی پڕ لە ژنو مناڵیان بە داستان لە سەرمان حساب ئەکرد. ئەو وڵاتەم جی هێشت کە بەرپرسەکانی رۆژ نەبو ژنی کەسێکی تیا حیز نەکەن رۆژ نەبو پیاوێکی تیا گەواد نەکەن. هاتمە ئێڕەو خۆم داماڵی لەو جلە بۆگەنەی کە بۆنی شەهوەتی پیاوە حیزەکانی سیاسەتی لێ ئەهات. خۆم داماڵی لەو فکرە سەخیفەی کە بە ناوی کوردایەتیوە خوێنی سەدان هەزار ئینسانی ئەو وڵاتەیان بۆ بە هەدەر دا. بەڵام لێڕەش بینیم گەمژەکانی کوردایەتی .ئەحمەقەکانی حیزبایەتی هەر لە کەرێتی خۆیان نەکەوتونو رۆژانە جون دەستەیەک گەوادی لە من گەواد تر ژنەکانیان جوان ئەکەنو پەڕۆی سەوزو زەرد لە سەر قونیان ئەبەستنو پێیان با ئەدەنو بە کامێرای تەلەفزیۆنی حیزبی وێنەیان ئەگرن . من ئێستا بەنجی ئیستیحماری (کەرکردن) ی کوردایەتی بەری داوم بەڵام دوای ئەوەی کرام بە گەوادێک. من ئێستا خەریکی رۆح پاک کردنەوەی خۆمم لەو خەردەلەی کە چەندین ساڵە گەوادەکانی فاشیزمی کوردایەتی ئەیکەنە مێشکمەوە. من ئێستا غوسڵی زینای کوردایەتی لە لەشم دەر ئەکەم من ئیستا خۆم ئەڕشێنمەوە تا هەرچی پاشماوەی بۆگەنی خەباتو نیشتیمان پەروەری هەیە åهەڵی بهێنمەوە من ئێستا ئەمەوێت پاشەڕۆی وانەی شۆڕشگێری (سەرە گەورەکانی کورد) لە کونجی ئاودەستێکا نوقم بکەمو بە یەک دەست پیانان بۆ ئەبەدی خۆمی لێ قورتار بکەم