CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 88 میوان

ترامپ لە ڕێکەوتنامەی پاریس کشایەوە

بورھان شێخ ڕەئوف
ھەرچەندە ڕێککەوتنامەی پاریس ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان زۆرێک لە وڵاتانی پیشەسازی و گەورەی جیھان واژۆکرا وا ئێستا دۆناڵدترامپ ی سەرۆکی ئەمریکا ئەمریکای کشانەوە لەو ڕێککەوتنامە چونکە لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنیشیدا بە ئاشکرا باسی ئەوەی کردبوو ھەرچەندە باسی زۆر شتیتریشی کردبوو بەڵام جێبەجێشی نەکرد.
جارێ پێش ئەوەی بچینە ناو درێژەی باسەکەوە بابزانین چی ڕوو دەدات ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە لە ڕێککەوتنامەکە وەکو زانایان و پسپۆرانی کەشوھەوا باسی دەکەن ؟
بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکامی گەرمای زەوی بەخێرا چونکە ئەمریکا پشکی شێری ھەیە لە ڕێژەی پیسکردنی ژینگە بە بەرھەمھێنانی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ئەگەر پابەندی ڕێکەوتنەکە نەبن .
ئەوەی شایانی نیگەرانی و باسیشە ترامپ ئەم دیاردە سامناکە بە درۆیەکی داھێنراوی چینیەکان دەزانێت کە کۆبوونەوەی لووتکەی کەش و ھەوا لە ساڵی ٢٠١٥ زۆربەی وڵاتانی جیھان (١٩٥ ) وڵات واژۆیان کردو قایل بوون بە بەندەکانی کە ڕیگرتنە لە وەبەرھەم ھاتنی ئەو گازانەی کە پلەی گەرما بەرز دەکەنەوە .ھەربۆیە لە کاتی کۆبوونەوەی لوتکە لە سقلیە سەرکردەکانی حەوت وڵاتی گەورە داوایان لە ترامپ کرد پابەند بێت بە ڕێکەوتنامەی پاریسەوە بەڵام شکستیان ھێناو نەیان توانی , ئەوەی گرنگە پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەمریکا نەچێتە ژێرباری ئەو ڕێککەوتنامەئەوا بۆی ھەیە پلەی گەرمای زەوی دوو پلەی سەدی بەرزبێتەوە .
بڕیارەکەی ترامپ نیگەرانی زۆر لێکەوتەوە لە ئاستی ناوخۆی ئەمریکا دەرەوەش لە ناوخۆدا جگە لە سەرۆکی زۆرینەی کۆمارییەکان لە کۆنگریس باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوو و دیموکراتەکان و زۆرێک لە کەسایەتی کۆمپانیا گەورەکان ئەمە بە کارەسات و بە یەکێک لە خراپترین بڕیارە سیاسیەکان لە سەدەی بیست و یەکدا دەزانن و دوو ولایەتیش ڕایانگەیاند ئەوان پابەند نابن بە بڕیارەکەی ترامپەوە .لە سەر ئاستی دەرەوەش زۆربەی زۆری وڵاتان ھەرر لە چین و ڕووسیاو ئەلمانیاو ئیتالیا وفەرەنساو نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بگرە نیگەرانی و مەترسیەکانی خۆیان لەم ھەنگاوەی ترامپ پیشان داوەو بە ھەنگاوێکی کارەساتبارو خەمناک ناوزەدیان کردوەو بە شکستی گەورەی مرۆڤایەتیان داناوە بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنی ئەستێرەکەمان زەوی .
بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی بابەتەکە دەبێت بزانین ڕێکەوتننامەی پاریس چیەو ئامانجی چی بوو ؟
ئامانج لە ڕێکەوتنامەی پاریسی ساڵی ٢٠١٥ یەکەم ھەنگاو بوو بە ڕێگایەکی درێژو پڕکۆسپ و تەگەرەدا کە بەربەستێک لە بەردەم گۆڕانکارییەکانی ئاوھەوادا دابنرێت و زۆر وڵات بەڵێنیاندا کەئەو بەربەستانەدابنێن لە بەردەم گۆڕانکاری خێرای ئاوھەوا بۆ خۆپاراستن لە کارەساتی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆو پلەی گەرماو کاریگەرییەکانی لە سەر ژینگەو مرۆڤ بە گشتی , ھەرچەندە تا کشانەوەی ئەمریکا لەسەر زاری ترامپەوە ھیچ وڵاتێک بە جدی ئەو ھەنگاو مەرجانەیان جێبەجێ نەکرد زۆر بە کەمی نەبێت .
بەڵام وەکو شارەزایان ئاماژەی بۆ دەکەن بە کشانەوەی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەکە چونکە ئەمریکا بە دووەم وڵات دێت بۆ بەرھەم ھێنانی ئەو گازانەی کە دەبنە ھۆی بەرزبوونەوە پاڵەپەستۆو پلەی گەرما وادەکات کە گۆڕانکارییەکان لە ئاوو ھەوادا خێراتر ڕووبدەن و کاریگەریان ھەبێت لە ڕوودانی زۆرتری لافاو شەپۆلی کەرماو گێژەلوولکەو وشکەساڵی .
کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارەی ترامپ
ئەم بڕیارەی ترامپ ھەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئایندەو دواڕۆژی مرۆڤایەتی چونکە بە وردی ھیچ بەرژەوەندی ولێکەوتو کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارە شرۆڤە نەکراوەبۆ ئایندەی نەوەی نوێ لە ئەمریکا وئەو پاساوانەی بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە ھێنراونەتەوە زۆر دوورن لە واقیع و ڕاستیەوەھەروەکو ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئەمریکی فۆرین پۆلیسی دەڵێت بڕیارێکی نا عەقلانیە و باس لە کاریگەرییە کارەسەتبارەکانی ئەم بڕیارە دەکات و بەتایبەتی بۆ لاوانی ئەمریکا لە ئاڵانی داھاتودا .
ماوەتەوە بڵێین ئایا ئەم بڕیارەی ترامپ وەکو بڕیارە کانی تری دەربارەی عەرەب و ئیسلام و قەدەغەی چوونیان بۆ ئەمریکاو دروستکردنی دیوار لە گەڵ مەکسیک و ھەڵوێستی بەرامبەر ئێران و کێشەو قەیران و ململانێکانی جیھان جێگەی سەرنج و ناکۆکی نێوان ئەو دامودەزگاکانی وڵاتەکەی بوون ئایا پاشەکشەی لێدەکات یان داھاتووی ژیانی سیاسی خۆی لەسەر دادەنێت .