CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 125 میوان

په‌روه‌رده‌ و زانست پێویستیان به‌شیكردنه‌وه‌یه‌

ستار ئه‌حمه‌د : په‌روه‌رده‌ چمكێكی فره‌ ره‌هه‌نده‌ ،زۆر له‌ئاكاره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌.له‌ خێزانه‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ كۆمه‌ڵگه‌و كۆمه‌ڵ. هه‌ر كه‌سه‌و به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ،پێویسته‌ وه‌كوو به‌شێكی گرنگی ئه‌م میلله‌ته‌.له‌جێگه‌و رێگه‌ی خۆیه‌وه‌ رۆڵ ببینێ‌.گه‌ر بێینه‌ سه‌ر خێزان كۆڵه‌كه‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵ دایك و باوك به‌رپرسیارێتی په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنی مناڵیان له‌سه‌رشانه‌.بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكی ته‌ندروست په‌روه‌رده‌ بكه‌ن. له‌بناغه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵدا به‌شداربن. ژینگه‌و چوارچێوه‌و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر خێزان و په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو پێك بێت .. پێویشته‌ بنه‌ماكانی نه‌شونمای تاكه‌كانی خێزان فه‌راهه‌م بێت هیچ كاتێك له‌ژینگه‌یه‌كی نه‌گۆڕدا ناتوانیت باری ده‌روونی خۆت و خێزانت راگری ، پاشان خوێندنگه‌و مامۆستا كه‌ماڵی دووه‌می خێزانه‌ ، رۆڵی هه‌یه‌ له‌زانست و په‌روه‌رده‌دا. گه‌ر بێت و له‌ژینگه‌یه‌كدا بژیت .مناڵ پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ خوێندنگه‌ له‌باخچه‌ی ساوایان چاوه‌كانی نه‌كرێته‌وه‌ ، ئه‌لف و بێی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌خوێندنگه‌دا نه‌زانێت ،هه‌روا ره‌مه‌كی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌قه‌ت بخرێته‌خوێندنگه‌ . مامۆستایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت له‌چمكی راستی په‌روه‌رده‌ بگات ،بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست له‌زمانیان حاڵی بێت ،رێگه‌ی به‌جێ‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌كار بهێنێ‌. ئه‌و كاته‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بێته‌ ده‌بێته‌ په‌تایه‌ك نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ‌.هه‌موومان وه‌ك به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه‌ك ، پێویستمان به‌په‌روه‌رده‌یه‌.پێویستمان به‌مه‌نهه‌جێكی نوێ‌ نۆێیه‌..له‌گه‌ڵ ویست و خواستی هه‌ست و نه‌ستی گه‌وره‌و گچكه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌دا بگونجێت . له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیشه‌ خاڵی بنه‌ڕه‌تی دروست بونێتی له‌گرفته‌كانی خێزان ئاگادار بێت .به‌پیری نه‌هامه‌تییه‌كانیه‌وه‌ بچێ‌.. ئه‌مه‌ یه‌ ته‌نگژه‌كه‌ .. ؟!

تێكه‌ڵكردن و په‌یوه‌ست كردنی په‌روه‌رده‌و زانست به‌سیاسه‌ته‌وه‌ .. نه‌وه‌یه‌كی ئیفلیجی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، واده‌كات له‌بارو بێ‌ بار له‌جێگه‌ی شیاوی خۆی دانه‌نرێت : ئه‌مه‌یه‌ وایكردووه‌ مامۆستای به‌ئه‌زموون ز خزمه‌تگوزارو دڵسۆز بكرێته‌ سفری پاش فاریزه‌ .

به‌كورتی : پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی ته‌ماشا نه‌كرێت و ،له‌په‌راوێزی سیاسه‌ت جیا نه‌كریته‌وه‌. كۆمه‌ڵێكی ته‌ندروست و نه‌وه‌یه‌كی قه‌ڵه‌م دۆست و خێزانێكی خۆشگوزه‌ران له‌م خاكه‌دا به‌دی ناكرێ‌ .

زانست واته‌ .. ئاشتی ، ته‌بایی ،مێزگرد ، چاره‌ی خۆ نوسین ، رێزگرتن له‌قه‌ڵه‌م و مناڵ ،و ده‌وروبه‌ر. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌و سنگ فراوانی و بیرگه‌شی و خێرخوازییه‌وه‌ دێنه‌ دی .

ئه‌فسووس : هه‌تا ئێستا زۆربه‌ی مامۆستاكان زمانی گڕو ئاسن و چاوسووركردنه‌وه‌و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ ماكی له‌ناخیانا داكوتاوه‌.. هه‌ر بۆیه‌ :. پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ و په‌روه‌رده‌و مامۆستاو وڵات شڵۆقه‌و پێویستی له‌نوێ‌ دروست كردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ .