CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 125 میوان

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران دکتۆری نێرگه‌له‌..

ئه‌و هه‌نده‌رانه‌ وه‌ک ده‌ریا هه‌ڵووشه، به‌چارده‌وریدا شه‌پۆل داوێ‌ هه‌رده‌یه‌وێ زیاتر داگیربکا، چۆن له‌ده‌ریا بێ که‌شتی و سه‌وڵ ڕزگاربوون نیه‌ ئاواش هه‌نده‌ران ئاوژه‌نی ده‌وێ. ئه‌وه‌ی ڕوویدا سیناریۆی هیچ فلیمی میسڕی یان هیندی نیه‌ بڵێی: خه‌یاڵبازی ده‌رهێنه‌ره‌کانه‌ لێی گه‌ڕێ فشه‌یه،‌ له‌ژوورێ له‌ناو په‌رستگایه‌که‌ ده‌بێته‌ بارانێکی به‌خوڕ کوڕ و کچه‌ شل ده‌بنه‌وه‌ له‌ئاوێ! پڕوپاگه‌نده‌ چه‌ند ساره‌کی خایاند و دنیای پڕکرد کوڕه‌ی هه‌نده‌رانی بوویته‌ دکتۆر که‌س نه‌بوو بڕوانه‌کات یان لۆ بڕوا نه‌کات؟

چاوێشه‌ ده‌گه‌ڕا کچه‌کی بخوازی به‌ڵام به‌مه‌رج ده‌بی ئه‌ویش دکتۆربی و له‌ئاستی خۆیدابێ، دوای گه‌ڕانێکی زۆر کچه‌کی دکتۆرێکی نازداریان لێ ماره‌ کرد بیستوپێنج نه‌ورۆزی کردبووه‌ پیرۆزه‌یی ژیانی، لۆیان گواسته‌وه‌ مانگه‌کی نه‌برد لێک جیابوونه‌وه‌! ده‌رچوو کوڕه‌ نه‌زانکۆی خوندیه‌ و نه‌دکتۆره‌ و نه‌مکتۆر! پێناسه‌ پزیشکیه‌که‌ی ساخته‌یه‌ ده‌رکه‌وت دوکانی شیشه‌باڕی نێرگله‌ی هه‌یه‌ و شازی نێرگله‌بازه‌! خۆ نێرگله‌ دروستکردن و کێشان کێشه‌نیه‌ به‌ڵکو خۆکردنه‌ دکتۆریه‌که‌ی به‌ عه‌قلی هه‌مووانی ڕابوراد و هه‌موو دنیای پێ فریوودا ته‌نانه‌ت باب و داکیشی... کاتی هاتنیان له‌ئیتاڵیاوه‌ به‌قاچاغ سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بن، داکه‌ نه‌خوێنده‌وار و زۆر ده‌ترسا بیگه‌ڕێننه‌وه‌ زانیبووی زۆر که‌س له‌ڕێگا و ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر گیرایه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌رگ شینه‌وه‌. منداڵه‌کانی کافیه‌خان یا وه‌ک بانگیان ده‌کرد: کافێ ماندیبوون و هه‌ریه‌که‌ خه‌وه‌کوتکه‌ بردبوونیه‌وه‌ کچه‌که‌شی سه‌ری به‌لاشانی داکی کردبوو قورس قورس، دایه‌ش له‌ترسا نه‌نووستبوو هه‌رچاوه‌کانی که‌وته‌ سه‌ریه‌ک و بۆرژا نه‌بۆرژان، ناکاوێک کابرایه‌ک به‌پۆشاکی شینه‌وه‌ ده‌رکه‌وت بانگی کرد: کافێ؟ دایه‌ش وای زانی پۆلیسه‌ و ناوی ده‌زانێ بێ ئاگا له‌وه‌ی قاوه‌فرۆشه‌ قاوه‌ی ده‌گێڕا لۆ به‌رکوڵی به‌یانی سه‌رنشینه‌کان، ژنه‌ ڕاپه‌ڕی و گۆتی: هه‌سته‌ کچێ سه‌رت له‌قوڕێ نێی وه‌ڵا گیراین!