CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 134 میوان

ئەنجومەنی شوڕا پاڕلەمان کارادەکاتەوە!

دووساڵە چاوڕێم ئەنجومەنی شوڕای ھەرێمی کوردستان لە مەڕ داخستنی پاڕلەمان و دەرکردنی وەزیرەکانی حکومەت بێنەخەت بڕیاری کاراکردنەوەو دەستبەکاربوونیان دەربکات

وەک چۆن پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی لە چەنگ لایەنە سیاسەکان دەرھێناو ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی درێژکردەوەوشەرعیەتی مانەوەی لە کورسی سەرۆکایەتی بەخشیەوە بە سەرۆکی ھەرێم
من پێموابوو ئەنجومەنی شوڕا لە حاڵەتێک دەستەڵاتەکانی خۆی بەکاردێنێ کە ھێزولایەنە سیاسەکان نەگەیشتنە ھیچ دەرئەنجامێک و ئامادەی سازش نەبوون دۆخەکەیان بۆ تێنەپەڕا ئەوان دەرچەیەک دەبن بۆ پرسە چەق بەستوەکان و دۆخەکە تێدەپەڕێنن پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم وەک نمونە،
پرسیار ئەوەیە بۆچی نەیانویست پاڕلەمان کارابکەنەوە؟
ئایا پاڕلەمان دوای دووساڵ کارانەکردنەوی ونەگەیشتنی لایەنە سیاسەکان ھێشتا زوە کەئەنجومەنی شوڕا قسەی لەسەر بکا؟
سەیرە گەر بڵێین لایەنەکان رێکدەکەون بەتەوافقی سیاسی پاڕلەمان کارادەکرێتەوە ئیشی ئەنجومەنی شوڕانیە بڕیار دەربکا،
گەر وایە خۆدەشکرا تەوافق لەسەر ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێمیش دروستکرابا ئەنجومەن بڕیاری درێژکردنەوەی دواخستباو چاوەڕێی کردبا تا لایەنەکان لەسەری ڕێک دەکەوتن،
گەر بڵێن تا ئەوکات لە فەڕاغی یاسایدادەبوین خۆ ئەوە دووساڵە ئەوشوێنەی یاسادەرئەکا پەکخراوە،
گەر لەشەریشدابوین خۆ وەزیری پێشمەرگە لە پۆستەکەی دورخرابۆوە،
پێم وانیە ھیچ بیانوێکتان ھەبێت بۆ کارانەکردنەوی پاڕلەمان جگەلەوەی کە نەتان ویستوە نێوماڵی کوردی لەوەزیاتر درزی تێ بکەوێو کورد کوژی درووستنەبێتەوە
ئەوەش بە قەناعەتی من موبەڕیرێکی تابڵێی لاوازە.
خۆشەوی ھیرانی