CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 159 میوان

بەرژەوەندخوازی قەڵەم

سەردار جاف - ئەڵمانیا
راستکردنەوەی ڕەوتی ئاراستە ڕێی بریار و بیرکردنەوە و شەمەندەفەری سەر ھێڵی ئاسنینی دوور مەوداکانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لەو ھەنگاوەوە چرۆ ناکات کە نوسینەکان ھەمیشە ڕەخنەئامێز و دژباوی رەوتە سیاسییە ھەرێمایەتی و جیھانبینییەکان بن، ئەو جۆرە قەڵەمانەی بەم دیدگایە بیرکردنەوەکانیان زاخاو دەدەن و ئاسۆکانی ھزری و عەقڵمەندییان بەرفراوان ناکەن، ئەوا لە چوارچێوەی ئابڵوقە دوورێکی ئابووری بەرژەوەندخواستی لە دەڵەمەی منداڵدانی ئاوەزەکانیانەوە ھاوێر دەبن و شەرمندەی رەوتە نێو نەتەوەییەکەن، ئەمەیش بەواتای بەرگریکردن و پارێزەرگر و میراتگری رەوتە باوەکە ناگەیەنێت، بەڵکو دیفاکتۆیانە دەڕوانینە کۆی رووداوەکان، ھەڵەبەتە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە تەواوی پارت و لایەن و گروپە سیاسییەکانیەوە ھێندە خەڵکی قاڵبووی تێدایە کە بزانن چ دەگوزەرێت و ناکرێ ئێمەیش سەرپێیانە لەو کەسانە بڕوانین، کە لە میدیاکانەوە زور بوێر و پێ لە بەڕە درێژ دەکەن، و لە رووبەروویانیشدا شێرێکی نێو داوی مشکێکی چکۆڵەن، بە دیدگای ئەو قەڵەم بەدەستانە ئەوەی لای ئەوان عەیانە لای ئەو سەرکردایەتییە پەنھانە، نەخێر لەوێ بیرکردنەوەکان چ لە رووی جیاوازی ئایدیا چ لە رووی بیرکردنەوەی تاکەکان جیاواز و ھەمەلایەنەن، بۆیە ئەوەی ئەو قەڵەمانە پەی پێ دەبەن لە سەدا ھەشتا و پێنج بۆ نەوەتیان لە کن پارت و لایەنە سیاسییەکان روون و ئاشکران و پێشتر خوێندنەوەیان بۆ کراوە و کاردانەوەکانیشیان لە بەرچاو گرتووە، ھەندێجاریش دەکەونە ھەڵەوە ئەمەیش بەواتای ئەوە نییە بیریان بۆ ئەو کارە نەچوو بێت ، لێ ئەوەی لای ئێمەی کەسانی ئاسایی روونە ئەوە نییە لە کۆی سیاسەت و پێشھاتەکاندا ھەن، بۆیە کاتێک قەڵەمە بوێرەکان دەیانەوێت نوسینێکی رەخنەئامێز یا رێنیشاندانێکی سیاسیانەی چارەنووسساز بەو سەرکردایەتییە نیشان بدەن، گەرەکە بیرکردنەوەکانیان پەیوەستبوونێکی قووڵی بە ئاسۆیەکی ھزرمەندانەی بەرفرەوە ھەبێت، جا ئافاتەکە لەوێدایە لەو خودان قەڵەمانە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێک لەو لایانە سیاسییانە بن کە بڕیار بەدەستن، ئەگەر مەبەست بەرژەوەندخوازی نەبێت، دەکارێ ئەو بیرو دیدانە لە کۆبوونەوەکانا ھەڵاوێر بکا، ئەوانە باش لەوە حاڵین کە دیوی دووەمی رووداو و پیَِشھات و ساسییەکانی بۆ خراوەتە روو و ئاقیبەتەکەی دەزانێ، ناچار بەلای کەمەوە یا ئەزعەفەلئیمان ، یەک من و تۆ و خوێنەری پێ ختوکە و جۆش دەدات، دوو جاڕدانی ناودەرکردن و پێناسەی خودە و لێرەیشەوە دەنگەکانی کۆنگرەی ئایندەی حیزبەکەی مسۆگەر دەکات .