CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 134 میوان

کۆریای باکوور دۆزەخێک

بورھان شێخ ڕەئوف
کۆریای باکوور ئەو وڵاتەی کە لەم ساڵانەی دواییدا زۆرێک لە ھاوڵاتیەکانی لە ھەوڵ و تەقەلای ئەوەدان خۆیان لەو دۆزەخە ڕزگار بکەن کە ڕژێمەکەی کیم جۆنگ ئۆن بۆی خووڵقاندوون و بۆیە لەو پێناوەدا ئامادەن ھەموو سەرکێشی و قوربانییەک بدەن و بۆیە ئەگەر سەرنجێکی ماڵپەڕو ناوەندە ھەواڵیەکانی تایبەت بەو وڵاتە بدەین دەیان و سەدان چیرۆک و بەسەرھاتی سامناکی کۆرییەکانمان بەرچاو دەکەوێت کە چلۆن لە دۆزەخی دکتاتۆرەکەی کۆریا ھەڵدێن و خۆیان دەگەیەننە چین و کۆریای باشوور.
ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی ٦٥ ساڵی ڕابردووی نیمچە دووڕگەی کۆریا بدەینەوە دەبینین لە٢٣/ حوزەیرانی ١٩٥١ لە دوای ساڵێک لە شەڕێکی گەرم و خوێناوی ھیچکام لە لایەنەکانی جەنگەگە سەرکەوتو ژێرکەوتوونەبوون نە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی توانیان پێش بە ڕەوتی کۆمۆنیستی بگرن و لە ناویان بەرن و نە کۆمۆنیستە کۆریەکان و چینیە ھاوپەیمانەکانیان توانیان ھەردوو پارچەکەی نیمچە دوڕگەی کۆریا یەکبخەنەوەلە ژێر ئاڵای سووردا .
بۆیە کاتی خۆی نوێنەری یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیاری ئاگربەسیان بۆ ھەردوولای جەنگەکە کرد بەڵام نەگەیشتنە ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان چین ونەتەوەیەکگرتووەکان تاوەکو لە ٢٣ تەمووزی ١٩٥٣ لە گوندی بانمونگوم کە دەکەوێتە سەر ھێڵی پانی ٣٨ کە ھێڵی جیاکەرەوەی ھەردوو بەشەکەی کۆریاییەلەوساوە تائێستا ھەرچەندە جەنگ وەستاوە بەڵام ناکۆکی و ململانێ ی سنووری ھەرماوە تەوە بە ھەڵواسراوی .
بەڵی جەنگی کوریا کە بە جەنگی ئەھلی ناسراوە تا ئێستا گیانی ھەزاران کەسی کردە قوربانی و کۆریای باکوور کە ئەوکات لە سەروبەندی کۆتایی جەنگە ئەھلیەکەدا بارودۆخی گەلێک لە کوریای باشوور باشتر بوو لە ڕووی پیشەسازییەو ە پێشکەوتووتر بوو بەڵام ئێستا بەھۆی ڕژێمە دکتاتۆرو خوێنڕێژەکەیەوە گیرۆدەی دواکەوتووییەکی قووڵ بووە کە ڕژێمێکی کۆمۆنیستی ستالینی و تاکپەرستی سەرکردەیەکی رەِفتار شێت ونەتەوەپەرستێکی توندڕەو شۆڤێنیست کە دەرگای لەسەر کۆریای باکوور داخستووە بە دیوارێکی پۆڵایین و مافی موڵکداری تایبەتی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغە کردووەو خەڵکی وڵاتی تووشی خراپترین جۆری ھەژاری و نەداری کردووەو چەندین پرۆسەی جینۆساید و پاکتاوی نەژادی ئەنجامداوە .
کاتێک لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوولە دوای بیرۆستەریکاو گلاسنۆستی گورباتشۆف و ھەرەسی یەکێتی سۆڤیەتی جاران و بلۆکی سۆسیالستی کە پشت و پەنای ڕژێمی کۆریای باکوور بوون ئەمان دەستەوەستان نەوەستان بەڵکو ڕێگەیەکی تازەیان دۆزییەوە بۆ ئەوەی خۆیانی پێ بپارێزن ئەویش چەکی ئەتۆمی بوو , کە توانیان دوای چەندین ساڵ بە ژێر پێ خستنی یاساو ڕێسا نێو دەوڵەتیەکان چەکی ئەتۆمی بە شێوەیەکی زۆر دیارییکراو بەرھەم بھێنن و واتە ئێستا کۆریای باکوور خاوەنی چەکی ئەتۆممیە بەڵام دەتوانێت یەک ھەڵمەت یان پەلامارێ ئەنجام بدات ناتوانێت ئامانج و پەلاماری دووەم ئەنجام بدات کە ئەویش لەوەیە بەشێک لە کۆریای باشوور بێت کە ئێستا لە بارودۆخێکی زۆر باش و پێشکەوتووە وەکو نمونەی وڵاتانی ڕۆژئاوا .
ئایا دکتاتۆرەکەی باکوور ئامانجی لەناوبردنی بشی باشووری کۆریاییە ؟
ئەوەی لە ئەنجامی بەدوادا چوون و وردبوونەوەم بۆ ڕوداوەکانی ئەو ناوچە و بەڕای چاودێرانی دۆخی ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ش ئامانجی کیم جۆنگ ئۆن لەناوبردن و وێرانکردنی کوریای باشوور نیە بە قەد ئەوەی ھەوڵدانە بۆ پاراستنی ڕژێم و دەسەڵاتەکی خۆی دەستبەردار نەبوونی ئەو مۆدێلەیە لە فەرمانڕەوایی , بۆیە شرۆڤەکارانی ئەو ناوەندانە لەو بڕوایەدان کە گوێ نەدان بەو تاقیکردنەوە ئەتۆمیانەو پەنا نەبردن بۆ زمانی ھەڕەشە و گەورە نەکردنەوەی قەیرانەکە لە قازانجی ئەمریکایە چونکە تاقیکردنەوەکانی کۆریای باکوور زیاتر بۆ خۆ نمایشکردنەو ڕاکێشانی ھەست و سۆزی ھاوڵاتیانی خۆیەتی کە ھەمیشە خۆیان ببەستن و سازو ئامادەبن بۆ ھەر ھێرش و پەلامارێکی ئەمریکا و بە ھاوڵاتیەکانی دەڵێت ئەوەی لە شەڕی ١٩٥٠ _١٩٥٣ پێیان نەکرا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی ئێستا ناتوانن بیکەن چونکە ئێستا خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ڕۆکێتی بالیستی دوور مەوداین .
بەڵێ باشتر وایە ھەر بێدەنگ بوون لە ئاست ڕەفتارە ھەرزەکارییەکانی کیم جۆنگ ئۆن چاوەڕوانی گۆڕانکاری لەناوخۆی کۆریای باکوورەوە بن چاودێران دەڵێن لەوانەیە ئەمە ببێتە مایەی سەرسووڕمان بۆ ھەندێک کەس بەڵام لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا جووڵانەوەیەک سەری ھەڵداوە لەووڵاتەدا کەڕژێم ھانی بازاڕی نیمچە سەرمایەداری دەدات و بوار بە خاوەندارێتی تایبەتی دەدات و ھانی پێشکەوتن و گەشەی تەکنۆلۆجیا دەدات .
لە کۆتاییدا ڕایەکی تریش ھەیە کە ئەمیش دەکرێت بە ھەند وەربگیرێت ئەوەیە کە کە ھاوکاری کۆریای باکوورو ئێران لە ژێر چاودێری ڕووسیاو چین دا ئەو سیناریۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆرییایەکی خاوەن چەکی ئەتۆمی و ڕۆکێتی دوور مەودا گەورەترین کۆسپ و بەربەستە لەبەرامبەر ھەژموون و دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەر جیھاندا و ڕێ خۆشکەریشە بۆ ئێران کە جارێکی تر ھەوڵی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی بدات .