CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 154 میوان

گەمە قورسەکە نزیک بۆتەوە .....

( بەشی یەکەم / بەرایی )
سەردار جاف
ئەو رەوشە سیاسییە ئاڵۆز و چڕوپڕ و تەونی جاڵجاڵۆکییە رووی لە خۆرھەڵاتی ناوین کردووە، و کوردیش یاریزانێکی باش یان خراپی نێو ئەو گەمە قورس و قووڵ و گەورەیەیە، کە رۆژ دوای سەختتر و ئاڵۆزتر دەبێت، ئاخۆ سەرەتای کۆتایی ھاتنی سایکس _ پیکۆی سەدەیەک لەمەوبەرە ، یا نەخشە رێگایەکی تازەیە بە پێی سیستەماتیکی گونجاو لە تەک بیرو دیدە جیاوازەکانی وڵاتانی زلھێز و ھێنانە کایەی رێکەوتنێکی دیکەیە لە بارەی دەڤەرەکەوە یان دەسکاریکردنی چەند بەندێکی سایکس _ پیکۆ دەبێت، بە ھەر حاڵ گۆڕانێک روو دەدات و ھەموو جگە لە وڵاتانی ھەرێمایەتی پێ دەچێت ھەموو کۆک بن، ئیرە بۆتە جمەی تەواوی جڵەو کێش و لەشکرکێشی وڵاتانی دونیا، سەرەرای ئەوە ھەرەشە گەورەکە لەم سنوورەوە وا نیشانی دەدەن دوور بێت و بەردەوامیش باس لە تەنگژە و قەیرانێکی سەربازی و سیاسی گەورەی وەک ھەرەشەکانی سەرۆکی کوریای باکووری ھەرزە و گەنج دەبێتە مانشێتی ھەواڵە پڕ قەیراناوییەکان، کەچی پێ دەچێت ئەوەیش لە نێو گەمەکەدا یاریزانێکی دیکەی سەرنج راکێشی پەیگیرانی رەوشی سیاسی جیھانی بن ....
ماوەیەکیش سەرنجی دونیا بەلای قەیرانی قەتەر و وڵاتانی کەنداو تەنگژەی لاگیری ئەم وڵاتە لە گروپە توندئاژۆکانی ناوچەکە نیشان دا، گەمارۆکان و گەیشتنە ئاستی بەکارھێنانی ھێزی سەربازی وای کرد، ئیران دەرگای ئابلّوقەی ئابووری لە رێی دەریاوە بە رووی قەتەرا بکاتەوە و تورکیایش لە رێی ئاسمانەوە ھەم دەرگای گەمارۆی ئابووری بکاتەوە ھەم ھێزی سەربازیش، لە ھەموو حاڵەتەکانیش ئەوە مەبەست بووە تورکیا و ئێران لەو چوارچێوەیە بئاڵێنن، تاوەکو ئالۆسکاوی ناوچەکە ئەو دوو وڵاتە زیاتر بگرێتەوە وەلێ وا ھەست دەکرێ پێویستە قەبارەیان بچوک بکرێتەوە و پەلھاویشتنیان بۆ ناوچەکە بەرتەسک و نەمان بکرێتەوە، بنەمایەکیش لە سیستماتیکی جیھانیدا ھەیە ھەر شەڕێکی گەورە بۆتە مایەی بچوک کردنەوە و بڕینی دەستی چەندین وڵات لە داگیرکردنی وڵاتان و قورخکردن و بەرتەسک کردنەوەی لە چوارچێوەی دوو یا نسێ دەوڵەتێکی زلھێز و دواجار و لە کۆتاییشدا لە یەک وڵاتدا پەنگ بخواتەوە، رێک ئەو گوتەیە جێبەجێ دەکرێ کە دەلێ (( پەرت بکە سوود وەرگرە )) بۆیە پەرتکردنی وڵاتانی ناوچەکە پێدەچێ مەحاڵ نەبێت ھەنگاوەکان دەستی پێکرد بێت.