CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 129 میوان

پۆست- ڕەفراندەم و کولتووری دپلۆماسی و بڕیاردان

کازیوە ساڵح

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە بە فۆرماتی پی دی ئێف تکایە ئێرە کلیک بکە 

بەم شیوە لە سەرچاوەدا بەکاری بهێنە:
ساڵح ، کازیوە )٢٠١٧ .)پۆست ڕەفراندەم و کولتووری دپلۆماسی بڕیاردان. edu.academia .
https://zsd.academia.edu/KaziwaSalih

تکایە کاتێک ئەم بابەتە ئەخوێنیتەوە ئەوە لە بەر چاو بگرە کە بەر لە مردنی مام جەالل و
بە دەستەوە دانی کەرکوک و کوردستان نووسراوە. هە تا من بۆ گۆڤارێکی گونجاو ئەگەڕام بۆ
باڵوکردنەوەی )

چوون ئەم جۆرە نووسینە درێژانە نووسینی ڕۆژنامە و ماڵپەڕنین( لە فەیس
بووکەوە لە خەڵکم ئەپرسی بۆ باڵکراوەی گونجاو، هاوکێشەکانی کوردستان بە الیەکدا ڕۆشتن
کە ورە کوژ بێت بۆ هەموومان. ئێمە واین بڕیاری نێوە موچەیەک بە شەش مانگ ئەدرێت ،
بڕیاری کوشتنی کۆمەڵێک بە شەش چرکە. ڕووداوەکان لە من خێراتر بوون.
ئیتر حەز ونیازێکم بە باتەکە نەما هەتا پیاچوونەوەی ڕێنوسسی بکەم . بۆ کاتەکەش پێم
باشە هەروەکو خۆی بمێنێتەوە چوون لەو کاتەدا نووسراوە.

1
ئەم چەمکە ئنگلیزیە و بە ڕەفراندەم ئەخوێنیدرێتەوە نەک ڕیفراندۆم وەکو کورد دەینووسێت ، ئەوە ڕێنووسێکی هەڵەیە و لە
گۆڕینی ناوی پلەیتۆ بۆ ئەفالتۆن و سیمن د بۆڤوا بۆ سیمون دی بۆڤوارد و مۆزەخانەی لوڤێ بۆ لۆڤەر و..تد.تا ئێستا لە
نووسینەکانی دیەکەمدا بەو ڕینووسە باوەکانی کورد ڕۆشتووم ، بەاڵم هەموو جاریەک شتێک لە دڵ تەنگی و ناڕەزایەتی
ناوەکی بۆ دروست کردووم ، بۆیە ئیتر ئەوانەی لە سەرەتای چەقاندنی هەڵەکەدان و نەبوون بە نۆرم وەکو وشە ڕەسەنەکە
ئەینووسمەوە.
2

ناوەڕۆک:

- بەرایی
- ئامانج
- کارکردن بە ئەنجامەکانی ڕەفراندەم
- عێراقی بە سەرچوو
- تیوری دبلۆماسی گونجاو بە جیهانگەری.
- گۆڕانکاری مێژووی : تیوری نەرمە -دەسەالت(power soft .)
- ئایدۆلۆژی سیاسی : ستراتیژی مەزن ) Strategy Grand .)
- دانووسان و بونیادنانی بەهرە وتوانای دبلۆماسی.
- بێ بەهرەیی دپلۆماسی.
- به ده‌وڵه‌ت بوون و توڕه‌بوون.
- توڕه‌بوونی ستراتیژیانه.
- بۆچی ئیسرائیل؟.
- کۆبەند.
- سەرچاوەکان.

3

بەرایی :

'پۆست ' م لە بری 'پاش' ڕەفراندەم، هەڵبژارد چونکە پۆست لە واتایەک زیار لە خۆ ئەگرێت
و و تەنها 'پاش' قۆناغێک ناگەیەنێت. بە پێی فەرهەنگی ئیکسفۆرد و ویکیش پۆست کۆنتێکستی
هەیە ئەکرێت کاتێکی درێژ خایەنتر بگەیەنێت لەوەی ڕاستەوخۆ پاش ڕووداوێک بگەیەنێت و
کۆتایی بێت. مانای بونیادنان و هەواڵ پێ گەیاندن یان زانیاریدان و باڵوکردنەوەش
ئەگەیەنێت. بەو شیوەی من دەمەوێت ڕاڤەی چەند خاڵێک پابەند بە ڕەفراندەم بکەم و پێم
وایە پیویستە ببێت بە قۆناغێکی نۆژبوونەوە ودروست کردنەوەی سەرەکی بە شێویەک وەکو
قۆناغیکی مێژووی جێگیر بکرێت و ببێت بە مایەی وەرچەرخانیەکی درێژ خایەن پۆست بە
باشتر ئەزانم. چونکە قۆناغیکی یەکالکەرەوەی بیرنەچوە وە دەبێت وەکو چۆن پۆست-مۆدێرن
بە هیچ زمانێک پێێ نەوترا پاش مۆدێرن، ئەم قۆناغەش بۆ کورد گەرچی بەراورد ناکرێت بە
پۆست مۆدێرن لە هیچ ڕوویەکەوە، بەاڵم وەکو کاریگەری ' کات' وەرچەرخانێکی کاریگەر
ئەبێت، ئەو کاریگەریە ئەکرێت ئەریەنی بێت یان نەریەنی قۆناغێکی
چەسپیوە.
سەرباری سەدان تەنگژە و ريگر و هەوڵدانی ناوخۆش بۆ دروستکردنی دەیان گرفتی
دی، ڕەفراندەم بە سەرکەوتووی ئەنجام دراو و دەرئەنجامی چاوەڕواننەکراوی فەراهەم هێنا
لە دوو ڕووەوە. ئەوانیش رێژەی دەنگدران و یەکگرتووی ویەکدەنگی کورد بوو بە هەموو دەنگ
و ڕەنگ وڕەهەندە جیاوازەکانیەوە . ئەم یەکگرتنەش لەو پەرتەوازیی وبێ متمانەیەی ماڵی
کورد و مەتبەخی سیاسی هیچ تیا نەکواڵوی کورددا خەونی دێرینە و باوەڕپێنەکراوی هەمووان
بوو. به ئاستێك خەڵكێك بە یەقینەوە پيە وابوو ئەنجامی رەفراندەم به دۆڕان ودەسپێردرێت،
هێشتا دەنگی ئەدا بۆ ئەوەی دڵی نەیارانی كوردخۆش نەکات، یان بەو مەفتونیه دەنگیداوه
گەر ناوی كورستان و سەربەخۆی به ڕاست به من بدرێت یان درۆ چ جیاوازیەكی هەیه من بۆی
نەمرم با ئەو بژی. نەك به هۆی كەسێكی دیاریكراو و دەسەاڵت وحزبی
كوردستانی.
کەواتە ئێمە ئازارێکی هاوبەش لە یەکی نزیکردینە وە و یەکگرتنی چەسپاندین لە
پێناوی ئامانجێکی هاوبەش لە رێگەی ئامرازێکی ناهاوبەش کە ناوی ڕەفراندەمە. ئامانجی
هاوبەشمان سەربەخۆی کوردستان و دەوڵەتی کوردییە و ئامرازی ناهاوبەش خودی ڕەفراندەمە
کە بە ڕەچاونەکردنی داگیرکەران و نه‌یاران ، ده‌یان میدیای جیهانی ئاماژه‌ی به‌ده‌ر ئەنجامه
خراپه‌كانی كرد ، چه‌ندین واڵت گوتیان پشتان ناگرین ، هەر لە ناوخۆدا لە الیەن ژمارەیەک
خەڵکەوە و بە بیانووی جیاواز ڕەتدەکرایەوە و لە الیەن ژمارەیەکی زۆرتریشەوە خراوەتە ژێر
4
زەڕبینی گۆمانەوە، خودی دەولەت بوونەکە لە الیەن ژمارەیەکەوە ڕەدەکردێتەوە. بەاڵم
دواجار، " هێزی مەزن لە یەگرتندایە نەک لە ژمارەدا" ) p.1776,Paine .( ئەو هێزەشە
دراوسێەکانی تەزان ، چوون وەکو خۆمان بۆ ئەوانیش چاوەڕوانکراوبو کورد بەو یەک دەنگێ
دەنگبدات.
پاراستنی هێزی یەکگرتن و پابەند بوون بە یەکگرتنەوە ئاسان نیە ، بۆ کوردیش کە
مرۆڤی فرە گومان و فرە کەسیەتیە قورستریشە. به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌م نه‌خۆشیه دژواره ڕونتر و
كوشنده‌تر بهدهسهاڵتدارانهوه دیاره هه‌تا هاواڵتیان و به‌دیاریكراویش نه‌وه‌ی نوێ. له‌سه‌روو
ئه‌مانه‌شه‌وه نه‌بوونی دیموكراسی و نه‌زۆكی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی مافیایی هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه گومانی الی هاواڵتیانی كورد و جیهانیش دروستكرد كهڕهفراندەم ئامرزاێكه
له‌الیه‌ن بارزانیه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ مانه‌وه‌ی زیاتری خۆی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌اڵت . هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵێك له‌ناوخۆدا خواستیان بێت هه‌رگیز كوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و
ڕه فراندۆمیش گه‌وره‌ترین شه‌ڕ وكاولكاری لێ بكه‌وێته‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی
جه ماوه رێكی نه ك جیهانی به‌ڵكو فه‌یس بووكی بڵێن قسه‌ی ئێمهڕاست ده‌رچوو. لێرەدا
دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك ئه‌كرێت لۆژیكی بێت گه‌ر له‌الیه‌ن خه‌ڵكێكی بێ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و ئاسایشی خه‌ڵك به‌هه‌ند وه‌رگر وه‌اڵم بدرێته‌وه،
له‌وانه: ئایە ئەم کاتەو ئەو ڕهفراندەمه بۆ باشوور گونجاوە؟ ئایە مەسعود بارزانی لە ئاستی
بڕیارێکی لەو جۆرە دایە؟ ئایە بارزانی ڕەفراندەمی وەکو ئامرازی ئامانجەکانی کورد بە
کارهێناوە یان بە پێچەوانەوە کوردی بە ئامرازی ئامانجەکانی پشت ڕەفراندەم بەکارهێناوه؟.
ئامانج:
بۆ وه‌اڵمدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه ئه‌م بابه‌ته بهنیازهسهرهتا ئه‌م ئارگیومینتانهڕووبخات:
)١ )ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و دونیا ترسناك و توقینهرهی له ئێستادا دروستكراوه به بڕیاردان له‌سه‌ر
سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌ك هه‌ڵواسین و شكست پێ هێنانی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندوم.ئەمە بە
مەرجی هەنگاوی لە پێشینە ، واتە ئەو هەنگاوە دپلۆماسیانەی بەر لە ڕەفراندەم پیویستە
نرابن )ب( گۆڕینی ئاراسته‌ی دپلۆماسی باو و سه‌رجه‌م سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی ) ج(
توڕەبوونی ستراتیژی و دەرئەنجامی توڕەبوونی ستراتیژیانە. دواجاریش )د( بۆچی پێویستە
پشتگیری ئیسرائیل بە هەند وەربگیریت و ڕێرەوی میدیای کوردی بەرانبەر ثرۆپاگەندەکان
بوەستێت .
میتۆلۆژی دیاریكراو بۆ شرۆڤه‌كان فره‌ڕه‌هه‌نده، چوون ئه‌م میتۆدهڕێگهت ئه‌دات
له‌چه‌ند میتۆدێك زیاتر به‌كار بهێنێت ، ئه‌وانه‌ی لێره‌دا بهكاردههێنرت ، زانستی كولتووری و
ڕه‌هه‌نده‌كانی سایكۆلۆژیایی كولتوروی و زانستی سیاسی تیوری دیپلۆماسی و تیوری
5
Biopolitics هەیە ،کە تیوریەکی فۆکۆیە بۆ گوزارشتکردن لە کاریگەری ڕووبەری سیاسی لە
سەر سەرجەم پێگەکانی ژیانی مرۆڤ . هه‌روه‌ها میتۆدی ئه‌تنۆگرافی كه رێگه به به‌كارهێنانی
چیرۆك، دیدار و به‌سه‌رهاتی نووسه‌ر ئه‌دات ببێت به‌به‌شێك له ته‌واوكاری نووسین. دواجار
ئه‌م نووسینه ته‌نها ده‌روازه‌یه به‌ڕووی رووداوه‌كانی ئەم دواییه، شرۆڤەی هەموو الیەنە
كولتووری و سیاسی و كۆمه‌اڵیه‌تی دنیای كوردی و له‌وانه‌یه به‌كتێبێك بتوانم تا ئاستێك مافی
چه‌مكه‌كان و دووداوهكان ببه‌خشم نه‌ك بابەتێک.
كاركردن به‌ئه‌نجامه‌كانی ڕهفراندۆم:
لە وتارێکمدا ساڵی ٢٠١٠ نووسراوە
2
و ساڵی ٢٠١١ کورتەیەکی لە ماڵپەرەکاندا
3 باڵوبووەتەوە نووسیومە "
پێم وایە هەتا ساڵی ٢٠١٢ شەڕیەکی خوێناوی دروست دەبێت وەکو
سەرەتایەک بۆ شەڕی جیهانی سێهەم .زەمینەی ئەو شەڕەش ماوەی پینج ساڵە لە بارە و
هەموو ئەو فاکتەرانەی شەڕەکانی جیهانی یەکەم و دووەمی هەڵگیرسان لە ڕووی سیاسی ،
ئابووری و سۆسیوئیکۆنۆمی و سیستمی بەڕێوەبردنیشەوە نەک هەر ئامادەی هەیە بەڵکو لە
ترۆپکدایە. دوو فاکتەری مێژووی چواچێوەی هۆکارەکان دەکێشن، ئەوانیش فاکتەری 'نەریت
'ەتی و فاکتەری مۆدێرنن. " )2010,Salih .)هەروەها نووسیومە، " کوردستان گەرمترین ناوچەی
شەڕ دەبێت ئەگەر بەم عەقڵە سیایسیە نەزۆکەی ئێستا هێزی سیاسی و ئابوری کوردستان
بەڕێوە ببرێت. گەرمترین چونکە کوردستان لە شەڕە بە هێزەکاندا کیانی سیاسی و دەوڵەتی
خۆی لە دەستداوە، لەو شەڕانەی لە ڕۆژهەاڵتدا ڕووددەدات، کە شەڕی بە هێزتر دەبن لە ڕووی
تەکنۆلۆژی، هزری کۆمەاڵیەتی و سیاسی شەڕکەران ، چونکە شەڕی داهاتوو هێزی سەربازی
بەڕێوەی نابات بەڵکو ئەو چینە مام ناوەندیەی الوان بەڕێوەی دەبات سااڵنێکە بوون بە چینی
خواروو یان هەژار، بە کورتی شەڕی کویلەکان و دەرمانخواردکردنی کۆیلەکارانە. لەم
شەڕانەشدا مەرجێکی زۆر گونجاو ودۆخێکی زۆر لە بارە جاریەکی دی ئەو کیانە بە دەست
بهێنێتەوە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە" )2010,Salih)
ئەو کات داعش نەبوو، ئەو خوێندنەوەیە لە سەر ئاستی ئنتمای جیهانی زلهێزە و ئاستی
ئابووری جیهان و ژمارەی دانیشتتوانی سەرزەوی کردبووم . کە بە بڕوای من پێویستی بە شەڕگە
و کوشتارێک و وینەی ئەوانەی جیهانی یەکەم ودووەم هەبوو بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان

2
بۆ ئەوەی لەم بابەتە بە تەواوی بگەیت ، باشترە ئە و بابەتەی ٢٠١٠ نووسراوە لەو سەر ویبلۆگەکەم بخوێنیتەوە
3 https://kaziwasalih.blogspot.ca/2017/10/blog-post_21.html،
بەدیهاتنی "خەونی کوردی" بکرێ بە مەرجی لێبووردنخوازی "مەسعود بارزانی
6
ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی و ئابووری ڕۆژئاوا دروست بکريت ، بە تایبەت ئەمەریکا کە
کەوتبووە ژێر قەرزێکی زۆرەوە. پێشبینێکەش لە شوێنی خۆیدا بوو شەڕەکە دروست بوو وە
کوردستان بوو بە گەرمترین ناوچەی شەڕ. دەمێنێتەوە سەر پێشبینی دووەم " زمینەی ئەو
شەڕە ماوەی پێنج ساڵە" پێشبینی سێهەم " لەم شەڕانەشدا مەرجێکی زۆر گونجاو و دۆخێکی
زۆر لە بارە }کورد{جاریەکی دی ئەو کیانە بە دەست بهێنێتەوە لە سەر ئاستی کوردستانی
گەورە". بۆ یەکەمیان باسێکی گەرم هەیە لە نێوەندی سیاسی ڕۆژهەئاواییدا کە داعش تا
کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بە تەواوی لە هەموو شوێنێک کۆتایی دێت. پێشبینی سێهەمیش حکومەتی
هەرێم ڕەفراندەمی بۆ کردووە، بەاڵم ئایە دەرئەنجامەکەی جێبە جی ئەکات، ئەم خاڵی
سەرەکی ئەم بابەتەیە.
ئه‌گه‌ر پشتگیری هاواڵتیان وپارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكرایه به‌كارتی فشار له‌سه‌ر
به‌غدا و نه‌یاران وهاوپه‌یمانان باشوور قازانجێكی كاتی ئه‌كرد ، به‌اڵم پاش النی زۆر دوو ساڵ
هاوكێشه‌كان وه‌كو خۆیان لێ ده‌هاته‌وه. بۆیه پاراستنی یەکڕیزی کورد و پاراستنی گیانی
هاواڵتیانی باشوور ئەمجارە لە بەر ئەوەی ڕەفراندەم کراوە بڕیارە جارەنووسازەکەی دەوێت
بە بێ دواکەوتن و سازشکردن لە سەری، ئەویش بڕیاری سەربەخۆیە ئەگەر هەنگاوی لە
پیشینەی بۆ هەلگیراوە. بڕیارنەدانی سەربەخۆی هه‌مان ئەو كێشانه زیاتریش ئه‌هێنته پێشه‌وه
كه‌بڕیاری سه‌ربه‌خۆی ئه‌هێنێته پێشه‌وه. گەرچی گومانکردن لەوەی هەنگاوی لە پێشینەی بۆ
نەنرابێت لە الیەن خەڵکانێکەوە کە لێپسراویەتی ئاسایشی کورد وباشووریان لە ئەستۆدایە
لەوانەیە منیش بباتەوە سەر ئەو نۆرمەی هەموو نەخۆش و بە گومانین ، بەاڵم کاری لێکۆڵیار
و نووسەر پێویستە لە گومانەوە دەست پێ بکات نەک یەقین ئەگینا پیویست ناکات بە دوای
سەرچاوەوشرۆڤەکاریدا بەگەڕیت .
كورد ئه‌زموونی بڕیارنه‌دانی تاقیكردوهتهوهو ئامانجه‌كانیشی بینیوه. له‌ساڵی ٢٠٠٣دا
له‌كاتی ڕوخانی سه‌دامدا هه‌لێك بوو بۆ كورد ره‌خسا كهسهربهخۆی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ، زۆر
له‌شاره‌زایانی دنیا داوایان له‌كورد كرد سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت ، نه‌كرا. هه‌ندێك وای بۆ
ده‌چن ئه‌و ئاراستەیه ته‌نها په‌یوه‌ندی بهبڕیارنهدانی مام جه‌الل و قوربانی كردنی کورد
بووبێت له پێناوی پۆست وپاره بۆ خۆدی تاڵه‌بانی. به‌اڵم خوێندنه‌وه‌ی من بۆ دیده‌بینی
تاڵه‌بانی و ئاستی به‌هره‌ی دپلۆماسی ئه‌و له‌چوارچوه‌ی بڕیاری كه‌سی تاڵه‌بانیدا نابینێت .
به‌ڵكو وا مه‌زه‌نده ئه‌كه‌م ئەو هۆكارانه‌ی ئێستا له‌الیه‌ن تاك و گروپەکەكانی دژی ڕەفراندەم و
سه‌ربه‌خۆی ده‌یخه‌نه‌ڕوو و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی ئێستا و به‌تایبه‌ت بۆچوونی
ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌پشت عێراقی بوونهوهكهیوە بووبێت . به‌اڵم چوون ئه‌ویش وه‌كو به‌رزانی
گرنگی بهدپلۆماسیتهی ناوخۆ كه‌پی ده‌وترێت دپلۆمسی گشتی نه‌داdiplomacy Public و
7
پەیوەندی بە ڕەزامەندی هاواڵتیانەوە هەیە، لهناوخۆداحزبەکەی به‌هه‌ڵه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بڕیارهكرد.
شارزەیانی کەمیونیکەیشن ) 2014,Fackler & Fortner ) پێیان وایە لە سەدا نەوەد
90 %ی کێشەکان پەیوەندی بە چۆنیەتی دەربڕین ودەنگ و تۆنی هەڵەوە هەیە و لە سەدا دە
١٠ %پەیوەندی بە بوونی کێشەوە هەیە . ئەمە بۆ ئەو کێشەیەی تاڵەبانی دروست بوو چ لە
رووی دەنگەوە چۆنیەتی دەربڕینەوە ، چ لە ڕووی هەڵبژاردنی وشەوە ' خەونی شاعیرانە' .
پاشان حزبەکەی خۆی قوڵتریشی کردەوە و له‌بری ڕووخستنی بە شێوەیەکی دروستر و كاركردن
بۆ شكاندنی ئه‌و كۆسپانه‌ی ترسی بڕیاردانی دروستكردبوو. مه‌سه‌له‌كه درایه ده‌ست كۆمه‌ڵێك
4 ئه‌ندامی بن دیوار
كه‌ده‌ست بكه‌ن بهتهخوین وگهمژاندن. ئه‌م دوو دیارده قێزونهش
به‌هره‌دارترین داهێنان و ستراتیژی دۆڕاوی سیاسیه‌تی باشوور بووه لە مێژووی
فەرمانڕەواییاندا. ئه‌مه‌ش ههمیشهلهالیهن خه‌ڵكانێكه‌وه ده‌خرێنه ڕوو حزب پێشتر ئاماده‌یی
كردوون له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌و نه‌ك فكری، به‌اڵم كۆنتراكتی ئه‌م دوانه كۆنتراكتی نێوان
فرۆشیار وكڕیاڕە .
ئه‌م كڕین و فرۆشتنه‌ی نێوان نووسین و پارهلهسهر حسابی كه‌رامه‌تی نیشتمان، بوو
به‌كولتوورێكی فكری و سیاسی و دیموكراسی ساخته‌و به‌گه‌رمی له هه‌موو كایه‌كاندا گه‌مه
ئه‌كات ، به‌ئاستێك ده‌یان گه‌نجی بێ ئه‌زموون بوون به‌قوربانی ئه‌م تیوره ساخته كاتێك
لهوتندا هه‌نگاوی ئهوانینان هه‌ڵگرت و پیان وابوو وه‌كو ئه‌وانیش ئاسایشی ژیانیان پارێزراو
ئه‌بێت. كێشهسهرهكیهكان و مه‌سه‌له‌ی دیمۆكراسی و وئازادی تاك بهتاكتی هه‌ردوو به‌ره فکر
برایه دنیای پاڵه‌وانبازی جنێودان بوون به‌ستراتیژی سیاسی و تیوری یه‌ك په‌سه‌ندكردن و
مۆراڵی ژیانكردن. هه‌تا دواجار هه‌موو شته‌كان گه‌یاندران به‌لێواری مه‌رگ به‌خودی ئه‌و
دهسهاڵتهكانیشهوه كه‌خۆیان تیوری مهرگدۆستیان به‌رهه‌م هێنا، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی
5 شكستی پاش ڕەفراندەم ی دروست ئەکات.
وا هەست ئەکەم هەندێک لە هەمان جۆرە دەربڕین
بکەوێتە قسەکانی بارزانی.
بۆیە دۆڵی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوی ڕۆژنامه‌وانی كوردی ئەبوێرم، گەر میدیا بێگانه‌كان به‌سه‌ر
بكهمهوهدژی ڕهفراندەم وه‌ستاون ،ژماره‌یان ئێجگار زۆرتره له‌وانه‌ی پشتگیریان كردووه،
دژهكاران به‌پێی ڕێژه‌ی زۆر نووسینیان پێك هاتوون له:
1 -میدیای عه‌ره‌بی كهبهنهیارههژمارد ئه‌كرێت و بۆچوونه‌كانیان متمانه‌ی ناخرێته سه‌ر

4
ئەندامی بن دیوار ئەو ئەندامانە گوایە لە بەر ئەوەی ' نووسەر، هونەرمەند، رۆژنامەنووسی ' وەکو میدیاکانی حزب ناوی ناون ' گەرەی
گەلەکەمان' ن پیویستە ئەندام بوونیان بە ئاشکر ا نەبێت و جار جاریش هەردوو بەرە دەنوکێکی بە یەکدا بدەن گوایە دژن و ژێر بە ژێریش
لە هەموو هەڵوسیت ونسکۆیە و دۆڕانیکدا بە بڕێ پارەی زۆر پشتگیریان بکەن . ئەوانەی ڕەتیان کردوەتەوە ببن بە ئەندامی بن دیوار
ئەزانن ئەم بەرەیە لە حزبەکانی کوردستان ترسناکترن.
5
لهەر لە بەر ئەمە و لە وەتەی نووسەری بن دیوار بوون بە پاڵەوان فکر و زانست م١٢ ساڵە نووسینی کوردیم نەخوێندوەتەوە
8
2 -میدیاكاری ڕۆژوائاوای كه‌بۆ میدیای عه‌ره‌بی كار ئه‌كه‌ن و ئەنووسن ، ئه‌مانیش
متمانه‌یان ناخرێته سه‌ر و پێویسته به‌دڵی خاوه‌ن كاركهیان بنووسن.
3 -میدیای ئه‌مه‌ریكی كه‌پێك هاتوون له‌دوو بەرە : الیه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا
و بڕیاره‌كانی ئه‌نووسیت و الیهكیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و له‌پاڵیشیدا ڕه‌خنه‌ی
بونیادنه‌ر له‌كورد ئه‌گرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد به‌كارتێكی باش و دۆستی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌زانێت ئاماژهبهكورتبینیهكانی ئه‌دات و هانی رێكخستن و په‌ره‌پێدانی ستراتیژی
سیاسی دروستی ئه‌دات.
4 -میدیای ئیسرائیلی، کە زیاتریان داکۆکی لە سەربەخۆیی کوردستان ئەکەن. ئەمەشیان
خوێندنەوەی سیاسی لە سۆزی میدیای وردتری بۆ بکرێت.
یەکەم خاڵ گرنگە هەر یەک لەم میدیانە پیویستە لە الیەن دەسەالتدارانی باشوورەوە
خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت لە عەقڵ وکولتووری کوردی. میدیای دنیا وەکو میدیای کوردی
سیبەر و قسەی سیاسەتمەدارەکان نین هەتا وەکو بڕیاری سیاسی یان مەیل سیاسی لێی
بڕواندرێت. پاشان له‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ره‌ی دووه‌م له‌ڕۆژنامه بیانیه‌كاندا و بۆچونەکانیان
پێوستێکی گرن بۆ پرسی رەفراندەم، مه‌سه‌لەی دیمۆكراسی بوو كهلهالین ) واشنتن پۆست، تایم
، مه‌ترۆ( ورۆژێنرابوو . نووسیبوویان پێویستهدیموكراسی به‌ر له‌سه‌ربه‌خۆی ورێفراندۆم بخرێت.
نامه‌وێت بچمه‌سه‌ر چه‌مكی دیموكراسی كه‌خۆی چه‌مكێکی پڕ كێشمهو پرسیاره. به‌اڵم به
تێگه‌شتنه باوه‌كه‌ی ئه‌م تبینیه نه‌ك هه‌ر دروسته، مه‌رجیشه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش
كه‌هه‌ن و هه‌بوون. عێراق ته‌نها ده‌وڵه‌ت نه‌بوو ، ده‌وڵه‌منترین وبههێزترینیش بوو، له‌نه‌بوونی
دیموكراسیدا ئه‌مرۆ دیهكی گه‌وره‌ش نیه، نرخی شارۆچكهیەكی ئارامی نیه. به‌های سه‌ربه‌خۆی
لهچهندایهتیتیدا نیه، لهچۆنایهتیدایه. عه‌ره‌ب سه‌روو بیست وپێنج ده‌وڵه‌تی هه‌یه، بهدنیاشدا
باڵوبوونه‌ته‌وه، له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی بێگانه‌شدا هه‌وڵی دروستكردنی دهوڵهتگهیهك و سەپاندنی
شهریعەی ئاینی خۆیان ئه‌ده‌ن. به‌اڵم هه‌موو به‌یه‌ك بێگانه‌ن و له‌دنیاشدا بوون به‌قێزه‌ونترین
نه‌ته‌وه وئاین . جوله‌كه‌ش له‌هه‌موو دنیادا باڵوبووه‌ته‌وه، له‌هه‌موو شوێنێك تاكه‌كانیان ده‌بن
پێگەی فکر و زانست و تەکنەلۆژی. لە دنیادا یه‌ك ده‌وڵه‌تی بچووکی هه‌یه، دانیشتوانی ئه‌م
ده‌وڵه‌ته ته‌نها سێ ملیون كه‌سی جوله‌كه‌ن، به‌اڵم نه‌ك له‌بیست وپنچ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و
هه‌موو ڕۆژهه‌اڵت ، له كێبڕكی یه‌كه‌می زلهێزدایه به‌و ژمارهكهمهوه. ئه‌م دوو نموونه جیاوازی
نێوان چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی ، دیمکراسی وتاکڕەوی ،كولتوری سیاسی و كۆمه‌اڵیه‌تی ساخته‌و
ڕاسته‌قینه ئه‌ناسێنێت.
کێشەی دیموکراسی ڕاکێشنەر وسەرچاوەی هەموو کێشەکانی دیکەن. کە دیموکراسی هاتە
ئاراوە واتە باس لە میللەتيکی لە ڕووی ناوخۆوە دەرەوە نائامادە و ناکامڵ ئەکات. ئەو
میللەتانەی باوەڕییان بە دیموکراسی نیە ڕوانگەی دپلۆماسیشەوە ناکامڵن، چوون هەمیشە '
9
منی بااڵ' زالە بە سەر لۆژیک و تیوری تيگەشتنیاندا. بەم پێیەش بە ڕێنووسکردنی کۆمەڵێک
تەاڵقنامەیە لەوانەش : تەاڵقدانی عێراق و تەاڵقدانی تاکڕەوی و بەرقەرارکردنی دیموکراسی
: ئەمش گۆڕانکاری گەورە ئەخوازێت لە ڕووی دپلۆماسی و دۆخی ناوخۆووە، کە لەمە بەدوا
باسیان ئەکەم.
عێراقی بە سەرچوو:
عێراق دەرمانێکی بەسەرچووە و تەنها لە دەرمانخانەی دوو توێژدا جيیگەی ئەبێتەوە :
نەخوێندەوارێک کە ناتوانێت هێڵی سەر دەرمانەکە بە دروستی بخوێنێتەوە. گەمژەیەک کە
پێی وایە دەرمانی بە سەرچوویش چارەسەری دەرد ئەکات و لێکرداری الوەکیشی نیە. عێراقی
دڕندە و بکوژ و جینۆسایدکار بە هەموو ئامراز وپێداویستیەکانی جەنگە یەک لە دوای
یەکەکانی و سەکردە فاشیشتەکەشی بەرهەمی پشتگیر وچاوپۆشی ڕۆژئاوابوو. عێراقی ئەمڕۆی
توندڕەوی ئیسالمی و خاپۆرککاریش هەر لە میانەی خواستی ئەوانەوە گەاڵڵە بووە. لە کەوتنی
سەدام و سالی ٢٠٠٣وە فەرمانڕەوایانی کورد لە باشور هەردوو ڕۆڵی نەخوێندەوار
وگەمژەکەیان بینی لە گەڵ هاوپیمانناندا، نەک لە بەرلە بەر ئەوەی پۆست و پارەیان
هەڵبژارد، چوون وەکو پێشتر باسمان کرد نازانین چەند نەکەوتنە ژێڕ فشاری نێو دەوڵەتی ،
بەڵکو بۆ ئەوەی نەیانتوانی دپلۆماسیتی دروست بەکاربهێنن و یادەوەریەکانی تۆنی بلێریش
ئەمە ئەسلمێنێت نەک ڕای کەسی. نە توانراش بوونی ئەو پارە و پۆستە بخرێتە خزمەتی
دروستکردنی بنەما بتەوەکانی دەولەت و سەربەخۆی کورد. وەکو بتەوکردنی کەرتی ئابووری
،دبلۆماسی، پێشەسازی ، سەربازی ، زانستی ، کولتووری ،کۆمەالیەتی و چارەسرکردنی کورد
لە گرێ درونیەکانی پاش شەڕ و جینۆساید بۆ ئەوەی وەکو ئێستا بە گرێ دەرونیەکانی '
6
violence Lateral ' کۆمەڵگەکەمان لە ناو نەچێت. لە هەموشی گرنگتر ئاشتکردنەوەی تاکی
کورد لە گەڵ نیشتمانەکەی. بە پیچەوانەوە ئاووڕدانەوەی هاوپەیمانان لە کورد وایکرد غروری
کاولکاری سەربکات و ئەو بنەما کەمانەش هاوپێچی ئەو کایانە بوون لە ناوبران.
کۆتایی هاتنی داعش کۆتایی هاتنی شەڕەکان نیە دژی کورد، بە کۆتایهاتنی داعش
هیزیەکی دی عەرەبی ناوخۆی تەنها بۆ لە ناوبردنی کورد دروست ئەکريت. وە لە بەر ئەوەی
دروستکراوی لۆکا‌ڵی/ عەرەبی ئەبيت لە داعش ترسناکتر و دڕندەتر پەرچەکردار بەرانبەر کورد
ئەنوێنێت. جگە لەوەی عیراق بشبێتەوە بە عێراقەکەی ٧٠ حەفتا ساڵ بەر لە ئێستا و بەر

6
بۆ تێەگشتن لەم چەمکەviolence Lateral و چۆنیەتی بوونی لە ناو کورددا ئەم دوو وتارەم بخوێنەروە
htm.lehendranyek/com.emrro.www://http لە هەندەران، یەک هاندەر و سێ کوشتن: ژن و ئەنفال و هەڵەبجە
htm.leyadiruxan/com.emrro.www://http ە یادی رووخانی دیواری بەرلیندا، بڕووخێ دیواری نێوان سلێمانی و هەولێر.
10
لە بوونی بەعس ، بەو تەکنەلۆژی و هێزی مرۆیەش هەنووکەش ، ئنجا کورد هەموو
ئەزموونەکانی لە گەڵ سەمدادا هەیبوو دووبارە ئەکاتەوە تەنها ناوی سەرۆکەکە جیاواز
ئەبێت. لە ساڵی ١٩٥٢ وە نوری سەعید پاشای سەرۆکی ئەو کاتەی عێراق وتویەتی وا ئەکەم
نەوتی عێراق ببێت بە قازانج و ' نەعمەت' بۆ خەڵکی عێراق )2011,Nakash .) بەاڵم نە ئەو
نە سەرکردەکانی پاش ئەویش نەیتوانی ئەو هاوکیشەیە بگۆڕێت کە نەبێت بە زیان و ' نقمت'
بۆ خەڵکی عێراق. واڵتێک سوودی بۆ خەڵکە عەرەبەکەی خۆی نەببوبێت چۆن کۆمەڵێکی
ئەتنیکی ئەتوانێت لە گەلیدا بژی کە لە ڕووی سیاسیەوە بە دوژمن، لە جوگرافیەوە بە داگیرکا‌ر
، لە ئاینیە بە جنۆکە و شەیتان و لە ڕووی کۆمەاڵیەتی بە گەمژە و شاخی سەیری ئەکات.
لە الیەکی دی دەیان بەڵگەنامە ئەکريت بکريت بە پاڵپشت هەژموونی سیاسی پێ
بچەسپێت، کە لە دروستبوونی دەوڵەتی نەتەوەوە هەردوو عێراق و تورکیا هاوپەیمانن بۆ لە
ناوبردنی ئەوانەی تورک وعەرەبی ڕەشەن نین. لە نێو سەداندا بۆ نموونە وەزیری دادی تورکی
لە ساڵی ١٩٣٠دا ئەڵێت " من پێم وایە خوداوەند و داوەرو فەرمانڕوای ئەم واڵتە پێوستە تورک
بێت و ئەو کەسانەش تورکی ڕەسەن نین پیویستە کۆیلە و خزمەتاکر بن " )
2016,Sheckmous )بەاڵم ئەم قسەیە هەنگاوی لە پێشینەی هەیە هەمان وەزیر لە ٢٣ی
ڕێبەندانی ١٩٢٦دا ئەم نێتە بە کۆمسیونی بااڵی بەریتانی لە عێراق ئەگەیەنێت و پێشنیازیش
ئەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەوێ.
مانەوەی ئاسایشی گیانی کورد لە هەموو پرەنسیپێک گرنگترە، بەاڵم لە بەر ئەوەی
یەک نەتەوەیی ، یەک زمانی و یەک کولتووری پێداویستی دەولەتی نەتەوە بوون و هەمیشەش
ئامادەییان ئەبێت. شتێک نیە لە گەڵ سەدام وداعشدا دەستپێکردبێت ، کورد هەرگیز ئاسایشی
گیانی ناپارێزرێت هەتا دەوڵەتی نەتەوەی خۆی ئەبێت. ئێستاش بە تەنک بوونی بەرژەوەندی
ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەاڵتدا کورد پێویستی بە ٥٠ ساڵی دی چاوەڕوانی ئەبێت بۆ هەلێکی لەم
شیوەیە. چوون ئەو هەلەی ئەمڕۆ بۆ سەربەخۆی ڕەخساوە لە مێژووی کورردا یەکەم جارە
هێندە خاڵی ئەرییێ لە هەلێکدا بۆ کورد هەبێت، ئەگەر بە چارەنووسی ئەوەی ساڵی ٢٠٠٣
دەسەاڵتی باشوور تەنها دوو بژاردەی لە بەردەستە . یەک: دیسان ڕۆڵی گەمژە و کۆیلەکە
دەگێڕێت ، بەمەش هەموو ئەو هەاڵنەی لە ساڵی ٦٠ کانەوە کراون بۆ ئێستا دووبارە ئەبێتەوە؛
هاواڵتیان لە خۆی و دەسەالتەکەی لە ناوخۆدا هاندەدات ، بە دەیان یادەوەری دیکەی وەکو
ئەوانەی تۆنی بلێر دەنووسرێتەوە ، بژاردەی دووهەم ئەوەیە بڕیاری سەربەخۆی ئەدات و
داڕشتنی سترایتیجی کارەکانی پاش سەربەخۆی بە شیوەیەک ئەکات ببێت بە پاڵەوانێکی بێ
وێنەی مێژووی.
با گەشبین بین و وا مەزەندە بکەین ئەزموونی پاش ڕوخانی سەدام ، گاڵتە پێکردنی
سیاسەتمەدارانی بیانی و ئەزموونی داعش و دەرکەوتینی ڕووی راستەقینەی عەرەب ، وانەی
11
سیاسەت وبونیادنانی نیشتمانی بە فەرمانڕەواکانی باشوور داوە و ئەوەی ئەکرێت وکراوە
ئامراز بوون بۆ گەشتن بە ئامانجە گەورەکە ی کورد کە سەربەخۆییە و لە پێداویستیەکانی
پاش ڕەفراندەم بە کورتی بنواڕین کە گرنگترینیان تیوری دبلۆمسی و سترایژی ئایدۆلۆژین.

تیوری دبلۆماسی گونجاو بە جیهانگەری:
كه‌چه‌مكی دیپلۆماسی ده‌بیسترێت وەرگر ئه‌ندێشه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی سیاسی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌چێت
، ڕاسته دپلۆماسی هونه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان واڵتانه، كه‌میونیكه‌یشن ودانووسانی حكومه‌ت بۆ
حكومه‌ت، ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ته. به‌اڵم ئه‌وه ته‌نها به‌شێكە له ئەرک و پێکهاتەکانی دبلۆماسی
، ئه‌ركه‌كانی دیكه بەستراوە بە په‌یوه‌ندی ناوخۆ كه كۆڵكهیهكی گرنگتره له په‌یوه‌ندی نێو
ده‌وڵه‌تی و فۆرمه‌كانی په‌یوه‌ندی پابه‌ند به‌كولتوور ، پێگه‌ی كۆمه‌اڵیه‌تی ، ئابوری و بازرگانی،
شه‌ڕو ئاشتی یه ، جگە لە جۆرەکانی دیکەی تیوری دبلۆماسی.
. ئەمە لە کاتێکدا تیورە باوەکانی دبلۆماسی ، بە دبلۆماسی ئەمەریکیشەوە کەتووتە بەر
ڕەخنەی وپێیان وایە پیویستیان بە پرۆتۆکۆلی دبلۆماسی نوێیە. چوون ئه‌و گۆڕانكاریه
داینمیكیانهی جیهانگەری هێنایه ئاراوه، خواستی كه ده‌وڵه‌تانی دنیا پیاچوونه‌وه و نۆژەنی
ستراتیژی دبلۆماسی خۆیان بكه‌نه‌وه، چی دی متمانه نهخهنە سه‌ر دبلۆماتێ له‌سه‌ر بنه‌مای
ترادیسۆنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی باو بونیادنراوه، ده‌نا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی سه‌ربازی
ده‌كردنه‌وه. خواستی ستراتیجی و ترادیسۆنی نوێ له‌ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ئه‌وه‌بوو بتوانێت
ئاسایشی نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌دروستی پپارێزێت ، له‌كاتێكدا ' پێشەیی' -پراوێرهتی- بخاته‌سه‌ر
دبلۆماتی گشتی ، نه‌ك ته‌نها دبلۆماتی نێو ده‌وڵه‌تی .
به‌بۆچوونی ڕهیچهرد پاركه‌ر(2009,Parker (و ماری بهت یوڵڕچ
)2008,Coates&Wood )كه پسپۆڕی بواری دارشتنه‌وه‌ی دبلۆماتی ئه‌مه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی
توانای دبلۆماتی ، دبلۆماتی گشتی بوونیادبنرێت و هه‌روه‌ها مه‌ترسیه نویەكان دوور بخرێته‌وه،
هاوسەنگی خواستی نوێ گڵۆبالیزه‌یشن و گۆڕانكاریە خێراکان بکرێت ، پێویستە پێداچوونه‌وه‌ی
له‌چوار ڕوانگه‌ی دبلۆماتی بکرێت ، ئەوانیش گۆڕانکاری مێژووی ، ئایدۆلۆژی سیاسی، بەهرەی
دانووسان و بونیادنانی بەهرە وتوانای دبلۆماسییە ، کە ئێستا لە ڕوانگەی سیاسەتی کوردییەو
شروڤەی کورتیان ئەکەم.

گۆڕانکاری مێژووی : تیوری نەرمە -دەسەالت(power soft )
12
فۆکۆ مودێرنە و ئەم جیهانەی نوێمان بە سەردەمی ئاساییکردنەوەی نائاساییەکان ناوزەد
ئەکات، بەو خوداوەدنە بینراوەی دەچووینیت کە جێ گۆڕکێ بە شتەکان و دەسەاڵتەکان ئەکات
بە دەسەاڵتی قەشە و پیاوی سیاسیشەوە، لە رێ دەرچوونەکان ئاسایی ئەکاتەوە. (1976
,Foucault .),کەواتە وەکو چۆن پیاوێکی ئاینی ناتوانێت ئیتر بڵێت تەنها خودا دروستکەری
هەموو زیندەوەرەکانە لە کاتێکدا تەکنەلۆژی هەمان کار ئەکات. سیاسیەکانیش ناتوانن بە
پاراستنی سنورێکی دەسنیشانکراو ، جۆگرافایەک، نۆرمە ئاساییەکانی کۆمەڵگەیەک ،
بەردەوامبوون و و دورخستنەوەی مەترسیەکان بپارێزێت و بەهرەی پێشەوایی خۆیان
بسەلمێنن.
مۆدێرنە و جیهانگەری بۆ کەمە نەتەوەیەکان و گروپە ژێردەستەکان هەلی زێڕین بوو. لە
هیچ مێژوو سەردەمێکدا وەکو سەردەمی جیهانگەری و سەروەری تەکنەلۆژی دەنگی بێ دەنگ
کراوەکان بەرز بە دنیا نەبەخشیوە و نەگەشتووە و دەنگی بۆ کۆنەکراوەتەوە. کورد لە هەمووان
بەخت یاوەتری بوو ، ئەویش هۆکاری بەرهرەمەندی کورد نەبووە لە قۆستنەوەی تەکنەلۆژیا
وجیهانگەری ، بەڵکو بە هۆی تەنگ وچەڵەمەکانی رۆژهەاڵت وبە تایبەت ئەجەندای سیاسی
نوێی ڕۆژئاوا بەرانبەر ڕادیکالێزمی ئیسالمی. کوردی باشوور لە گەڵ زیاتر لە ٢٥ بیست
وپێنج ساڵە فەرمانڕەوایی سەربەخۆ ئەکات، هەتا ئێستاش بە ئاشکرا دیارە تیوری دبلۆمسی
وستراتیژی سیاسی لە گەڵ ئاراستەی سیایس جیهان و جیهانگەری هاوسەنگ نیە.
" ئه‌گه‌ر ئه‌تنیكی جیاواز نەتوانێت پێكه‌وه و له یه‌ك واڵت‌دا بژی ، دواجار ٥٠٠٠ پێنج
هەزار واڵتمان ئەبێت لە بری ئەو سەد و چەندە (2012, Mansbach &. Ferguson )ئه‌مه
پێشبینی وارن كریستۆڤه‌ر پارێز ، دبلۆمات و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە لەکاتی کابینەی
کلنتۆندا، هه‌ر له‌ساڵی ١٩٩٣ وە سەرەتای گشتگیربوونی بە جیهانیبوون وهپێشبینی كۆمه‌ڵێك
گرفتی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكی و لۆبی جیهانی كردووه. دیارە ١٩٥ئیستا واڵت لە جیهاندا هەیە
، ٥٤ واڵت لە ئەفریقیا ، ٤٨ چل و هەشت لە ئاسیا ، ٤٤ چل وچوار لە ئەوروپا، ٣٣ سی وشی
لە ئەمەریکای التین، ١٤ چواردە لە ئۆقیانووس و ٢ لە ئەمەریکای خواروو . لەم ژمارەیە ١٩٣ی
ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن و بە فەرمی دانیان پێدا نراوە و دوانیان کە فەلەستن و
هۆڵیسین ئەندام نین ) 2017,worlddometers. )
دەکرێت پەرۆشی ئەمەریکا بۆ خەونی ئەمەریکی و هێزی خوداوەندی ' زلهیزی یەکەم'
لە سۆنگەی بەڕێوەبردنی دیمۆگرافیەوە سەیر بکرێت . بە واتای هەتا ژمارەی واڵتەکان کەمتر
بێت ، لە ڕووی سیاسیەوە ئاسانتر کۆنترۆڵ ئەکرێت ، لە ڕووی ئابورییەوە کەمتریان لە سەر
ئەکەوێت، بۆیە هەوڵی ئاساییکردنەوەی نائاسییەکانی دا، بە هەوڵی داڕشتنەوەی دبلۆماسی
نوێ و گونجاو لە گەڵ ئەو شەپۆلە نوێیەی کە ناوی فرە کولتوورە داڕشتەوە ناوی نا دبلۆماسی
كولتووری كه بهنهرمە ده‌سه‌اڵت(power soft)یش ناوزه‌د كراوه. ئەم چەمکە پێک هاتووه له
13
گۆڕینه‌وه‌ی كولتووری له‌نێوان دوو واڵت و الیەنی جیاوازدا وه‌كو گۆێینهوهی هونه‌ر ، وێژه،
زانست ، وه‌رزه‌ش ،خواردن، زانیاری و ئایدیا. بە ماکدۆناڵدکردنی دنیا بە ئەمەریکاکردنی دنیا
ئەگرێتەوە، کە تەنها لە ڕێگەی خواردنێکەوە بە بەڕیوبردنێکی جیهان ، ئامرازەکانی
جیناگەری کارئاسانی بۆ کردووە بیکات بە کولتووری جیهان و خواردنی پەسەندی دوو
ترسناکترین نەوەیە مناڵ وهەرزەکارە، کە سەرخان وژێرخانی هەر کۆمەڵگەیەکە.
مه‌به‌ست له‌م گۆڕینهوهیە بۆ تێگه‌یاندنی الیه‌نه ئایدیاڵهكان و ده‌زگاكانی ئه‌و الیه‌نه‌ی
پێوستی به‌و ناساندنهیه. چه‌مكی سۆفت پاوه‌ر یان نه‌رمه-ده‌سه‌اڵت له‌الیه‌ن جۆزف نای پسپۆڕ
بواری زانستی سیاسی له‌زانكۆی هارڤارد داهات بۆ وه‌سفکردنی توانای ڕاكێشان و هاوكاری
به‌بواره كولتوریه‌كان له‌بری به‌كارهێنانی ده‌سه‌اڵتی سیاسی زبر و وشک و هێز ، یان
دروستكردنی په‌یوه‌ندی كاتی به‌هێزی پاره‌و زۆرداری.
کولتووری دبلۆماسی نەرمە دەسەاڵت بۆ ناوخۆی ئەمەریکاش بە کارهێنراو و سوود
بەخشە لەوەی زێتر لە ٣٠٠ سێ سەد نەتەوە و ئەتنیکی جیاواز لەو واڵتەدا هەموو خۆی بە
ئەمریکی بزانێت و ئەمەریکا بوونیان بەر شوناسنامەکانی دیکەیان بخەن. لە گەڵ ئەو هەموو
نەفرەتەی لە هەموو الیەکی دنیاوە لە ئەمەریکا ئەکرێت ، ئەوان ئەوەندە بە شانازییەوە
ئەڵێن ' من ئەمەریکیم' تەنها ' بەرزە من' بەدی ئەکرێت. ئەم سیستمەش لە ناوخۆدا بەهێزی
کرد و سەری خست بە سەر سەرجەم ئەو واڵتانەی شەپۆلی پەناهەندە تەنیوین و فرە کولتوورن
. گەر سەیری ئەوروپا بکرێت، لە واڵتانی خاپوور بوو ئەچن لە ڕووی کولتووری ومەترسیەکانی
ناوخۆ ، بە تایبەت مەترسی تیرۆریست ، تەنانەت کەنەدا کە یەکەم واڵتە سیستمی فرە
کولتووری وەکو دەستوور جێگیر کردووە. ئەو یەکە کۆمەاڵیەتی و ئنتما نیشتمانیەی لە نێو
ئەتنیکە جیاوازەکانی ئیرەدا نیە . وەکو ئەوانەی ئەمەریکا و کەنەدا بوونیان پێشناخەن و
خەونی کەنەدییان نیە.
فەرمانڕەوایانی باشوور گەرچی دروست لە سەردەمی گۆڕانکاری دبلۆماسی
گوناجاندنی لە گەڵ خواستی جیهانگیریدا هاوپەیمان و دۆستی ئەمەریکا بووە، ئەمەریکایان
کردووە بە پێگەی سەرەکی بانگەشەی فکری وخوێندەواری و ئەجەندای سیاسی خۆیان، بەاڵم
نەیانتونایوە سوود لە دیبلۆماسی کولتتووری و نەرمە دەسەالت نەک بەرانبەر بە بێگانەی، لە
ناو هەرێم بەڵکو بەرانبەر بە خۆدی خۆیان لە ناو حزبەکان و بەرانبەر بە حزبەکانی دی و
خەڵکی کوردستانیش. یەک نەتەوە ، تەنها چەند ساریکیان ئازادە ەهر شارەی وکو نەتەوە و
ئاینێکی جیاواز لە واڵتێکی نادیموکراسیدا مامەڵە لە گەڵ یەک ئەکەن. واوەتریش
خەسڵەتەکانی نەرمە دەسەالتیان پێچەوانە کردوەتەوە بۆ دەسەالتی شەق ،لە ناوخۆدا.
ئەمەش ئاسایشی هەرێمی زیاتر خستوەتە مەترسییەوە، گەرچی پێ دەچێت ئەجەندای سیاسی
14
کوردی ،عەقڵ بینی تێدا نەبێت، ئەزموون سەرمەشقی کردارەکانی نەبێت،واتە تەنها کە
دەستی سوتا بزانێت ئاگر سوتێنەرە.
ئایدۆلۆژی سیاسی : ستراتیژی مەزن ) Strategy Grand .)

ئایدۆلۆژیای سیاسی پێک هاتووە لە کۆمەڵێک پرەنیسپ وبنەمای دانراو و چەسپاو سەبارەت
بە ڕەهەندەکانی سیاسەت ، ئابوری ، کۆمەاڵیەتی و کولتووری کە بەرژەوەندی زۆرینەی خەڵکی
تێدا پارێزراوە. جۆری ئایدۆلۆژیە سیاسیەکان زۆرن لەوانە : دیمۆکراسی، دیکتاتۆری ،
ئۆتۆکراتی، ئارستۆکراتی ، ئەنارکیزم، سۆشیالیزم، کۆمۆنیزم، لیبراڵ ..تد )1992, Haywood )
. جیهانگیری خۆی ئایدۆلۆژیە یەکێک لە بەهێزترین وگرنگترین ڕێکخەرەکانی ڕامیاری
وئابوری مۆدێرن. لەم سۆنگەیەوە ئەو ئایدۆلۆژیە سیاسیەی کە مامەڵە لە گەڵ
دەرهاویشتەکانی جیهانگیری ئەکات پیویستە لە ئاستی گوٴرانکاریە خێراکانی و زانستە
تیژەرەوەکانیدا بێت کە گرنگترین پێڤەکانی پێک هاتووە لە : ستراکتۆری ئابوری
)Harvey،1989 )ستراکتۆری زانست و بەرزکردنەوەی ئاستی زانست ) 1988, Strange ) (
زیادکردنی بەرهەمهێنان و بە جیهانیکردنی بەرهەمهێنانی نیشتمانی ) 1992, Beck )
زیادکردنی تەکەنەلۆژیای نیشتمانی ) 1991, Giddens ) ئابووری ئازاد بە بوونی چاودێری
نیشتمانی بۆ پاراستنی دیمۆکراسی و نەزاهەت لە یەک کاتدا (1995, Held. )
بەراوردی هیچ کام لەو پرەنسیپ و کارکتەرو پێداویستی گەشەسەندن بۆ هاوسەنگی لە
گەڵ خواستەکانی گڵۆبالیزەیشندا کە لە تیورەکەی پاركه‌ر و یوڵڕچ هاتووە لە گەڵ کورد
تەنها کاتی خوێنەر کوشتنە. چوون ئەو ئەزموونی هەرێمی کوردستانە هیچ ناوێک ناگرێتە
خۆی ، سیستم نیە ، واتە نە دیمۆکراسیە ، نە سوشیالیزم و..تد. ڕیتمێک نەشاز , بەڕێوەبردنێک
لە سەر بنەمای تێکەڵەیەک لە فیودالیزم لە ڕووی عەقڵەوە، دیکتاتۆر لە ڕووی سیاسیەوە و
مافیایی لە ڕووی ئابورییەوە، بەاڵم لە ڕووی مۆراڵی کۆمەاڵیەتیەوە نە هیچ کام لەم چەمکانە
و نە هیچ چەمکێکی دی نایگرێتەوە و بە ئەندام وەریانناگرن . تا ڕادەیەکی زۆر ' کولتووری
7 مافیا'
زالە بە سەر کولتووری بەڕێوەبردنی کوردی‌دا ، تایبەت کە گروپی خۆی بە ناوخۆ in'
'groupو هاوڵتایانی دی بە گشتی بە ' دەرەوەی بازنە'group out . بە ئاستێک وەکو نیچە
ئەڵێت " سیاسیەکان مرۆڤەکان دابەش ئەکەن بە سەر دوو دەستەی ئامراز و دوژمن‌دا ، یەک
چینیش دەناسن ئەویش دوژمنە" هاواڵتی کوردیش دابەشکراوە بە سەر ئەو دوو کاتۆرەدا ئەوەی

7
کولتووری مافیا ناوی ئەو کۆرسیە لە زانکۆی کوین وانە بێژیم ،لە هەلێکی دیکەدا باس لەوە ئەکەم لە چ کولتووریکدا مافیاین ولە کوێدا
مافیا ئەوانی قبوڵ نیە .
15
بە ئامراز بوونی پەسەند نەبووە دوژمن بووە ، دوژمنیش بە دۆست کاتێک لە بەرژەوەندی ئەو
ئامراز بوونە .
ئەو ئاکارە باسکراوەش، کاتێک لە مرۆڤی فەرمانڕەوا و دەسەاڵتداردا دەرئەکەوێت کە
خۆی لە ڕووی دەرونیەوە خودی خۆی بە شیاوی ئەو پۆستە نەزانێت، زیاتر خۆی بە شیاوی
سەرۆکی عەشیرەتێک یان پیاوچاکی دیوەخانێک ئەزانێت. ئەم جۆرە کەسەش دووجار
پەرچەکرداری توندوتیژ و هەاڵواردنی تێدا دەرئەکەوێت ، جاریەک بەرانبەر بە خەڵک بە
گشتی چوون پێی وایە توانیویانە بگەن بە کرۆک یان هەستەکەی ناوەوەی؛ جاریەکیش
بەرانبەر کەسانێک کە پێی وایە سەر بە دیوەخانەکەی ئەو نین ، ئیتر ئەو دیوەخانە ئەکرێت
ئەناڵەجی بێت بۆ دیوەخانێکی سیاسی ، ڕۆشنبیری ، وەرزشی یان کۆمەاڵیەتی. بەاڵم خالی
دواییان هۆکارێکی دیشی بە دوادا دێت ، ئەوێش هەستی خەڵک پێ نەزانینە، واتە ئەوەی لە
دیوەخاندا ڕووئەدات لە دیوەخاندا ئەمێنیتەوە، ئەم هەستە بەرانبەر بە دنیای ناوەوەی
خۆیەتی بەرانبەر بە شیاوی خۆی . واتە ئەوەی پێرێ بۆردێو پێی ئەلێت 'Field 'واتە لە
بوارێکی دەسنیشانکراودا یەک دەبیننەوە و بەمەش تیمێکی کۆمەاڵیەتی پێک ئەهێنن و
لێرەشەوە کولتووریكی دیاریکراو بەرهەم ئەهێنن وە بە پێێ سەرمایە ئابوری و کۆمەاڵیەتی
و سیایەکانیان ئەو کولتوورە ئەکەن بە ئاکار ونەزمێکی ئاسایی لە نێو کۆمەڵگەدا ) ,Bourdieu
.)1990, 1991
بەاڵم دیاردەی گروپگەری بە کەڵکی مرۆڤی سیاسەتوان نایەت ، نە لە نێو بوونیادی
سیاسی‌دا جێگەی دەبێتەوە و نە ئەزموونی ژیرمەندی وزانایش. لە دەرەوەی ڕاڤەکردنیش ئەم
هزرژەهریە ناتوانێت هەڵگری ئاستی خوێندنەوەی شایستە بێت بە پێڤیەکانی جیهانگەری و
ستراتیژ و ڕيڕەوی دنیاش ، لە بەر ئەوەشە سەرکردە ، سیاسەتمەدار وفەرمانڕەواکانی دنیا بە
دەیان ڕاوێژکاریان هەیە و لە هەموو ڕویەکەوە ڕائەهێنن و لە هەمووشی گرنگتر لە ڕووی
دەروونیەوە ئامادەی ئەکەن بۆ ئەویە لە ناوەوە لە ئاستی سەرجەم دانیشتوان و لە دەرەەش
لە ئاستی جیهاندا مامەڵەی گونجاوی تۆماربکات.
پاش ئەمە گرنگترین خاڵەکانی مامەڵەکردن لە گەڵ فەرمانی جیهانی ئەمڕۆ ستراتیژی
سیاسی گونجاوە، ئەویش بوونی نابینریت لە نێو ئاکامی سترایژی کوردی‌دا. چونکە ئەم
فاکتەرەو وئەوەش ئه‌مڕۆ لهڕۆژههاڵتدا ڕووئه‌دات پێویستی بە )Strategy Grand )ستراتیژی
مه‌زن یان بااڵیه ، ئەمەش ستراتیژی کۆگردە، گشتگیری ناوخۆیە، وه‌كو ئه‌و ههڤاڵبهندیه
گه‌وره‌ی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م. ئه‌م چه‌مكه له الیه‌ن مێژووناسی به‌ریتانی پۆڵ كه‌ندی
وهداهاتووه. لهكتبهكهیدا ستراتیجی بااڵ له شه‌ڕ وئاشتیدا كه‌ندی باس له ئه‌و سترایتیژیه
بااڵیهی هه‌ڤاڵبه‌ندی سیاسی، ئابوری و سه‌ربازییه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، ئه‌مه‌ركا و ژماره‌یه‌ك
16
واڵتی ئه‌وروپی ئه‌كات بۆ پاراستنی بهرژهوندیهكانیان له‌كاتی شه‌ڕ و ئاشتیدا. پێێ وایه
هونه‌ری بااڵی دبلۆماسی ئه‌م ستراتیژه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه پاراستووه.
بەاڵم لیدهڵ هه‌رت به‌وه پێناسه‌ی ئه‌كات كه‌هه‌موو به‌رهه‌م وسه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌تێك
یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ئه‌خرێته پناو یه‌ك سترایجی سیاسیهوهئهویش شه‌ڕه وگه‌ل ئه‌خرێته
خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌وه هه‌رت پێێ وایه ستراتیجی بااڵ و شه‌ڕ هاوته‌ریبن و له‌یه‌ك
جیاناكرێنه‌وه. )1991 . ) ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی بوونی داعشه‌وه ڕووئه‌دات بۆچوونەکەی
'هەرت' ە پشت ڕاست ئەکاتەوە. بوونی ستراتیژی بااڵی چه‌ندین واڵتی ڕۆژئاوای وڕۆژههاڵتیهو
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژه‌دا مه‌حاڵه، به‌اڵم مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لیدا بهستراتیژیهكی
دیكه‌ی بااڵ له‌الیه‌ن كورده‌وه به ئاراسته‌ی پچهوانه، واتههاواڵتی نه‌كرێته خزمه‌ت پالنهكهوه
ده‌كرێت سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات. واته سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كه‌ی ئهبیبرهام ڵینكن
شازده‌هه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌كاری هێنا و جه‌یمس مهكرفسهن
به‌ستراتیژی بااڵ و ستراتیژی نیشتمانیش ناوزه‌دی ئه‌كات ، چونكه هه‌موو سه‌رچاوه ئابوری،
سیاسی ، دبلۆماسی ، سه‌ربازی و ده‌روونیه‌كانی خستبووه پێناوی ئامانجی بااڵ كه سیاسه‌تی
یه‌كگرتن بوو )٢٠٠٨ .)
بەهرەی دانووسان و بونیادنانی بەهرە وتوانای دبلۆماسی:
دبلۆماسیەت لە سیاسەتی کوردی‌دا وابەستەی تیور نیە ، زیاتر لە سەر بنەمای پیاوەتی و قسە
و پەیمانی دیوەخان دامەزراوە . لە مێژووی لۆزانەوە و هەتا دەرئەنجامەکانی ڕاپەڕین
وڕوخانی عێراق و سوود وەرنەگرتنی نیشتمانی لە بوونی داعش تا ئاستی پیویست، و ئێستای
ڕەفراندەمیش کورد قەرەبووی ئەم جۆرە سیاسەت دپلۆماسیەتە نەزۆکە ئەدات. لە گەڵ
ئەوەشدا ئێمە داوەرنین ئەگەر فەرمانڕەوایانی کورد تۆمەتبار بکەین بەوەی لە ڕووی
دپلۆماسی و کولتووری سیاسیەوە تەواو کۆڵەوار و نەشارەزان گرفت تەنها الی ئەوانەوەیە. لەم
بەشەدا شرۆڤەکردنی ئەو تیورانەی کاری پێکراوەو ئەوانەش نەتوانراوە و نەزانراوە کاری
پێبکرێت دەبێت بە پاڵپشتی ئەم بۆچوونانە.
له‌گه‌ڵ دروستببونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌دا بهدهستنیشانكراوی لە پاش شه‌ڕی ساردەوە بوار
وتیورهكانی دپلۆماسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆوه‌بینیوه. بە هۆی ئەوەی
كۆمه‌ڵك واڵتی زۆر بوون بهئەندامی یەکیەتی ئەوروپا و زێتریش بوون بهئەندامی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا پیان وابوو پێویستهستراتیژیهكی دپلۆماسیان
هه‌بێتت بتوانن مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا بتوانن هه‌ر كه‌س هێنده‌ی
17
تگهشتنی کولتووری خۆیان مامه‌ڵه‌ی دپلۆمسیان له‌ته‌ك بگۆڕنەوە. لێرهوهبهدهیان چه‌مك بوون
بهپاشگر ی دپلۆماسی له‌وانه:
دپلۆماسی ئابوری ، دپلۆماسی زانستی وته‌كنه‌لۆژی، دپلۆماسی بازرگانی، دپلۆماسی
زۆرداری، دپلۆماسی دیجیتاڵ ، یان زۆره‌ملێ ، دپلۆماسی به‌رگریكردن له‌خۆ، دپلۆماسی
بوونیادنان، دپلۆماسی جیهانگیری و تەنانەت دپلۆماسی فه‌یس بووكیش دروستكراوه هەنیش
پێویستە وەربگیرێت، بۆ نموونهبههاری عه‌ره‌بی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی فه‌یس بوكیهوه دروست
بووه.ئەمە لە ئێستادا بووە بە دپلۆماسی تۆڕە کۆمەاڵتیەکان، دپلۆماسی ده‌فته‌ری چه‌ك ،
مه‌به‌ست له‌چه‌كی بانكه، ئه‌مه له تەکتیکی ده‌ره‌وه‌دا بهكرانەوهی ئابوری به‌كار ئههنێنرێت
له‌پێناوی دروست كردنیدا. واته دبلۆماتیهت و په‌یوندی به‌هێزی پاره دروستكراو ، وه‌كو
په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا به‌دنیاوه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان به‌زۆر واڵت و الیه‌نی
ڕۆژهه‌اڵتی و ڕۆژئاواییه‌وه لەوەتەی ئەتوانن مامەڵە بە نەوتی کەروکەوە بکەن. هەروەها
دپلۆماسی هاواڵتیان یان گشتی ، ئەمه ئەكرێت نه‌خشه بۆ كێشراو بێت ئهشكرێت سروشتی
بێت ، بۆ نموونە ئه‌گه‌ر واڵتێك جۆره میدیایه‌كی سیاسی تێدا ده‌ركه‌وت الی خه‌ڵك په‌سه‌ند
نه‌كراو بوو ، یان ئه‌گه‌ر دوو واڵت له‌ڕووی دپلۆماسی سیاسیه‌وه نێوانیان باش نه‌بێت، ئه‌م
دپلۆماسیەته له نێو خه‌ڵكدا ئه‌كرێت ببێت بە هۆی هێزی ناوه‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی پهیوهندیەکان،
بۆ نموونه ئه‌رمه‌نیه‌كان ، ئیسرائیلیه‌كان ، كورد ، دپلۆماسی هاواڵتیان مه‌رج نیه دانووسانی
ڕاسته‌وخۆی تێ بكه‌وێت به‌ڵكو سروشتێكی په‌سه‌ند كراوه له نێوان. ئەو سێ نەتەوەی باسم کرد
ئازارێکی هاوبەش و دوژمنێکی هاوبەش دپلۆماسی سروشتی نێوان هاواڵتیان
دروستکردووەهەندێ جار بە هۆی هاوبەش بوونێکی مێژوویەوە، کە کوردێک مامەڵە لە گەڵ
هاواڵتێکی یونانی ئەکات، یونانێکە ڕاستەوخۆ دەستەواژەیەک بە کار ئەهێنێت وا هەست بکات
ئەندامێکی لۆبێکەی ، وەکو ئۆ ئێمە ئامۆزاین، کورد ویونانی هاوڕێین، دوژمنی دوژمنەکەم
برامە ) دیارە ئەم نموونانە لە سەر ئاتسی هاواڵتیانی یونانی دەرەوە. هاواڵتیانی دەرەوەش
زیاتر وەکو گایاتری سپڤەک ئەڵێت 'نەتەوەیی ئەبن' ) 1988 ) و ساتە مێژوویەکان ئەکەن
بە خۆراکی ڕوٴح( . بەاڵم ڕێبەری لێهاتوو ، سیاسەتی تۆکمە ئەتوانێت ئەو دپلۆماسی خۆڕسکە
سۆزیە بخاتە خزمەتی بەشەکەی دیکەی دبلۆماسی گشتییەوە کە خۆڕسک نیە دەسەاڵت
دروستی ئەکات لە نێوخۆدا لە پێناو هێشتنەوەی ئاسایش وئارامی ناوخۆ و بونیادنانی پێگەی
کۆمەاڵیەتی بااڵ.
دکتۆر ئەڵڕەک سیگەر )2003 )یەکێکە لەوانەی کاریگەری گرنگی هەیە لە نووسینەوەی
تیوری دپلۆماسی نوێ و ڕابەرایەتیدا ، پێێ وایە ڕۆڵی سەرکردەی بە توانا لە برەودان بە
دپلۆماسیەت و چۆنایەتی نەک چەندایەتی ڕێبەرایەتی دەناسرێت. پێی وایە دپلۆماسیەتی
گشتی یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی دپلۆسیەت کە زۆر بە هەستەوەری مامەڵەی لە گەڵ
بکات. ئەو دۆرانی ئەمەریکا لە عێراقدا بەر لە هەر هەر هۆکارێکی دی لە دپلۆماسیەتی گشتیدا
18
دەبینێت ، پشتگیری بۆچوونەکەی بە نموونەی زیندانەکەی ئەبوو غریب ئەکات کە سەربازە
ئەمەریکیەکان دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر دەست بە سەرا گیراوەکان. الیەنی سەرکەتوو
دپلۆماسی ئەمەریکی لە هاوکاری خێرای ئەندەنوسیا لە کارەساتی تۆسەنامیدا ساڵی ٢٠٠٤ ،
وە زەوی لەزینەکەی پاکستان لە ٢٠٠٥دا ئەبینێتەوە. ئەم جۆرە وێنانە هەردوو ئەرێیەنی و
نەرێەنی کارگەری درێژخایەنی لە سەر هاواڵتیان لە ناوخۆ و هاواڵتیان واڵتانی بەشداربوو و
جیهانیش هەیە.
لە ناو کوردیش‌دا هەردوو نموونە بە نزیکڕووداو هەن، وەکو پاڵپشتی و هەڵوێستی
کانتۆنی ڕۆژاڤای کوردستان و پەکەکە بۆ ڕەفراندەم کە بە دپلۆماسی گشتی و دپلۆماسی 'فرە
ڕەهەند 'ی بااڵ دەنرخێندرێت . چوون ، لە الیەک هەڵویستی و پشتگیری ئەوان بە شیوەیەکی
بەرچاو خەڵکی هاندا و مەیلی کوردستانی بااڵی بە سەرحزبی نەویدا سەرخست و یەک دەنگی
جەماوری دروست کرد . لە الیەکی دی، رێژەی مەیلداری بە الیای خۆیاندا لە الی کورد
سەرئەخات، مەترسی بۆ نەیارانیان دروست ئەکات کە لە بری پەرەچەکردار ، دەرگای
دبلۆماتی نوێیان لە تەکدا بکەنەوە ، جگە لە بەخشینی سەنگی نێو دەوڵەتی بە خۆیان .
پێجەوانەی هەموو ئەمانەش واتە الیەنی نەگەتیڤی دپلۆماسی گشتی بەردەوام لە باشوورەوە
دەرئەکەوێت و ڕێگە گرتنی هاتنە ژوورەوەی کوردانی ڕۆژاڤا بوو. ئەمە تەنانەت ئەگەر تەنها
دبلۆماتێکی فرە ڕەهەدنیش diplomacy multilateralبووبێت لە پێناوی جێگیردنی
دبلۆماتیەتی رەزامەندappeasement ، گورزی کوشتنەی لە دبلۆماسیەتی گەشتی گەیاند کە
پابەندە بە هاواڵتیانەوە. کەواتە ئەم دوو جۆرە چین و بۆچی بۆ کورد گرگن؟
دپلۆماسی فره‌ره‌هه‌ند، یان وه‌كو دكتۆر وۆروێل سارومی ئاماژەی پێ ئەکات )
diplomacy Multitrack، ) دبلۆماسیه‌تی فره جەمسەر ، لە کورترین پێناسەدا واتە
به‌شداربوونی چه‌ند الیه‌نێك یان زیاتر له‌دوو الیه‌ن بۆ چارهسركردنی كێشه سه‌خته
نیشتمانیه‌كان پێک دێن، بەاڵم مەرج نیە ئاشکرای بکەن، لەوانەیە بە ئاشکرا شەڕی گەورە
پیشان بدەن بەالم ژێر بە ژێر ڕێکەوتنی ستراتیژییان هەبێت. بۆ نموونه سیاسه‌ت و
دپلۆماسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا فرهرهههندهو هه‌روه‌ها (Bilateralism )واتهدوانهیی ، ئەوەی
دووەمیان واته ته‌نها هەژموونی سیاسی دروست ناكات به‌ڵكو ئابوری یان كولتوری
وکۆمەاڵیەتیش به‌پێی هزر و تێگه‌شتنی ئه‌و الیه‌نه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات ، وه‌ئه‌مه باشترین
جۆری دبلۆماسیه بۆ ئه‌و الیه‌نانه‌ی ئه‌توانن سه‌ركه‌وتوو بن تێدا. بەاڵم ئیسرائیل لە ئەمریکا
سەرکەوتوو تر بووە لە ئاراستەکردنی هەردوو دپلۆماسیەتی فرەڕەهەند و دپلۆماسیەتی
گشتیدا. لە باشووردا تەنها مام جەالل بەهرەمەندی باشی لە دپلۆماسی فرە ڕەهەنددا هەیە.
دپلۆماسیه‌تی ڕه‌زامه‌ند( Appeasement )جۆرێكی تایبه‌ته لهكهمیونیكهیشن هه‌وڵی
سه‌ره‌كی و ئامانج ڕوونه‌دانی شه‌ره لە ڕێگەی دەستبەرداربوون لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ
نەیار لە پێناوی پاراستنی ئاشتیدا. ئه‌م چه‌مكه له الیه‌ن نهڤڵ چهیمبڵن داهێنراوە،
19
كهلهسااڵنی نێوان ١٩٣٧ – ١٩٤٠ و سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی
به‌ریتانیا بوو. ئەمەش لە میانەی کۆبوونەوەیەکەوە سەرچاوەی گرت لە ٣٠ی سەرماوەز
١٩٣٨لە میونیغی ئەڵمانیا، جگە لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا
و ئیتالیا و لە گەڵ هیتلەر کۆبوونەوە . بۆ ڕازیکردنی هیتلەر پەرەنەسەندنی شەڕ لە واڵتەکانی
خۆیاندا و فشاریان خستە سەر چیکۆسلۆڤاکیا کە ناوچەی سودتنالند بە ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەد
هەزار مرۆڤی بە ڕەگەز ئەڵمانیەوە بە هیتلەر ببەخشێ. هیتلەریش لە کۆبوونەوەکەدا وتی
سوتندالند داوا داواکاری من بوو لە ئەوروپادا. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پاش گەڕانەوە
مژدەی خۆشی بە ئەوروپا دا‌و و خۆی بە براوە ناوزەد کرد ، بەاڵم هیتلەر تەنها پاش ساڵێک
لە پەیمانەکەی خۆی پاشگەز بوویەوە و لە ١ی سەرماوەزی ١٩٣٩ هێزی سەربازی ئەڵمانی
پۆڵەندای گرت وشەڕی جیهانی دووەمی هەڵگیرساند. لێرەوە ئەم پەیماننامە بە دۆڕاوترین
مێژووی سەدەی بیست ناوزەکرا(200,Hunt.)
واتە یەک کەس دبلۆماسیەتی رەزامەندی ڕووکەشی بەرانبەر چوار واڵت بە کارهێنا ، لە
نێوشیاندا بۆ سەروو نیو سەدەیە چیکۆسلۆڤاکیا بوو بە قوربانی . تەواو وەکو قوربانی کورد لە
نێو دوو دپلۆماتی ڕەزامەندا یەکەم جار لە ساڵی ١٥١٤ پاش شەڕی چالدێران لە الیەن
ئیمبراتۆرەیەتی عوسمانییەوە ، جاری دووەمێش بە پالنی دەوڵەتی عوسمانی و نەوەکانی لە
سەردەم دروست بوونوی دەوڵەتی نەتەوە تورکیادا ساڵیی ١٩٢٣ لە پێناو پاراستنی
هەڤاڵبەدنی دیپلۆماتی جگە لە تورکیا بەریتانیا ، فەرەنسا ، یونان ، ئیتالیا، پۆڵەندا ،
ئەرمینیا و چیکۆسلۆڤاکیا. لە ئێستاشدا لە ماوەی فەرمانڕەوایی حکومەتی هەریمدا
دپلۆماسیەتی ڕەزامەند الیەک لە گەڵ تورکیا والیەک لە گەڵ ئێران بە مەرجی یەک سەرە
واتە تەنها تورکیا وئێران ڕازی بکرێن نەک کورد بەرقەرارە.
بێ بەهرەیی دپلۆماسی:

بە گشتی، نەشارەزایی بە سیاسەت و کولتووری بەرێوەبردن وئاکامی دپلۆماسی کورد ،
لە سەرەتایی مێژووە و هەتا ئێستا بە ڕوونی خۆی نمایش ئەکات. النە گەشەکانی هێندە کەمە
لە ژێر پەردەی الیەنە تاریکەکانیدا ونە. چەندین هۆکار خۆیان لە پشت الیەنی گەش و ڕەشی
سیاسەت و ستراتژ ودبلۆماتیەتی کوردەوە مەاڵسداوە ،دیارترینیان:
یەک: دبلۆماسیەت داهێنراوی دەوڵەتی نەتەوەیە ، کورد هەرگیز دەوڵەتی نەتەوەی بە خۆووە
نەبینیوە تا فێری دپلۆماتیەتی دروست بێت. یاخود ئەتوانین بڵێن پیوستیی هونەری لە دایک
بوون ئەهێنێتە ئاراوە، فەرمانڕەوایی کورد هەرگیز پێشتر لە ئاستێکی سیاسی‌دا خۆی
20
نەبینیوەتەوە ، پێی وابێت پێویستی بەوەیە لە چوارچوارچێوەی شەرەفی عەشیرەت بچێتە
دەرەوە و فێری هونەری دپلۆماسی و ئەتەکێت و کولتووری سیاسی بێت. هەتا ئێمە ئەوانەی
مێژوو کۆن تۆمەتباربکەین بە نەزانینی.
دوو: بەر لە دەوڵەتی نەتەوە، ناسیونالیست ، یەکەی بزوتنەوە نەتەوەییەکان پێگەی نەتەوە
و گروپە جیاوازەکانی پاراستووە و ئامادەی کردووە لە ڕووی سیاسی و دپلۆماسییەوە بۆ ئەوەی
پیش کارەسات بکەوێت ، تەنها هەستی نەتەوەی هەبووە نەک بزوتنەوەی نەتەوەی . ئەوەی
کە کەسێک بە زمانی خۆی قسە ئەکات و سەر بە گروپێکی دەسنیشانکراوە و کولتورێکی هەیە،
ئەمە بزوتنەوەی نەتەوەیی نیە ، مەیلی ئەتیکی و ئنتمای گروپە الی نەک تەنها مرۆڤ
زیندەوەرەکانیش هەیە. بۆیە کورد لە سەرەتای مێژوو هەتا ئەمڕۆش کۆمەڵە وحزب و
بزوتنەوەی نەتەوەیی نیە . ئەو حزبانەی هەن نەتەوەیی نین. وەکو چۆن مرۆڤێک هزری بااڵ
بێت شرۆڤەی ئادیا ئەکات، مامناوەندی شرۆڤەی ڕووداو و عەقڵی بچوکیش باسی خەڵک ئەکات
، بە هەمان شیوە حزبی نەتەوەی شرۆڤەی ئایدیا و ڕيگەرتنی ڕووداو ئەکات بە پێچەوانەی
ئەوانەی ئێمە لە باشوردا هەمانن کاریان بووە بە دروستکردنی نەک ڕووداو و کارەساتی یەک
دوای یەک و باسی ئەندامی یەککردن و کەتوونەتە ڕێزبەندی سێهەم .بە دەیان پسپۆڕی بواری
مێژوو و سۆسیولۆژی ، سیاسەت و کو‌لتوور باسی هەژاری کورد ئەکەن لە تێگەشتن و
دروستکردنی بزوتنەوەی نەتەوەیی و دەرهاویشتە کوشندەکانی غیابی ئەم بزوتنەوەیە. لەوانە
لە بەاڵم( . Gunter,2007; Jwaideh, 2006; McDowall, 2004; Bruinessen, 2007
ناوخۆدا دەیان تاک وگروپی دژە نەتەوەی هەبووە و هەیە. ئەم خالەیان لە الیەک ئەکرێت
خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێت لە ڕووی ئاینی وعەقڵی خۆبەڕێوەبردنەوە، لە الیەکی دی
بزوتنەوەی حزبی کوردیش لە بەرانبەریدا تاوانبار بکرێت بە تایبەت لە سەردەمی مۆدیرندا،
بە هۆکارەکانی:
A :لە سەرەتادا کاتێک میللەتانی دنیا خەریکی دروستکردنی'consciousness national'
هۆشیاری نیئشتمانی کە گرنگترین کۆڵەکەی ئنتمایە بە خاکەوە ، بۆ دروستکردنی بزوتنەوەی
نەتەوایەتی، کورد ئالودەبوونی ئاینی هەبووە، هەرگیز سوودی لە ئەزمونی کۆن وەرنەگرتووە
و ئێستا بەرچاوتر نیشتمان ومۆراڵی نیشتمانی بە قوربانی ئاین ئەکات. من پێم وایە ، ئەم
ئالودەبوونە چارەسەرنەکراوە ، ئەکرێت هۆکارەکەی ئەوە بێت لە نەستی خۆیدا ئەزانێت یان
نەیارانی هەمیشە بیریان خستوەتە کەو ئەو جنۆکە و کافرە و لە بنەمادا ئاینی خۆی نیە
.هەروەها ئاین ڕێگەیەکی ئاسانتریش بووە بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە دەوری دیوەخان و
دروستکردنی ژمارە. .لە بری هونەری نیشتمانپارێزی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە بۆ
خاوەن ڕاستەقینەکەی ئاین کە نەیارانیشی بووە بسلمێنێت کە ئەم موسڵمانتر وئایندارترە، لە
بەر ئەمە نە بوو بە نیشتمانیپەروەری ڕاستەقینە و نە ئیمانداری ڕاستەقینەش. ئەم ڤایرۆسە
21
گەرچی لە دەیەی دووەمی سەدەی بیستەوە تەنک بووبوو، بەاڵما ئێستا لە سایەی حزبەکانی
باشوردا گەشتوەتەوە بە ترۆپک. دڵنیام لە کوێ میهرەبانی هەبوو لەوێ ئاین هەیە ، ئەو
مرۆڤەش بەرانبەر بە نیشتمان و خەڵکی خۆی نامیهرەبان وخیانەتکارە ، تەنانەت ساتی گیان
بەخشینی بە ئاین لە تەواوی بێ ئاینەکان نەویترە. بۆیە ئەو دیاردەی خیانەت لە نیشتمان
بە ناوی ئاینەوە، دەمانباتەوە سەر خاڵە راستەقینەکە " کورد جنۆکە ودێوە" ی عەرەب و
فارس سەدان ساڵە گوێی قانگ دەدن پێێ. لە بینی هەموو تروسکەیەکی ئازادبوونی کورددا
ئەوان تۆنەکانیان چڕتر وبەرزتر ئەکەنەوە ، کوردیش سەختر وتوندتر باوەش بە ئاینەکەدا
ئەکات بۆ ئەوەی نەک بۆ خۆی وئەو دنیایەش کە ئەتوانیت پشتگیری ئەو بکات، بەڵکو تەنها
بۆ داگیرکارەکەی بسلمێنیت لەوان دڵسۆزترە بۆ ئاینی داگیرکارانی.
B :دیوەخانی عەشیرەت و عەشیرەتگەری کوشتنی سیاسەت و کولتووری کوردی، تەشەنەکردنی
تەوژمی ئاینگەری و کوولتورە قێزەن و نەخوازەراوەکانی لێ کەوتوەتەوە و بە زیندووی
هێشتەوەی. وەکو بنەمای دۆڕانی سیاسی و دپلۆماسی کورد وبەشێکی گەورە ی لە سنووری بێ
مافی و داگیرکردنی کوردستان نەخشاندووە. چوون ئەو حزبانەی هەن لە بەر ئەوەی ناوکەنە
کەوانەی هیچ سیستمێکەوە ، نە دیموکراتن و نە سۆشیاڵ ولیبراڵن، نە نەتەوەیین. هەرچیەک
بێت تایتڵی حزب وبزوتنەوە تەنانەت گروپە ڕۆشنبیریەکانی کورد دیسان کولتووری کاکردن و
مامەڵەکردنیان لە چوارچێوەی عەشیرەت ومرۆڤی هۆزدا ئەنەخشیت.
C :بە ناوی' چەپ 'ی و عەلمانی بوونەوە، سەرەتا لە خاچدانی نیشتمان و نەتەوە و بزوتنەوەی
ڕزگاریخوازی کورد و دواجاریش شەرمەزارکردنی واتای خودی چەپ بوون ، بە هۆی نووشوستی
تێگەشتن لە مارکسیزم ڕوویەکی دیکەی نوشوستیەکانی کوردە. زۆرینەی چەپی کورد لە مێژووی
کۆن و نوێ‌دا لە کاتێکدا بەردەوام لە بانگەشەدابوون و لە بانگەشەدان بۆ مافی ئازادی
نەتەوەکانی دیکە ، بەاڵم سەرسەختانە دژایەتی هەموو پرۆژەیەکی نەتەوەیی ونیشتمانی
کوردیان کردووە. لە باشوریشدا زۆرترینیان دژایەتی باسی جودابوونەوەی کوردستان لە
عێراقیان کردووە. ئەم جۆرە هەستەش هەر وەکو ئەوانەی پێشتر ئاماژەم پێ‌کرد. لە پێناوی
سەلماندنی ئەوەی ئەمان جیاوازن لە ئاینیە ڕادیکاڵەکان و مۆدێرنن ، ئەوەند ەبە توندی
باوەشدەکەن بەو بیرە تەسکەدا کە بە خوێندنەوەیەکی پێجەوانە لە مارکسریەت کراوە ،
دەرئەنجام وەکو ڕادیکاڵە ئیسالمیەکان مامەڵە لە گەڵ دیاردە و چەمەکەکاندا ئەکەن. بە
ئاستێک ئەم دوو بزتنەوەی ئیسالمی و چەپی کوردیە لە یەک ئەچن گەر پۆشاک نەبێت هەرگیز
بە ئاکار و توندوتیژی و زمان زبری و هەست و هزریان بەرانبەر خاک ونیشتمان و ئیدۆلۆژییە
جیاوازەکان جیاوازیان ناکرێت.
D :لە ڕاپەڕینەوە هاوکێشەی حزبایەتی جێگەی هەموو ویژدان ومۆراڵیکی نیشتمانی گرتەوە
و تێکۆشان سیاسی ودبلۆماسی لە بۆتەی حزبایەتی لە سەر هاوکێشەی زیندووکردنەوەی
22
دیوەخانی عەشیرەت توایەوە. سەرەتا بە دروستکردنی مەیلی حز ب ، لە داڕوخانی عەقڵدا و
بچووکبوونەوەی هزردا ئەمەش بچووک بوویەوە بۆ مەیلی شارچیەتی وئێستاش بچووکتر لە
جاران مەیلی تاک-مرۆڤ، یان تاکپەرەستی. ئەم جۆرە ئامانجە بودەاڵننەش وایکرد
پێداویستیەکانی جیهانگەری و ئاراستەی جیهان نوێ بە الی کورددا تێ پەرێت بە بێ ئەوەی
هەستی پێ بکات. ئێستا پێویستی بە ماسک وسیناریوی ڕوکشانەی هۆشیاری جیهانگیری بێت.
ئەمانە هەمووی هۆکاری نەبوونی بزوتنەوەی نەتەوەیی و بزوتنەوەی نیشتمانی و ویژدانی
گشتگیر، ڕۆحی پەیوەست بوون بە خاکەوە نائامادە بێت. ئەم نائامادە بوونەش هاوکێشە
سیاسی و دپلۆماسیەکانی لە ماڵی کورددا هەمیشە پوکاوە هێشتوەتەوە.
سێ: لە شۆڕشی نوێ‌دا کورد وەکو کۆمەڵێک مرۆڤی کەم خوێندەواری ،تاکی شاخی و شارەزایی
تەنها سیاسەتی شاخ و هۆتاف و هاواری سۆز وروژێن بۆ خواستی شۆڕشی چەکداری لە ئاستی
گروپدا هەبووە نەک دەولەت و تسراتیژی سەربازی نوێ. بۆیە ئەوەشی کردوویانە زۆرە بۆ
شارەزایی ئەوان. زۆر بوو لە ناکاو ڕووەبەڕووی پانتایە قوڵەکانی جیهانگیری وئاراستەی نوێی
جیهان بکرێن و ببن بە مرۆڤی فەرمانڕەوای 'شار' و ڕەهەندەکان و کولتتوری بەرێوەبردنی
سیاسی، دپلۆماسی وکۆمەاڵیەتی لە ئاستی جیهاندا. چوون جیاواز لە دۆخی کورد لە گەڵ
دراوسیەکان ، جیهانگیری ئەو بەربەستەی سڕیەوە کە نەتەوە یان گروپێک تەنها لە ئاستی
ناوخۆی خۆیاندا مامەڵە بکەن و ناوخۆش تەنها دەنگی بە دەسەالتدارەکەی هەرێم و واڵتەکەی
خۆی بگات.
چوار : هەبوونی نەوت وەکو ئامرزاێک بۆ تێکدانی هاوکێشە دپلۆماسیەکان کێشەیەکی
گەورەترە. واتە کورد لە باشوردا هەرێمی خۆبەڕێوەبەرە نەک ئازاد، هەموو مامەڵەیەکی بە
عێراقەوە بەستراوە. بەم پێیەش پێویستە دپلۆماسیەتی هەریمایەتی بەکاربهێندرێت کە لە
زانستی دپلۆماسیدا پێێ دەوترێت Paradiplomacy پێرەدپلۆمەسی.
پێرە دپلۆمەسی واتە شێوە دپلۆمەسی ، ئەو بڕیار وکارە دپلۆمەسیانەی کە دەبن بە لقی
شوێنێکی بااڵتر، نابن بە بڕیار دەوڵەتی ، بەڵکو دپلۆماتی هەریمیە )1999,Keating . ) واتە
بڕیار وکاری حكومه‌تی هه‌رمێكی دیاریكراو ئه‌گرێته‌وه نه‌ك ده‌وڵه‌تێك . ئه‌م جۆره حكوتانه
كهح كومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكیانه جیهانگەری هاوكاریكردن كه‌ده‌نگیان بگات و
كاریگه‌ری دروست بكه‌ن ، بەاڵم بۆ ئەوانەی بوون بە چلی دەولەتێکی داگیر کار وەکو پەیوەندی
نێوان کورد ستان و عێراق ، کاتەلۆنیە و ئیسپانیا ڕووبەرووی کێشەی دوو جەمسریش بوونەتەوە
، لە الیەک حکومەتە بااڵ دەستەکە هەمیشە لە کاری هەڵوەشاندنەوەی کارە دپلۆماسی
وسیاسیەکانی هەرێمەکەدا ئەبێت ، لە الیەکی دی ئەو پەیوەندیە نێو دەوڵەتیانەی جیهانگیری
بۆیان ئەهێنێتە ئاراوە داوای بەهرەمەندی دپلۆماسی زیاتریان لێ ئەکات لەوەی شارەزاین و
23
لەوەش ڕێگەیان پێ ئەدرێت. بەاڵم ئەم خاڵەش بۆ کورد چەند کێشەی دیکەی لێ ئەبێت بە
لق، لەوانە:
A :لە بە ئەوەی کورد نەوتی هەیە ، لە ڕووی دپلۆماسیەوە و مامەڵەی بازرگانییەوە وەکو
دەولەت مامەڵەی لە گەڵ کراوە ، لە ڕووی پرۆتۆکۆلی سیاسی و جێ بە جێ کردنەوە وەکو لقی
دەوڵەتێک یان هەرێمێ دەولەتێک مامەڵەی لە تەک کراوە. لە گەڵ ئەوەشدا ناکرێت بڵێن ئەو
دۆخە نیوەی پەیوەندی بە نەشارەزایی ، بێ دەربەستی و دیدەنەبینی داهاتووی سیاسەتوانی
کوردەوە نیە. چونکە جۆری توڕەبوونەکانی سەرۆکی هەرێم گوومانی ئەوەم ال دروست ئەکات
کە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ ئەو دوو مامەڵەیە نەبێت و بە راستی هێزی هەرێم و مامەڵەی
دەرەوەی بە هێز ومامەڵەی دەوڵەتی مەزەندە بکات.
B :واڵتە نەوتیەکانی رۆژهەاڵت شوێنی مرۆڤی تەمەڵ و بێ بەهرەن. هیچ کاری دەستی و
کۆمپانیای بەرهەمهێنان کە متمانەی لە سەر بەهرەی مرۆیی بێت و کاسبی بە دژوارڕەودا
بوونی نیە . واڵتی نەوت مرۆڤی موچەخۆر بەرهەم ئەهنێت نەک مرۆڤی بەرهەم هێنەر.
نموونەی کوردستان و واڵتانی دوورگەی عەرەبی هەموو مرۆڤی موچە و دەزگایین. بەم پێیەش
لە الیەک مرۆڤی کۆیلە و خاوەندارن. واتە حکومەت خاوەنیانە و هاواڵتی الی حکومەت
دامەزراوە. پێچەوانەی ڕۆژئاوا کە هاواڵتی حکومەتی دامەزراندووە و لە باجی سااڵنەی
هاواڵتی بودجەی حکومەت دەدرێت ، ئەویش ناچارە جاریەکی دی بەکاری بهێنێتەوە لە
خزمەتی هاواڵتیدا. ئەمەش وەکو گرامشی (1971(ئاماژەی پێکردووە هەژموونی دەسەاڵت
دروست ئەکات و هەموو شتەکان لە دەسەاڵتەوە دەست پێ ئەکات و بۆ ئەوەیش ئەگەڕێتەوە
هیچ لە ناوەندا بوونی نامێنیت.
C :دەسەاڵتی باشوور دپلۆماسی یونیالترهلیزم (Unilateralism )واتە دپلۆماسی تاكڕەهەند
یان یه‌ك ڕه‌هه‌ندی بەکار ئەهێنێت. چه‌مكێكی كالسیكیە وکۆنە و چونكه دپلۆماسیهتێكی
دۆڕاوه بوو زوو جێگیر نەبوو، چه‌مكی دپلۆماسی فرەرەهەند بۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه دروستكرا.
ئه‌م جۆره دپلۆماسیهته هه‌وێنی دیكتاتۆریه‌ته وتەنها لە واڵتە تۆتالیتاریەکاندا بوونی هەیە.
کاتێک ئەم جۆرە دپلۆماسیەتە بوونی هەیە دپلۆماسیەتی گشتی کە پەیوەندی بە ئاسایشی
ناوخۆ وڕەزامەندی هاواڵتیانەوە هەیە بوونی نامێنێت، ئەمەش کەلینی گەورە ئەخاتە نێوان
حکومەت وهاواڵتی. ئەم هاوکێشە نابااڵنسەش نەک لە بوونی هەرێمێکدا لە چوارچێوەی
دەولەتیشدا دپلۆماسیەتی فرە ڕەهەند کە زیاتر پابەندە بە پەیوندی نێو دەوڵەتیەوە ناتوانێت
جێگیر ومتمانەپێکراو بکات. چوون سیاسەتی نوێی جیهانیش گەڕانە بە دوای ئەو کەلینانەدا
و لە هەر کوێی دنیا ئەو درزانە دەربکەون لە الی ڕۆژئاواوە گەورە ئەکرێت و دەکرێت بە کارتی
بەکارهێنان هەتا بە تەواوی خاپوور ئەکرێن. بۆیە ئەگر کورد بێوێت لەم ئەزموونی
ڕەفراندەمەدا سەرکەوتوو بێت پیویستە یەکەم شت دپلۆماسیەتی یونیالتەرلیزم بنێرێت بۆ
24
زبڵدان وهەموو درز و کەلبەرەکانی ناوخۆ بە هەوڵی هەمووان پڕ بکرێتەوە، ئەگینا تەنانەت
سەرکەوتنیشی مەترسی دۆڕانی هەیە.
پێنچ: یه‌كه‌م كۆڵه‌كه ی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزترینیان ئابورییه
8
و ستراتیژی جیهانگهریش هێزی و
داڕشتنه‌وه‌ی ئابورییه به ڕه‌هه‌ندی به‌رفرانتر له‌وه‌ی هه‌بووه. ئابوری به‌هێز به ژماره‌ی
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و چه‌ندیه‌تی پاره له ناوچه و واڵتێكدا ده‌سنیشان ناكرێت و ستراتیژی
ودپلۆماسیهتی ئابوری نانهخشێنێت . به‌ڵكو چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و به‌رهه‌مهێنانی و له ده‌ست
و به‌ڕێوه‌بردنی كێ بووندا ده‌سنیشانی ئه‌كات. یه‌كه‌م خاڵ ئه‌و ومرۆڤهی بوو به فه‌رمانڕه‌وا
یان سیاسه‌تمه‌دار نه‌ك ته‌نها نایاساییه له هیچ جۆره كارێكی بازرگانی نزیك بێت ، نزیك
بوونی له ڕووی یاساییه‌وه سزای خۆی هه‌یه و پی ده‌وترێت (Interest of Conflict ( واتە
ناكۆكی به‌ژه‌وه‌ندی. به‌ڵكو پێویسته هه‌رچی پاره‌یه‌كیش له ڕێگه‌ی قازانجی گشتی به‌تایبه‌ت
ڕكخراوی بێ قازانج به ده‌ست هێناوه بداته‌وه به خه‌ڵك ، پاشان خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ هه‌ر
پۆستێكی سیاسی بۆ نموونه جه‌ستن ترۆدۆ به‌ر له‌وه‌ی ببێت به ده‌سه‌اڵتدار و كاتێك هێشتا
خوێندكاری زانكۆ بوو له بری چه‌ند گوتارێكی زاره‌كی بۆ چه‌ند رێكخراوێكی بێ قازانج بڕێک
پاره‌ی وه‌رگرتبوو ، یاسای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و حزبایه‌تی سه‌پاندنی به سه‌ریدا كه
ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سهكتهری گشتی، واتە بۆ ڕێکخراوەکان به‌ر له‌وه‌ی خۆی
هەڵبژێرێت.
مه‌به‌ست لێره‌دا ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه ، پاراستنی سه‌رچاوه‌ی
نیشتمانیشه. چوون ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌سه‌اڵته‌كان الی خۆی بوو ، تواننای ئه‌وه‌ی هه‌یه
سه‌رچاوه‌كان بۆ سه‌رچاوە بازرگانیه‌كه‌ی خۆی بهگرێنێتهوه ، تەنانەت ئەگەر خۆشی ئەوەی
نەوێت مەیلداری خەڵک هەر بەو ڕيگەیدا داباتەوە. ئەمە جیاوازە لەو کەسەی خۆی زۆر
دەوڵەمەندە و دەوڵەممەندێکەی هاوکێشەی کار و بەرهەم هێنانی لە واڵتەکەیدا
بەرزکردوەتەوە و هەلی کاری بۆ هەزاران کەس لە واڵتەکەدا دابین کردووە. ئەمە لە بری
ئەوەی نیشتمانەکەی بکات بە ئامراز بۆ کۆکردنەوەی پارە ،مەیلداری بە الی بزنسەکانیدا،
پارەکانی ئەخاتە خزمەت هەڵبژاردن و گەشتن بە دەسەاڵت و ئیتر لە بری پارە کۆکردنەوە
خۆی تەرخان ئەکات بۆ خزمەتی واڵتەکە. بەاڵم هەرگیز ئەم کەسانانە لە سەرەتای تەمەن و
سەرەتای خۆ پێگەیاندندا نین، بەڵکو بە تەمەنن گەشتوون بە هەموو شتێککە لە دنیادا
ویستویانە، ئیتر گەشتوون بە ئاستێک بڵێن ئەوەی ماوە لە تەمەنمدا بۆ نیشتمانەکەم تەرخان
ئەکەم.
لە الیەکی دیکە، دپلۆماسی ئابوری ڕوخساری هه‌یه ، جیاوازه له دپلۆماسیهكانی دیكه
، بینراوه و ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوە به دپلۆماسی گشتیه‌وه به‌ر له جۆره‌كانی دی، چوون به‌ستراوه

8
الیه‌نی ئابوری یه‌كێكه له گرنگترین فاكته‌ره‌كان له ئێستادا قسه‌ی له سه‌ر بكرێت ، به جێی ادەهێڵم بۆ پسپۆڕانی ئه‌م بواره
25
به ژیانی هاواڵتیانه‌وه. وتم ڕوخسارداره لە بەر ئەوەی ئابوری هاوچه‌رخ و دپلۆماسی ئابوری
خۆی له پالنهكانی خزمەتگوزاری گشتی ده‌سنیشان ئه‌كات، وەکو، ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ، ئاستی
به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژی له ژیانی گشتیدا، ئاستی زانست به سه‌نگی چۆنیه‌تی نه‌ك
چه‌ندیه‌تی، ئاستی به‌رهه‌مهێنان وكاركردن. دوبه‌ی دروستكه‌ری تهکنەلۆژی نیه ، به‌اڵم
باشترین به‌كارهێنه‌ر و بەرهەمهێنەری دەزگای کارن لەو بوارەدا، بۆیه مرۆڤه زۆر
خوێنده‌واره‌كانی رۆژائاوا واڵتی خۆیان به‌جێ ئه‌هێڵێت و ده‌گات به دوبه‌ی بۆ كاركردن.
ئیسرائیل له ڕووی ژماره‌ی سهرنیشینانهوه به‌هێز نیه ، به‌اڵم له ڕووی به‌رهه‌م هێنانی ئابوری
و تهكنەلۆژییهوه به‌هێزه هه‌ر بۆیه‌ش له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیشدا خه‌ریكه ئه‌بێت به به‌هێزترین.
به ڕۆشتنت بۆ هه‌ر واڵتێك له یه‌كه‌م سات كه له فرۆكهخانهوە بۆت ده‌ر ئه‌كه‌وێت ئاستی
دپلۆماسی ئابوری ئه‌و واڵته به‌هێز یان الوازە ،لە خزمەتی واڵتەکەدا یان نا. ئەوە ڕوونە لە
سایەی دپلۆماسی ئابوری هه‌ر سێ خاڵهكه نه بوونی هه‌یه و نه باوه‌ڕ به بوونیشی ده‌هێنرێت.
9 به بنه‌مای ده‌وڵه‌ته‌وه و بوونی
به‌م پیه‌ش شارستانیه‌ت و شار واته شوناسنامه‌ی شار
دپلۆماسی ئابورییه‌وه به‌ستراوه. بوونی ڕاسته‌قینه‌ی شاریش به هۆكان وهێزه‌كانی به‌رهه‌م
هێنان و كولتووره بینراوه‌كان و هونه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی شار و الدێ و ئه‌رك وئامانجی جیاوازی
هه‌ردوو ال ئاراسته ئه‌كات. دیاره ئه‌م خاڵه‌ش جگه له‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه له
ڕووی بوونی شوناسنامهوه ، په‌یوه‌ندی نێوان شار و الدیهش وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان كه‌رامه‌ت
وعه‌یبه ، هزرمه‌ند و وگه‌مژه ، بااڵ و نه‌وی ئاراسته‌كراوه، به شێوازێك كه ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و
چه‌مكانه له نێوانیاندا ئه‌سته‌م بێت.
به‌م پێیه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ستراتیژی ئابوری نه‌بێت له هه‌ر سێ گرنگترین خاڵه‌كانی
ئابوری‌دا دۆڕانی به ده‌ست هێنابێت، پێشه‌كی سه‌ربه‌خۆی و به ده‌وڵه‌ت بوونی خۆی كردووه
به مه‌حاڵ. هه‌ر ئه‌م الیه‌نه ئابورێشه زیاتر له هه‌ر ڕوویه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه له
ناویشه‌وه سیاسه‌تی كوردی له بار بردووه. به‌و شێوه یە بەردەوام بێت به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت بێت
له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ، خراپ به كارهێنانی مه‌رجه‌كانی ئابوری به پێێی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی
جیهان له ده‌ره‌وه و له ناوخۆدا دۆڕان به ده‌ست ئه‌هێنێت.

به ده‌وڵه‌ت بوون و توڕه‌بوون:
به پێ سه‌رجه‌م ئه‌و خااڵنه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا باسكراون هه‌تا ئێستا كورد هیچ بنه‌مایه‌كی به
ده‌وڵه‌ت بوونی تێدا نیه . نه له ڕووی سیاسی وسەربازی ، دپلۆماسی و ئابوری و

وتاری شوناسی شار ، مه‌رگی ڕێگه‌پێدراو و پرۆگرامی په‌ڕله‌مان بخوێنه‌ره‌وه و بۆ تێگه‌شتن له بۆچونوی من سه‌باره‌ت به چه‌مكی شار 9
http://kaziwasalih.blogspot.ca/2013/09/blog-post.html
26
تهكهنهلۆژییهوه ، نه له ڕووی زانستی و كۆمه‌اڵیه‌تی و كولتورویهوە. ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌وڵه‌تیش
بوایە به‌م دۆخه‌وه ئێستاوە به‌و زوانه ده‌ڕوخا . خۆ گه‌یاندنه به خه‌ونی ڕهفراندهم بە بێ
پرۆگرام و ئامادەیی لە پيشینە دەبێت بە خه‌ونی كیسه‌ڵه به فڕینه‌وه.
خوێنه‌ر ئه‌كرێت ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه بكات كه واڵتانی دراوسێ و هه‌ندێك له واڵتانی
ڕۆژهه‌اڵتی ئه‌وروپاش هه‌مان سیستمی ژیان و به‌ڕێوه‌بردنیان هه‌یه هه‌ندێك چاكتر یان خراپتر
دەولەتیشن. به‌اڵم هه‌موو باڵنده‌یه‌ك بە باڵێ خۆی و له گه‌ڵ گروپی خۆیدا ئه‌فڕێت ، كوردیش
ئه‌مڕۆ پێویستی به باڵی خۆی بەاڵم لە گه‌ڵ باڵنده‌یه‌كی جیاواز پیویستە بفڕێت ، زۆر
جیاوازیش لەوانەی ڕۆژگارێكی كۆندا له گه‌ڵی فڕیون، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ئه‌و فڕینه‌دا بێت،
پێویسته خۆی به‌رێته ئاستی ئەندێشە و هیواکردنی ئه‌وان. واتە دراوسیەکان ئه‌مڕۆ نابن به
ده‌وڵه‌ت و چاوه‌ڕوانی هاوكاری ده‌وڵه‌تانێك ناكه‌ن كه داهێنه‌ری جیهانگه‌ری و ته‌كنه‌لۆژی
وستراتیژی مه‌زنی دپلۆماسی و ئابوریه . پێچه‌وانه‌ی كورد ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ واڵتانێك به كولتووری
به‌زه‌یی نيوان ده‌وڵه‌مه‌ند و مناڵه هه‌تیو و بێ النه مامه‌ڵه ئه‌كات وچاوه‌ڕوانی دان پێدا نانه.
به‌زه‌یی و مافی مرۆڤ و چه‌ندان چه‌مكی دیش له سه‌ر كاغه‌ز ڕاستن، به‌اڵم له كولتوور و
بڕیاردانی سیاسی‌دا بوونی نیه . بۆیهفهرمانڕهوایی كورد گه‌ر له غه‌می سه‌ربه‌خۆی و ئازادی
گه‌له‌كه‌یدا بوایه له بیست وحەوت ساڵی ڕابردووی ىوكمڕانیدا گه‌له‌كه‌ی خۆی فێری فڕین
ئه‌كرد.
كه‌واته لە گەڵ ئەوەی نە سیاستەوان و نە هاواڵتی هونەری فڕین نازانێت ، لەو
داڕوخانە ئابووری ، سیاسی ،دپلۆماسی ، كۆمه‌اڵیه‌تی و كولتووری و مۆراڵیه‌دا و لە غیابی
دیموكراسی ، نەبوونی ئاسایش و هاوكێشه‌ی دیموكراسی دروست، ئه‌كرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا
سه‌ربه‌خۆی ڕابگه‌یه‌ندرێت؟ له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م دۆڕانانهشدا كه‌واته: ئایه بڕیاری سه‌ربه‌خۆی
و ده‌وڵه‌ت بوون له ئێستادا بدرێت؟ ئایە خەڵکی باشوور ئامادەیە شەڕ بکات بۆ دەسەاڵتی
هەرێم ئەگەر ڕووبەڕووی شەڕ ببنەوە؟
وه‌اڵم ... به‌ڵێ .بەڵێ .. بەڵێ .. به‌اڵم! یان ئەگەر!

سەبارەت بە پشتگیری و چوونە مەیدانی خەڵکی باشور وتەنانەت کوردی پارچەکانی دیکەش
بەڵێ یەکەم یەقینە و هەتا ئەو ئاستەی فەرمانڕوایان کورد پرۆسەکە بە دروستی ببن بە ڕێوە
خەڵک خۆی دەکات بە قوربانی.
ئەوەی کە پرسیارێكی لەو شیوەیە ئەهێنێتە ئاراوە ئەوەیە لەم دۆخانەی کە
حکومەتێکی هەریمایەتی دوالیزمانە مامەڵەی دەوڵەتی لە تەک ئەکرێت و ناشکرێت پێویستی
بە بەکارهێنانی دپبلۆماسیەتی بەرگریە. بە وتەی پسپۆڕان ، ئەم جۆرە كاتێك دروسته‌و جێگه
ئه‌گرێت كه كه‌سی ههڵبژردراو له‌الیه‌ن خهڵكهوهبهقسهی بكرێت، بۆ نموونهسهرۆكی
كۆمپانیایه‌ك بزانێت بۆی ههیهفهرمان بكات بە فه‌رمانبه‌ره‌كان سەبارەت به چۆنیه‌تی
27
جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، چوون دهسهالتێكی زیاتری هه‌یه، به‌ڵكو بزانێت شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌و متمانه‌ی ال چه‌سپاندوون كهبهقسهی ئه‌كه‌ن وكاره‌كه به‌دروستی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ) ,Sarumi
.)2009
لە ڕووی سیاسیەوە کورد ئەو هەلەی بۆ هاتووەتە پیشەوە سەبارەت بەو مه‌ترسیانه‌ی
ده‌وڵه‌تی نین ، یان سه‌ر بهدهسهالتێكی ده‌وڵه‌تی نین وه‌كو مه‌ترسی تیرۆریست یان كاردانه‌وه‌ی
ناوخۆ ، واتە دەولەتەکە - وەکو عێراق- دبلۆماسیه‌تی به‌رگریكردن بهكاربهنرێت . بەاڵم
لەمەدا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فیزیكی وه‌كو دوا كارت به‌كار دێت ، دوا ناچاری ، له‌هه‌موو شت
گرنگتر هه‌ستی ئاسایش و ئارامی الی خه‌ڵك دروست بكات )2009, Sarumi) كاتێك هیچ
ئومێدێك نامێنێت ئه‌وجا دبلۆماسیه‌تی جه‌نگ به‌رقه‌رار ئه‌كرێت.
لێرەوەیە ئەو گریمانە دێتە پیشەوە مادام ئەم جۆرە دپلۆماسیەتە پیویستی بە پشتگیری
جێبە جێکاران هەیە ئایە ئه‌گه‌ر هێزی به‌رگری بكرێت به ئامانجی دیپلۆسیهتی به‌رگری
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و شه‌ڕه ئه‌كات؟ ئایه خه‌ڵی باشوور به قسه‌ی مەسعود بارزانی ئه‌كات
له‌م ساتە نەخوازراوەی، بە تایبەت کە ژمارەیەکی زۆر پیان وایه بڕیاره‌كانی جگه‌ی گوگرتن
نین ،چوون ئەوەی وه‌كو سەرۆکی هەرێم سه‌رۆكی هه‌ریم به سه‌رچووه؟ له وه‌اڵمدا هه‌ر
به‌رگریه‌ك په‌یوه‌ندی به ئاسایشی كوردستان و پارزگاری خاك و ئاسایشی گیانی كورد بێت
به‌ڵێ . چوون به درژایی مێژوو، له بوون و نه‌بوونی فه‌رمانڕه‌واو و بڕیارده‌ردا كورد هه‌میشه
له سه‌نگه‌ری به‌رگریدابوو له‌وه‌ها دۆخێك‌دا . هه‌ر ئه‌مه‌ش مانهوهیهیی به‌رقه‌رار كردووه
به‌راورد به كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دی ڕۆژهه‌اڵت كه سه‌رخۆ توانه‌وه.
سەبارەت بە بەشەکەی دی کە دەرئەنجامەکانی ڕەفراندەمە بهڵێكهم له میانه‌ی حه‌ز
به گهشبینیە ) نه‌ك بوونی گەشبینی و یەقین( به‌رانبه‌ر تێگه‌شتن و سوودوه‌رگرتن له بوونی
قه‌یرانی گه‌وره ، تيگەشتن لە کيشە و چارەسەرەکانی و توڕه یی وانه وه‌رگر كه پاش هه‌ندێك
به سه‌ریان ئه‌كه‌مه‌وه. 'به‌اڵم' ه‌كه‌شم لهلوژیك بینیهوهیه. چوون وه‌اڵمدانه‌وه‌ی وه‌ها پرسیارێك
كۆنكریت نیه هه‌تا به‌ڵێ ونه‌خێر بتهگهیەنێت به‌كه‌ناری هیچ وه‌اڵمێكی پرۆفیشناڵ یان
داوەرانە.
سه‌ربه‌خۆیی یان سه‌ربه‌خۆیی گریمانه‌ی له‌پێش هه‌یه بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی دیموكراسی
و پاشان سەربەخۆیی ، یان سەربەخۆیی وپاشان دیموکراسی . پێم وایههیچ كام له‌و
گریمانهیانە بەو ده‌ست و برده کار ناكات . پێویستە هەردوو جەمک بە یەکەوە بەقەرار بکرێت،
بەاڵم کاریەکی وا لە گەر مەحاڵ نەبێت ئێجگار زەحمەتە، پێوستی بە باشترین بەرنامە
ڕیژییەوە هەیە لە الیەن پسپۆڕانەوە نەک تەنها سیاسی وئەندامانی دیوەخانەکەیان.
سەربەخۆی کوردستان لە ئێستادا بە شەڕ ناکرێت، گەرچی لە هەر کاتێکدا بڕیاری لە سەر
بدريت شەڕ وکوشتن و قوربانی دەوێت. بەاڵم لە ئێستاداتەنانەت ئەگەر هێزی سەربازی وهێزی
یەکیەتی ناوخۆش لە شەو ڕۆژێکدا بەهێز بکرێت ، هێزی دەروونی کورد پاش چەند ساڵ
28
برسیەتی وبێ موچەیی وفشاری دەروونی لەو ئاستەدا نیە ڕووبەڕووی شەڕی گەورە بکرێتەوە.
تەنها چارەسەری دپلۆماسیانە وەکو پالنی ئەی و وردە ڕووبەڕووبونەوە ، بە کەمترین زیانی
گیانی چارەسەری گونجاوە. چارەسەری دپلۆماسیش بۆ کورد تەنها بە قسە ناکرێت بەڵکو بە
پرۆتۆکۆل. پرۆتۆکۆليک کە ڕێژەیەک نەوت بدرێت بە واڵتێک یان چەند واڵتێک )دیارە چەند
واڵتێک بە سوودترە(بۆ ماوەی سااڵنێکی دەستنیشانکراو بەرانبەر سەربەخۆی. لەوانەشە ئەمە
لە الیەن دەسەالتدارانی هەرێمەوە پێشتر خرابێتە ڕوو، ئەو کات پیویستی بە وردە بەرگریە
نەک شەڕی گەورە.
لە هەمان کاتیش‌دا پرۆژه‌ی گفتوگۆی دپلۆماسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌گه‌ر
لههەشت مانگ تێ په‌ڕێت ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر بكات ئاسایشی ناوه‌وه ناپاڕێزرێت ،
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژایهتیكارانی ناوهوەوە به‌هێزن. لە بەر ئەوەی ناوەوە هیچ باکی لە
خیانەت وئاشکراکردنی پالن وپرۆژەکان نیە لە گەڵ داگیرکەرانت ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یارانی
ده‌ره‌وه ئه‌و كه‌لێنه به‌هه‌مان تیوری دپلۆماسی واته فره ڕههەندە دژی هاوپیهمانیهكانی خۆیان
به‌كار ئه‌هێننه‌وه. له‌الیه‌كی دی، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر ئه‌گات به‌كه‌ناری مه‌رگ، تاوانی
زۆرتر و بشێوی و جێهێشتنی زۆرتری لێ ئه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌دنی كوردستان
نیه.
ئيستا دەچمە سەر بەاڵم و ئەگەرەکە. پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو بڕیاردانی
ڕەفراندەم له‌الیه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه بڕیارێكی هه‌ڵه‌شه‌یه و لە پێناو مانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر
كورسی ده‌سه‌اڵت بڕیاریداوە و دوای بوو به‌قسه‌ی خۆییه‌وه شهرمیكرد پاشگه‌ز بێته‌وه. له
سۆنگه‌ی زمانی جه‌سته‌وه من به تۆڕه بوون وه‌ریده‌گێڕم ، توره‌بوون له‌كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی جیاواز
نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆدا باس ئه‌كرێت: توڕه‌بوون له:
1 .بارودۆخی كوردستان به ده‌ست عێراقه‌وه، لهالیهك له‌نێو لۆبی نێو ده‌وڵه‌تیدا به‌شێكه له
عێراق و به یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه. له‌ناوخۆشدا هیچ به‌شێكی نیه له عێراق
و هاوكاری داعش ئه‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی كورد.
2 .یاریه زۆر جار ساویلكه‌و هه‌موو كات بێ ده ربهستهكانی ئه‌مه‌ریكا به‌كورد له‌ناوچه‌كه‌دا.
3 .باردۆخی ناوخۆی كوردستان و حساب بۆ كردنی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم له‌بوونی كێشه‌كاندا
، وه‌كو سه‌رۆكی ته‌نها هه‌ولێر و حزبه‌كه‌ی خۆی لهبڕیاردانه سیاسیه‌كان و ده‌ستوه‌ردان
له‌ناوچه‌كانی دیكه.
4 .باردۆخی دووفاقی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان حزبه ناوخۆیه‌كان ، یاری دوو جه‌مسه‌ری له یه‌ك
كاتدا دۆست ودوژمنی ناوخۆ بە تایبەت یاریەکان ئێران کە عێراقی کاول کردووە و خەریکە
دەگات بە کوردستانیش.
29
5 .باردۆدۆخی شێواوی ناو پارتی نزیك بوونه‌وه له درز تێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌ی
ئه‌زموونه‌كه‌ی یه‌كیه‌تی ، له‌كاتێكدا پارتی به‌حزبێك ناسرواه سه‌نترالیزمی سیاسی
پاراستووه.
6 .باردۆخی خێزانی له‌ڕووی سیاسی وبهڕیوهبردن وگهندهڵییهوه، كه پێ ده‌چێت بڕیاره‌كانی
بارزانی له نێو ژماره‌یه‌ك له‌بارزانیه دهسهاڵتدارهكاندا هه ر وه‌كو ئه‌وانه‌ی حزبه
كوردیه‌كان دوو فاقیانه حسابی بۆ بكرێت و لهالیەكی دی فشاری زۆری بخرێته‌سه‌ر بۆ زۆر
بڕیار وكار كه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی ئه‌ون.
7 .گه‌نده‌ڵی لهدهسهاڵتی باشووردا كهدیارده ڤایرۆسێکە هەمووان ئالودەی بوون وهه‌موو
حزبه‌كان له‌سه‌ری پێك هاتوون و له‌گه‌ڵ حزبهسهرهكیهكان به‌شه‌ریكی هه‌موو شتێێك
ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند پشكێكی زیاتر مێژووی خێزانه‌كه‌ی بارزانی وردە وردە پێ
ئه‌سڕێته‌وه سڕاییهوهو مێژووی ڕابردووشیانی خسته‌ژێر بهرپرسینهوهو گوومان.
8 .توره‌بوون له‌و دۆخه‌ی گه‌شتووه به ئاستێك دوور نیه ئه‌زموونی میسر و لیبیا له كوردستان
دووباره ببێته‌وه.
9 .توڕێبوونی باوكێك كه‌زۆری ته‌مه‌نی بهڕیكردووهو كه‌می ماوه، به‌و دۆخه‌وه داهاتووی
مناڵه‌كانی نادیاره.
10.توره‌بوون له‌و هه‌موو ڕاوژكاره بێگانانه‌ی باوه‌ڕی پێكردن و دهرئەنجامێكی به‌رچاویشی
فه‌راهه‌م نه‌هێنا ، ئه‌مەش دهروهنجامی سێ هۆكارن:
I .باوه‌ڕكردن ته‌نها به حزبیه سه‌رسه‌خته‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕاوێژ نه‌ك كوردی گونجاو
،یان مرۆڤی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته
كاركردنی له گه‌ڵ كورد بێت به گشتی نه‌ك ئەندامانی حزب به ته‌نها. له نێو
پارتیشدا مه‌رج نیه له هه‌موو بوارێكداكهسی گونجاو هه‌بێت .
II .ئه‌وه‌نده‌ی مه‌زه‌نده ئه‌كرێت كولتووری ڕاوێژكاری له نێو كورددا ئه‌وه‌یه سه‌رۆك
هه‌رچی وت ڕاوێژكار به‌ڵێ بکات و ڕاوێژكار هه‌رچی پێشنیازکرد سه‌رۆك نه‌خێر
بکات. چوونکە ئەمە سایکۆلۆژیای گشتی وکولتووری ڕۆژانەی کوردە هەمووی خۆی
لە سەروو ڕاوێژ و ڕاوێژ پێکردنەوە ئەبینێت.
III .زۆربه‌ی ڕاوێژكاره بێگانه‌كان پابه‌ندن به ده‌زگایه‌كی سیاسی گهورهترەوە لە
واڵتەکانی خۆیاندا یان واڵتانێکی دیکەی بێگانەی دەرەوەی كوردستان و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ش پێش بەرژەوەندی كورد و سه‌رۆكی هه‌رێم
ئه‌خه‌ن.
30
هه‌ڵگرتنی هه‌ر یه‌ك له‌و خاڵه وتراوانه نه بۆ تاك ، به تایبه‌ت تاكێك كه خۆی
لێپسراوی ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه بێت ئاسان نیه ، به‌اڵم هه‌ڵگرتنی هه‌شت له‌و خااڵنه بۆ كۆمه‌ڵگه
داڕوخانی سه‌رخان و ژێرخانی كۆمه‌اڵیه‌تی و كولتووری لێ ئەكهوێتهوه ، کە کۆمەڵگەی کوردی
هەڵیگرتووە. به‌اڵم كاتێك ئه‌م توڕه‌بوونه به‌رهه‌مهێنه‌ره كه توڕه‌بوونی خۆناسی وكێشهناسی
بێت . ئەگەر تورەیی پەرچەکردارە بێت بەدەگمەن دەرئەنجامی ئەریەنیی لێوە دەست دێت ،
وەکو ئەرستۆ ئەڵێت " هه‌موو كه‌س ئه‌توانێت توڕێ بێت ، ئەوه ئاسانه ، به‌اڵم توڕە بوون له
گه‌ڵ كه‌سی دروست ، تا ئاستی دروست وله كاتی دروستدا و بۆ ئامانجی دروست وبه رێگه‌ی
دروست له هێزی هه‌موو كه‌سدا نیه و ئاسان نیه" ) 18:P,2012,Demakis . ) خۆ ئەگەر لە
چوارچێوەی ئەو دروستیانە دەرچوو وە بڕیاری سیاسی گەورەشی پێ دراو وەکو پەرچەکردار،
لەو کاتە وتەکەی ئەنشتاینی بە سەردا ئەسەپێت" تۆڕەیی تەنها لە ئامێزی گەمژەکاندا
دەنوێ " ) 7:P.2012,Demakis . )ئەو کاتەش پێچەوانە بێت لە ئامێزی پاڵەوانەکان بنوێ
هەر سیاسەتوان ناگرێتەوە، چوون ئەوان پیویستیان بە هونەری کومیونیکەشن ودپلۆماسی و
چارەسەری قەیرانە، بەهرداریش لە هەر سێ چەمکدا یەکەم هەنگاو توڕەی یاساغ ئەکەن.
توڕه‌بوونی ستراتیژیانه:
با الیەنە گشبینکە بە سەربکەینەوە و پێمان وابێت توڕە بوونیكە خۆ ناسی وگرفت
ناسیە بە تایبەت کە ئەمڕۆ قەیرانناسی و ڕێگەچارەکانی قەیران " Resolution Conflict "
بووە بە بابەتە گرنگەکانی توێژینەوە وخوێندن لە جیهاندا. ناسینی گرفت ، قەیران وکێشەکان
مەرجی سەرەکی چارەسەرکردنی هەڵگرتووە.هەموو مرۆڤێک لە کاتی قەیرانادا تۆرەیە، چوون
مرۆڤ لە کاتی قەیراندا چەندین هێندەی دیکە هەستەوەر ئەبێت ، هەر بۆیە کوالەتی
راستەقینەی مرۆڤ لەم کاتانەدا دەرئەکەوێت ، لێرەوەیە هەندێ مرۆڤ لە کاتی توڕەبووندا
ئەبێت بە بەرهەم هێنەری جنێو و تێکشکان بە هەموو ڕوەکانیەوە بە پێی دەسەالتی کەسەکە
یان باشترین قسە ئەکات ، وەکو ئەمبرۆز بێرس ئەلێت " كاتێك توڕه‌یه‌ت قسه بكه ، باشترین
وتار و قسه ئه‌كه‌یت كه پشیمانی ڕابردوو بیت " ) 9: p,2012 ,Demakis . )
هەردوو کەیسی سەرەوە دروستە بۆ بەهای سروشتی مرۆڤ، بەاڵم مرۆڤ بە پێێ هەوڵدان
ئەتوانێت ئەوەی یەکەمیان کە بێ بەهرە و نەزانە بگۆڕێت بیکات بە کەسی دووەم کە خاوەنی
هونەرەکانی وتن وپەرچەکرداری دروستە بەرانبەر بە چارەسەری توڕەیی کاتی قەیران.
گرنگترین بەهرەکانی ڕێگەچارەکانی قەیران ڕێگەگرتنە لە ڕوودانی ڕووبەڕووبونەوەی فیزیکی
، چونکە شەڕ تەنها ڕوونادات ، بەڵکو ڕيگە دەدرێت کە ڕووبدات. جەیمەس هیومس گۆتەنی"
31
هونەری کەمیونیکەیشنیش زمانی پێشەوایە" ) 2007, Hume . ) ئێمە کە شرۆڤەمان لە سەر
مەسعود بەرزانیە وەکو پێشەوایەک کە توڕەبوونەکەی سەر بە ڕەگەزی کیمونیکەیشن وهونەری
تێگەشتنە لە قەیران وچارەسەرەکانی و توڕەبوونێکی ستراتیژیانەی سیاسیە یان نا؟
کورد تا ئەمڕۆ وەکو میللەتانی دنیا نەچووەتە ناو مێژووە، چوون وەکو مەسعود محەمەد
ئەلێت، "کورد لە دەرەەی مێژوو ئەژی، نەتەوە هەتا سەربەخۆ نەبيت هێشتا لە منداڵدانی
مێژوودایە ولە دایک نەبووە." ) محەمەد،١٩٩٨ ) ئێستا لە بەر دەرگای مێژوودا وەستاوە. ئەم
دۆخەی ئیستا دروستکراوە یان ئەمانباتە ناو مێژووە و یان لە بەر دەرگاکەشمان ناهێڵێت و
بە تەواوی فڕی ئەدرێین دەرەوە، . ئەم یاری ڕەفراندەمە ڕێژەی ناوەڕاست پەسەند ناکات .
ئەگەر توڕيبوونەکەی کاک مەسعود توڕەبوونێکی پێشەوایانە ، چارەسەرکارانە و
سترایتیژتیانە بێت ئەمانباتە ناو مێژووە، گەر واش بێت ئەوا بەر لە توڕي بوونەکەی وبڕیاری
ڕەفراندەم کۆمەڵێک هەنگاوی دپلۆماسی وپرۆتۆکولی ناوە و پاش ڕەفراندەمیش کۆمەڵێک
هەنگاو هەڵئەگرێت دەرئەنجامی ئەو هەنگاوانە ئەیکات به‌پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی نهوەکان
دێڕی كتێب و سهرگوزشتهكان بهههڵوسیتهكهی پڕ بكەتهوه ، ئەبێت بە سیمبولی پاش نه‌وه
نمونەیی کوردایەتی و مێژوو لێوەی فێر ئەبێت. ئەگەر پێچەوانەکەشی بێت واتە توڕەبوونەکەی
ستراتیژیانە نەبێت ئەبێت بە سه‌رگوزشته‌و نموونه‌یه‌كی ناشرین كهنهوهكان وانه‌ی لێ
وه‌ربگرن دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه، نه‌وه‌كانی داهاتوو داوای لێبوردنی بۆ بكه‌ن. وه‌كو مێژووە
ڕەشەکەی سواره‌ی حمیدیه كه‌بووه بە پەڵەیەکی ڕەش و نەوەی ئەمڕۆ هەمووی قەرەبووی
ئەدات بە تابەت کەسە دڵسۆزەکانی باکوور، نموونەی وەکو به‌تایبه‌ت عوسمان بایدەمیر لە
گەڵ ئەوەی بە فەرمی داوای لێبوردنی لەو مێژووە کردووە و لە هەموو بۆنیەکیشدا هەر
دووبارەی ئەکاتەوە، بەاڵم هێشتا نەتوانراوە باری گرانی ئەو پەڵە ڕەشە هەندێک کاڵ
بکرێتەوە.
به‌مه‌زه‌نده‌ی من ئه‌و فاکتەرانەی ئه‌م توڕێبوونهی بارزانی بكات بە توڕەبوونێکی
ستراتیژی و کەڵک بەخش بۆ کورد و پاڵەوانی مێژووش بۆ خۆی گرنگترینیان ئەمانەن:
یه‌ك: بەر لە دەرخستنی ئەم تورەنە و بڕیاری ڕەفراندەم پرۆتۆکلی دپلۆماسی و هاوپیەمانی
لە گەڵ چەند والتێک واژوو کردووە ، پێداگری کردووە لەوەی ئەمەریکا و ئیسرائیلی تێدا بێت
، چوون هەموو کێشە وباش وخراپەکانی دنیا ئێستا لە الیەن ئەم دوانەوە بەڕێوە ئەچێت، بۆیە
نەبوونیان لە هەر پرۆتۆکۆلێکدا لە گەڵ واڵتانی دی کورد ناگەیەنێت بە ئامانج بە بێ
ڕەزامەندی ئەم دوانە . سەبارەت بە ئەمەریکا ئاشکرایە بۆچی وسەبارەت بە ئیسرائیل دێمەوە
سەر هۆکارەکانی پاش ڕیزبەندی ئەم فاکتەرانە. پەیمانێکی فەرمی وەکو ئەوەی نێوان کەنەدا
32
و بەریتانیا ، واتە هەرێم بۆ چەندین ساڵ ڕێژەیەک نەوت بدات بە چەند واڵتێک بە مەرجی
سەربەخۆی دەوڵەت بوون.
دوو: بەر لە بڕیاری ڕەفراندەم لە گەڵ یەکیەتی هەموو کۆنە کینەکانی لە ٦٤ وە بۆ ئەمڕۆیان
باس کردووە و گەشتوون بەو دەرئەنجامەی کە دوژمنایەتیان بە الوە نێن بە ڕاستی نەک فێڵ
لە یەککردن ، هەوڵی گشتگیر بخرێتە پێناوی ئەم ئامانجە.
سێ : ئابوری کوردستان بەرگەی نە دەولەت ئەگرێت ، نە رووبەڕووبوونەوە. بەاڵم ئابوری
هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی بەرگەی هەردوو ئەگرێت. پیویستە بڕیاری لە پێشینەیان
دابێت کە ئابوری خۆیان ئەخەنە خزمەتی ئەم پرۆژەی سەربەخۆییەوە لە هەموو ڕوویەکەوە.
گرنگرتینیان زەمینەیەکی کاتی دەسنیشان ئەکەن ، بۆ نموونە ماوەی هەشت مانگ بەرهەمی
خۆماڵی بە ئاستێک بکەوێتە بازاڕەکانەوە و پێوسیتی بە دەرەوە نەبێت. کاتێک ئەوان بەو
ڕۆحەتە کار بکەن، خەڵکی کوردستانیش لە خزمەتی پرۆژەکەدا ئەبن و خەڵکی الدێش نەبن
ئەچنە الدییەوە و ئەم ئامانجە سەرئەخەن.
چوار: لە مامەڵەی سیاسی و گفتوگۆی هەر یەک لە هاوپەیمانان بە کولتووری خۆیان -قسەکەر
تێ ئەگەن نەک شەرعیەتی دیوەخان. بۆ نموونە میدیاکانی باشوور ڕۆژانە ناوی واڵتی جیاواز
باڵ‌و ئەکەنەوە گوایە پشتگیری سەربەخۆی کوردستان ئەکات. بەاڵم لە ناوەڕۆکدا هەموو
جاریەک مرۆڤێکی خوار مامناوەندیە لە دەسەاڵتدا و نوێنەرایەتی دەسەاڵتی واڵتەکە ناکات ،
جگە لەوەی بەرگریەکەی زارەکیە. لە کولتووری ڕۆژئاوادا جنێو و بە راستەخۆ دژاتەیکردن نیە،
مەگەر بزانن بە هیچ شێوەیەک تێ ناگەیت ، ئەوجا بە کولتوورەکەی خۆت قسەت لە گەڵ
ئەکەن. بۆیە ئەگەر دەسەاڵتدارانی پشتی کەناڵەکانیش هەر بەم شێوەیە لە پشتگیری و
هاوکاریەکان بگەن ، مەترسیدارە.
پێنج: بەر لەم بڕیارە لە گەڵ حزبەکان ڕێکەوتوون کە هێزی سەربەخۆی سەبازی کوردستان‌مان
هەبێت ، نەک میلیشیای حزبی. پێویستە گەشتبن بەو ڕاستیەی کە پێوستمان بە هێزی سەربازی
نیشتمانیە و بوونی هێزی پێشمەرگەی حزب دواجار هێزە کوردیەکان ئەکات بە دەیان گروپی
جیاواز و پاش جەند ساڵێک کەم ئەو دۆخەی لە لوبناندایە لە کوردستانیش دروست ئەبێت.
واتە هەر تاریک داهات دەست ئەکەن بە تەقەکردن وشەڕی الکۆاڵن.
شەش: لە هەموو بوارێک‌دا خەڵکانی پسپۆڕییان کۆکردوەتەوە و ستراتیژی گۆڕینی سەرجەم
سیستمی کوردستانیان داناوە، لە ئابوری، زانستی، سیاسی ، کۆمەاڵیەتی و کولتووری.
ئەوانەی سەرەوە ئەو خااڵنەیە کە بەر لە ئاشکراکردنی نیازی ڕەفراندەم پێویستە
کرابن، پاش ڕەفراندەمیش چەندین خاڵی دیکە ئەبن پیویستی سەرکەوتنی ئەم پرۆژە و بە
پاڵەوان بوونی بکەرانی ئەویش:
33
حەوت: کاک مەسعود خۆی واز له‌سه‌رۆكایه‌تی بهێنێت و وه‌كو مرۆڤێكی تێكۆشه‌ر و خاوه‌ن
ئه‌زموون ڕاوێژ بكات ، بەشێک له كاتی خۆی بهچاكردنهوهی درزه‌كانی پارتی
دیمۆكراتهوهتهرخان بكات، به‌ر له‌وه‌ی چاكردنه‌وه‌ی مه‌حاڵ بێت.
هەشت : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به‌سیستمی سیاسی كوردی پەیڕەوی عه‌شیره‌ت
ئەکرێت و پێیان وایه كوڕی سه‌ركرده‌كان ئه‌بێت ببنه‌وه به سه‌رۆك . لە نێو ئەوانەی تا ئێستا
رێگەی پێدراوە، مه‌سرور به‌رزانی بێ ڕهكابهره، گه‌ر خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌یباته‌وه. به‌اڵم پێوسیته خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێت ، نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه به‌و شێوه‌یه
بپارێزێت كه نیاز ئه‌كرێت ، ئیتر نیازیان بێت پرۆسەی دیموکراسی بەرقەرار بێت، به‌ڵكو
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لهكارهكی خۆیدا سه‌ركه‌وتووه‌و وئاسایشی كوردستان له‌سه‌رۆكایه‌تی كورستان
گرنگتره.
نۆ: ئه‌و داڕوخانه كۆمه‌اڵیه‌تیه‌ی ئێستا كوردی باشووری تێدا ئه‌ژی و ئه‌و هه‌موو توندوتیژی
وژن كوشتنه‌ی له‌باشووردا بووه به تایتڵی ڕۆژنامه‌كانی دنیا ته‌نها كارێك كورد له‌و ڕوخانه
كۆمه‌اڵیه‌تیه ده‌ربهێنێت ئه‌وه‌یه ژنێك بكرێت به‌سه‌رۆكی هه‌رێم .كه‌من پێم باشتره ژنێكی
گهریالی خوێنده‌وار و به‌ئه‌زموون بێت له‌مێژوو و سیاسیه‌تی كورد و ناوچه‌كه به گشتی و
خه‌ڵكی باشوور ، ئه‌ندامی حزبه‌كانی باشوور نه‌بێت. ئێستا كه كوردستان به‌سیستمی واڵتی
عێراق به‌ڕێوه ئه‌برێت ، ئه‌م پێشنیازه مه‌حاڵه، چوون ڕه‌چاوی كه‌سێكی بێگانه‌ی بۆ ئه‌كرێت
نه‌ك عێراقی ، ناوی سوری ، توركی یان ئێرانیه، ناكرێت له‌سه‌ربه‌خۆ بوونیشدا چاوه‌ڕیی
ئه‌وه‌بكه‌ین شوناسنامهكهمان ببێت به‌باشوور و باكوری و ڕۆژاڤای وڕۆژههاڵتی گه‌ر به‌ڕووی
دیمۆگرافیشه‌وه وا بێت. دیارە ئەو بەرێوەبردنەی ئێستا هاوکاری و پسپۆڕی ناوێت ، هیچ هونەر
و کارێکی گەورەی تێدا نیە هەرەزکارێکی بێ ئەزموونیش پێی نەکرێت. بەڵکو باسی وەالوە
نانی ئەم جۆرە بەڕیوەبردنە ئەکەم . به‌گشتی بوونی ژنێك به‌و مه‌رجانە ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ند
سوودێك بهرجهستهئهكات گرنگترینیان:
1 .مه‌یلی به‌الی كورد و كوردستان بووندا ئه‌بێت ، نه‌ك حزبایه‌تی گه‌ر ئه‌ندامی
حزب نه‌بێت، ئه‌مه‌ش بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌باشووردا ئاسانتر ئه‌كات و
سه‌ركه‌وتنی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن مسۆگه‌ر ئه‌كات.
2 .مه‌یلی كوردستانی گه‌وره الی هه‌ر چوار پارچهدروست ئه‌بێت ، ئەمەش
پراكتیزكردنی دپلۆماسیه‌تی فره‌ڕه‌هه‌ند ئاسانتر ئه‌كات.
3 .له‌لۆبی نێو ده‌وڵه‌تیدا زیاتر هاوكاری ئه‌كرێت وڕێزی لێ ئه‌نرێت . به‌و به‌ڵگه‌ی
له‌هه‌موو مێژووی كورددا، هیچ پرۆژه‌یه‌كی هێنده‌ی هه‌بوونی ژن له‌سه‌ركردایه‌تی
كانتۆنی رۆژاڤایا باس نه‌كراو په‌سه‌ند نه‌كراوه.
34
4 .ئه‌و ترسه‌ی لۆبی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ڕووی ئاینیه‌و به‌رانبه‌ر به‌كورد هه‌یبووه
له‌سه‌رده‌می دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌و هاوكاری كردنی ئه‌رمه‌نیه‌كان
ودهستبهردان له‌كورد بههۆیییهوه ئه‌ڕه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش بوونی به‌هێزتر ئه‌كات.
5 .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی حزب نیه له‌خه‌می ژماره‌و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵدا بێت ، ڕێزی
هه‌موو ئاینه‌كان و كه‌مه مه‌زهه‌بی و ئاینی و ئهتنیكیهكانی كورد ئه‌گرێت. به‌مه‌ش
ماڵی كورد هه‌ندێك یهكئهخات.
6 .كه‌سیه‌تی ژن لهكارتونییهوه ئه‌گۆڕێت بۆ مرۆڤبوون و كه‌سیه‌تی ڕاسته‌قینه.
به‌مه‌ش هه‌لێك به‌ئه‌و هه‌موو ژنانه‌ی به‌هۆی پیاوانی خێزانه‌كانیان یان هۆكاری
نه‌گونجاو خراونه‌ته كایەکانی دهسهاڵتهوه له باشوردا به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و خۆیان
دروست بكه‌ن. ئەمەش بە قازانج بۆ حزبەکان ئەگەڕێتەوە. جگە لە بنبڕکرندنی
ئەو کولتوورە قێزەونە کە ژن بە هۆکاری جیاواز لە توانا و پسپۆڕیەتی خۆی بخرێتە
هیچ دەسەاڵتێکی سیاسیەوە.
7 .هه‌ل به‌حزبه‌كانی باشوور ئه‌دات چه‌ند ساڵێك له‌شه‌ڕ و ستراتیژی دژه كورد پشوو
بده‌ن و له‌ناوچوونی ته‌واو خۆیان بپارێزن و له‌بری خۆیان دروست بكه‌نه‌وه.
8 .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك نیه له‌و ڕەنجان و گه‌نده‌ڵیه‌ی كوردستان خه‌ڵك زیاتر
متمانه‌ی پێ ئه‌كات و ئەگەری ئاشتكردنه‌وه‌ی هاواڵتی ونیشتمانی زیاتر ئه‌بێت.
9 .ئه‌و هه‌موو كوشتن و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر ژن ومناڵ له‌باشووردا ئه‌كرێت وڕێچكهی
جینۆسایدێكی له‌سه‌رخۆی گرتووه كه‌م ئه‌بێته‌وه، گه‌ر بشمێنێت.
10.گه‌ر خۆی خاوەنی حزب نه‌بێت، سیستمی ئۆپۆزسیون و بوونیان و ئیدۆلۆژیە
جیاوازەکان جێگەی ڕاستەقینەی خۆیان ئەگرن.
لە سەروو ئەمانەوە، لە باشوور ، لە نێو ئەوانەی بە نیازن دەسەاڵت بە
دەست بهێنن کەسی تێدا نەماوە گەندەڵ نەبێت. کێشەی گەندەڵیش بە گەندەڵ
چارەسەر ناکرێت. گەندەلێش چارەسەر نەکرێت هیچ کێشەیەکی کورد چارەسەر
ناکرێت. گونجاوه گومانی ئه‌وه بكرێت چۆن ژنێك خاوه‌نی حزبیش نه‌بێت ئه‌توانی
ده‌نگ مسۆگه‌ر بكات و ببێت به‌سه‌رۆكی هه‌رێم. لە سەروە باسی ئەوەم کرد حزب
خاوەنی میلیشیای نەبێت ، جگە لەوەی من باسی ده‌نگ دان ناكه‌م، باسی
هه‌ڵبژاردنی ژنێك ئه‌كه‌م له‌الیه‌ن باشوره‌وه به مه‌رجێك هه‌موویان هاوكاری بكه‌ن
و ئه‌ویش ئه‌و هه‌موو ناله‌باریه‌ی ئه‌وان زیاتر لە ٢٥ بیست وپنج ساڵهدروستی
ئه‌كه‌ن ڕاست بكاته‌وه، ده‌نا به‌ده‌نگدان كه‌س ده‌رناچێت ، حزبه‌كانیش ده‌رناچن.
نەک تەنها لە بەر ئەوەی حزبەکان ساختە ئەکەن لە دەرئەنجامی
35
هەڵبژاردنەکاندا ، لە بەر ئەوەی هاواڵتیانیش تەنها موریدن، مەسعود محەمەد
وەتەنی لەوانەیە موریدێک خۆی بە قوربانی شێخەکەی بکات بەاڵم ئامادە نیە
گیسکێک بە قوربانی واڵتەکەی بکات. بەرژەوەندی کوردستانیان ال نەچەسپیوە
،جگە لە بەرژەوەندی ناوە سیاسیە بە شێخی عەشیرەت بووەکان .لە سەروو هەموو
ئەمانەشەوە پەیوەندیە دپلۆماسیەکان لە گەڵ ڕوسیا و ئیسرائیل باشترر ئەبێت
لە ئێستا.
بۆچی ئیسرائیل؟:

پێشتر باسم لەوە کرد کە مەرجە ئیسرائیلش پشتگیری فەرمی سەربەخۆی کوردستان بکات بۆ
ئەوەی سەربەخۆ بێت . نکولیش لەوە ناکرێت چەندین ساڵە ئیسرائیل ئەگەر بە ڕاستی نەک
وەکو بە کارت بەکارهێنان پشتگیری کوردی بکردبا ئێستا دەمێکە دەوڵەت بوو. لێرەدا ناچمە
سەر خاڵە نەبینراوەکان الی خەڵک بە گشتی، چونکە دوای دوو سەرە ، وەکو نیونەزی
کارەکتەری چیرۆکەکەی هەربەرت جۆرج وەڵسم لێ دێت کە لە کۆمەڵە چیرۆکی واڵتی کوێرندا
بەرجەستەی کردووە وکاتێک بە هۆی ڕووداوێکی نەخوازراوە و ئەکەوێتە واڵتێک هەموو
دانیشتوانی کوێرە و باسی بینین وحیکمەتی بینیان بۆ ئەکات هەموو بە شێت وخەڵەفاوی
هەژمار ئەکەن و پێیان وایە ئەو گەوجیەتی ئەیکاتە بە هۆی چاویەوە تووشی بووە ، چاوی بۆ
دەرئەهێنن.)1911,Wells .)وە بۆ ئەوەش لە دوازدە هەزار وشە یە بۆ گۆڤاری پرۆفیشناڵ لە
دنیادا دانراوە نەچمە دەر بۆ تەواوکردنی ئەم بابەتە ناچارم ئەمەش بە کورتی و بە خاڵ
بخەمە رو. بۆ ئەوەی الیەنە کولتووری و سایکۆلۆژیەکان کورت تر و کارگەرتر بگەن لێرەدا
میتۆدی ئۆتۆبایگرافی کە لە ئامانجەکاندا باسم کردووە بە کار ئەهێنم.
١ -مێژوو و سروشتی ژیانی کورد وجولەکە هاوشێوەن، چ لە ڕووی دژایەتی نێو دەوڵەتی و
جینۆساید وسروشتی کێشەکانیش تا ڕادەیەک. لە ڕووی سەربەخۆی و دروستبوونی دەولەت ،
چارەسەرەکانیشیان بە هاوشیوە ئەکرێت. بە مەرجێک ئەو ئەزموونەی ئەوان بە وردی شرۆڤە
بکرێت وئامادەکاری بۆ بکرێت.
٢ -ئەگەر ئیسرائیل بە وەعدی دیوەخان نا بە فەرمی و بە پرۆتۆکۆل پشتگیری کوردستان بکات
، پێنج واڵتی عەرەبی بە خۆشی نا بە ناچاری پشتگیری لە کوردستان ئەکات. جگە لەمان،
لەوانەیە ئێران هەڕەشە بکات بۆ ئەوەی چاوترسێنی دروست بکات ، بەاڵم گەر دڵنیا بێت
ئیسرائیلی لە پشتە ناتوانێت فشاری زۆر دروست بکات ، چونکە خۆیان دوو سالە هەوڵی نزیک
بوونەوە لە ئیسرائیل ئەدەن و ئەمە بۆ تورکیاش هەر راستە.
36
٣ -لە رووی ڕۆژئاواشەوە زۆربەی ڕاوێژکاران و بڕیاردەرانی دنیای ڕۆژئاوا جولەکەن. سروشتی
جولەکەش بەو شێوەیە لە هەر کوێی دنیا بن بۆ هەر کەس کار بکەن ، تەنانەت کاتێک
ئەندامی حزبێکی دژە جولەکەش بن، پشتگیری دەوڵەتی ئیسرائیل ئەکەن ئەگەر بە ئاشکراش
نەبێت.
٤ -پەیوەندی ئەمریکا لە گەڵ ڕوسیا ، سین و کۆریای باوکورو و ئەمەریکاش التینیش خراپە ،
ناکرێت ئاستی ستراتیژیان هێندە الواز بێت لە گەڵ ئیسرائیلیش پەیوەندی خۆیابن تێک بدەن
لە بەر ئەوەی پشتگیری کورد ئەکات. بۆیە پشتگیری ئیسرائیل بۆ کوردستان لە ڕووی متمانە و
ڕازیکردنی ی ئەمریکاشەوە گرنگە ، چونکە پەیوەندی ئەمەریکا خۆی هیچ متمانەیەکی پێ
ناکرێت. .جگە لەوەی لە هەموو دۆخێک‌دا لە بەر ئەوەی نەوتی عێراق لە کوردستاندایە ناتوانن
دەستبەرداری کورد بن ، لە بنەمادا کورد کارتەکەیە ، هەڵەش ئەوەیە بە کارتێکی بێ بااڵنس
بەکارهێنراوە. هەڕەشەی و تورەیی تاک الیەنەش هیچ بەها و بااڵنسێک ناخاتە سەر کارتی
کوردی.
٥ -لە ڕوی بوونیادی نەتەوە و ڕۆحی ئنتماوە ئیسرائیل ئەتوانێت وانە بە هەموو جیهان بڵێت
. هیچ مرۆڤێک لە دنیادا هێندەی مرۆڤی جولەکە پابەندی ئیسرائیل و مرۆڤی خۆی واتە جولەکە
نیە . تەنانەت ئەگەر ئە جولەکەیە هەرگیز ئیسرائلیشی نەبینبێت..کورد بە هاواڵتی
ودەسەاڵتەوە پیویستە ڕاهێنانی لە سەر ئنتمای خاک وخۆشەوسیتنی تاکی وکردی پێ بکرێت
لە سەر ئەو ڕێڕەوەی ئەوان سوودیان لێ بینیوە.
لێرەدا چیرۆکی ساراتان بۆ باس ئەکەم، کە لە سەفەرەکەمدا لە ئیسرائیل ناسیم. ئەو
بە ڕەگەز جولەکەی ئەوروپی بوو ، لە بەریتانیا گەورە بووبوو ، بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا
هاتبوو بۆ ئیسرائیل بۆ سەردانی یەکێک لە کوڕەکانی کە ماوەی ساڵێک بوو لە ئیسرائیل کاری
دۆزیبوو . سەردانی کارگەیەکی دروستکردنی ئەڵماس وئاڵتونمان کرد. لەوێ پارچەیەک
ئاڵتوونی بۆ بوکەکەی کڕی. هاوسەری کوڕێکی دیکەی کە لە بەریتانیا ئەژیان، کە سەیری
نرخەیکمان کرد سەروو دوو سەد دۆالر لە نرخی هەمان پارچە ئاڵتوون ، بە هەمان کێش گرانتر
بوو بەراورد بە بەریتانیا. لێم پرسی کەواتە بۆچی لێرە ئەیکڕیت؟ وتی ، چوونکە لێرە پارەکە
بۆ خەڵکەکەی خۆمە ، لەوێ بۆ ئەوان نیە، بۆیە با گرانتریش بێت لێرە ئەیکڕم. من لە بەر
ئەوەی هاوڕێ جولەکەم زۆر بووە، ئەمزانی ئەوە وەاڵمەکەی ئەبێت، بەاڵم لە هەموو هەلێکیشدا
هەوڵ ئەدەم دڵینای بمەوە لە وەاڵمی چوون یەکیان.
هاواڵتی کورد بۆ ئەوەی ئازاد بێت پێویستی بە خۆشەوسیتی دوو جەمسەرە ، وەریبگرێت
، وە بیشیداتەوە بە نیشتمانەکەی . پیویستی بە ئاشتکردنەوەیە لە گەڵ نیشتمانەکەی خۆیدا
تەنانەت لە گەڵ شمەک ودیوار وپەنجەر ودەرگاکانیشدا . مرۆڤی پاش کارەساتەکانی
جینۆساید و شەڕو کۆڵۆنیالیزم و دەرهاویشتە کوشندە دەروونی و کۆمەاڵیەتی و
کولتووریەکانیەتی. چارەسەری بەشێکی زۆری ئەم الیەنانەش بە ئنتما نیشتمانێکە چارەسەر
37
ئەکرێت . مرۆڤی جولەکەش لە ئێمە خراپتریان بینی، هەموو نەخۆشیەکانی ئێمەشیان هەبوو،
بەاڵم چونکە خەڵکی راست پێشەوایی کردن ئەمڕۆ لە هەموو کەس تەندروسترن لە هەموو
ڕویەکەوە، لە هەموو کەسیش داهێنەرترن. بۆیە پێویستە لە نزیکەوە و بە ڕاوێژ سوود لە
ئەزموونەکیان وەربگیرێت بۆ ئەوەی هاواڵتی کوردیش تەندروست بکرێنەوە. بۆ ئەوەی ئەم
خاڵەش بگونچیت خاڵی داهاتوو )٦ )گرنگترینە.
٦ -دەسەاڵتی کوردی نەک تەنها بۆ ئاسایشی خۆی بەڵکو بۆ ئەوەی پشتگیری نێو دەوڵەتی
بکرێت .پێوسیتی بەوەیە لە ئیسرائیلەوە فێری خۆشەویستی هاواڵتیانی کورد ببێت. لە بەر
ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا زۆرم لە سەر ئەم مەسەلەیە دواوم . لێرەدا لە نێوان ئەو
سەدان چیرۆک وگفتوگۆی من لەو هەموو کۆنفراس و سەفەرانەدا هاتوونەتە ڕێگەم دیسان
نمونەی مرۆڤێکی سیاسی ئیسرائیلی زۆر دڵسۆزی کورد ئەم خاڵە کۆتایی پێ ئەهێنم. لە میانەی
گفتوگۆ کە بۆچی مەیلداریەی کورد بۆ جولەکە هەیەتی ، جولەکە بە هەمان کێش و بە فەرمی
نیەتی بۆ کورد. ئەو وتی ، " ئێوە بڕۆن لە ناوخۆتاندا ڕێک بکەون ، یەکتان خۆش بوێت ، ئەوسا
ئێمەش پشتگیرتان لێ ئەکەین... پاشان وتی ئێمە ئەگەر هاواڵتێکی جولەکە یان
دانیشتوویەکی ئیسرائیل لە دوورترین و سەخترین چیاکانی دنیا بگیرسێتەوە، سەرۆکی
ئیسرائیل فرۆکەیەک بە تایبەت ئەنێرێتە ئەو چیا دوورە بۆ ئەوەی هاواڵتێکە ڕزگار بکات.
بۆیە ئێمەش هەموو خۆشمان ئەوێت و کاری بۆ ئەکەین.. سەرۆکی ڕابردوو و ئیستا و داهاتووش
هەر وا ئەبێت . ئایە مەسعود بارزانی وجەالل تاڵەبانی ئەمە بۆ ئێوە ئەکەن؟" ئەو خۆی
وەاڵمی هەبوو ، زۆر جار سەردانی کوردستانی کردووە.
٧ -بۆ ئەوەی پەیوەندی ڕاستەقینە دروست ببێت ، کورد هێندە زیادەڕۆی لە پشتگیری ساختە
لە وتەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل نەکات. چونکە ئەوەی میدیاکانی حزبی کوردی لە سەر
دەسەاڵتدارە ئیسرائیلیەکان ئەیڵێت ڕاست نین ، بە دەیان وتە وپشتگیری ساختەیان بە ناوی
دەسەاڵتداری ئیسرائیلیەوە باڵوکردوەتەوە کە لە ژیانیدا شتی وای نەوتووە. نەشیاوتریش لە
کێشی ساختە و درۆ ئەوەیە ڕاگەنراوی ساختە بە ناوی ژنە دەسەالتدارە جوانەکانیان زیاتر
دروست ئەکەن، گوایە پشتگیری کورد ئەکەن. ئەمە تەنها بۆ ئەوان ودونیاش کو‌لتوور و بەهرەی
سیاسی وجێگەی شیاوی عەقڵی کورد پێشان نادات ، دوژمنی ناوچەییشی بۆ دروست ئەکات.
لە الیەکی دی هەمان چیرۆک داوا لە کورد ئەکات هەندێک باوەڕ بە دپلۆماسی ناوخۆ بهێنێت
و بەهرەی تیدا پەیدا بکات، چوون ئەو جۆرە هەواڵە ئەکرێت لە الیەن جاش وبە کڕیگیراو
بکرێن ، نەک لە الیەن خەڵکی دلسۆزەوە با بەرپرسی میدیای حزبێکی گەورەش بێت .بەاڵم بێ
دەنگی وپشتگیر بە سەر هەمووانیدا ئەهێنێت. ئەگەر حزب خۆشی ئاگای لەم هەواالنەیە و
گوایە بۆ ورە بەزربوونەوە و خۆ بە کوشتدانی کوردی باڵ‌و ئەکاتەوە ، ئەمە دپلۆماسیەتێکی
دۆراوە، چونکە ئەوەندە زیانی بەر ئەکەوێت بە هەواڵی ساختە بە ناوی ئیسرائیلەوە ، ئەوەندە
سوودی بەر ناکەوێت.
38
٨ -ئەوەندە ڕێگە بە داعشی ناوخۆ نەدەن بەرگری لە عەرەب بکات و دژی ئیسرائیل بوەستێت،
بە تایبەت ئەو خۆفرۆشانەی کورد هانئەدەن بچێت شەڕی فەلەستین بکات گوایە کوردی لە
دەیان الوە دۆراو ئەتوانێت فەلەستین بۆ عەرەب بگەڕێنێتەوە و ئەو ڕزگارکار و فریادڕەسە.
واز لە داتاشینی کارەکتەری وەهمی بهێنن و لەوەش تێ بگەن کە عەرەب وئیسرائیل ئەو
قەیران و کێشانەیان تەنها لە میدیادا هەیە و لە پشتی پەردەوە دەیان کۆنتراکتی بازرگانی
گەورە لە نێوان ئیسرائیل وعەرەبدا هەیە ، ژمارەیەکی زۆر لە واڵتانی عەرەبی ئەگەر
ئیسرائیل کارەبا وشمەکیان نەداتێ ژیانیان ڕەوتی ئەگۆڕێت. ئیسرائیل و ڕوسیا بە هۆی
ڕادیکاڵ بوونی کورد لە مەسەلەی ئایندا متمانەیان بە کورد نەکردووە وەکو نەتەوەیەکی
نیشتمانپارێز مامەلەی لە گەڵ بکەن.
٩ -بە سەدان جولەکەی پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامەی بااڵ لە خوارووی ئەمەریکادا ماوەی سێ
سالە زۆر بە چری کار لە سەر لێک نزیک بوونەوە و ' برایەتی' و ' خوشکایەتی' ئیسالم و
جولەکە ئەکەن. ئەوە ناوی هەندیک لە پرۆژەکانیانە . ئەم دیاردە بەو چرییە پێویستە بە
هەند وەربگیرێت ودووجار بیر بکەیتەوە.
لە سەروو ئەمانەوە کورد چاکترە ئەجندای ڕۆژئاوا بخوێنیتەوە لە ڕووی چۆنیەتی و چیەتی
بیانوەکانیان سەبارەت بە دروستبوونی کێشەکانی ئەمڕۆ. بە جۆرێکی دی ، هەرچی عەرەب
وئیسالمی لە دنیادا ناشیرین کردووە ، سیاسەت و کۆمەڵگەی کوردی لە ڕووی سیاسی وکولتووری
وکۆمەاڵیەتیەوە پێچەوانەکەی بکەن.
کۆبەند:
کورد میللەتێکە هێشتا نەچووەتە ناو مێژووە . کوردی باشوور لەپاش ڕوخانی سەدام
وزیاتریش پاش دەرکەوتنی داعش هەلی بۆ رەخساوە لە بەردەرگای مێژودا بوەستێ و
چۆنیەتی وقوستنەوەی هەلەکان تا ئێستا هەر لەوێدا هێشتویەتیەوە. هۆکارەکانیشی
هەندێکی دەگەرێتەوە بۆ چۆنیەتی بااڵنسی هێز لە ڕۆژهەاڵتدا لە الیەن ڕۆژئاوا‌و و
زیرەکی نەیارانی کورد لە چۆنیەتی بەکارهێنانی دپلۆماسیەیتی فرە رەهەندا. بەاڵم
زیاتر پابەندە بە نەبوونی بەهرەی دپلۆماسی وستراتیژی سیاسی دانایانەیە و ناڕاستی
لە گەڵ نیشتمان و خیانەتی ناوەکی. ئەمەش هەندێکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونەکردنی
دەوڵەتی نەتەوە کە دپلۆماسیەت وستراتیژی ' مەزن' داهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیە ،
زۆرتریشی ئەگەڕێتەوە بۆ نەزۆکی تێگەشتن و خۆ خۆێندەوارنەکرنی سیاسەتوانی کورد
لە بوارەکەی خۆیدا ، نەبوونی مرۆڤی شیاو لە شوێنی شیاودا. لە سەروو ئەمانەشەوە
لە بری یەکبوونی ماڵی کورد بەرهەم هێنانی زۆرترین ڕک و فۆبیا بەرانبەر یەک و
دووبەرەکی لە ناو خۆدا. بە ئاستێک هیچ بوارێک بۆ خۆشەویستنی یەک نەماوەتەوە
39
لە ناو کۆمەڵگەی کوردی‌دا، ئەمەش وایکردووە لە هەموو ئامانجێکدا دۆڕان بە دەست
بهێنێت و بە زیان بە سەر بەرهەمهێنەرانی ئەم کولتوورە خۆیدا بشکێتەوە..
هەنوکە بە توڕرەیەکی زۆرەوە مەسعود بارزانی فەرمانی ڕەفراندەمی
ڕاگەیاندووە و پێداگری لە سەر ئەکات. دەرئەنجامەکانی ئەم توڕەبوونە کورد لە
ئاراستەی مامناوەندا ناهێڵتەوە ، یان دیباتە ناو مێژووە و بکەرانی دەبن بە پاڵەوانی
ناو ئەو مێژووە و یان فڕیمان دەداتە دەرەوەی دەرگای مێژوو بۆ دەیان سالی دی
ناگەینەوە هەمان ئاست. ئەگەر توڕەبوونێکی ستراتیژی وشرۆڤە کرابێت ، توڕبوونی
ناسینی قەیرانەکان وچارەسەرەکانی بێت ، هەر ئەو ناسینە ئەبێت هەنگاوە لە
پێشینە ستراتیژی و دپلۆماسی و نێو دەوڵەتی و ناوخۆیەکانی ناساندبێت و هەنگاوی
لە پێشینەی بۆ هەڵگیرابێت بەر لە ئاشکراکردنی. هەنگاوەکانیش مەرجە بریتی بن لە
هەڤاڵبەندی یەکەم لە ناوخۆدا ودوایش لە گەڵ واڵتانی زلهێزدا بە تایبەت ئەمەریکا
وئیسرائیلی تیدا بێت . ئەم کۆبەندیە مەرجە بە پێێ پرۆتۆکۆلی نووسراوبێت ، دەنا
ئومێد و کارەکانی رابوردووش دوونیە بکاتەوە بە سفر.
تێ بینی: ١-لە کۆتایی ئەم بابەتدا هەندێک پەلەی پیاوە دیارە وبابەتەکە بە خێرای تەواو ئەکم چونکە ئەم بابەتە بە بێ
سەرچاوەکان ١٢وازدە ەهزار وشەیە و ئەو برەش بەرزترین ڕیژەیە کە گۆڤارێکی پرۆفێشناڵ ڕێگەی پێدەدات لە
ڕۆژئاوادا. من کە ڕەخنەگری کولتووری ڕۆژئاوام لە مامەلەی بالوکردنەوە و نووسیندا نامەوێت خۆم پابەند ئەو
الیەنە پرۆفیشنااڵنە نەبم.
٢ -داوای بەخشین ئەکەم گەر هەڵەی تایپی زۆر تێدا بێت ، بە تایبەت دەستێکم خێراتر ئەنووسێت لەوی دیکە.پاش
ئەو کارەساتەی بە سەر کورد هات لە کەرکوک ورەم نەما پێاچوونەوەی زمانەوانی بکەم و چەند ڕۆژیشە بە نیازی
باڵوکردنەوەی نەمام لە بێ ئومێدیم بە کورد ، بە نووسین وخۆم خۆری ودنیای نووسین . بەاڵم زۆر بابەتم فەوتاوە
نەمویست ئەمیش بەفەوتێت.
40
سەرچاوەکان:
• Beck, U. (1992), Risk Society. London: Sage.
• Bourdieu, P. (1989). Social Space and Symbolic Power. Sociological
Theory, Vol. 7, No. 1 pp. 14-25.
• Bruinessen, M. Van (1992). Agha, Shaikh and State - The Social and Political
Structures of Kurdistan. London: Zed Books.
• Clinton, W. (1999). Public Papers of the Presidents of the United States:
• Demakis, J. (2012). The Ultimate Book of Quotations. CreateSpace Independent
Publishing Platform.
• Ferguson, Y. &. Mansbach, R. (2012) Globalization: The Return of Borders to a
Borderless World? New York: Routledge
• Ferguson, H.Y and. Mansbach W.R. (2017).
worlddometershttp://www.worldometers.info/geography/how-many-countriesare-there-in-the-world.
• Fortner, R.S. and Fackler, M. (2014). The Handbook of Media and Mass
Communication Theory, 2 Volume Set. Hoboken, New Jersey: Wiley-Blackwell.
• Foucault, M. (1991). Discipline and Punish: the birth of a prison. London:
Penguin.
• Foucault, M. (1991). Discipline and Punish: the birth of a prison. London:
Penguin.
• Foucault, M. (1998). The History of Sexuality: The Will to Knowledge, London:
Penguin.
• Giddens, A. (1991). Modernity and Self-Identity Self and Society in the Late
Modern Age. Redwood: Stanford University Press.
• Gunter, M. (2007) The Evolution of Kurdish Nationalism, Costa Mesa, CA,
Mazda Publishers.
• Halsell, G. (1989). Prophecy and Politics: The Secret Alliance Between Israel and
the U.S. Christian Right Paperback.
• Harvey, D. (1989). From Managerialism to Entrepreneurialism: The
Transformation in Urban. In Governance in Late Capitalism. Geografiska Annaler.
Series B, Human Geography, Vol. 71, No.1, The Roots of Geographical Change:
1973 to the Present. (1989), pp. 3-17.
41
• Held, D. (1995). Cosmopolitanism: an agenda for a new world order. Cambridge,
UK Malden, Massachusetts: Polity Press.
• Heywood, A., (1992). Political Ideologies: An Introduction. London: Palgrave
Macmillan
• Humes, J. C. (2007). The Wit & Wisdom of Winston Churchill. New York: Harper
Perennial
• Kennedy, P. (2010). The Rise and Fall of the Great Powers. New York: Vintage.
• Keating, M. (ed.) Paradiplomacy in Action: The Foreign Relations of Subnational
Governments. London: Frank Class.
• Jwaideh, W. (2006). The Kurdish National Movement Its Origins and
Development, Syracuse University Press, Inc.
• Lynn Hunt, L; Martin, T.; Rosenwein, B.; Po-chia Hsia, H.; Smith, B. (2002). The
Making of the West, Vol. 2. Bedford/St. Martin's; Concise edition.
• McDowall, D. (2004). A Modern History of the Kurds, 3rd ed, I.B Tauris & Co
Ltd.
• McPherson notes that his term "national strategy" might also be called "grand
strategy." James M. McPherson, Tried by War: Abraham Lincoln as Commander
in Chief (New York: Penguin Press, 2008), p. 5.
• Nakash, Y. (2011). Reaching for Power: The Shi'a in the Modern Arab World.
Princeton University Press.
• Strange, S. (1988). States and markets. London: Pinter Publisher
• Steger, U. (2003). Corporate Diplomacy: The Strategy for a Volatile, Fragmented
Business Environment1st Edition. Hoboken: Wiley.
• Parker, R.B. (2009). Growth of Diplomacy and Negotiation Skills at the Strategic
Level FORMAT: Strategy Research Project.
• Tony Blair (2010) A Journey: My Political Life. London: Vintage.
• Well, G.H. (1911). The Country of the Blind and Other Stories. United Kingdom:
The New Machiavelli
کوردیەکان:
مامۆستا مەسعود محەمەد و مامۆستا شکور مستەفا دیدارێکی تایبەت لە ساڵی 1998 لەبارەی نەتەوەی
کوردەوەhttps://www.youtube.com/watch?v=m5jZ9svnFFE
42