CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 138 میوان

میدیای ناپیشه‌یی و نانیشتمانی

هۆمه‌ر نۆریاویی
میدیا، ئه‌مڕۆکه‌به‌کۆڵه‌که‌ی چواره‌می دیمۆکراسی داده‌نرێت و یه‌کێکه‌له‌کاریگه‌رترین چه‌که‌کانی ده‌ست وڵاتان له‌ئاستی جیهاندا. له‌و نێوانه‌یشدا،میدیا و ڕاگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی کۆمه‌ڵگه‌ده‌بێت و باڵاترین ده‌ور له‌پێکهێنانی ته‌بایی و یه‌کڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاریی و ئاگایی له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینێت. شکاندنی شان و شکۆی که‌سایه‌تییه‌کوردستانییه‌کان و دابه‌زاندنی وره‌ی هێزی کۆڵنه‌ده‌ری پێشمه‌رگه‌له‌هه‌ر پار و به‌شێکی کوردستان بێت،ناحه‌قییه‌کی گه‌وره‌به‌رانبه‌ر به‌م گه‌له‌سته‌مدیده‌ده‌بێت و ئیدی سه‌رده‌می ئه‌م چه‌شنه‌ڕه‌وتارانه‌به‌سه‌ر چووه‌و بۆ هه‌مووان ده‌رکه‌وتووه‌که‌ئه‌م پرسه‌ته‌نیا ده‌که‌وێته‌خانه‌ی ئاو به‌ئاشی دوژمندا کردن.
میدیای ئێستای کوردی پێویسته‌سه‌رده‌مییانه‌و پیشه‌ییانه‌ئیش بکات و خۆی دوور بگرێت له‌په‌یڕه‌وکردنی هه‌ر جۆره‌سیاسه‌تێکی نه‌زۆکی نانیشتمانی. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌،ئه‌و خزمه‌ته‌ی میدیای ناپیشه‌یی و نانیشتمانی به‌ناحه‌زانی کوردستانی ده‌کات و جه‌ماوه‌ر ده‌کات به‌دوو به‌ره‌وه‌و ناکۆکییه‌که‌قووڵتر ده‌کاته‌وه‌، خودی ڕاگه‌یاندنی دوژمن ئه‌وه‌ی به‌سووک و هاسان بۆ ناچێته‌سه‌ر. دیاره‌ئه‌مه‌نیشانه‌بۆ په‌روه‌رده‌ی حیزبیی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌که‌ناڵانه‌ده‌بێت‌که‌مخابن دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی تا کاتێک داکۆکی لێوه‌ده‌کرێت که‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی ئامانجه‌حیزبییه‌کاندا بێت. ئه‌م که‌ناڵ و ئه‌و که‌ناڵ، به‌رپه‌رچی ئه‌و که‌ناڵ و ئه‌و ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌داته‌وه‌و ئه‌مه‌هه‌مان خواستی ناحه‌زانی گه‌له‌. له‌دره‌نگانی دوێشه‌و و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌به‌هه‌زار داخ و که‌سه‌ره‌وه‌میدیا و ڕاگه‌یاندنی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی ڕوونتر بووه‌به‌دوو له‌ته‌وه‌و که‌وتوونه‌ته‌تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتر و جه‌ماوه‌ریان تووشی چه‌واشه‌ییه‌کی سامناکی ئه‌وتۆ کردووه‌که‌خه‌ڵک به‌ڕاستی دۆش داماوه‌و نازانێت کامه‌یان خزمه‌تی نیشتمان ده‌کات و کامه‌شیان له‌سه‌نگه‌ر و خانه‌ی دوژمندایه‌.
کاتێک وه‌زاره‌ت و ده‌زگه‌و ناوه‌ند و سه‌نته‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی چاودێری به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی کوردییه‌وه‌نه‌بێت،ئه‌مه‌ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ده‌بێت که‌ته‌نیا خزمه‌تی دوژمنان ده‌کات. به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی حیزبی ئه‌مڕۆکه‌کوردستانی به‌ئاقارێکدا بردووه‌که‌خه‌ریکه‌زۆر له‌ده‌سکه‌وته‌مه‌زنه‌کان له‌کیس ده‌چن. له‌ڕێی که‌ناڵ و په‌یامنێری گۆشکراو به‌ئه‌قڵییه‌تی حیزبییه‌وه،‌له‌جیاتی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناکان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیلان و په‌لاماری ناحه‌زانی کوردستان، که‌رتبوون و که‌لێنێک که‌وتۆته‌نێو ڕاگه‌یاندنی کوردییه‌وه‌که‌جێی داخێکی گرانه‌. ئه‌مه‌هه‌مان سیاسه‌تی سواوی پارته‌کوردییه‌کانه‌که‌ڕاگه‌یاندن و میدیای کوردی گوێ له‌مستیان بار هێناوه‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ناده‌ن میدیای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی دروست بێت . ڕاسته‌به‌شی فره‌یان بانگه‌شه‌ی میدیای نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆ و...ده‌که‌ن به‌ڵام له‌کاتی قه‌یرانه‌کاندا سیمای ڕاستینه‌یان ده‌رده‌که‌وێت و ته‌نیا ئاو له‌‌ئاشی دوژمن ده‌که‌ن.
گه‌ر به‌دوای هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕه‌وشه‌دا بگه‌ڕێین، ده‌بێت تیره‌که‌به‌ره‌و ڕووی خودی سه‌رکردایه‌تی پارته‌کان بکه‌ینه‌وه‌که‌گه‌لیان به‌م ده‌رده‌بردووه‌.
نه‌بوونی چاودێریی ڕاسته‌وخۆی ده‌زگه‌یه‌کی نیشتمانیی به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی کوردیی و خه‌مساردی و که‌مته‌رخه‌میی به‌رانبه‌ر به‌میدیای کوردی،ئه‌مڕۆکه‌ی دروست کردووه‌که‌تا دێت شه‌قبوونی زێتر ده‌خاته‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌وه‌. ئه‌م، په‌یام ده‌گوێزێته‌وه‌و ئه‌و هێز و پارت و لایه‌نی پێ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌فڵان شوێنی ڕاده‌ستی هێزی نه‌یار کردووه‌و ئه‌وی دیکه‌یش، له‌ملاوه‌ئه‌و به‌وه‌تۆمه‌تبار ده‌کات که‌فڵانه‌شوێنی به‌بێ ته‌قه‌چۆڵ کردووه‌.
سێبه‌ری تاسه‌ر ئێسقان حیزبی به‌سه‌ر میدیای کوردییه‌وه‌ئه‌مه‌ئاکام و ده‌ره‌نجامه‌که‌یه‌تی و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی شتی ترسناکتریش بکه‌ین. دروستبوونی ئه‌و که‌لێن و له‌تبوونه‌له‌نێو میدیا و ڕاگه‌یاندنی کوردییدا ده‌رفه‌تێک ده‌خاته‌به‌رده‌م هێز و لایه‌ن و ڕه‌وته‌نیشتمانییه‌کان تا هه‌له‌که‌‌بقۆزنه‌وه‌و بۆ داهاتوو به‌رپرسیارانه‌تر بجووڵێنه‌وه‌و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری چاودێری وردی به‌سه‌ر کار و چالاکی ڕاگه‌یاندنی کوردییه‌وه‌هه‌بێت و هه‌ر جۆره‌ده‌زگه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنی لاده‌ر و پێشێلکار، وه‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌بخات ئه‌گینا ئه‌م ڕه‌وته‌هه‌ژێنه‌ره‌هه‌ر وا درێژه‌ی ده‌بێت و سبه‌ی ده‌رهاویشته‌کانی، به‌رۆکی سه‌رپاک کۆمه‌ڵگه‌ده‌گرێت و فه‌رهه‌نگێکی سه‌قه‌ت و لاواز و نانه‌ته‌وه‌یی به‌نێو کۆمه‌ڵدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌که‌گه‌ره‌ک(ده‌بێت) ده‌یان ساڵ ئیش بۆ سڕینه‌وه‌ی بکرێت. ده‌رکرانی په‌یام له‌لایه‌ن ئه‌م حیزب و ئه‌و پارته‌وه‌گۆمه‌که‌زێتر ده‌شڵه‌قێنێت و ئه‌مه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکی کوردییدا نابێت و بگره‌که‌لێنی زێتر ده‌خاته‌نێو کۆمه‌ڵگه‌وه‌.
ڕاگه‌یاندنی کوردی پێویسته‌به‌ڕه‌چاوکردنی بنه‌ما و پره‌نسیبه‌کانی میدیایی بجووڵێته‌وه‌و نابێت به‌هیچ چه‌شنێک یاریی به‌ئاوه‌ز و فامی جه‌ماوه‌ری کوردستان بکات. گوێزتنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی،یه‌کێکه‌له‌ئه‌رکه‌سه‌ره‌کییه‌کان و با میدیای کوردی،ڕاڤه‌،شرۆڤه‌و لێکدانه‌وه‌ی بویه‌ر و ڕووداوه‌کان به‌که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕی نه‌ته‌وه‌یی و به‌دوور له‌ده‌مامکی حیزبی بسپێرێت و به‌رچاوڕوونی به‌گه‌ل ببه‌خشێت؛ ئه‌وه‌گه‌له‌بۆ خۆی بڕیار ده‌دات و هیچ پێویست به‌گێره‌شێوێنی ناکات.ئه‌م گه‌له‌سه‌دان ڕۆژی تاڵتر له‌مه‌ی بینیوه‌و ئه‌وه‌نده‌وریا و وشیاره‌که‌ده‌زانێت که‌ی و چلۆن و دژ به‌کێ ڕاپه‌ڕێت. ڕاگه‌یاندنی کوردی نابێت به‌هێج جۆرێک خۆی له‌قه‌ره‌ی داکۆکی ڕه‌ها له‌م پارت و ئه‌و لایه‌ن بدات و پێویسته‌قه‌تیش تخونی ناوزڕاندن و سووکایه‌تیکردن به‌هیچ که‌سایه‌تی و لایه‌نێکی کوردی نه‌که‌وێت و به‌شێوه‌ی تاکلایه‌نه‌،ڕووداوه‌کان نه‌گوێزێته‌وه‌. له‌به‌ر پاراستنی پیرۆزیه‌تی کوردستان و خوێنی شه‌هیدان،ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ده‌کرێت و هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کوردستانییه‌کان،ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌،یه‌کگرتوو و یه‌کڕیز بن و سووکایه‌تی به‌یه‌کدی نه‌که‌ن و به‌ره‌نگاری پیلانی دزێوی دوژمنان ببنه‌وه. جارێکی دی برا به‌ده‌ست برا نه‌کوژرێت و شه‌ڕی هه‌ژێنه‌ری "براکوژی" نه‌خه‌نه‌وه‌ڕێ.
تکایه‌با به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌ناڵه‌کوردییه‌کان هه‌موو هه‌وڵی خۆ له‌پێناو ڕێکخستنه‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کورددا ده‌کار بێنن و پێش به‌په‌رته‌وازه‌یی کورد بگرن و به‌رپرسیارانه‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌بکه‌ن و هیوابڕاویی بۆ ناو کۆمه‌ڵگه‌نه‌گوێزنه‌وه‌. ئه‌رچی جیاوازن و هه‌ر یه‌که‌و نوێنه‌رایه‌تی پارت و لایه‌نێک ده‌که‌ن، لێ ،با سووکایه‌تی و بێڕێزی به‌شکۆی نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌که‌ن و بۆ داکۆکی و به‌رگریی له‌مافه‌ڕه‌واکانی میلله‌ته‌که‌یان ،ته‌با و یه‌کده‌نگ بن.‌
با خه‌مخۆرانی گه‌ل هه‌ست به‌هه‌ستیاربوونی دۆخه‌که‌‌بکه‌ن و ڕه‌وشه‌که‌بقۆزنه‌وه‌و ئه‌م شه‌ڕه‌ڕاگه‌یاندنه‌بخه‌نه‌خزمه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانه‌کرێته‌کانی دوژمنانی گه‌ل و نیشتمان و له‌پێناو سه‌رخستنی ئامانجه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ده‌ستبه‌رداری مه‌رام و ئامانجی حیزبی بن. شه‌ڕێکی سه‌خت و تۆقێنه‌ر ده‌رماڵی پێ گرتووین، با ئه‌زموونه‌تاڵه‌کان دووجاره‌نه‌که‌ینه‌وه‌و بیر له‌سبه‌یه‌کی ڕووناکتر بۆ کوردستان بکه‌ینه‌وه‌. چیی دیکه‌برینه‌کۆنه‌کان مه‌کۆلێنه‌وه‌و بیر له‌یه‌کڕیزیی گه‌وره‌تر بکه‌نه‌وه‌.
25ی ڕه‌زبه‌ری 2717