CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 140 میوان

ئەو درۆیەی ڕێکی خست بۆ بارزانی

فەرەیدون کونجرینی

حیزبایەتی پارتی و یەکێتی " هاوشێوە چاشایەتی سەردەمی بەعس وایە ، خیانەت کردن لەخاك لە براو باوك و خزم و دۆست و جیران دەکرێ ، درۆکردن بەدەم هەر یەکەوە بکرێ پشتڕاست ناکرێتەوەو ئەشمابیلا لەپێناو مانەوە لە دەسەلات و داهاتدا پێدا دەکێشرێ، دەم و پلی شێخ جەعفەر چۆن چۆنی تەتەڵە دەکات و شەپۆکاوە ، ئەو دەیهەوێ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە پەردەپۆشــبکات کە بارزانی فەرمانی پێکردوە بکشێنەوە ، ئەوانەی فەرماندەی باڵاو سەر بە سکرتاریەت و دەزگاکانی هەردو پارت خۆیان پاراست و هەڵهاتن ، کۆمەڵێ خەڵکی پێشمەرگەی هەژارو خاوەن منداڵ و کرێجی نیشینیان لەبەرەکاندا هێشتەوە تا داکۆکی بکەن و خۆیانی پێ دەربازکەن، هەروەك دەبیندرێت و دەبیسترێ لە زاری بریندارو کەسوکاری کوژراوەکان.

شێخ جەعفەر پلەی سەربازی یان هەر دەسەڵاتێکی هەبوبێت بەرزدەکرێتەوە بۆ پلەیەکی باشتر چونکە درۆیەکی بۆڕای گشتی گێڕایەوەو داکۆکی لە مەسعود بارزانی کرد تا شعوری وەك خۆی بمێنێتەوەو بەتاوانباری جەنگ هەرژمار نەکێرێ ، شێخ جەعفەر بۆڕای گشتی وتی من فەرمانم کردوە نەك بارزانی . لە یەکەم ڕۆژو کشانەوەیان لە کەرکوك لەمێدیای یەکێتی جاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراو وتی هەر بڕیارێکمان داوە بە ئاگاداری مەسعود بارزانی بووە ...!

دەبێت ئەوزانیاریانە زیاتر ڕونبکرێتەوە گەر لە هەرێمی کوردستان هێڵە پەیوەندیەکانی تەلەڤۆن لەدەستی کۆمپانیایی نیشتمانیدابوایە ئەوا تۆماری پەیوەندیەکە دەزاندراو ئاشکرا دەبوو نەکا بەوجۆرەی شیخ شەعفەر ڕۆژی یەکەمی کشانەوە زانیاری تەواوی نەداو بەکورتی کۆتایی بە پەیوەندیە تەلەڤزیۆنیەکەهێناو وتی ئەوان هێزی زۆریان هێناوە نامانەوێت کوڕی کەس بەکوشتبدەین ئەوەشی دوپات کردەوە هەر بڕیارێکمان داوە بە ئاگاداری مەسعود بارزانی بووە ...!. ئەمڕۆ کە ڕۆژی دوای داگیرکردن و بەدەستەوەدانی کەرکوکە ئەوڕاستیە دەشارێتەوە کە بەفەرمانی بارزانی نەکشاوەتەوە خۆی پێ تاوانبار دەکات .