CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 145 میوان

ماڵ یا ماڵۆچکه‌ی کوردی؟

ماڵ یا ماڵۆچکه‌ی کوردی؟
خۆ نیشانه‌ی پرسیار هه‌روا له‌گۆتره‌نیه‌، که‌که‌وته‌به‌رچاوت داوای وه‌ڵام ده‌کات و خۆشت به‌ناچاری ڕه‌دووی ده‌چی تا ده‌گه‌یه‌ئه‌و خاڵه‌ی بێنت ده‌شکێنێ تێر ده‌خۆیه‌وه‌له‌سه‌روچاوی ‌کانیاوی وه‌ڵامه‌که‌ی. ڕه‌نگه‌له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌چه‌ندان ته‌وه‌ر و تێزی دیکه‌ی هاوڕایی و جیایی، سه‌ره‌داوی نوێ و سه‌رباسی دیکه‌ت لا گه‌ڵاڵه‌بێ به‌ده‌رچه‌یه‌کی زه‌وه‌نده‌وه‌هه‌ناسه‌ی ئاسوده‌یی تێگه‌یشتن بده‌یه‌وه‌. وابزانی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و خۆت تێر و خۆش دواوی پرێسکه‌یه‌کی تریش ده‌خه‌یه‌پاشخانی ڕۆشه‌نبیریت له‌کاتی پێویستیه‌کان فریادڕه‌سی بۆچوون و گۆتن و نوسینه‌کانت بێ.

کورد ماڵی نیه‌!
زۆربه‌ی چاودێر و لێکده‌ره‌وه‌سیاسیه‌کان له‌شیکاری گۆت و باسیاندا به‌هه‌ڵه‌ده‌ڵێن ماڵی کوردی. واته‌ئه‌و شوێنگه‌بۆ گه‌ڕاوه‌سه‌ره‌کیه‌ی سروشی کایه‌ی نوێی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ له‌پرسگیریه‌چه‌قبه‌ستی و بێ چاره‌کان ڕوومان ده‌بنه‌وه‌یان ئه‌و شێرازه‌کۆمه‌ڵی و هاوسۆزیه‌ی کۆمانده‌کاته‌وه‌سه‌رچاوه‌و هێزی سه‌ره‌کیمانه‌له‌چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا ڕێک ده‌که‌وین بێ لێکدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاک و خودی.

کورد ماڵۆچکه‌ی هه‌یه‌؟
چه‌نده‌هایه‌سه‌ر به‌کامیان دابگری گێت له‌حه‌یرانه‌کی نه‌شاز ده‌بی له‌ڕتم ده‌رچووه‌تاک و جووتی مه‌قامه‌که‌شی تێکدایه‌! ده‌نگ ناخۆشه‌کان ده‌یچڕن مێشکی سه‌ریان بردیین، نه‌خۆیان سودمه‌ند و نه‌کۆمه‌ڵگایه‌که‌ش پێی سه‌روه‌ر ده‌بی. ئه‌وه‌له‌دیموکراتی بوونه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتیه‌به‌ڵکو له‌تێنه‌گه‌یشتن و پێنه‌گه‌یشتنی ژیری کورده‌له‌دوانێکی یه‌کانگیری تێکهه‌ڵکێشی خاوه‌ن ڕتم و سازگاری ده‌نگخوانی خاوه‌ن تاکه‌په‌یام و ئاڕاسته‌.

کوردی جوتیار..
خاوه‌ن به‌رهه‌می ناپیشه‌وه‌ری ناپیشه‌سازی بچێنه‌و به‌ته‌مای خوای، ئه‌گه‌ر هاتیبی لۆ ساڵی داهاتوو ته‌مبه‌ڵتری ده‌کا له‌چاندن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن. هه‌رده‌م حه‌زی له‌سیسته‌می خێڵگه‌ری و ئاغاپه‌رستیه‌هه‌موو خواسته‌کانی له‌که‌سێکدا کۆده‌کاته‌وه‌به‌ڕێوه‌ی ببات، له‌شه‌ڕوشۆڕ سه‌رپه‌رشتی بکات. گرینگ ئه‌وه‌یه‌خودی کوردی جوتیار مێشکی به‌کار نه‌هینێ و جه‌سته‌ی حه‌ساوه‌بێ! مه‌لایه‌کیشی ده‌وێ له‌گوندی پێشنوێژی لۆ بکات و له‌دوای مردن بیباته‌به‌هه‌شتێ له‌وێش وه‌ک ڕه‌جه‌بی ده‌و به‌شکاته‌وه‌هه‌نجیری بکه‌وته‌ناوده‌می درۆیانیش بکا لۆ حۆریه‌کان، هه‌هه‌هایه‌کی لۆبکه‌ن شایسته‌یه‌.

ئایا‌ کورد نه‌ته‌وه‌ییه‌؟
به‌ڵی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌به‌هه‌موو پێوه‌ر و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یی نیه‌! بیری نه‌ته‌وه‌یی ڕووکه‌ش و بێ ئه‌رزشه‌هۆکاری زۆر وای لێکردیه‌که‌له‌ده‌ست خۆی نه‌بووه‌، که‌می دانیشتوانی به‌رامبه‌ر جیرانه‌فارس و عه‌ره‌ب و تورکه‌کان، له‌مێژووه‌وه‌‌خاکه‌که‌ی پێخوستی گه‌وره‌داگیرکارانی دنیا بووه‌له‌فیرعه‌ونی و ڕۆمانی بگره‌تا ئێستای ئه‌مریکی و ڕووسی، به‌هاتنی مه‌غۆل و ئیسلامه‌وه‌تا ئێستای داعش و حه‌شد........له‌گه‌ڵ ده‌یان هۆکاری دیکه‌ی ده‌ره‌کی هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ندان هۆکاری ناوه‌کی وه‌ک وابه‌سته‌یی به‌خاکه‌وه‌و جوتیارگه‌ری که‌له‌په‌لوپۆی خستیه‌، نه‌بوونی خواستی داگیرکاری خاک و خه‌ڵکی تر! ڕه‌دووکه‌وته‌یی شێلگیرانه‌به‌دوای ئاینه‌کان جا ئه‌گه‌ر زه‌رده‌شتی بووبی هه‌رجوتیاری و دارچاندن بوو، له‌ئیسلامه‌تیش هه‌ره‌شێلگیرترین و بێ به‌رنامه‌ترین که‌سونه‌ی بێ مه‌ڕجه‌عه‌‌ئه‌وجا له‌ناو سونه‌ش شافیعی بوون که‌به‌تڕه‌کی ده‌ستنوێژت ده‌شکێنی هه‌هاهایه‌کی دیشی لۆ بکه‌ن با دری خۆش ببی.

بیری نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه‌؟
جگه‌له‌هۆکاره‌ده‌رکی و ناوه‌کیه‌کان تا ئه‌وڕۆش که‌سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌می کردیته‌وه‌ئه‌گه‌ر دوژمنه‌ک بێته‌سه‌ر بادینان ناوچه‌ی سۆران خۆی لۆ به‌کوشت نادا و ناچی هاوکاری بکا هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش دوای وی شارگه‌رچێتی و گوندگه‌رچێتی ده‌کات. کاتێ داگیرکاری ئیسلامی هات کۆیه‌بگری له‌شیله‌و هه‌رمۆته و تۆبزاوای ئێستا شکان به‌قونی حوشتره‌کانیان دادا چوونه‌وه‌ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵ له‌وێوه‌به‌به‌ری قه‌ڵاسێوکه‌هاتنه‌وه‌چوونه‌دۆڵی خه‌له‌کان به‌ره‌و بیتوێن و قه‌ڵادزه‌چوون تا خانه‌و سه‌ررده‌شت ئه‌وجا گه‌ڕانه‌وه‌له‌دۆری سماقوریه‌وه‌هاتنه‌وه‌چیای باواجی و کۆیه‌ی ئه‌وکاتیان گرت دۆری ئه‌سحابان چاوه‌دیته‌یه‌له‌وێ جه‌ندیان لێ تۆپێندرا ئه‌و عه‌ره‌بۆچکانه‌. خۆ ئه‌گه‌ر کورد یه‌کی بگرتبا به‌هانای یه‌که‌وه‌بان هه‌موویان ئه‌نفالی ئیسلام نه‌ده‌کران وه‌ک ئێستا ئێران و عه‌بادی ده‌یانه‌وێ جارێ پارتی کلک و گوێ بکه‌ن دوایه‌ش یه‌کێتی ئاسانتر و له‌به‌ر ده‌ست تره‌ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌وه‌نیه‌پارتی زۆر نیشتمانی و به‌شان و شه‌وکه‌ته‌ته‌نیا سیاسه‌تی ( په‌رتکه‌و زاڵبه‌) پێڕه‌و ده‌که‌ن کامیان ڕاوی ئاسانتربێ ئه‌ویان زووتر ده‌گرن به‌تاژیه‌کانی ئێستا ده‌بابه‌ی ئه‌مریکیه‌به‌لێخوڕینی ئێرانی. ئێستا ده‌مانه‌وێ برێین ئاستی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌ک لاوازه‌به‌ڵکو له‌نه‌بووندایه‌به‌هاژوو هووژی حیزبچیه‌گه‌نده‌ڵه‌کان هه‌رمه‌خه‌ره‌تێن ئه‌وانه‌له‌ته‌ڕی ده‌خۆن و له‌وشکی ده‌نوون لۆ وان هه‌ر به‌ڕبه‌ی ته‌قته‌قیه‌. ده‌زانم هه‌موو چاوه‌ڕێن پێشنیار و چاره‌سه‌رتان بده‌مێ چونکه‌تاقه‌تتان نیه‌بیربکه‌نه‌وه‌و کوردین‌! دیسان نیشانه‌ی پرسیاره‌که‌تان لۆ داده‌نێمه‌وه‌ئێستا چ بکه‌ین؟

دڵشاد تاقانه‌