CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 236 میوان

بارەگای حیزب

یەکێک لەو شتانەی کە حیزبە کوردییەکان تێپەڕیون بەسەریدا، کە خوێندەوارێکیان نەبووە ئەم وشە نەشیاوە لە کۆڵ خۆیان بکەنەوە یا هەر لە بنچینەدا تیبینیان نەکردووە،
وشەی ؛ بارەگا، لە دوو بڕگە پێک هاتووە بار+گا، (بار) یانی کۆڵ و کۆڵەبار، کەشکۆڵ ئەوەی کۆئەکریتەوە و بار ئەکرێت، کە لە بنچینەی بارکردنەوە هاتووە، بە مانای فیزیکی کۆمەڵێک شمەک دێت، وە (گا) یانی شوێن، یا جێ دێت، وەک شوێنی فرۆش ئەکاتە فرۆشگا، سەرێنگا، یاریگا، کە بۆ ئەوەی لە ناوی ئاژەڵی (گا) وە دوربکەوێتەوە، کۆمەڵگا کراوە بە کۆمەڵگە، و فرۆشگە، کە خودی گا کە لە وشەی جێ وە هاتوە کە ئەکاتە شوێن، وەک بارجێ، فرۆشجێ،یاریجێ.
کەواتە ئەوەی کە حیزبە کوردییەکان 70 ساڵە ئەم وشە نەشیاوەیان داوە بە گوێی خەڵکدا، ماناکەی ئەکاتە شوێنی بار، کە هیج پەیوەست نییە بە کاری ڕێکخراوەیی و سیاسەتکردن، ئیتر نازانم ئەگەر لە چلەکانی سەدەی پێشودا ئارد و گەنم و چەڵتوکیان تێدا حەشار دابێت!.
کەواتە هەربۆیە هیچ حیزبێک خەمی ئەوە نەخوات کە بارەگاکەیان سووتاوە، چونکە هیچ بار و باگەیەکی تێدا نەبووە، یەکێتی؛ ڕاپۆرت و پارتی؛ بروسکە و کۆمەڵ و یەکگرتوو؛ قورعان! و گۆڕانێش هەر خۆیان ڕادەستی خۆپیشاندەرانیان کرد، هەر ئاوی تێدا بوو، ئەوانیشان لە بەردەرگاکاناین دانابوو بو ئەوانەی ئەیسوتێنن.
هەر بۆیە هاوپەیمانی بازنە و دەڤەری هەیە، بە ناوی ئۆفیس یا نوسینگەی بازنە و دەڤەر دێت، کە وەک ئۆفیسێک هەموو ئامار و زانیارییەکان بە ئەلەکترۆنی ئەکات، نە بار و نە ئەیکاتە شوێنی دامەزراندن و پسوڵەی واسیتە و بروسکە و دەمانجە و ئەستێرە دابەشکردن.