CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 218 میوان

وزەی ئەتۆم و وزەی ژن

بورھان شێخ ڕەئوف
وزەی ئەتۆم یان ناوکی ئەو وزە کۆکراوەو شاراوەیە کە لەناو گەردیلەدا یە وبەھۆی ھێزی ناوکەکەی یەکیان گرتووە , ھەربۆیە کاتێک ئەلبێرت ئەنشتاین کاری لەسەر بیردۆزە بەناوبانگەکەی ( نسبیی ) دەکرد ئەو ھاوکێشە ماتماتیکیەی بۆ دەرکەوت : E=MC٢ .
ئەم شێواز و ھاوکێشە ئەوە ڕاستییەی بۆ دەرخست کە مادە دەکرێت بگۆڕێت بۆ وزە ھەرچەندە ئەمە وتەیەکی ئاسایی و ئاسانە بەڵام ئەوەی سەلماند کە دەکرێت لە بڕێکی کەمی مادە بڕێکی زۆری وزە بەرھەم بھێنرێت دەکرێت ئەم پرۆسیسە لە ڕێ ی پرۆسەی دابەشکردن و شکاندن و لەتکردنی گەردیلە ئەنجام بدرێت .
بەڵێ دۆزینەوەو ئاشکراکردنی ئەم وزە شاراوە لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوو شۆڕشێکی گەورەی لە ھەموو بوارەکانی زانست و سیاسەت و تەرازووی ھێز لە جیھاندا گۆڕی ئەگەرچی ئەم وزە تازەیە ئەگەر لە دەستی ئەمین و قایم و یاسادا نەبێت دەکرێت کارەساتی گەورەی لێبکەوێتەوە بە لە ناوبردنی جیھانیشەوە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر لە بندەستی سیستم ویاسای دادوەرانەدابێت دەکرێت ببێتە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری لە جیھاندا .
تائێرە بابەس بێت ئەتۆم و وزە و توانا سەرسوڕھێنەرەکانی ئەو بابەتێکی زانستی درێژە و با لێ ی گەڕێن بۆ پسپۆڕانی ئەو بوارە بەڵام ئەوەی لە ئێستاداجێگەی سەرنجی من و زۆرێک لە چاودێرانە دەرکەوتنی وزەو تووانای ژنانە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەو ژن و کچانەی کە لە پێنج ساڵی ڕابردووی شۆڕشی کورد و بەتایبەتی پێکھاتەکانی باکوری سوریا ڕۆڵ و کاریگەریەکی ھێجگار گەورەو لە ڕادەبەدەریان پیشانی جیھان دا ئەو تێکۆشەر و قارەمانەی کەلە شەڕی ١٣٠ ڕۆژەی کۆبانی دا لە گەڵ پیاواندا حەماسەیەکیان خوڵقاند کە ھەموو مرۆڤایەتی لە ئاستیاندا سەرسامەو دەست لەسەر سنگ سەری ڕێزو نەوازشی دانەواند .
بەڵێ ڕۆڵی ژنان لەناو بزوتنەوەو شۆڕشەکانی کوردا دەگەڕێتەوەبۆ سەرەتاکانی ساڵەکانی ھەشتاکان لەناو شۆڕشی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و سەرھەڵدانی شۆڕش لەوبەشەی کوردستاندوای نکوڵی کردنی ڕژێمی تازە لە ئێران لە مافە نەتەوایەتی و دیموکراتیەکانی کورد, کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئەو سەردەقەی شکان و ژنانی بە شێوەیەکی بەربڵاو ڕێکخست لە ناو ھێزەکانیدا من ئەو ھۆنراوە شاعیری مەزن شێرکۆ بێکەسم لە بیرە کەبۆ کچە پێشمەرگەی شەھیدی کۆمەڵە (بەیان ) نوسی بووی لە جوانترین وەسفدا وتبووی تائەو کات مریشکە کونجەی ماڵەکەیان و بەیان ھیچ جیاوازیەکیان نەبوو بەڵام ئیتر و لە ئێستا بەدواوە من کاسکێتێک دەکەمە سەر کچی شیعرم من حەت حەتۆکە دەکەمە مل کچی شیعرم ...تد درود بۆ گیانی نەمری شێرکۆ .
لە باشوریش لە نێو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەشۆڕشی نوێ دا دانە دانەژن ھەبوو ناکرێت باسی ڕۆڵ سەرمەشقی ئەوانە بەرچاونەگیرێت بەڵام ھەرلە چوارچێوەیەکی تەسک و پۆشینی جل و بەرگی پێشمەرگە و پیاوانەدا مایەوەو پێش نەوکەوت.
لە کۆتاییدا ئەوەی مەبەستی ئەم وتارە کورتەی من بوو دۆزینەوەی ئەو وزەو تواناو ئینرجیە شاراوەی ژنانە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تا ئێستا ئاکامێکی زۆر باش و بەکەڵکی بۆ ئەو شۆڕش بەرخۆدانەی ئەوێ ھەبووەو چاوەڕوانی شتی زۆر مەزنتری لێدەکرێت بە تایبەتی شەڕی بەرنگاری و بەرخۆدانی قارەمانانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەفرین جارێکی تر ئەو ڕاستییەی سەلماند ئەمانە چ ھێزێکن و بەشێکی گەورەی ئەو سەروەری و قارەمانێتیە بۆ ئەوان تۆمار دەکرێت .
بۆیە چۆن ئەتۆم دوو ڕووی باش و خراپی ھەیە ئەم ھێزە تازە دۆزراوەو شاراوەی پێشووش دەبێت بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری ئاوەدانی بەکاربھێنرێت نەک شتی تر.ناکرێت ئەم وتارە کۆتایی پێبھێنم ئاماژە بەو بیرو ھزرە و قوتابخانە نەکەم و نەڵێم دەستانخۆش بۆ ئەم شۆڕش و بەرخۆدان و داھێنانە و دەڵێم یەپەژە واتەیەکینەکانی پاراستنی ژن دیاری ئەوان و کوردە بۆ مرۆڤایەتی .