CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 89 میوان

عێراق لەبەردەم قەیرانی ئاودا

بورھان شێخ ڕەئوف
سەرەڕای قەیرانە گورچکبڕەکانی عێراق ھەرلە تیرۆرو گەندەڵی و پێکنەھاتنی پێکھاتەکان لەسەر فۆرمێکی گونجاو لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بۆ بەڕێوەبردنی وڵات , قەیرانی سەرچاوەکانی ئاوو وشک کردنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بە تایبەتی ئێران و تورکیا بەر دەرگای بە عێراق گرتووەو پێدەچێت لە ساڵانی ئایندەدا کێشەی ڕاستەقینە بن .
ئەم ترسەلە خۆڕانەھاتووە بەڵکو ئەوەی ناوەندەکانی چاودێری سەرچاوەکانی ئاو لە جیھان و ناوچەکە ئاماژەی پێدەکەن و پێشبینی دەکەن ئەوەیە کەتا ساڵی ٢٠٤٠ عێراق دەبێتە وڵاتێکی بێ ڕووبار و ھەردوو زێ ی ( نەمر) دیجلەو فورات کە لە ڕابردوودا وای پێ دەوترا ئیتر دەمرن و ناگەنە شەتولعەرب و ناگەنە کەنداوی عەرەبی و دەریا و بە تایبەتی لە ھەشت ساڵی ئایندەدا واتە تا ساڵی ٢٠٢٥ ڕووباری فورات بە تەواوی وشک دەبێت و سەرەتا ی وشکەساڵیەکی گەورە سەرھەڵدەدات و ڕووباری دیجلەش دەبێتە زێ یەکی بچووک و باریک .
بەڵێ عێراق لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەمبوونەوەو دابەزینی سەرچاوەکانی ئاو دەبێتەوە تا ڕادەی وشک کردن بە شێوەیەک کە کەلە سێ دەیەی ڕابردوودا بە تێکڕا نیوەی ئاوی عێراق لە دەست دراوە کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا خاوەنی بووە .
لەلایەکی ترەوە لە دەساڵی ڕابردوودا لە ٨٠% ئەو بڕەئاوەی کەلە سەرچاوەکانی ئێرانەوە دەڕژانە خاکی عێراقەو لە دەستچوون بە ھۆی بڕینی زیاتر لە ٣٥ زێ ی سەرەکی و سەرچاوەی ئاو بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیتەی کشتوکاڵ وئاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەروەھا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ئێستادا تەنھا حەوت زێ و سەرچاوەی ئاو ماوەلە ئێرانەوە , کە حکومەتی ئێران لە ھەوڵی ئەوەش دایە کە ئەوانیش ببڕێت چ بە بنیاتنانی بەنداو پڕۆژەی ئاودێری .
ھەردەربارەی ئەو سەرچاوە ئاویانەی کەلە ئێرانەوە دەڕژێنە خاکی عێراقەوە پێمباشە زیاتر ڕوونی بکەمەوە , ئێران لە ھەنگاوێکی یەکلایەنە ڕێڕەوی ھەردوو ڕووباری کارون و ئەڵوەندی گۆڕی کە زیانی زۆری بەڕووبەرێکی زەوی کشتوکاڵی بە پارێزگاکانی بەسرەو واسیت و دیالە گەیاند لەلایەکی ترەوە حکومەتی ئێران لە ساڵی ٢٠١١ بڕیاری بنیادنانی ١٥٢ بەنداوی داوە کە بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاوانەی کەدەڕژێنە ناو خاکی عێراقەوە .
سەرچاوەیەکی تری ئاوی عێراق لە تورکیاوە دەھات کە ھەوڵدەدەین لێرەدا بە کورتی تیشکی بخەینەسەر :
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ ڕووخانی ڕژێمی عێراق سەرقاڵبوونی عێراق و عێراقییەکان بە کێشەو ململانێ ناوخۆییەکان شەڕی تائیفی و تیرۆر ھەروەھا لە سوریاش لە ساڵی ٢٠١١ ەوە سەرھەڵدانی ڕوداوەکانی بەھاری عەرەبی وقەیرانەکانی ئەو وڵاتەو شەڕی ناوخۆیی, تورکیا بەتەنھا دەستی گرتووە بە سەر ھەموو سەرچاوەکانی ئاوەو کۆنترۆڵی کردووەوبە سیاسەتێکی زۆردارانەو ناڕەواو دوور لە ھەموو یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتیەکان ئەویش بە دامەزراندن و بنیاتنانی زۆر پڕۆژەی زەبەلاح و قەبە کە زیاتر لە ١٧٠٠ بەنداو دەریاچەی دەستکردخۆی دەبینێتەوە ھەر لەبەنداوی ئەتاتورک و ئەلیسۆ و سیرز و تا بەرنامەی GAP .
ئەگەرچی لە ڕابردوودا پەیماننامەیەکی جێگیر لە نێوان عێراق و تورکیادا ھەبوو کە تورکیا تێکڕا ١٥.٧٥ملیار مەتر سێجا واتە ٥٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا بۆ عێراق دابین بکات دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ عێراق و سوریا گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ دابەشکردنی ئاو لە نێوانیاندابە شێوەیەکی دادپەروەرانە کە ٥٨% بۆ عێراق و ٤٢% بۆ سوریا بێت ئیتر لەو کاتەوە سەرەڕای گۆڕانکارییەکان لەناوچەکەدا ھیچ ڕێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا واژۆ نەکراوە بۆ دابەشکردنی ئاو.
ھەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا ئێمە زۆرجار گوێبیستی لێداوانەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بووین کە دەیان وت ئەوان چلۆن نەوتەکەیان دەفرۆشن ئێمەش ئاویان پێدەفرۆشین کە ئەمەش ماناو مەدلولی خۆی ھەیە جگە لەوەش بەرنامەی GAPی مەزن ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە کە پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە ھەیە لە تورکیا بۆ دامرکاندنەوەی ململانێکانی ناوچەی باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەنازۆڵ و ئاسایشی ئاو خۆراکی عێراق و سوریا .
لەلایەکی ترەوە ھەموو ئەو پڕۆژانەی تورکیا ھەڕەشەی گەورەن بۆ سەرئایندەی عێراق ھەڕەشەیەک وەکو ڕاگەیاندنی شەڕ وایە چەنکە تورکیا کەڵکی لەلاوازی دەوڵەتی عێراق وەرگرتووە لە ئێستادا لەچەند شوێنێکی جیاوە سەروەری عێراقی پێشێلکردووە بە شێوەی سەربازی چووەتە ناوخاکی عێراقەوە