CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 91 میوان

یەکەم ھەڵبژاردنی تورکیا بە سیستمی سەرۆکایەتی

بورھان شێخ ڕەئوف
تورکیا وا ئێستا نزیک دەبێتەوە لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیای نوێ بە ڕابەرایەتی مستەفا کەمال پاشا ئەتا تورک واتە باوکی تورک و کۆتایی ھاتنی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی ئیسلامی کە شەش سەدە حوکمڕانی ئەو وڵاتە و بەشێکی زۆر ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین بوو , ئەگەر چی پێش سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیاش ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ھەریەک لە سەرۆکەکانی پێشووتریش تورگۆت ئۆزال و سلێمان دیمریل ھەوڵی ئەوەیان دا سیستمی حوکمڕانی تورکیا بگۆڕن لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی بەڵام شکستیان ھێنا و نەیانتوانی .
پاساوەکانی گۆڕینی سیستم
پاساو و فاکتەری گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی لە تورکیا لەلایەن ئاکەپەوە ئەوەیە بەتایبەتی وەکو پلان و ئامانجی ئیستراتیجیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە یادی سەد ساڵەی کۆمارەکەیانە سیستمی سەرۆکایەتی دەتوانێت ئارامی خۆشگوزەرانی پێشکەوتن بۆ تورکیا دابین بکات و گونجاو ھاوتەریبە لەگەڵ ئامانجە باڵاکان کە تورکیایەکی بەھێزە و بۆ ئەمەش نمونەی وڵاتانی ئەمریکا وفەرەنسا و زۆرێک لە وڵاتانی سەرکەوتو پێشکەوتوو و بە پێچەوانەوە سیستمی پەرلەمانی و حکومەتی ئیئتلافی بە شکستخواردوو ناودەبەن لە نمونەی ئیتالیا .
ئەی نەیارەکانی گۆڕینی سیستم
ئەوانیش لەو باوەڕدان بەھەموو لایەنە ئۆپۆزەسیۆنەکان بەکوردیشەوە کە ئەمە ڕێ خۆشکەرە بۆ ڕژێمێکی دکتاتۆری کە ھەموو دەسەڵاتەکان لەلای یەک کەس کۆبکاتەوە و وڵات ئامادەو سازو گونجاو نیە بۆ ئاوا ھەنگاوێک .
بەڵام سەرۆکی ئێستا ئەردۆگان بە ھاوپەیمانی لە گەڵ پارتی نەژاد پەرستی مەھەپە توانی لە ڕێگەی ڕاپرسیەو لە ڕۆژی ١٤ ئەیلولی ٢٠١٧بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان ھەردووبەرەی بەڵێ و نەخێربە ڕادەی ٥١.٤١% بەڵێ و ٤٨.٥٩% نەخێر بیباتەوە و سیستمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە بگۆڕێت لە بە مەرجێک لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ەوە سیستمە تازەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ساڵێک زیاتری ماوە بۆ ئەوا وادە ئەی بۆ ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەھەپە ھەڵبژاردنەکانیان پێشخست بۆ ٢٤ / حوزەیرانی ئەمساڵ ؟
١. بەھۆی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان یان وەکو ئەوان دەڵێن باکوری سوریا لەلایەن تاقم گروپە تیرۆریستەکانی وابەستە بە تورکیا و بە بەشداری ڕاستەوخۆی سوپای تورکیا ئەمە کیرڤ و سۆزی شۆڤێنیستە تورکەکانی بۆ لای خۆیان ڕاکێشا .
٢. جیابوونەوەی باڵی خاتوو میراڵ ئاکشنەر لە پارتی بزوتنەوەیی نەتەوەیی نەژاد پەرستی مەھەپە بەسەرۆکایەتی دەوڵەت باخچەلی دامەزراندنی پارتێکی نوێ کە ئەمەش کاریگەری زۆری ددەبێت لە ھاوکێشەکەدا .
٣. لە دەستدانی ھەموو ئەو سەروەریانەی کە کە پارتی داد وگەشە پێدان ئەکەپە لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ ەوە شانازیان پێوەدەکات ھەمیشە وەکو کارتی بەھێز لە ھەموو ھەڵبژاردنەکاندا بەکاری ھێناوە گەشەکردنی ئابوری بە شێوەیەک تورکیا لە وڵاتێکی قەرزارەوە ببێتە خاوەنی وڵاتێکی خاوەنی یەدەکی نەختینە و زیادبوونی داھاتی تاک و کەمبوونەوەی بەتاڵەو بێکاری زۆر شتی تریش .
٤. سڕکردنی پەیوەندییەکان و دیالۆگ لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ چوونە ناو ئەو یەکێتیەو ە .
٥. داڕمانی ئابووری تورکیا بە شێوەیەک کە لیرەی تورکی لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشێکی زۆر ی بەھاکەی لە دەستدا وە .
٦. شکست ھێنانی سیاسەتی زیرۆ پرۆبلم (سفر کێشە ) لە گەڵ وڵاتان و بەتایبەتی دەرو دراوسێکانی تورکیا بۆ فوول پرۆبلم ( پڕکێشە ) وەکو دیارەو دەیبینین ئیستا ئەو وڵاتە دەستیوەرادەوەتە زۆرێک لە کێشەو ئاریشەکانی وڵاتانی ناوچەکەبە تایبەتی سوپاکەی لە عێراق و سوریا قەتەر بە ڕاستەخۆیی بڵاو ە پێکردوەو جگە لەوەی بە ڕێگەی وەکالەت لە زۆر شوێنی تر یارمەتی و کۆمەکی زۆر بە تاقم گروپە توندئاژۆکان دەکات .
بەڵێ بە ھۆی ھەموو فاکتەرانەوە کە ئێستا سەرەتاکەیەتی لە ھەوڵی ئەوەدان ھەر ھیچ نەبێت لە پێنج ساڵی داھاتوودا کە دەستووری تازە دەستنیشانی کردووە بتوانن حوکمڕانی تورکیا بکەن چونکە لەو بڕوایەدان کە ئەم فاکتەرانە زیاتر گەشە بکەن ئەو کاتە ناتوانن متمانەو دەنگە پێویست بە دەستبھێنن ھەرچەندە ئێستاش ناوەندەکانی ڕاپرسی لەو وڵاتەدا باس لەوەدەکەن کەلە خولی یەکەمی ھەڵبژاردندا ئەردۆگان ناتوانیت ڕێژەی پێویستی ٥٠+١ دەنگە دەنگدەران بەدەستبھێنێت بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار و دەکەوێتەوە خوولی دووەم کە ئەویش ئەگەر لایەنە ئۆپۆزەسیۆنەکان لە سەر کاندیدێکی بە ھێز ڕێک بکەون کۆسپ و لەمپەری گەورە بۆ ئەرۆگان دەخوڵقێنن .