وتار و بیروڕا
ئارامۆ میدیا کارێکی هاوچه‌رخ .... هه‌ڵکه‌وت زاهیر هونه‌رمه‌ندێکی مۆدێرن ! وه‌ڵامێک بۆ به‌رێز ووشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
- زياتر
-
23 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 23 ئاب 2010 22:08
- نوسراوە لە لایەن نوسینی پێشه‌وا نه‌به‌رد
نوسینی پێشه‌وا نه‌به‌رد : هه‌ڵکه‌وت زاهیر مۆدێرنه یا ئارامۆ ؟ سه‌ره‌تا من که ئه‌م نوسینه‌ی به‌رێزتم خوێنده‌وه سه‌رسام بووم به‌و هونه‌ره‌ی که له به‌رێزتا به‌دیم کرد، به‌رێزت به‌راستی باست له زۆر شت کردوهوو وه رێگاشت گرتوه له نوسینی ره‌خنه له زۆر به‌رێز ئارامۆ‌و هه‌ڵکه‌وت زاهیر، وه باسیشت له کاره جوانه‌کانی هه‌ردولا کردووه ده‌ستتان خۆش، جا من لێره‌دا ده‌مه‌وێ ته‌نها ئه‌وه بزانم چۆن و به چی هه‌قێک هه‌لکه‌وت زاهیر ده‌خرێته ئاستی ئارامۆ وه یان به‌ریز ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌خرێته ئاستی ده‌شنێ !؟
به‌راستی من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه چونکه ئارامۆ له سه‌ره‌تای تێکه‌ڵ بوونی به شاشه‌ی کوردی به مـیڤان شۆ ده‌ستی پێ‌کرد که به‌راستی شاشه‌ی زاگرۆس ی گۆڕی هه‌م له‌ڕوی به‌رنامه هه‌م له ڕوی کوالێت وه پاشان هه‌ته ئێستاش وه‌ک شێره کوڕێک خزمه‌ت به بینه‌رانی کورد ده‌کات، وه گرنگ ترین لایه‌ن که شایانی باسکردنیشه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بواره‌که‌ی خۆی یه‌کجار پرۆفیشناڵه ، با بێینه سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ناوی هێنرابو به پێغه‌مبه‌ری هونه‌ری کوردی ئه‌میش هه‌ڵکه‌وت زاهیره ، ئه‌و به‌رێزه هه‌ربه خۆهاوێشتنه ناو هونه‌ری کوردی و وتی من ناوم هه‌ڵکه‌وته به موزیکی کۆپی هات لای هونه‌ره داماوه‌که‌ی خۆمان پێستی کرد ناشمه‌وێ تیشک بخه‌مه سه‌ر کاره کۆپییه‌کان با زۆر درێژ و زۆر بڵێی نه‌که‌م، زۆر به‌رێز کاکه ووشیار ئه‌حمه‌د تۆ مادام ئه‌وه‌نده که‌سێکی هونه‌ری وه دڵنیاشم که وایه چونکه کاری باش په‌سه‌ند ئه‌که‌ی، چۆن ئه‌و هه‌موو کاره کۆپیانه‌ی ههلکهوتت هه‌ست پێنه‌کردوه.
کاکی نوسه‌ر کاکه ووشیار بروا بکه هه‌لکه‌وت زاهیر زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ هونه‌ری ئێمه ئه‌وه‌ی تا ئێستا که ئه‌و کردویه‌تی بۆ شاشه‌و بۆ موزیک جگه له ناشرین کردنی هونه‌ری کوردی شتێک نه‌بووه تۆ چاوێک بخشێنه به ناو گۆرانی بێژهکانمانا بزانه چه‌ن خه‌ڵکی ده‌نگ خۆش چه‌ن خه‌ڵکی پرۆفی له گوتنی گۆرانی ئاوازی زۆر باشیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌سه‌ف له‌به‌ر نه‌بونی مادده ده‌بێت ئاوازه‌که‌و ده‌نگه خۆشه‌که‌یان بخه‌نه ژێر گڵ ، بۆچی!؟ چونکه خه‌رجکردنی مادده بۆ کاری هونه‌ری هه‌مووی که‌وتۆته لای هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئه‌ویش هیچ ده‌نگێکی لا په‌سه‌ند نیه و هیچ ئاوازێکیش جگه له میلۆدی ئه‌ره‌بێسک که‌واته ئه‌م که‌سه ته‌نها ده‌بێت مناڵ‌و مه‌زم بێنێته سه‌ر شاشه چونکه ئه‌وان گوێ ڕایه‌ڵی ئه‌ون ، من زۆر باسی ده‌شنێ ناکه‌م چونکه من هونه‌رێک وای ڵیکردوم که وه‌ڵامێک بنوسم به‌لام هیچ هونه‌رێک له ده‌شنێ به‌دی ناکه‌م ! ئه‌ی چۆن ده‌شنێ له نوسینا هاته ئاستی ئه‌ڤین ئاسۆ من پێم سه‌یر بو ، به‌رێز کاک ووشیار گیان من پێشه‌وا نه‌به‌رد وێنه‌گرو ده‌رهێنه‌ر له بواری ڤیدیۆ کلیپ من هه‌ڵنه‌ستاوم له خۆمه‌وه که شتێک بنوسم بێ ئه‌وه‌ی له وێنه‌و له موزیک نه‌زانم من شارهزام وه زۆر به باشی لێان ته ده‌گه‌م من له کۆتای وشه‌کانمدا 2 باره‌ی ده‌که‌مه‌وه که هه‌لکه‌وت زاهیر زه‌نگی مه‌ترسیداره بۆ شاشه‌و موزیکی ئێمه وه ده‌شڵیم که ده‌شنێ ئه‌و ئه‌تواره‌ی له‌سه‌ر شاشه ده‌یکات نه‌ک ئێمه‌ی کورد له ماڵی خۆمانه‌وه شه‌رم ده‌مان گرێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌وروپی بوم که بینیویانه ئه‌وانیش ئهتوارهکهیان پێ ناشرین بوه وه‌ڵاهی درۆ نیه که ده‌ڵێم لاسای ده‌شنێیان ده‌کرده‌وه و ده‌یان گوت واوووووو پڕ به خۆیان پهێدهکهنین !
شتێکم نه‌ماوه زیاتر هیوام وایه که به راستگۆی دوابم له‌گه‌ڵ نوسینه‌کانم سوپاس .
"هێشتا منداڵم بۆ شووکردن"
- زياتر
-
19 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 19 ئاب 2010 22:31
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیى : کاردیناى سپى لەهەردوو بوارى شیعر و نواندن دەرکەوتووە و دەڵێ "هەردووکیان دوو بەشى گرنگى ژیانى منن، لەوەتەى کاردینا خۆى ناسیوە، شیعرى لەگەڵدا بووە، هەریەکەشیان تایبەتمەندى خۆیان هەیە، وازیش لەهیچیان ناهێنم".
عەلی مەردان)؛ ئەو هونەرمەندەی نەمامی مەقامی کوردیی کردە درەختێکی فرەچڵ و بەردار
- زياتر
-
24 تەمموز 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 24 تەمموز 2010 00:00
- نوسراوە لە لایەن Mamayara Ahmed
مامەیارە ئەحمەد : لە ساڵی 1981ـەوە، 24ـی یۆلیۆ (تەممووز)ـی هەموو ساڵێک، یادی کۆچی دوایی مەقامزانی ناوڕۆییشتووی کورد (عەلی مەردان)ـە، هەرچەندە بەندە پێوەنووساوی بواری ڕۆژنامەنووسیی وەرزشیم، وەلێ بە هۆی ئەوەی زۆربەی ڕۆژنامەنووسە هونەرییەکانی ئێستا، هونەرمەندانی ڕەسەنیان لە بیر کردووە، من ئەرکی یادکردنەوەیم خستە سەر شانی خۆم.
ساهیر له کوردستانه
- زياتر
-
19 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 19 ئاب 2010 20:27
- نوسراوە لە لایەن Sherzad Qadir Ameen
له م ساڵانه ی دوواییدا کوردستان بۆته بنکه یه کی دیار‌و به رچاو له هه موو ڕاگه یاندنه کانا به تایبه تی عه ره بی و تورکیه کان که باس له چوونی هونه رمه ندان ئه که ن که سه ردانی کوردستان ئه که ن و کۆنسێرت ساز ئه که ن و جه ماوه رێکی زۆریش ئا مه ده ی ئاهه نگه کان ئه بێت ئه مه ش هه نگاوێکی گه‌وره یه ..
شیركۆ بێكەس : (زیاد ئەسعەد) نەورەسی سپی ئاواز و گۆرانی گۆرانی كوردییە
- زياتر
-
07 حوزەیران 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 07 حوزەیران 2010 00:16
- نوسراوە لە لایەن شیركۆ بێكەس
لە ئەمڕۆدا ئاواز و گۆرانی كوردی بەگشتی ئەوەندەی لە چەند و ژمارەدا زۆ بووە، لە چۆنایەتیدا كزەو مەگەر دەگمەن ئاوازی بەشی زۆری ئەو گۆرانیانەتێك ببیستی لە ئاستێكی موزیكی و هونەری بەرزدابێت. بەشی زۆری ئەو گۆرانیانە تێكەڵیەكی بێ سەر و بەری لەگۆرانی توركی و فارسی و عەرەبی و بەشی هەرە زۆری گۆرانیبێژەكانیش ئاگایان لە كەللتوری گۆرانی و موزیك نیە. دیارە من لێرەدا مەبەستم ئەو نیە كە ئەبێ گۆرانی كوردی بەدەر بێ لەكاریگەریتی گۆرانی و موزیكی دەورو بەر، بەڵام نابێ مۆرك و تایبەتمەندی گۆرانی كوردی وون بكرێ، واتە ئەو كاریگەریەتیە نابێ بگاتە ئەو شوێنەی كە كەللتوری دەورووبەردا بتوێنێتەوە.
بەلقیسە واز دێنێ و دەچێ بۆ تورکیا
- زياتر
-
17 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 17 ئاب 2010 09:23
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیى : دکتۆرە بەلقیس رایگەیاند، لەبەر سەرقاڵى بەکارە هونەرییەکانى خۆى وازى لەپڕۆگرامى (من جیاوازم) هێناوە و دەشڵێ "باهەر من لەسەر شاشە نەبم، باخەڵکانى دیکەش دەربکەون".
گۆرانی کوردی و ستایلی جۆراوجۆر
- زياتر
-
05 حوزەیران 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 05 حوزەیران 2010 11:24
- نوسراوە لە لایەن دڵشاد حسێن
له نێو هونه‌ری مۆسیکی کوردی‌دا دیارده‌یه‌کی سه‌یر به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش گۆڕانی ووتنه به‌چه‌ند ستایلێکی جیاواز له یه‌ک به‌رهه‌می هونه‌ریدا ، به‌بڕوای من هه‌ر گۆرانیبێژێک خاوه‌نی ستایلی خۆیه‌تی و وا جوانتر و هونه‌ری تره که له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ستایله‌ی خۆیدا داهێنان بکات ، نه‌ک بێت و له به‌رهه‌مێکی هونه‌ریدا به‌چه‌ند ستایلێک گۆرانی بڵێت، له به‌ر خاتری گوێگرانی له به‌رهه‌مێکی سێدێدا چه‌ند گۆرانیه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێی و چه‌ند گۆرانیه‌ک به‌له‌هجه‌ی جۆراو جۆر بئاخنێته نێو گۆرانیه‌کانی تره‌وه ،
ئه‌رکی گۆرانی بێژ ئه‌وه‌یه گوێگر به‌لای ده‌نگی خۆیدا راکێشێت و ئاشنای بکات به‌گوێگرتن له‌و ستایله‌ی که خۆی گۆرانی پێده‌ڵێت ، نه‌ک شوێنی گوێگر بکه‌وێت و به‌ئاره‌زوی ئه‌و گۆرانی بۆ بڵێت ، لای من له‌زه‌ت له‌و گۆرانیانه ده‌بینیم که به‌ستایلی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌وترێت ، بۆ نمونه من له‌زه‌ت له‌گۆڕانی شیوه کرمانجی سه‌روو ده‌بینم کاتێک گۆرانیبێژێکی ئه‌و شیوه کرمانجه به‌ستایلی خۆی ده‌ڵێت ، به‌ڵام هه‌رگیز له‌زه‌ت له‌وه نابینم گۆرانی بێژێکی شیوه کرمانجی خواروو که گۆرانیه‌کی کرمانجی سه‌روو ده‌ڵێت ، پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه .. یان ئه‌وه‌نده‌ی له‌زه‌ت له گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌و گۆرانی بێژانه ده‌بینم که ستایلیان ته‌نها شێوه گۆرانی ههڵپهڕکییه هه‌رکیز له‌زه‌ت له‌وه نابینم له‌وه‌ی گۆرانیبێژێکی شیوه ستایل هێمن گۆرانیه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌چڕیت ، زۆر هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه که تائێستا هه‌ر به‌و ستایله‌ی خۆیان گۆرانی ده‌ڵێن و بۆ خۆیان خاوه‌نی گوێگرێکی تایبه‌ت و زۆرن ، خۆیان نه ئاڵاندۆته ئه‌و په‌تایه‌ی ئێستا توشی زۆرێک له گۆرانی بێ‌ژان هاتووه به‌وه‌ی له سێدیهکانیاند به چه‌ند ستایلێک گۆرانی ده‌ڵێن. هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رێزانه‌ی که‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌م شێوه فره ستایلیهوه وا باشتره هه‌ریه‌که‌و رێچکه‌ی ستایلی تایبه‌تی خۆی بگرێت و له ستایلی خۆیدا هه‌وڵی داهێنان بدات ، بروا بکه‌ن گوێگر له کات و ساتی جیاوازدا گوێ له گۆرانی ده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی ئاهه‌نگدا حه‌زی له‌گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی بوو ، ئه‌وا له‌کاتی ته‌نیایی یان له شه‌ودا یان له‌هێمنیدا یان له‌سه‌فه‌ردا حه‌زی له جۆره ستایلێکی تره ، به‌ڵام هه‌ر ستایله‌وه به خاوه‌ن ستایله‌که‌ی خۆیه‌وه له‌زه‌تبه‌خش تره بۆ گوێگر. بۆیه له کۆتایدا هه‌رتۆی گۆرانی بێژیت ده‌توانی منی گوێگر بۆ ده‌نگی خۆت و ستایلی راده‌کێشیت نه‌ک منی گوێگر تۆ بۆ ئاره‌زوی گوێگرتنی خۆم رابکێشم.
دڵشاد حسێن
پیاوێک دوو کوڕى خۆى پێشکەشى ناسلى دەکات..لەیەک مانگدا زیاتر لە 700 کوڕ نامەیان بۆ ناسلى ناردوە
- زياتر
-
15 ئاب 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 15 ئاب 2010 21:14
- نوسراوە لە لایەن Zana D Dizeyi
زانا دڵشاد دزەیى : ناسلى بە وروژێنەرترین قوتابی هەڵکەوت زاهیر دەناسرێتەوە، ئەو تەنیا مانگێکە کلیپى گۆرانى (بەقسەم کە)ـى لەکەناڵەکان بڵاوکردۆتەوە، بەڵام راگەیاندنەکان پێشئەوەى گوێیان لەدەنگى ناسلى بێت، گرنگیەکى زۆریان پێداوە و تائێستا زۆرترین هەواڵى لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
له‌که‌رکووك پێشانگای هونه‌ری ته‌نها بۆ چه‌ند کاتژمێرێکه
- زياتر
-
21 ئایار 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 21 ئایار 2010 21:27
- نوسراوە لە لایەن Ashti Germyani
له‌پاش رووداوی پرۆسه‌ی ئازادی و له‌ناو بردنی دیکتاتۆریه‌ت له عێراقدا ، وێستگه‌ی که‌رکووك پێگه‌یه‌ك بوو بۆ چاو لێ گرتن ، دیارده‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان یان کورد یان هونه‌رمه‌ند بۆ خۆی جێگای سه‌ره‌نج و تێرامانه که مرۆڤ سه‌ره‌نجی لێ بدات وه خۆیی به‌ئاگا بهێنێته‌وه ، له سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ته‌کاندا تا کۆتایی نه‌وه‌ته‌کانیش پێشانگا هونه‌رمه‌ندێك ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی و رۆتنی ئیداری و مقۆ مقۆی تیادا نه‌بوو به‌راستی که‌چی ئێستا من له مانگی فهبری واری یه‌وه داوایه‌کم داوا کردوه ئه‌وا کۆتایی مانگی مارسه یه‌شتان گه‌لاڵه نه‌بوه بۆ پێشانگایه‌ك له هه‌ولێری پایته‌خت که‌من ماجستهرو ها به‌ی ئۆی هونه‌ره جوانه‌کانی هۆڵه‌ندیم هه‌یه. رۆتینی ئیداری و مشه خۆری به شێوه‌یه‌ك ده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ خۆشیان سه‌ریان له‌م تێکه‌ڵ و پێکهڵهیه ده‌رناچێت؟ جێگای سه‌رسورمان و پرسیاره که وه‌زاره‌ت و ئیداره ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌باڵغه که‌س جێگای که‌سی تیادا نابێته‌وه وه ئالیهتیهکیش نی یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه؟
بۆچی شانۆگەری "دارستان و یاساکەی" ئەم ساڵ لەشاری هەولێر نمایش نەکرا؟؟!!
- زياتر
-
25 تەمموز 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 25 تەمموز 2010 21:26
- نوسراوە لە لایەن Abdoulghafar Abdulla
تیپی هونەری "رەنگاڵە" یەکێکە لەو تیپە چالاک و بەرچاوانەی شاری سلێمانی، ئەو تیپە هونەرییە ساڵانە بەرهەمێکی شانۆیی و چەند بەرهەمێکی درامی تەلفزیۆنی پێش کەشی جەماوەری هونەری دەکەن. لەو تیپە هونەرییەدا چەندیین هونەرمەندی بەتوانا و لێهاتووی تێدا کۆبۆتەوە، هەروەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن ئەو بەرهەمە شانۆیانەی ساڵانە پێش کەشی جەماوەری شانۆیی لە شاری سلێمانی دەکەن، پتر لە (3) مانگ نمایش دەکرێت و جەماوەریش بەشێوەیەکی بەرچاو ئامادەی بینی بەرهەمەکانیان دەبن،
(عەدنان كەریم) ئەلبومی (وەفایی) بەدەنگێكی پر لەهەواری جوانی پێش كەشی عاشقانی كۆڕی گۆرانی كوردیی دەكات
- زياتر
-
16 ئایار 2010
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 16 ئایار 2010 21:57
- نوسراوە لە لایەن Abdoulghafar Abdulla
هونەرمەندێكی بە ئەزموون لە نێو دونیای گۆرانی كوردیی، هونەرمەندێك لێوان لێو لەجوانی، هەستێكی پڕ لە جوانی هونەركارانە. ئەو هونەرمەندە هەمیشە بە شێوازێكی جوان و تایبەت كار بۆ ناوەرۆكی گۆرانییەكانی دەكات، بەرهەم دوای بەرهەم جوانی گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندە لەگەشە كردن و لە هەڵكشان بەرەو ئاستێكی گەورەتر دەڕوات، ئەو هونەرزان و هونەرناسە (عەدنا كەریم)ـە.